"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی شەست و یەکەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی وڵاتیجەزائیر کرد.
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە دوای بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن "عه‌بدوالمونعم ئه‌حریز" باڵیۆزی وڵاتی جەزائیرلە تاران و بە بۆنەی شەست و یەکەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی جەزائیر، ئێوارێی رۆژی یەکشەمە ١/١١/٢٠١٥ هاورێی لەگەڵ "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوه‌بەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگه‌ی نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستا، سەردانی باڵیۆزخانەی جەزائیریان کرد و لەم بۆنەیەدا زۆربەی باڵیۆزیی وڵاتان تیایدا بەشداربوون.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ باڵیۆزیی وڵاتانی جۆراوجۆر لەوانە: "خالید عه‌مارا" باڵیۆزی وڵاتی میسر، "راجح سابر عه‌بود الموسه‌وی" باڵیۆزی وڵاتی عێراقی فیدراڵ ئەنجامدا، کە باسیان لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە کرد.
"نازم دەباغ" بۆچوونی حکوومەتی هەرێمیکوردستانی لەسەر ڕووداوەکان خستەڕوو و بە تایبەت لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە تاران، باسیان لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران کرا.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ "راجح سابر عه‌بود الموسه‌وی" باڵیۆزی وڵاتی عێراقی فیدراڵ لە ئێران دیداری کرد.
"راجح سابر عه‌بود الموسه‌وی" باڵیۆزی وڵاتی عێراقی فیدراڵ لە ئێران رۆژی سێشەمە ٣/١١/٢٠١٥ سەردانی نووسینگه‌ی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن هەریەک لە "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، "هیوا ڕەسوڵ" و "فەخرەدین عه‌زیز ساڵح" ئه‌ندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوه‌بەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگه‌ی نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و "عه‌لاء غوڵام عه‌لی" به گەرمی پێشوازی لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا باڵیۆزی عێراق لە تارانی پشتیوانی تەواوی خۆی لەهەموو بوارەکاندا بۆ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەربڕیی.
هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەلای خۆیەوە سوپاسی باڵیۆزی وڵاتی عێراقی فیدراڵ لە ئێرانی کرد و لە ئەرکە تازەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆخواست و پشتیوانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی بۆ دوپات کردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات