نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ "دیپلۆماسی ئێرانی" بە ئاماژە بە سەردانی "زەریف" بۆ عێراق تەئکید دەکاتەوە کە هاتنە سەر کاری دەوڵەتی ڕووحانی دەتوانێت خاڵێکی بەرچاو لە پەیوەندییەکانی دوو لایەنەی نێوان ئێران و عێراق بێت و بە پێی ئەو ئەزموون و توانا دیپلۆماسیانەی "زەریف" دەتوانین چاوەڕوانی پەیوەندییەکانی بەهێزی نێوان ئێران و عێراق بین.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئیئتلافی هاوبەشیان بۆ بەشداری لە هەڵبژادنەکاندا لە چوارچێوەی لیستێکی هاوبەش هەبوو بەڵام لەم خولەدا ئەم شتە بەدیناکرێت و لە چوارچێوەی دوو لیستی سەبەخۆدا چوونەتە ناو هەڵبژاردنەکانەوە. ئەوەی کە لەم ناوەندەدا ڕوون و ئاشکرایە ئەمجارە گرووپە سیاسییەکان بە ئازادی زیاترەوە چوونەتە ناو پرۆسەی پڕۆپاگا‌ندای هەڵبژادنەکانەوە.
نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و کارناسی مەسەلەکانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ "دیپلۆماسی ئێرانی" بە ئاماژە بە هێرشەکانی تیرۆریستی ئەم دوایانەی عێراقدا لەو بڕوایەدایە ئەگەر ناکۆکییە سیاسی و حیزبییەکان لە نێوان گرووپەکانی عێراقیدا چارەسەر نەکرێت ناتوانین هیوامان بە کەمکردنەوەی توندووتیژییەکان بێت.
وتاری مامۆستا نازم ده‌باغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران
بۆ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی مامۆستا شێرکۆ بێکەس له ته‌لاری وه‌حده‌ت
تاران 9 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر (PNA)ـ هاوسه‌ری موزیكزانی كورد ئه‌رده‌وان كامكار رایگه‌یاند: سوپاسی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران و سوپاسی ته‌واوی كورده‌كان ده‌كه‌م كه له ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌رده‌وان كامكاریان پرسیوه.خاتوو بیتا حه‌قیری هاوسه‌ری ئه‌رده‌وان كامكار، سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌م موزیكزانه كورده به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: ته‌ندروستی ئه‌رده‌وان كامكار رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و باشتربوون ده‌چێت، له ئێستادا پزیشك سه‌رقاڵی فیزیۆتۆراپی ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌كێشانن كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده توانای زیاتر په‌یدا بكات و به زووترین كات له ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌كێشان جیا بكرێته‌وه، له‌و بڕوایه‌دام كه به زووترین كات ئه‌مه ئه‌نجام بدرێت.
دوێنێ ئیڤگینی كۆڤالێڤ سكرتێری باڵیۆزخانەی رووسیای فیدراڵ لە كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران كرد‌و لە لایەن مامۆستا نازم عومەر نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران پێشوازی لێكرا.
دوێنێ تەقینەوەیەک له شارى کۆبانێى رۆژئاواى کوردستان ڕووی داوە و ژمارەیەکی زۆر شەهید و برینداری لێ کەتۆتەوە.
چاوەڕوان دەكرێت لە 18 تا 21ی ئەم مانگە شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ بازرگانی كەرەستەی كشتوكاڵ و بەرهەمی خۆراكی لە شاری هەولێر بكرێتەوە، و نزیكەی 350 كۆمپانیای 27 وڵات بەشداری تێدا دەكەن.