نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2015/2/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز كارین گرێگۆریان باڵیۆزى كۆمارى ئه‌رمه‌نستان له عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێ كران و تیشك خرایه سه‌ر نزیكیى كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیى نێوان خه‌ڵكى كوردستان و ئه‌رمه‌نستان و داكۆكى له‌سه‌ر خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له بوارى جیادا كرایه‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌رمه‌نستان له عیراق ڕایگه‌یاند: مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو كونسلخانهیهكى گشتیى ئه‌رمه‌نستان له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه و به‌ر له‌وه‌ش له كۆتاییى ئه‌م مانگه‌وه، هه‌فتانه دوو جار گه‌شتى ئاسمانیى ڕاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ولێر و یه‌ریڤانى پایته‌ختدا، ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى كۆمارى ئه‌رمه‌نستان ده‌ربڕى و هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئه‌م بڕیارانه نیشان دا. دووپاتیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازى له خواستى سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌رمه‌نستان بۆ كاركردن و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كات.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2015/1/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز "برونۆ ساكۆمانى" باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى بوارى ئابوورى، بازرگانى، گه‌شه‌پێدان و سه‌ربازى، پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز باڵیۆزى كه‌نه‌دا، پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشیى سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواییه‌یان له پێشمه‌رگه و خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پێشكه‌شكردنى كۆمه‌ك و هاوكاریى سه‌ربازى و مرۆیى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى پهویوهندییهكانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و هاوكارییانه‌ى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانیان ده‌كات، نه‌ك هه‌ر له ئاستى فه‌رمیى كه‌نه‌دا له‌ناو حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى و له‌ناو خه‌ڵكیشدا، له وڵاته‌كه‌ى ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه. بۆیه خواستى كه‌نه‌داى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى كه‌نه‌دى هان ده‌دات كه بێن له هه‌رێمى كوردستان كار و سه‌رمایه‌گوزارى بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى یارمه‌تى و هاوكارییه‌كانى كه‌نه‌داى كرد و هیواى خواست پێشكه‌شكردنى هاوكاریى سه‌ربازى و مرۆییى كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه كهنهدهییهكان له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه و هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا، په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانى بدات.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 29-1-2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ستیوارد جۆنز، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، دوایین ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عیراق، دوا پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر به تیرۆرستانى داعش، هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش هێرشه ئاسمانییه‌كان و كاریگه‌رییان بۆ شكاندنى دوژمن، قۆناغه‌كانى داهاتووى شه‌ڕ و پرسى ئازادكردنى مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هێزه‌كانى سوپاى عیراق و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به شه‌ڕه‌وه، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى، پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنه‌كانى له پێشمه‌رگه كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له پشتیوانیكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى و ستایشى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى كرد و داواى كرد كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هاوكاریى زیاترى سه‌ربازى و مرۆیى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1-2-2015، له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ تیمى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى عیراقى فیدارل، ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستخۆشى له په‌رله‌مانته‌رانى كوردستان له په‌رله‌مانى فیدرال كرد كه كاتى ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ى عیراق، ڕۆڵێكى باشیان گێڕا و بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى فیدرالى 2015، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌ك كه مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و عیراق بوو، به‌ڕێوه چوو. بۆ ئه‌مه‌ش به ناوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشى له هه‌موو په‌رله‌مانته‌رانى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراقى فیدرال كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیره پهیوهنداركان و نوێنه‌رانى تیمى كوردستان له به‌غدا، له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراقى فیدرال ئاماده‌ى بوون، به تێروته‌سه‌لى وردهكاریى دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال له‌باره‌ى دۆسیاى نه‌وته‌وه تاوتوێ كرا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ڵامى پرسیار و تێبینییه‌كانى نوێنه‌رانى كوردستانیان له به‌غدا، دایه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه داكۆكى له‌سه‌ر گرنگیى هه‌بوونى به‌رده‌وامى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان سه‌رۆكایه‌تى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیار درا له هه‌ردوولا دوو لیژنه‌ى تایبه‌ت پێك بێن و دواتر پێكه‌وه ده‌سته‌یه‌كى هاوبه‌شى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێك بێنن و بڕیار له‌سه‌ر دانانى میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تیى هه‌ماهه‌نگیى به‌رده‌وامى نێوانیان بده‌ن، تا به‌رده‌وام زانیاریى پێویست له هه‌موو بواره‌كاندا بده‌نه یه‌كتر و نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى فیدرال و سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار، بتوانن كارى باشتر بۆ خزمه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال له‌سه‌ر پرسى نه‌وت كرده‌وه و به ڕێككه‌وتنێكى گرنگیان بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى 2015ى عیراقى فیدرال له قه‌ڵه‌م دا. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و بۆ هه‌ر ناڕوونییه‌كیش ئه‌گه‌ر هه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ گفتوگۆ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى دیكه، له ماوه‌یه‌كى داهاتووى نزیكدا، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دووباره سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدرال و لایه‌نه په‌یوه‌نداره عیراقییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/2/1، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "سه‌باستیان كورز" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان سه‌رۆكى كۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و باڵیۆزى نه‌مسا له عیراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و باڵیۆزى عیراق له ڤیه‌ننا پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا باسى له ئامانجى سه‌ردانى خۆى و شاندى یاوه‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كه ده‌یانه‌وێ له نزیكه‌وه به‌دواى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى شه‌ڕى داعش و ڕه‌وشى عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتیدا بچن و پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه كرد. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پێشكه‌شكردنى هاوكاریى مرۆیى به ئاواره و په‌نابه‌ران و برده‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش خوازیارى باشترین په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ نه‌مسا و ستایشى كۆمه‌ك و هاوكارییه مرۆییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و شه‌ڕى دژى داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانى جه‌نگدا و بارودۆخه‌كه به‌گشتى خسته ڕوو.
په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا و پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق و دۆخى ناوچه‌كه و سووریا به‌تایبه‌تى، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2015/1/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێریى منداڵان "یونسێف" به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز "ئانتۆنى له‌یك" به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاپه‌ڕاندنى یوونسێف و به یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى ڕێكخراوه‌كه له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئافریكا و عیراق، كرد.
له دیدارێكدا شانده‌كه ڕوونى كرده‌وه كه بۆ بینینى لهنزیكهوهى بارودۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنى كاریگه‌ریى شه‌ڕى دژى تیرۆر له‌سه‌ر منداڵان به‌گشتى و منداڵانى ئاواره و په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تى سه‌ردانى عیراق و هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، پلانى به‌ده‌ستهێنانى هاوكارى و بودجه‌ى پێویست بۆ یارمه‌تیدانى منداڵان تاوتوێ بكه‌ن، به‌تایبه‌تى كه له بارودۆخى شه‌ڕ و په‌نابه‌رى و ئاواره‌ییدا، منداڵان له دۆخێكى تایبه‌تى سه‌ختدان و پێویستییان به هاوكارى و چاودێرى و یارمه‌تیدانى زیاتره.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى بارودۆخى منداڵان پێشكه‌ش كرد و به‌تایبه‌تى تیشكى خسه سه‌ر ڕه‌وشى منداڵان له كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌راندا و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه 50%ى ژماره‌ى تێكڕاى ئاواره و په‌نابه‌ران منداڵن و ژیانى كه‌مپه‌كان و دۆخى ئاواره‌یى و په‌نابه‌رى، كاریگه‌ریى نه‌رێنیى به‌رچاوى له‌سه‌ر منداڵان و هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ژینگه‌ییان هه‌یه. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بێت هاوكارى پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام نه‌یشاره‌ده‌وه كه له بوارى خوێندندا كێشه و كه‌موكوڕیى جددى هه‌یه، چونكه به‌رله هاتنى ئاواره و په‌نابه‌رانیش، كێشه‌ى كه‌میى قوتابخانه هه‌بووه و زۆریى ژماره‌ى قوتابیانى ئاواره و په‌نابه‌ریش، كێشه‌كه‌ى قووڵتر كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد كه حكوومه‌تى عیراق وه‌ك پێویست هاوكاریى ئاواره و په‌نابه‌رانى نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌و 700 مامۆستایه‌ش كه له كه‌مپه‌كاندا وانه به منداڵانى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ڵێنه‌وه، له ئه‌ستۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندان و حكوومه‌تى عیراق مووچه‌كه‌یان نادات. بۆیه داواى كرد كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى كه‌نداو و حكوومه‌تى عیراق، ئاوڕى جددى له كێشه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران بده‌نه‌وه بۆ یارمه‌تیدانیان، هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌تى كه به‌پێى لێكدانه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه، پێشبینیى زیادبوونى ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌مڕۆیان له به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆردا، تاوتوێكردنى بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و پێشهاته‌كانى سووریا به‌تایبه‌تى و پیشبینیى كاریگه‌ریى خراپى ڕووداوه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌وش و بارودۆخى منداڵان و پێویستیى كارى هاوبه‌شى لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیه‌كان بۆ چاوێرى و پاراستن و یارمه‌تیدانى منداڵان، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2015/1/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن شاره‌دارى له‌نده‌ن و شاندێكى یاوه‌رى كرد له به‌ڕێزان نه‌دیم زه‌هاوى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له پیاوانى كارى به‌ریتانى پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز شاره‌دارى له‌نده‌ن خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه و به پێشكهوتووییى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌یبینێت، زۆر له‌وه زیاتره كه پێشبینى ده‌كرد. بۆ ئه‌مه‌ش وێڕاى پیرۆزبایى له خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستخۆشى له سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانى پێشمه‌رگه كرد و نیگه‌رانى و هاوخه‌میى خۆى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و قوربانیان ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها ستایشى پێشمه‌رگه‌ى كرد و گوتى: خه‌ڵكى به‌ریتانیا به بایه‌خه‌وه سه‌یرى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه ئازایانه به‌ره‌نگارى تیرۆرستانى داعش بوونه‌ته‌وه و دووپاتى كرده‌وه مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر له سنووره‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه چوونه‌ته ده‌ره‌وه و بۆ ئه‌ورووپا و به‌ریتانیاش هه‌ڕه‌شه‌ن. باسى له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌ربازگه‌یه‌كى به‌ریتانیش كرد كه مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كات و خۆشحاڵیى خۆى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان ئه‌فسه‌رانى به‌ریتانى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه نیشان دا و هیواى خواست هاوكاریى باشترى پێشمه‌رگه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر تیرۆرستاندا سه‌ربكه‌وێت.
به‌ڕێز شاره‌دارى له‌نده‌ن جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه به‌ریتانیا و شارهداریى له‌نده‌ن، خوازیارى بنیاتنانى په‌یوه‌ندیى به‌هێز و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، بۆیه حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌تى وڵاته‌كه‌ى هان ده‌دات كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن و له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌یان پێ بده‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و ئه‌م سه‌ردانه‌ى به هه‌نگاوێكى باش بۆ له‌نزیكه‌وه بینینى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها ستایشى كۆمه‌كه مرۆیى و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى به‌ریتانیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و بهبیرى هێنایه‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تى به‌ریتانیا له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردووش‌دا، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و به یارمه‌تیى ئه‌وان سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها هیواى خواست كه بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو و له‌پێناو سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنى تیرۆر، به‌ریتانیا هاوكاریى زیاترى هه‌رێمى كوردستان بكات و له دابینكردنى پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه و هاوكاریى سه‌ربازیى و چه‌كى قورس‌دا، یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان بدات. خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له هه‌موو بواره سیاسى، ئابوورى، كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا و بۆ سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى به‌ریتانیا، دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌مه2015/1/24، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى یادى 45 ساڵه‌ى كۆچى دوای ى سه‌ماحه‌تى ئایه‌توڵڵا سه‌ید موحسین ئه‌لحه‌كیم، زاناى ئایینى و گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه كرد، كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامیى عیراقه‌وه، به به‌شداریى به‌ڕێزان كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى خانه‌واده‌ى ئه‌لحه‌كیم و ئه‌نجومه‌نى ئیسلامیى عیراق و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و زانایانى سوننه و پێكهاته‌كانى مه‌سیحى و ئێزدى، له هۆڵى شه‌هید مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵڵا له هه‌ولێر، به‌ڕێوه چوو.
له وته‌یه‌كدا كه‌م به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شى كرد، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنانى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمه‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ڕێوەڕەسمەكه بۆ یادى كەسایەتییهكى زۆر خۆشه‌ویسته لاى كورد و مایه‌ى ڕێزە. هه‌روه‌ها دەستخۆشی لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق كرد كە لەم بارودۆخە هەستیار و گرنگەدا، ڕێوڕەسمێكی بەم شێوەیەی لە هەرێمی كوردستان، ساز كردووە.
باسى له‌وه‌ش كرد كه ئێستا لە كوردستان و لە زۆر جێگەی عیراق، ڕۆڵە دڵسۆزەكانی كوردستان و عیراق، دژی تیرۆر لە شەڕێكی سەختدان و ماوەیەكە ڕۆژانە خوێنێكی زۆر بۆ ڕزگاركردنی شار و ناوچەكانی عیراق لە تیرۆریستانی داعش، دەدرێت. بۆیه دروودى بۆ گیانی پاكی شەهیدانی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هەموو ئەو خۆبەخشانە نارد كە لەپێناو دوورخستنەوەی تیرۆر، گیانی خۆیان بەخشی، دڵنەواییشى بۆ كەسوكاریان و زووچاكبوونەوەى بۆ بریندارن خواست و گوتى: "جارێكی دیكەش دەركەوت كە پێویستە هەمیشە هاوكار و پشتیوانی یەكتر بین."
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه گەلی كورد هەمیشە زۆر بەڕێزەوە یادی هەڵوێستە نیشتمانی و دۆستانەكانی بنەماڵەی بەهەشتی (ئایه‌توڵڵا سەید موحسین ئه‌لحەكیم) و مەرجەعییەتی شیعە لە عیراق بەرامبەر گەلی كورد دەكاتەوە و هیچ كاتێك ئەو هەڵوێستانە لەبیر ناكات. هه‌روه‌ك چۆن سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێم، لەو باوەڕەدان كە درێژەدان بەو هەڵوێستانە بەرامبەر یەكترى، هه‌مووان دەگەیه‌نێتە چارەسەری هەموو كێشەكان، بە شێوەیەكی دوور لە گرژى و توندوتیژى. بۆیەشه ئەنجامدانی ئەم ڕێوڕەسمەى لە كوردستان، وه‌ك به‌بیرهێنانه‌وه‌ى هەڵوێستە جوان و مێژووییەكان له قه‌ڵه‌م دا كه ده‌بنه هاندەری گەورە بۆ دروستبوونی هەڵوێستی هاوشێوەی تازە لە نێوان كورد و شیعە و هەموو پێكهاته‌كانى دیكه له عیراقدا.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه گوتى: "گەلی كوردستان هەمیشە زۆر بە ڕێز و وەفادارییەوە، دەڕوانێتە هەڵوێستی بەهەشتی ئایه‌توڵڵا سەید موحسین ئه‌لحەكیم، كاتێك ڕۆژی پێنجی تەممووزی ساڵى 1965، لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولدا، فه‌توای حەرامكردنی شەڕی كوردی دەركرد. خوالێخۆشبوو سەید موحسین ئه‌لحەكیم، بەبێ ترس لە دەسەڵاتداران و لە ڕوانگەی باوەڕى ئیسلامی و مرۆڤایه‌تییەوە، فه‌توای دا و گوتی: كورد و پێشمەرگە برای ئێمەن و ئەوان بۆ نههێتشنى زۆرداری و له‌پێناو مافە ڕەواكانی خۆیاندا تێدەكۆشن، بۆیە شەڕكردن لەگەڵیان حەرامە."
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئەو فه‌توایەی ئایه‌توڵڵا موحسین ئه‌لحەكیم هەڵوێستێك بوو، لە زانایی و قوڵبوونەوەی فراوانی خۆی لە واتای ڕاستەقینەی ئایین و مرۆڤدۆستی سەرچاوەی گرتبوو، چونكە ئه‌و، زانایەكی گەورە بوو و ڕۆڵێكی گەورەی تۆماركراوی زانستی ئیسلامی لە ناوچەكەدا هەیە، هەروەها خاوەن ڕۆڵێكی گەورەیە لە بڵاوكردنەوەی خوێندەواری و ڕۆشنبیری لە ناوچەكەدا.
هه‌روه‌ها ئایه‌توڵڵا سەید موحسین ئهلحەكیمى، بە مانای وشە، وه‌ك زانا و منەورێكی گەورەر ناوه‌زه‌د كرد كه دوای ئەوەی بوو بە مەرجەعی گەورەی شیعە لە نەجەفی پیرۆز، سیستەمی ئیداری بۆ حەوزەی نەجەف دانا، 70 پەرتووكخانەی گشتی لە سه‌رانسه‌رى عیراق دامەزراند، ژمارەیەكی زۆر قوتابخانەی ئایینی لە عیراق كرده‌وه، زانستە نوێیەكانی هێنایە ناو پرۆگرامی خوێندنی ئیسلامی و بووژانەوەیەكی گەورەی لە خوێندنی ئیسلامی و شەریعەتدا دروست كرد. بۆیه‌شه گوتى: "ئێمە وەك زانا و كەسایەتییەكی لایەنگری سته‌ملێكراوان تەماشاى دەكەین و هەمیشە لە یاد و بیروەرییهكانی خەڵكی كوردستاندا ده‌مێنێته‌وە."
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئەو بناغەیەی ئه‌لحەكیم داینا، لەناو ئەو بنەماڵەكهیدا بەردەوام بوو و بووە بناغەی پەیوەندییەكی زۆر بەهێزی نێوان كورد و شیعە و گوتى: "هەتاهەتایە هەوڵ دەدەین ئەو پەیوەندییە هەمیشە بە پتەوی بمێنێتەوە. دواى ئه‌ویش شەهیدی میحراب، خوالێخۆشبوو سه‌ماحه‌تى محەممەد باقر ئه‌لحەكیم، هەمیشە باوەڕی خۆی بە پێویستیی نەهێشتنی زۆرداری لەسەر گەلی كوردستان دووپات دەكردەوە و وەك زانایەكی شۆڕشگێڕ، ڕۆڵێكی گەورەی لە كۆكردنەوەی ئۆپۆزیسیۆنی عیراقی‌دا، بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سەددام هەبوو. كۆنگرەی (پشتیوانیی گەلی عێراق – موتمر نصرة الشعب العراقی) له ساڵی 1986 لە تاران، نموونەیەكی ئەو كار و تێكۆشانەی ئەو بوو، كە خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی، لەو كۆنگرەیەدا ڕۆڵێكی دیاری لەگەڵ خوالێخۆشبوو محەممەد باقر ئه‌لحەكیم، گێڕا."
هه‌روه‌ها باسى له ڕۆڵى خوالێخۆشبوو سەید عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحەكیم كرد كه پەیوەندییەكی زۆر گەرم و دۆستانەی لەگەڵ سەركردایەتیی كورد هەبوو، وه‌ك چۆن ئێستاش سەید عەممار ئه‌لحەكیم لەسەر هەمان ڕێباز بۆ درێژەپێدان بەو پەیوەندییە بەردەوامە و هەمیشە هەوڵی نەهێشتنی گرژییە سیاسییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا دەدات.
ئه‌وه‌یشى به‌بیر هێنایه‌وه كه پەیوەندی و ڕێزێكی زۆر لە نێوان خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی و مەرجەعەكانی شیعەدا لە عێراق هەبووە. دوای ئەوەش درێژەدان بەو پەیوەندی و هاوخەباتییە، لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی سەدام، ئەنجامی گرنگی لێ كەوتەوە، بۆیه ئێستاش زۆر گرنگە ئەو پەیوەندییە بە هەمان شێوە بپارێزێن. بڕواى خۆیشى نیشان دا به‌وه‌ى كه ئەو پەیوەندییە هەر بەردەوام دەبێت، چونكە لەسەر بنەمای بەرەنگاربوونەوەی هاوبەش بەرامبەر به زوڵم و زۆرداری دروست بووە.
ده‌رباره‌ى مه‌رجه‌عى شیعه به‌ڕێز سه‌ید عه‌لى سیستانیش گوتى: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان، باوەڕی بە حیكمەت و زاناییی ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی و زانایانی شیعە هەیە، كە ڕۆڵێكی گرنگ لە دروستكردنی پەیوەندی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراقدا، دەگێڕن. هەروەها دەتوانن ڕۆڵێكی گرنگیش لە خاوكردنەوەی گرژییە سیاسییەكاندا و هاندان بەرەو چارەسەری، ببینن."
باسى له‌وه‌ش كرد كه چۆن دوو ساڵ پێش ئێستا، بە هەوڵی سەید عەممار ئه‌لحەكیم، پەیامی بەڕێز مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە زانایانی شیعە، یەكێك لەو زانایانەی كە وەڵامی دایەوە، بەڕێز سەید حوسێن ئیسماعیل سەدر بوو، كە بەڕێزیان گوتى: پەیوەندیی كورد و شیعە لەسەر بنه‌ما و بناغەی فه‌توای هەردوو خوالێخۆشبوو سەید موحسین ئه‌لحەكیم و محەممەد باقر ئه‌لسەدر بەردەوام دەبن، كە كاتی خۆی فه‌توای حەرامكردنی شەڕی كوردیان دەركردووە.
هه‌روه‌ها بڕواى خۆى ده‌ربڕى كه هەرچەندە هەندێ جار هەندێ دەنگی نەگونجاو لەگەڵ ئەو پەیوەندییە مێژووییە دەردەكەون، بەڵام ئه‌وان لەو بڕوایەدان مێژووی پەیوەندییەكان و هوشیاریی خەڵك و لێهاتووییی زانایانی شیعە و سەركردەكانی هەردوولا، ڕێگە بە گەشەكردن و مانەوەی ئەو دەنگە نەگونجاوانە نادەن، كە دەیانەوێت ئەو پەیوەندییە تێك بدەن.
ده‌رباره‌ى دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غداش گوتى: "ئێمە وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنهوه پابەندین و هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین كه په‌یوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عیراق باشتر و بەهێزتر ببن. لەو باوەڕەداین كە دەبێت هاوكاری و لێكگەیشتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالى عیراق، لە هەموو كاتێكی دیكە باشتر لێ بكەین، بۆ ئەوەی بتوانین پێكەوە بەرەنگاری ئەو مەترسییە ببینەوە و بنبڕی بكەین. پێویستە ڕێككەوتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرال بەهێزتر بكەین و عیراق لەسەر بنەمای هاوبەشی و تەوافوقێكی ڕاستەقینە بەڕێوە ببەین. بۆ ئەم مەبەستەش، پشتگیرى لە حكوومەتی تازەی عیراق، بە سەرۆكایەتیی بەڕێز حەیدەر عەبادی لەپێناو گێڕانەوەی تەوافوق، دەكەین بۆ وڵات."
هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا هه‌ر یه‌كه له نوێنه‌رانى خانه‌واده‌ى ئه‌لحه‌كیم و ئه‌نجومه‌نى ئیسلامیى عیراق و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و نوێنه‌رانى زانایانى سوننه و پێكهاته‌كانى مه‌سیحى و ئێزدى، له وته‌كانیاندا داكۆكییان له‌سه‌ر ڕۆڵى ئایه‌توڵڵا سه‌د موحسین ئه‌لحه‌كیم له چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و برایه‌تیى نێوان كورد و شیعه و ته‌واوى پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى عیراق و گرنگیى به‌رده‌وامبوونى پابه‌ندیى به‌و پره‌نسیپانه‌ى ئه‌و كرده‌وه و به‌تایبه‌تیش باسیان له فه‌تواى به‌ڕێزیان بۆ حه‌رامكردنى شه‌ڕى دژى پێشمه‌رگه و گه‌لى كورد له لایه‌ن سوپاى عیراقه‌وه كرد، كه ناوه‌ڕاستى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو له سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌یلوولدا ئه‌و فه‌توایه‌ى دابوو.
هەر لەم رێوڕەسمەدا چەندین وتار پێشكەشكران كە تیایاندا رۆڵی سەماحەتی موحسین حەكیم ورۆڵی كورد لەعیراقدا دووپاتكرایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە