له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سامى ئه‌رگۆشى سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕایگه‌یاند: بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسى ئاسایشیى میوونیخ كه له تارانى پایته‌خت ده‌به‌سترێت، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كورستان ڕۆژى 17ى ئه‌م مانگه به داوه‌تێكى فه‌رمى سه‌ردانى ئێران ده‌كات.
ده‌رباره‌ى كۆنفرانسه‌كه‌ش گوتى: ئه‌م كۆنفرانسه كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئهنتیستۆى نێوده‌وڵه‌تیى لێكۆڵینه‌وه‌ى سیاسى له پایته‌ختى ئێران ساز ده‌كرێت، هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا و ئێران و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانته‌ران و به‌رپرسانى حكوومى و ئهكادیمسیهن و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئێرانى به‌شدارى تیادا ده‌كه‌ن و زیاتر په‌یوه‌سته به دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان كۆمارى ئیسلامى و وڵاتانى ڕۆژاوا و چه‌ندین بابه‌ت و باس و ته‌وه‌رى په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌ى تیایدا تاوتوێ ده‌كرێت.
به‌ڕێز ئه‌رگۆشى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م سه‌ردانه‌ى بۆ تاران، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى چاوى به ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانیش بكه‌وێت.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز