سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15.9.2015، به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌سپێكردنى ساڵى خوێندنى نوێى 2015 – 2016ى پیرۆز كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى ئارامى خوێندنى خواست.
له بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى پێشمه‌رگه ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى دوایین زانیارى و پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانى پێشمه‌رگه پێشكه‌ش كرد و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و زیانانه‌ى به‌ر تیرۆرستانى داعش كه‌وتووه كه به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر هێز و وره‌ى به‌رزى پێشمه‌رگه‌دا شكست ده‌خۆن و له پاشه‌كشێى به‌رده‌وامدان.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه دواى پازده مانگ له شه‌ڕى دژ به تیرۆرستان، ئێستا پێشمه‌رگه ئه‌زموونى زیاترى وه‌رگرتووه و به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تى پشتگیریى ئاسمانى، به وره‌یه‌كى به‌رزه‌وه ڕووبه‌ڕووى تیرۆر ده‌بێته‌وه. كۆمه‌ڵێك كێشه و پێداویستیى پێشمه‌رگه و شه‌ڕى دژى تیرۆریشى خسته ڕوو.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕێز و پێزانینى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بۆ پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ئه‌و قاره‌مانیه‌تى و قوربانیانه دووپات كرده‌وه كه ڕۆژانه بۆ به‌رگریكردن له خاك و هاووڵاتیانى كوردستان ده‌یده‌ن. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت ده‌رباره‌ى داواكارى و پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه و ئه‌م ڕاپۆرته‌ى به‌ڕێز وه‌زیرى پێشمه‌رگه ساز ده‌كرێت.
ئینجا به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، چه‌ند زانیاریه‌كى سه‌باره‌ت به داهاتى پێشبینیكراو بۆ مانگه‌كانى داهاتووى ساڵى 2015 و ئه‌وله‌ویه‌تى خه‌رجییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش كرد كه دابینكردنى مووچه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى ئه‌م ئهولهویهتهیه و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ل دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى داراییى پێویست، مووچه دابه‌ش بكرێت و مووچه‌ى هیچ كه‌سێك وه‌ك مافێكى یاساییى فه‌رمانبه‌ران نافه‌وتێت.
هه‌روه‌ها باسێكى ده‌رباره‌ى ڕێنماییى وه‌زاره‌تى داراییى عیراقى تایبه‌ت به وه‌رگرتنى باج و گومرك پێشكه‌ش كرد و تیشكى خسته سه‌ر كاریگه‌ریى ئه‌م ڕێنماییه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له كاتێكدا كه له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا كه لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى پێك بێت تا دیراسه‌ى ئه‌و ڕێنماییانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كاتێك بڕیارى جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕێنماییانه له هه‌رێمى كوردستان درا، ڕه‌چاوى تایبه‌تمه‌ندى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
له بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى پلاندانان باسێكى ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته گشتییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و بابه‌تى ڕێنماییه‌كانى ئه‌م بواره پێشكه‌ش كرد كه وه‌زاره‌تى پلاندانان به هه‌ماهه‌نگیى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه ئاماده‌ى كردووه و كاتێك وه‌زاره‌ت ئه‌و ڕێنماییانه ده‌رده‌كات، پێشكه‌وتن و شه‌فافییه‌ت له بوارى گرێبه‌سته‌كاندا، دێنێته ئاراوه.
له بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، بابه‌تێكى په‌یوه‌ندارى به به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى كڕێنهوهى گه‌نمى خۆماڵیى جووتیارانى كوردستان و به‌شى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى له خه‌رجییه‌كانى حاكیمه به‌پێى یاساى بودجه‌ى عیراقى فیدرال پێشكه‌ش كرد. تیایدا تیشكى خسته سه‌ر پێشبینیى پێداویستیى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتیان بۆ ساڵى 2016 و بودجه‌ى پێویست بۆ ئه‌و پێداویستییانه و وه‌زاره‌ت ڕا‌سپێردرا بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته، ئاماده‌كارى بكات.
له كۆتاییى كۆبوونه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به پرسى كۆچ بۆ ده‌روه‌ى وڵات، به‌ڕێزان وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان، چه‌ند زانیارى و داتایه‌كیان خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌ت ئه‌م بابه‌ته به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له ماوهیكى نزیكدا به به‌شداریى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و پسپۆڕانى بیانى، كۆنفرانسێك ساز ده‌كات بۆ ئاماده‌كردنى پلانى پێویست له‌مباره‌یه‌وه.
ده‌رباره‌ى چاكسازیش ڕایگه‌یاند كه چاكسازى به‌شێكه له به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت و پێشتریش به‌تایبه‌تى له كاتى دروستبوونى قه‌یرانى داراییدا، هه‌نگاوى جددى بۆ چاكسازى ناوه و له هه‌نگاونان بۆ چاكسازى له هه‌موو بواره‌كاندا و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى واقعى و به‌پێى پڕۆژه‌یه‌كى تۆكمه، به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیش تیشكى خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت بۆ چاكسازى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕ له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان، سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و داتاى پێویستن بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى بابه‌تى مووچه و ده‌رماڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و له چوارچێوه‌ى یاسا و ڕێنماییه‌كان كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌شێك له پڕۆژه‌ى چاكسازى و پێداچوونه‌وه‌ى پێدا ده‌كرێت.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4.9.2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا كوردى، باوكى ئالانى جوانه‌مه‌رگ، كه دیمه‌نى مه‌رگه كارهساتاوییهكهى جیهانى هه‌ژاند، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆى خانه‌واده و كه‌سوكارى كرد و وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، هاوسۆزى و هاوده‌ردیى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ى "ئالان و غالب" و هاوسه‌ره‌كه‌ى "ڕه‌یحان شتۆ"، هیواى خواست خواى گه‌وره دڵنه‌وایى و سه‌بوورى بداته‌وه. هه‌روه‌ها هاوخه‌میى خۆى بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى هه‌موو كۆچبه‌رانه‌ى ڕۆژاواى كوردستان ده‌ربڕى، كه له ڕێگه‌ى كۆچبه‌ریدا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له به‌رامبه‌ردا باوكى ئالان ـ ى جوانه‌مه‌رگ، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه و هاوبه‌شیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و به‌شداریكردنى له پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى و گوتى: هاوبه‌شى و به‌شداریتان له خه‌م و پرسهكهماندا، مایه‌ى دڵنه‌وایى و سهبوورییهكى گه‌وره‌یه بۆ خۆم و خانه‌واده‌كه‌م. هه‌روه‌ها دووباره سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده و كه‌سوكارى بۆ ئه‌م بهسهركردنهوهیهى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕى.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31_8_2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كه‌سایه‌تیى دیارى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كه‌مین داواكارى گشتیى دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ڕێز لویس مۆرێنۆ ئۆكامپۆ و شاندیكى یاوه‌رى كرد، كه له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و تیمى چه‌ند ڕێكخراوێكى تایبه‌ت به بوارى خزمه‌تكردنى لێقه‌وماوان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وشى لێقه‌وماوانى ده‌ستى تیرۆر و به‌تایبه‌تیش لێقه‌وماوانى ئێزدى كه هاوینى ساڵى ڕابردوو كه‌وتنه به‌ر دڕه‌نده‌ترین هێرشى تیرۆرستانه‌ى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعش و به هه‌موو پێوانه‌یه‌ك ڕووبه‌رى جینۆساید بوونه‌وه. هه‌روه‌ها باس له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا كه له كۆششێكى به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان هات، وه‌ك جینۆساید بناسرێت.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى به‌ڕێز ئۆكامپۆ، كورته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌وڵ و كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد كه به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دامه‌زراوه و به هاوكاریى پسپۆڕان و شارازهیانى تایبه‌ت به‌و بواره، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات تا له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌و كه‌یسه وه‌ك جینۆساید بناسرێت و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و تاوانانه‌ى دهرههرق به ئێزدییه‌كان كراون، وه‌ك جینۆساید له قه‌ڵه‌م بدات و دانى پیادا بنێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئۆكامپۆ، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزیى خۆى له‌گه‌ڵ كوردانى ئێزدى به‌تابیه‌تى و ته‌واوى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، دووپاتى كرده‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیرى له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌یسه وه‌ك جینۆساید بناسرێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌ییه‌كى نیشان دا كه ته‌واوى پسپۆڕى و شاره‌زاییى خۆى له‌و بواره‌دا بخاته خزمه‌تى سه‌رخستنى ئه‌و كه‌یسه‌وه، چونكه بابه‌تێكى مرۆییه و په‌یوه‌ندیى به ته‌واوى مرۆڤایه‌تییه‌وه هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سوپاس و پێزانینى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوسۆزى و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز ئۆكامپۆ ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتگیرییه‌كى پێویست بۆ سه‌رخستنى ئه‌و كه‌یسه ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به هه‌مان شێوه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و خوشك و برا ئێزدییانه‌ى هێشتا له ده‌ستى تیرۆرستاندا ماون، ڕزگار بكرێن. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به‌و ڕێكخراو و ئێن جى ئۆیانهش كرد له‌م بواره‌دا هاوكار و یارمه‌تیده‌رن.
له دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى تایبه‌ت به‌م كه‌یسه، ئاماده بوون.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/8/2015 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كه‌سایه‌تى و سیاسه‌تمه‌دارى كورد به‌ڕێز محه‌مه‌ده‌مین پێنجوێنى كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخى ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و دوایین پێشهاته سهبازییهكانى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و ده‌وڵه‌تى توركیا به‌تایبه‌تى، باسى لێوه كرا و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و ئاڵۆزى و به‌ریه‌ككه‌وتنه چهكدارییانهى ماوه‌یه‌كه له نێوان هه‌ردوولادا هاتوونه‌ته ئاراوه كه بوونه‌ته هۆى هه‌ڕه‌شه و وه‌ستانى پرۆسه‌ى ئاشتى و ئاڵۆزتركردنى ڕه‌وشه‌كه به‌گشتى.
به‌ڕێز پێنجوێنى ڕۆڵى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى و هاوكاریكردنى هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى له ڕابردوودا به‌رز نرخاند و داواى كرد كه به هه‌مان شێوه له‌م دۆخه‌شدا دووباره ڕۆڵى خۆى بگێڕێته‌وه و هه‌وڵه‌كانى بخاته‌وه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گفتوگۆكانى ئاشتى و به‌رده‌وامیى به پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى بده‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه شه‌ڕ و توندوتیژى هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و ته‌نیا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو لایه‌ك تیایدا زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن. هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى خۆى نیشان دا كه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ڕاوه‌ستانى به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى و گه‌ڕانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكانى ئاشتى له نێوان هه‌ردوولادا، بخاته گه‌ڕ.
ده‌قى په‌یامى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ی ڕێككه‌وتنی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه:
به‌بۆنه‌ی ڕێككه‌وتنی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، پیرۆزبایی له ڕابه‌ر و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و گه‌لی ئێران ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان وڵاتان و گه‌لانی جیهان، له‌پێناو ئاشتیی جیهانی و پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تیدا.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه، ئه‌وه‌ی نیشان دا كه پشوودرێژی له دانوستاندا، باشترین ڕێگه‌یه بۆ دروستبوونی ڕێككه‌وتن له نێوان ده‌وڵه‌تانی جیهاندا. به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕێز له كاری هه‌موو شانده دانوستاندنكارهكان و هاوكاری و هاندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرین، له‌پێناو دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و ئاشتیی جیهانیدا.
هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێ جه‌خت له په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بكه‌مه‌وه و دڵنیاین ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی فراوانتربوون و پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
2015/7/15
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2015/5/4 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز فرانك بێیكەر باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا باڵیۆزی بەریتانیا خۆشحاڵیی خۆی به سەردانی هەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ بەڕێز سەرۆك وەزیران دەربڕی و باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەتایبەتی پرسى جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا كرد. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بە پرۆسەی سیاسیی عێراق بە شێوەیەكی گشتی و بەتایبەتی بارودۆخی ئەمنی و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشى كرد و دەسخۆشی و پشتگیریی بەردەوامی حكوومەتی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە دەربڕی كە توانیویەتی ڕووبەرێكی فراوان لە دەستی تیرۆریستان ڕزگار بكات.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی باڵیۆزی بەریتانیای كرد و خۆشحاڵیی خۆی بۆ بیروبۆچوون و پشتگیرییە بەردەوامەكانی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دەربڕی و هیوای خواست كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی بەریتانیا وەك هێزێكی سەرەكیی وڵاتانی هاوپەیمان، لەسەر پشتگیری و هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە و پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەردەوام بن.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا ده‌رباره‌ى ڕووداوەكان و پێشهاتەكانی ئێستای عێراق و پرۆسەی سیاسی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پرۆسەی ئازادكردنی مووسڵ، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر دوا سەردانی هەردوو بەڕێزان مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بەشێكی دیكەی دیدارەكە بوون.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/3/30، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێزان خاتوو له‌یلا زانا و سڕڕى سوڕه‌ییا ئۆنده‌ر، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى توركیا كرد.
له دیدارێكدا خاتوو زانا و به‌ڕێز ئۆنده‌ر، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى دوایین سه‌ردانى خۆیان بۆ دوورگه‌ى ئیمرالى و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان خسته ڕوو و سڵاو و ڕێزى به‌ڕێزیانى به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى گه‌یاند و گوتیان: به‌ڕێز ئۆجالان به ته‌واوى ئاگادارى هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه بۆ پشتگیرى و هاوكاریكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى و ڕێز و ستایشى خۆى بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپات كردووه‌ته‌وه.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهات و هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاستى و چاره‌سه‌رى تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیى پابه‌ندى به ئاشتى و چاره‌سه‌رییه‌وه كرده‌وه و هیوایان خواست كه هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاشتى و چاره‌سه‌رى له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌رده‌وام بێت و ڕێگه نه‌درێت كێشه لاوه‌كییه‌كان، كاریگه‌رى له ڕێڕه‌وى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بكات.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تاوه هه‌میشه پشتگیرى و هاوكاریى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ریمان كردووه، به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بین و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌ركێك بكه‌وێته سه‌ر شانمان، جێبه‌جێى ده‌كه‌ین.
له دیداره‌كه‌دا باس له دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد و گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر كرا و له‌مباره‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه دووپات كرده‌وه كه ڕووبه‌ڕووى تیرۆر بوونه‌ته‌وه.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/3/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز كێنتارۆ سۆنۆرا جێگری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن كرد.
لە دیدارێكدا سەرەتا بەڕێز جێگری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئیدانەكردنی كوشتنی بارمتە ژاپۆنییەكە لە لایەن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە و سوپاس و پێزانینی سەرۆك وەزیران و حكوومەت و خەڵكی ژاپۆنی بۆ ئەم هەڵوێستەی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێم دووپات كردەوە و پشتگیریی ژاپۆنی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی.
بەڕێز جێگری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن هەروەها دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی وڵاتەكەی پشتگیریی مرۆیی و كۆمەك پێشكەش بەو ئاوارە و پەنابەرانە دەكات كە بەهۆی ترسی تیرۆره‌وه هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بەتایبەتیش لە بوارەكانی تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزارییە گشتییەكاندا، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە وڵاتەكەی كۆمەڵێك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاجیاكاندا لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات. هه‌روه‌ها باسی لە سەردانی شاندێكی پەرلەمانی عیراق بۆ وڵاتەكەی كرد كە لە هەموو لایەنەكانی كورد و سوننە و شیعە پێكهاتبوو و لە وێش ژاپۆن ئامادەییی خۆی بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵێك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە عیراق و هەرێمی كوردستان نیشان داوە و ژمارەیەك لەو پرۆژانە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەم سەردانەی جێگری وەزیری دەرەوەی ژاپۆنی كرد بۆ هەرێمی كوردستان و سەردانەكەی لەم كاتەدا وەك پشتگیرییەك بۆ هەرێمی كوردستان لە قەڵه‌م دا. جەختی لەوەش كردەوە كە كوشتنی بارمتە ژاپۆنییەكە بەو شێوە وەحشیگەرییە، تراژیدیایەك بوو هەمووانی شۆك كرد و دووبارە سەرخۆشیی خۆی و حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستانی بە حكوومەت و گەلی ژاپۆن راگەیاند. پوختەیەكیشی دەربارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و شەڕی دژی تیرۆر خستە ڕوو و تیایدا ئاماژەی بەوە دا كە پێشمەرگە لە پێشڕەوی و سەركەوتن و تیرۆریستانیش لە شكست و پاشەكشێی بەردەوامدان و پێشمەرگە كۆمەڵێك شوێن و پێگەی زۆر ستراتیژی لە دەستی تیرۆریستان دەرهێناوە.
هەروەها باسی لەوە كرد كە هەرێمی كوردستان پێشوازی لە زیاتر لە ملیۆنێك و پێنج سەد هەزار پەنابەر و ئاوارە كردووە و ئەمەش پاڵەپەستۆیەكی زۆری بۆ سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست كردووە، بەتایبەتى كە حكوومەتی عیراق وەك پێویست هاوكاریی ئاوارە و پەنابەرانی نەكردووە و داوای كرد حكوومەتی ژاپۆن لە هاوكاری و كۆمەكە مرۆییەكانی بەردەوام بێت. جەختی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان چاوی لەوەیە ژاپۆن لە بواری هەڵگرتنەوەی میندا بە دابینكردنی ئامێر و پێداویستیی و تەكنەلۆژیای نوێی بواری هەڵگرتنەوەی مین، هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات كە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بارودۆخی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەبێت، هه‌روه‌ها سوپاسی ژاپۆنی كرد بۆ ئەو پرۆژانەی كە لە هەرێمی كوردستان ئەنجامیان دەدات و ئەم هاوكاریانەی ژاپۆنی بەرز نرخاند.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز