مەنسوور جیھانی ـ فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرھێنانی "بەتین قوبادی" لە سی و ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "میلی والری" لە ئەمەریکا نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "مەردان" یەکەمین بەرھەمی بڵندیی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ھەشتاو حەوتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٥، بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان لە دوو سانسی جیاوازدا لە ڕۆژانی ١٣ و ١٥ی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە بەشی "سینەمای جیھان" لە سی و ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "میلی والری" Mill Valley لە شاری ڕافائیل لە ویلایەتی کالیفوڕنیا لە وڵاتی ئەمەریکا چووە سەر پەردەی سینەماکان.
ئەم فیستیڤاڵە ساڵی ١٩٧٧ لە لایەن ئەنستیتۆی فیلمی کالیفۆڕنیا و بە مەبەستی پشتیوانی لە فیلمسازانی سەربەخۆ و گەنج و ھەروەھا بەرھەمە نوێیەکانی سینەمای جیھان دامەزراوە و یەکێکە لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمای ئەمەریکا کە تیایدا ھەموو ساڵێک بەشێکی بەربڵاو لە فیلمە نوێیەکانی سەرتاسەری جیھان نمایش دەکرێت.
سی و ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "میلی والری" بە نمایشی زیاتر لە ٢٠٠ فیلم لە سینەماکارانی زیاتر لە ٥٠ وڵاتی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لەوانە: "سینەمای جیھان"، "سینەمای ئەمەریکا"، "سینەمای دیکۆمێنتاریی"، "فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان"، بەشی "کورتە فیلم"، بەشی "سینەمای چالاک" و ھەروەھا چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی ٨ تا ١٨ی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە شاری ڕافائیل لە ویلایەتی کالیفوڕنیا لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا و بە ئامادەبوونی "بەتینقوبادی" ڕۆژی ٢٥ ئەیلوول / سێپتەمبەری ٢٠١٥ لە بەشی پێشبڕکێی دووەمین خولیفیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سیلکرۆید"Silkroad لە شاری فۆژۆ لە وڵاتی چین نمایشکرا.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداریی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە دوو بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٥ ئەیلوول / سێپتەمبەری ٢٠١٥ لە شاری فۆژۆ لە وڵاتی چین بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاریی زیاتر:
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سهركۆمارى توركيا بهردهواميى پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
- نێچيرڤان بارزانى: دهبێ نيشتمان كۆكهرهوهى ههموومان بێت
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا كۆبووهوه
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فهرهنسا كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە