مەنسوور جیھانی ـ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە ھۆڵەکانی سینەماکسی "مازی مۆڵ" لە شاری دھۆک نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی ئەمەریکا، لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٣ ئەیلوول / سێپتەمبەری ٢٠١٥ بە بۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە لە سێ ھۆڵی سینەماکسی "مازی مۆڵ" لە شاری دھۆک لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەی گشتیی دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت و ھەروەھا لە داھاتوویەکی نزیکیشدا لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانیش بۆ بینەران نمایش دەکرێت.
ئەم فیلمە کوردییە کە تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستی دنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان و ھەروەھا چەندین خەڵاتی گرینگیشی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، لە نوێترین نمایشی نێودەوڵەتی خۆیدا لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" Duhok و لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردیی" ئەم فیستیڤاڵەدا و لە ڕۆژی ڕێزلێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "یەڵماز گونای" دەرھێنەری براوەی چڵە بەڕووی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٨٢ لە ھۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی شاری دھۆک نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تەندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕیی پارەی ٥ ھەزار دولاری بۆ باشترین دەرھێنەرییکورد بە "شەوکەت ئەمین کورکی" بۆ دەرھێنانی ئەم فیلمە بەخشرا و ھەروەھا خەڵاتی تەندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕیی پارەی ١٠ ھەزار دولاری پارێزگاریی دھۆک بۆ باشترین فیلمی بڵندیی سینەمایی کە لە دەڤەری بادینان وێنەگیراوە پێشکەش بە دەرھێنەری ئەم فیلمە کرا.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی سێیەمین خولیفیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک"دا لە لایەن ھۆگرانی ھونەریی سینەماوە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا و لە چەندین سانسی جیاوازدا لە ھۆڵەکانی سینەماکسی "مازی مۆڵ"ی شاری دھۆک نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا و لە نێوان فیلمەکانی ئەم فیستیڤاڵەدا زۆرترین ڕێژەی بینەرانی بۆخۆی تۆمار کرد.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سهركۆمارى توركيا بهردهواميى پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
- نێچيرڤان بارزانى: دهبێ نيشتمان كۆكهرهوهى ههموومان بێت
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا كۆبووهوه
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فهرهنسا كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز