ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23/5/2014 له كۆشكی ئه‌لیزێ به‌ڕێز فرنسوا هۆڵاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا پێشوازی له به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حموومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا وێڕای به گه‌رمی به‌خێرهێنان، خۆشحاڵی خۆشی به سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ڕه‌نسا ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و له پشتگیریكردن و دۆستایه‌تی كردنی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و هیوای خواست كوردستان پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێك خرانه به‌رباس و بیروڕایان له‌باره‌وه گۆڕدرایه‌وه، وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان و ئاكام و سیناریۆیه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له‌و ته‌وه‌ره‌دا به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆشنایی ته‌واوی خسته سه‌ر ئه‌و سیناریۆیانه‌ی كه له‌وانه‌یه پاش قۆناغی هه‌ڵبژاردن له دایك بن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بژاره‌كانی به‌رده‌م گه‌لی كوردستان دا و گوتی: زۆر بژارده له‌به‌رده‌م گه‌لی كوردستاندا هه‌یه، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رفه‌تێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی دیموكراتی و فیدراڵی راسته‌قینه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو عێراق ئه‌م رێگه‌یه نه‌گرێته‌به‌ر، ئه‌وه ره‌وش و بارودۆخی وڵات به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌چێ.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ڕه‌نسا و هه‌رێمی كوردستان كرا و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی فه‌ڕه‌نسا كه ئێستا له كوردستان كار ده‌كه‌ن پێویسته له ئاینده‌دا زیاتر و چالاكتر بن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه به گشتی كرا و به دورودرێژی بارودۆخی سوریا و كوردستانی سوریا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
جێی باسه كۆبوونه‌وه‌كه له كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر دۆستانه به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا به‌ڕێز فرانسوا هۆڵاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه و گوتی: پێویسته ئێمه له‌باره‌ی هه‌موو قۆناغێك، كه كوردستان و ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێ هه‌ر له په‌یوه‌ندی و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌دا بمێنین.
هەینی, 23 ئایار 2014
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2014/5/21 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ریی شاندێكی حكوومی به سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وت كه فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ڤاتیكان له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌رۆك بارزانی له فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فرانسوا هولاند سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه و چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێ .
هه‌ر به‌پێی ئه‌جێندای ئه‌م سه‌ردانه ، سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ڤاتیكان ده‌كات چاوی به قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان فرا‌نسیسی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێ بۆ باسكردنی بارودۆخی سیاسی له ناوچه‌كه به گشتی و هه‌رێمی كوردستان . و دواتر له ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وولاته كۆده‌بێته‌وه .
سه‌رۆك بارزانی له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا ؛ به شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس و رۆما تاوتوێ ده‌كات.
فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند : ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2014/5/20 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، به پێی بڕگه‌ی دوازده‌می مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره (1) ی ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (2) ی ساڵی 2006 و یاسای ژماره (1) ی ساڵی 2009 ، هه‌ردوو به‌ڕێزان نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ستنیشانكران.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی كه سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ واژۆی ئه‌و فه‌رمانه هه‌رێمییه‌ی كرد و به پێی فه‌رمانه‌كه ده‌بێ هه‌ردوو به‌ڕێزان نێچیرڤان ادریس مسته‌فا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری؛ له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێنن.
ئه‌مڕۆ 8/5/2014 پێنج شه‌ممه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری گه‌یاندنی فه‌له‌ستینی دكتۆر سه‌فا ناسره‌دین و كۆنسوڵی گشتی ئەم وڵاتە له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا وه‌زیری گه‌یاندنی فه‌له‌ستینی سوپاسی ئەو پێشوازییە گه‌رمەی كرد كە لە هەرێمی كوردستان لێیان كراوە و سڵاوی سه‌رۆكی فه‌له‌ستین به‌ڕێز (مه‌حمود عه‌باس)ـی گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی. هه‌روه‌ها ئاماژەی به په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌له‌ستینی كرد.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كوردستان، وه‌زیری فه‌له‌ستینی خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان لە هەموو بوارەكان به‌تایبه‌تی له بواری دابینكردنی ئارامی و ئاسایش نیشاندا. هیوای خواست له بواری جیاجیا هاوكار بن له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان سڵاو و رێزیشی بۆ به‌ڕێز مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین بە شاندی میوان ڕاگەیاند و جەختی لە، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و دۆستانه له نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و كوردستان كردەوە.
هەر لەم دیدارەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ كاری هاوبەشی نێوان فەلەستین و هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیاره‌كه‌دا وه‌زیری گه‌یاندنی فه‌له‌ستینی باسی ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌یان كرد سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی ناوخۆیی و كۆششه‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی یه‌كگرتوویی فه‌له‌ستینی، سه‌رۆك بارزانییش هیوای خواست ئاساییش و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین بێته‌دی.
پێنج شەممە, 08 ئایار 2014
دوای گه‌شتێكی بۆ ئه‌وروپا و سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وولاتانی نه‌مسا و به‌لجیكا و ئه‌لمانیا، و هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی له كۆربه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆسی سویسرا ، ئه‌مرۆ شه‌ممه 2014/2/8 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان .
به‌ڕێز فۆاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند ئه‌مرۆ هه‌ینی (31/1/2014) به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له به‌رێز جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت .
سه‌رۆكی دیوان گووتی له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا باس له سه‌ردانه چاوهروانكراوهكهی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم كرا كه بڕیاربوو ئه‌مرۆ ئه‌نجام بدرێت ، به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و جۆبایدنی جێگری سه‌رۆك .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند جێگای داخبوو كه سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام نه‌درا به هۆی ئه‌وه‌ی كاته‌كه گونجاو نه‌بوو ، و هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له پێویستی ئه‌نجامدانی ئه‌و سه‌ردانه له كاتێكی گونجاو‌دا له ماوه‌ی داهاتوو .
له به‌شێكی تری په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا و به‌ڕێزان جۆبایدن و سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان و پێویستی زیاتر پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه.
به‌رێز فۆاد حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له ته‌وه‌رێكی تری په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا باس له باروودۆخی عێراق و باری ئاسایش به گشتی و په‌یوه‌ندی و دانوساندنه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی كرا .
له كۆتایی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌م قۆناغه قۆناغێكی هه‌ستیاره و پێویسته په‌یوه‌ندی و بیرۆرا گۆڕینه‌وه له نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام بێت.
لە ڕۆژی هەینی 24ـی 1ـی 2014 له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوەری له‌گه‌ڵ "لۆرانت فەبیۆس" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەڕانسا كۆبۆیەوه.
لەم كۆبوونه‌وه‌یەدا، په‌یوه‌ندییەكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فەڕانسا و دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی سیاسی عێراق و ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی عێراق خرانە بەر باس.
لە سەرەتای كۆبونەوەكە وەزیری دەرەوەی فەڕانسا سڵاوی "فرانسووا ھۆلاند"ـی سەرۆكی فەڕانسای بە سەرۆك بارزانی گەیاند و ھەروا خۆشجاڵیی خۆیشی دەربڕی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی پەیوەندیەكانی سیاسی و ئابووری و فەرھەنگیی نێوان هەردوو وڵات.
لە بەرانبەردا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ سەرۆكی فەڕانسا بە وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند و بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی فەڕانسایشی كرد كرد كە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات. سەرۆك بارزانی سووربوونی هەرێمی كوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی نێوان فەڕانسا و هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە. لەم دیدارەدا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی بانگهێشتنامەیەكی كراوەی بۆ سەرۆك بارزانی هەیە.
ڕەوشی ئاساییش و پڕۆسەی دیموكراسی لە عێراق و بارودۆخی سووریا و، ڕۆڵی كورد لە دواڕۆژی سووریا و كۆنفڕانسی جێنێڤ 2 تەوەرەكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوون.
لە ڕۆژی هەینی 24ـی 1ـی 2014 له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس به‌ڕێز مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوەری بە جیا له‌گه‌ڵ "میرۆسڵاو پودەخت" بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی و "ڕاشد خانوش" سەرۆكی بزوتنەوەی نەھەزەی وڵاتی تونس كۆبۆیەوە.
له كۆبوونه‌وه‌یەكدا میرۆسلاو پودەخت بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە كۆڕبەندی ئابۆری جیھانی سوپاسی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد بۆ بەشداریكردنیان بۆ جاری دووەم لەم كۆڕبەندە ئابوورییە جیهانییە و ھیوای خواست كە ھەرێمی كوردستان بەردەوام لە سالی داھاتوویشدا بەشداریی ئەم كۆنفڕانسە بكات.
ھەروەها سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ ڕاشد خانوش سەرۆكی بزوتنەوەی نەھەزەی وڵاتی تونس كۆبوونەوە. لەو كۆبونەوەیەدا ڕەوشی سیاسیی تونس لە دوای گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی باس كرا و بارودۆخی سیاسیی عێراق بە گشتی و پارێزگای ئەنبار بە تایبەتی قسەی لەسەر كرا. لەم دیدارەدا ڕاشد خانوش ئار‌زووی خۆی نیشاندا كە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی گوتی: "بە خۆشحاڵیەوە لە كوردستان پێشوازیتان لێ دەكەین.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات