گرووپی تیرۆریستیی دەوڵەتی بەناو ئیسلامیی "داعش" لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کوشتنی جەیمس فۆڵی ڕۆژنامەوانی ئەمەریکایی ماڵپه‌ڕی گۆڵۆباڵیان ڕاگەیاندووە کە لە سوریا وەک ڕۆژنامەوانێکی بێ لایەن کاری دەکرد و نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا لەلایەن تیرۆریستانەوە ڕفێندرابوو. پاساوی تیرۆریستان بۆ کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمەریکاییە ئەوەیە کە گوایە لە تۆڵەی بۆمبارانی فڕۆکەکانی ئەمەریکایە بۆسەر مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی دەوروبەری موسڵ.


ئێمە لەکاتێکدا ئەو کارە ترسنۆکانەیەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە شەرمەزار دەکەین ڕای دەگەیەنین کە ئەو کردەوە چەپەڵەیان جارێکی تر دەیسەلمێنێت کە ئەو گرووپە لە هەموو بەها و ئایین و ڕەوشتێک دوورن و لەناو بردنی ئەو تیرۆریستانە بووتە ئەرکێکی گرینگی کۆمەڵی نێودەوڵەتی.



سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

20/8/2014

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی