بەمەبەستى پیشاندانى هاوکارى و هەماهەنگى بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان و دابینکردنى پێویستیە ئانییەکان بۆ هەرێمى کوردستان، بالیۆزى کەندا لەعیراق، برونو ساکۆمانى لەگەڵ شاندێکى یاوەرى، سەردانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان کرد.
لە دانیشتنێکدا سەبارەت بە شەرانگێزییەکانى تیرۆریستانی(داعش) ئاڵوگۆرى بیروراکان کراو بالیۆزى کەنەدا پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان دەربڕى وشانازى بەرۆڵى کورد و حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد، کە هەمیشە لەخەبات و تێکۆشانن ،بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرو پارێزگاریکردنى ئەزموونەکەیان . هەروەها بالیۆزى کەنەدا رایگەیاند: هەرێمى کوردستان رووبەرووى جەنگێکى نەخوازراوى نێودەوڵەتى بۆتەوە و لە ئێستادا هەرێمى کوردستان لەجیاتى هەموومان دژى تیرۆرو تیرۆرزم وەستاوەتەوە.
دواتر ئاماژەى بەوە کرد کە لە 24 سەعاتى رابردوودا حکومەتى کەنەدا لەرێگەى رێکخراوەکانى خێرخوازە نێودەوڵتیەکان، 5 پێنج ملیۆن دۆلارى بۆ ئاوارەو لیقەوماوانى ئەم دوواییەى جەنگى دژ بەتیرۆر لەعیراق دابینکردووە، کە ئێستا لە هەرێمى کوردستانن.
پاشان قوباد تاڵەبانى بەشاندى میوانى راگەیاند: لەپێناو پاراستنى هەرێمى کوردستان و ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئێمە ئەو شەرە بەئەرکى خۆمان دەزانین و هەمیشە لەبەرەنگاربوونەوەى تیرۆریستان و رێگرتن لەتەشەنە نەکردنى فەرهەنگى تیرۆر بەردەوام دەبین.
دواتر قوباد تاڵەبانی نیشانیدا بۆ بەتەنگەوەهاتنى خەڵکى کوردستان، حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەم جەنگە هەموو هەولێکى خستۆتەگەرو لە ئێستادا 15،000000 پانزە ملیۆن دۆلارمان لە داهات و پارەى پرۆسەکانى نەوت و گاز بۆ پارێزگاى دهۆک بەمەبەستى بەتەنگەوەهاتنى ئاوارەکانى شنگار و موسل دابین کردوە. هەروەها بۆ پیشتیوانى و سەرخستن و تێپەراندنى ئەو جەنگە دژ بەدەوڵەتى تیرۆریستانى نێودەوڵەتى ، داواى هەموو جۆرە هاوکاریەک لە حکومەتى کەنەدا و وڵاتانى تر دەکەین.
دوایین هەواڵەکان
- سهركۆمارى توركيا بهردهواميى پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
- نێچيرڤان بارزانى: دهبێ نيشتمان كۆكهرهوهى ههموومان بێت
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا كۆبووهوه
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فهرهنسا كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وهزيرى دهرهوەى توركياوه پێدهگات