ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2015/1/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له نێردراوی تایبه‌تی كۆمیساری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و باڵیۆزی نیازپاكیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و گه‌وره هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری ناوداری هۆڵیوود، خاتوو ئه‌نجه‌لینا جۆلی كرد.
له دیدارێكدا خاتوو جۆلی باسی له سه‌ردانی خۆی بۆ چه‌ند كه‌مپێكی ئاواره و په‌نابه‌ران له سنووری پارێزگای دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ی ڕه‌وشی كه‌مپه‌كان كرد و ستایشی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه هاوكاریی ئاواره و په‌نابه‌رانیان كردووه و باوه‌شیان بۆ كردوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دڵگرانیی خۆی بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه ده‌ربڕی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا و به‌تایبه‌تیش به‌سه‌ر هه‌ردوو پێكهاته‌ی ئێزدی و مه‌سیحیدا هاتوون.
خاتوو جۆلی دووپاتی كرده‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕێز و پێزانینێكی زۆری بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه توانیویانه به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌ران دابین و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاراتر به‌هانای ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگا و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان له جیهان هان ده‌دات تا كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتریان بۆ كۆبكه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاتنیان بۆ كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له ڕووی مۆراڵه‌وه كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی خۆی ده‌بێت و هیوای خواست له پشتگیری بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی كوردستان و بارودۆخه‌كه بگوازێته ده‌ره‌وه و به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه جیهانییه‌كانی بگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و فیلمه دۆكیوومێنتارییهی كه خه‌ریكن ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و به ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاستیی بارودۆخی كوردستان و ئاواره و په‌نابه‌ران بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆمه‌ك و یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌موو بواره‌كانی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه باره‌كه زۆر قورسه و له تواناكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ره، بۆیه پێویستی به كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتر و ئاوڕدانه‌وه‌ی جددیتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات