سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد بە سەرۆکایەتی لەمیا قەدوور ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا.


لە دیدارەکەدا کە کلاوس شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لەهەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی کرا.


لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش  ئاڵوگۆڕ کرا.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/august/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-شاندێکی-ئەڵمانی-دەکات/

Read کد خبر: 3076

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی