به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/11/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هەناردەكردنی نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غداى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و سه‌ردانى ئه‌م دواييه‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق بۆ هه‌ولێر، به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيش، هه‌ردوولا باسيان له هه‌وڵه‌كانى ڕێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه كرد و داكۆكييان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق نه‌بێته به‌شێكى ئاڵۆزييه‌كان و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ديپلۆماتكاران پارێزراو بێت.
دوايين سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ پاريس و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-and-french-ambassador-discuss-the-situation-in-iraq-and-the-region/
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/11/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ڤۆلكه‌ر پێرسێس سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق (يوونامى) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بيروڕايان ده‌رباره‌ى ئه‌رك و سه‌ردانى به‌ڕێز پێرسێس بۆ عێراق و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق گۆڕييه‌وه و تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى له عێراق و هاوكارييه‌كانى له بوار و قۆناغه جياكاندا، ئاماژه‌ى به هه‌وڵ و كاره‌كانى يوونامى كرد كه دواى پرۆسه‌ى ئازادى، يارمه‌تيى عێراقى داوه بۆ سه‌قامگيرى و به‌ره‌وپێشبردنى ديموكراسى و باشكردنى كارى دامه‌زراوه‌كان.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز پێرسێس، ديد و بۆچوونه‌كانى ده‌رباره‌ى ئه‌ركى يوونامى له عێراق و داواكاريى عێراق بۆ پێداچوونه‌وه به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا خسته ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رنج و بۆچوونه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌رباره‌ى كار و ئه‌ركى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى بۆ هاوكارى و يارمه‌تيدانى عێراق كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و ناوچه‌كه‌يان به گشتى، تاوتوێ كرد.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-he-met-with-the-head-of-a-high-level-un-team/
به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/11/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز حه‌ييان عه‌بدولغه‌نى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ كاروبارى وزه و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه دوو له به‌ڕێزان جێگرانى وه‌زيرى نه‌وتى عێراق و به‌ڕێز وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت ئاماده‌ى بوون، دوايين هه‌نگاو و ڕێكاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پشتگيريى خۆى بۆ گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى و حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دووباره ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه وه‌ستانى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زيانێكى گه‌وره‌ى به داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه، بۆيه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌رچى زووترى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانی، به گرنگ و پێويست زانى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى نه‌وتى عێراق، جه‌ختى له خواستى جدديى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پو‌خته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى گفتوگۆكانى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، خسته ڕوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-iraqi-oil-minister/
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/11/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز حسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاله يه‌كه‌م كونسولى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد كه دواى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر، ده‌ستبه‌كار بوو.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله، هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتيى قه‌ته‌ر سڵاو و ڕێزى به‌ڕێز ميرى قه‌ته‌رى به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و خۆشحاڵيى خۆى به كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونى ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، به‌ره‌وپێش ببات.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-the-consul-general-of-qatar/
ئەمڕۆ شەممە 11/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیى عێراق و ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کران.
هەر دوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و دوورخستنەوەی لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و پاراستنی سەلامەتیى هێزەکانی هاوپەیمانان و باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق.
پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و ئامادەکارییەکان لەمبارەیەوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-بەریتانیا-لە-عێراق-دەکات/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ دەکات
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 11/9، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ کرد.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-سەرۆکوەزیرانی-فیدراڵ-دەکات/
ئێواره‌ى ڕۆژی هه‌ينى 2023/11/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ستيڤن چارڵس هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا دوايين كۆبوونه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانيان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرده‌وه و له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌يان به سه‌ردانى دوێنێى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له كاريگه‌رى و ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد و له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه بپارێزرێت و ڕێگه نه‌درێت عێراق ببێته به‌شێكى كێشه و ئاڵۆزييه‌كان.
پاراستنى سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
ئێواره‌ى ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2023/11/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى وڵات و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدایان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى پشتگيرى له حكوومه‌تى فيدراڵى كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى پلان و به‌رنامه‌كانى به شێوه‌يه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بكات.
هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، گرنگيى پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-met-with-prime-minister-al-sudani-3/
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە