نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/1/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كونسولخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌ولێر، به‌شدارى له پرسه‌ى ئه‌و قوربانييانه‌دا كرد كه ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه له شارى كرمان له ئێران له ئه‌نجامى هێرشێكى تيرۆرستيى داعشدا، شه‌هيد بوون.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئێران، وێڕاى گه‌ياندنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست، پرسه‌نامه‌يه‌كى له تۆمارى پرسه‌دا نووسى.
تيايدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قوربانيى ده‌ستى تیرۆر، باشتر له خه‌م و په‌ژاره‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان تێده‌گه‌ن و وێڕاى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.
به‌ڕێزيان هێرشه‌كه‌ى به سه‌لمێنه‌رى مه‌ترسيى ڕاسته‌قينه‌ى تيرۆر زانى و نووسيويه‌تى: “بۆيه پێويستيمان به به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش له ناوچه‌كه و جيهان هه‌يه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش كه دوژمنى هاوبه‌شى ئێمه و كۆمارى ئيسلاميى ئێران و جيهانه.”
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ئێران ده‌ربڕيوه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا هاوكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌ردان و هاوبه‌شى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
دواى سه‌ردانه‌كه‌ش لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی باسی مەبەستی سەردانەكەی و دۆخی ئەمنیی ناوچەكەى كرد.
سەرەتا به‌ڕێزيان گوتی “ئەمڕۆ ئێمە هاتبووین بۆ كونسولخانەی گشتيى كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەربڕینی هاوسۆزیی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ قوربانييانى ئەو كارە تیرۆرستیەی كە لە كرمان ئەنجامدرا و بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان خەڵكی بێگوناهی ئەو شارە. هاتبووین سەرەخۆشیی خۆمان بگەیەنینە كۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵكی ئێران بە شێوەیەكی گشتی و خۆشەویستانی كرمانیش بە شێوەیەكی تایبەتی، هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان لە هەرێمی كوردستان پێیان بگەیەنین. داعشی تیرۆرست دیاردەیەكی ناوچەییە و لە ناوچەی ئێمە هەیه. جه‌ختمان لەوە كردۆتەوە كە دەبێت بەردەوام بین لە هاوكاریكردن و كاركردن لەگەڵ یەكتر بۆ بنبڕكردنی ئەم تیرۆرستانە. لە هەمان كاتیش‌دا بە بیری خۆمان دەهێنینەوە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا كە داعش هات، كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی عێراق و یارمەتیی هەرێمی كوردستانی دا و دووپات‌مان لەوە كردەوە و سوپاسمان كردن بۆ هەموو ئەو یارمەتیانەی پێشكه‌ش به عێراق و هەرێمی كوردستانیان كردووە”.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند “كۆماری ئیسلامیی ئێران دراوسێیەكی گرنگی ئێمه‌يە، بەردەوام لە هەرێمی كوردستان دەمانەوێ پەیوەندییەكی زۆر باشمان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هەبێت و پێموایە ئێستا پەیوەندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی باشە و هیوادارین ئەم پەیوەندییە باشتر و باشتریش ببێت، چونكە ئێمە دراوسێی یەكترین و لە ئەنجامدا لەو شوێنانەی ئێمە پێویستیمان بە یارمەتی هەبووە، كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی ئێمەی داوە، لە هەرێمی كوردستانیش له ڕابردوودا دووپات‌مان كردووته‌وه و ئێستايش دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كە بە هیچ شێوەیەك نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێكانمان، بەتایبەتیش بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران”.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-participates-in-a-funeral-held-by-the-iranian-consulate/
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 1/3 لە تویتێکدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی شاری کرمان-ی ئێرانی کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
03 کانوونی دووەم 2024
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/january/سەرۆکی-حکومەت-سەرکۆنەی-هێرشەکانی-شاری-کرمان-ی-ئێران-دەکات/
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ڤيكتۆريا نولاند جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و کونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌يه‌ك له ديپلۆماتكاران ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده ديپلۆماتييه‌كان و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان له عێراق كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه ده‌بێ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره عێراقييه‌كان ڕێكارى پێويست بگرنه به‌ر بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيش، هه‌ردوولا ته‌بايى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتييان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق به پێويست زانى. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به لێكگه‌يشتن و باشبوونى په‌يوه‌ندييه‌كان كرد.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌زه و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-received-the-us-deputy-secretary-of-state/
سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وه تيرۆرستييانه ده‌كه‌ين كه ئه‌مڕۆ شارى كرمانيان له كۆمارى ئيسلاميى ئێران به ئامانج گرت و له ئه‌نجامدا به ده‌يان هاووڵاتيى ئێرانى گيانيان له ده‌ستدا و بريندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى دۆستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/1/3
ساڵى تازه‌ى زايينى (٢٠٢٤) له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه‌كانى ناوخۆ و ته‌واوى كوردستانييان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه له هه‌ر كوێ بن، له گه‌لانى عێراق و جيهان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى ساڵێكى پڕ له ئارامى و خۆشى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى دۆخى سياسى، ئه‌منى، ئابوورى و كێشه و قه‌يرانه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ساڵێكى سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه تيايدا ڕووبه‌ڕووى چه‌ندين مه‌ترسى و ئاڵنگارى بووينه‌وه.
ناته‌بايى و ناكۆكيى سياسيى ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ى كوردستانه‌وه له عێراق و ده‌ره‌وه هه‌بوو. بووه هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت وه‌ك پێويست ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوا خرا، له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانيشدا له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140) كاريگه‌رييه خراپه‌كانى، ديار بوون.
پێچه‌وانه‌ى ڕێككه‌وتنه سياسييه‌كان و ده‌ستوور، وێڕاى هه‌موو گفتوگۆ و هه‌وڵ و پابه‌ندييه‌ك، زۆرێك له ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له عێراق فه‌راهه‌م نه‌بوون. چه‌ندين جار به هێرش و په‌لاماری درۆنی، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان كرا.
جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێککه‌وتنه سیاسییه‌کان و نه‌ناردنی شایسته و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جگه له زيان هيچ سوودێكى ديكه به عێراق ناگه‌يه‌نێت. له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ هه‌مووان به گيانى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، به يه‌كترقبووڵكردن و ته‌بايى، به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان بكه‌ين.
با له ساڵى تازه‌دا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌رگرين و پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر و سه‌قامگير و ئاسووده هه‌نگاو بنێين. با قه‌يران و ئاڵنگارييه‌كان بكه‌ينه ده‌رفه‌ت و به‌رژه‌وه‌نديى گه‌ل و نيشتمان، ئامانج و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت. عێراق به پێكهاته‌كانييه‌وه به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌نده و ته‌نيا به ته‌بايى و پێکه‌وه‌یی، هه‌مووان براوه‌ن.
له‌م بۆنه‌يه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهاندا، له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزله‌يه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌دات. وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و به هاوبه‌شێكى كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و زێدى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيان ده‌مێنێته‌وه.
به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانين و ساڵى نوێ له هه‌مووان پيرۆز بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/12/31
https://presidency.gov.krd/congratulations-to-president-nechirvan-barzani-on-the-occasion-of-the-new-year/
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی جیهان دیدار و گفتوگۆی کرد.
ئەمڕۆ هەینی 12/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی جیهان دیدار و گفتوگۆی هەبوو، لەوانە: شا چارلس شای شانشینی یەکگرتوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەممانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، شا عەبدوڵلا شای ئوردن، حەمەد بن عیسا شای بەحرەین شێخ تەمیم بن حەمەد میری دەوڵەتی قەتەر، عەبدولفەتتاح سیسی سەرۆکی میسر، مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، ئەلیکساندەر دیکروو سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان، بیشر خەساونە سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردن و تۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئیلهام عەلییڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا و قاسم توکاییڤ سەرۆکی کازاخستان و سەرۆک وەزیرانی هەریەک لە ئیستۆنیا و دەنیمارک و ئایسلەند و جۆن کێری نێردەی باڵای سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا، تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات.
ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی لوتکەی جیهانیى کەشوهەوا، سەرۆکی حکومەت لەلایەن سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ‌کرا.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سەرۆکی-حکومەت-چاوی-بە-ژمارەیەک-لە-سەرکردەکانی-جیهان-دەکەوێت/
ئەمڕۆ هەینی 12/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکی حکومەت لە لوتکەکەدا، لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان دیدار و گفتوگۆی دەبێت و لە میانی دیدارەکانیدا، گفتوگۆ لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاریى کەشوهەوا لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان دەکات.
لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان، لە ڕۆژانی 12/2-1 لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی حکومەت بە بانگهێشتی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکوەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بەشداری لەم لوتکەیە دەکات کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانیی ئیمارات. ئەمەش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی هەماهەنگیى نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کارکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام.
لە لوتکەکەدا، باس لەو ئاستەنگانە دەکرێت کە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا، ڕووبەڕووی جیهان دەبنەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشدارانی لوتکەکە، کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم گۆڕانکارییە لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان تاوتوێ دەکات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتر لە چەندین بۆنەدا، هۆشداری لە مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی داوە و داوای پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاریى کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و کەمکردنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر جیهان.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سەرۆکی-دەوڵەتی-ئیمارات-و-سکرتێری-گشتیی-نەتەوە-یەکگرتووەکان-پێشوازی-لە-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-دەکەن/
به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/12/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له شارى دوبه‌ى له ئيمارات، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى لووتكه‌ى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28)دا كرد.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ر له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانى كۆنفرانسه‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده و ميوانانى كۆنفرانس، له ڕێوره‌سمێكدا به‌شدار بوو بۆ دابه‌شكردنى (خه‌ڵاتى زايد بۆ به‌رده‌وامى) كه خه‌ڵاتێكى جيهانيى پێشه‌نگه له ئيمارات و ده‌به‌خشرێته ئه‌و كۆمپانيا بچووك و مامناوه‌ند و NGO و قوتابخانه ئاماده‌ييانه‌ى بيرۆكه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
براوه‌كانى ئه‌مجاره‌ى خه‌ڵاته‌كه، ئه‌وانه‌ن له بوارى كه‌شوهه‌وادا كار ده‌كه‌ن و هه‌وڵيان داوه و توانيويانه بيسه‌لمێنن كه ده‌كرێت چاره‌سه‌رى داهێنه‌رانه بۆ كێشه و لێكه‌وته‌كانى زيادبوونى ڕێژه‌ى دانیشتووان بدۆزرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى كاريگه‌ريى خراپ به‌سه‌ر ژينگه‌وه جێبهێڵن.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-attended-the-opening-ceremony-of-cop28-2/
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز