سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ى ئۆكتۆبه‌رى 2014, به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "ئیڤان سیمۆنۆڤیچ" یاریده‌ده‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا شانده‌كه خۆشحاڵیى خۆیان به سه‌ردانى هه‌رێى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتیان كرده‌وه كه پاش دوایین سه‌ردانیان له ساڵى 2011ه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ن له هه‌رێمى كوردستان له زۆر بوارى دپلۆماسى، په‌یوه‌ندیى نێوده‌وڵه‌تى، ژێرخانى ئابوورى، ئازادیى میدیا و ڕاده‌ربڕین, مافه‌كانى مرۆڤ، شێڵته‌ر، مافه‌كانى ئافره‌تان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتنى توندوتیژیى دژى ژناندان پێشڤه‌چوونى به‌رچاو ڕوویان داوه كه مایه‌ى ستایش و خۆشحاڵین و، به تایبه‌تى هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی‌یان به ئه‌رێنى و مایه‌ى پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م دا، كه له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا پشتگیری‌یان لێ ده‌كرێت.
به‌ڕێز یاریده‌ده‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له بوارى یاساكاندا پێشڤه‌چوونى به‌رچاو له هه‌رێمى كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه و له هه‌ندێ بوارى مافه‌كانى مرۆڤیش‌دا ده‌كرێ كارى زیاتر بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو ئاماده‌ییى ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى ده‌ربڕى بۆ كردنه‌وه‌ى وۆركشۆپى تایبه‌ت بۆ داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان كرد كه وێڕاى دژواریى بارودۆخه‌كه و نه‌بوونى بودجه و سنوورداریى تواناكان، به‌بێ هیچ جیاوازییه‌كى ئایینى, مه‌زهه‌بى و نه‌ته‌وه‌یى، باوه‌شیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران كردووته‌وه و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش. ئاماژه‌یشى به سه‌ردانێكى خۆیان بۆ چه‌ند كه‌مپێك كرد و ڕوونى كرده‌وه ئاواره‌كان ستایشى پاراستنى ئه‌من و ئاسایشیان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌چى خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان، به‌ڵام له‌به‌ر خراپیى بارودۆخه‌كه جارێ ناتوانن، ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕێى هاتنى ژماره‌ى زیاترى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كرێت، به تایبه‌تیش له‌به‌ر بارودۆخى دژوارى سووریا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى سه‌ردان و تێبینیهكانیانى ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له ههنگاوههكانیان ده‌كات، هه‌روه‌ها داواى كرد كه به‌رده‌وام هه‌ر تێبینى و كه‌موكوڕى و پێشێلكارییه‌ك له هه‌رێمى كوردستان ببینن، حكوومه‌تى هه‌رێمى لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى پێویست بۆ نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنیان بنێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نكۆڵى له هه‌بوونى كێشه و كه‌موكوڕى ناكات و به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا هاتووه‌ته ئاراوه، له‌وانه‌یه لێره و له‌وێ هه‌ندێ كێشه و گرفتى نه‌خوازراو بێنه پێشه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌دات و له‌مباره‌یه‌شه‌وه چاوه‌ڕێى هاوكاریى ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌رانیش، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه حكوومه‌ت چاوه‌ڕێى هاوكارى و ئاوڕدانهوهى زیاترى حكوومه‌تى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات له ڕه‌وشى ئاواره‌كان، به تایبه‌تى كه خه‌ریكه وه‌رزى سه‌رما و سۆڵه ده‌گات و دووپاتى كرده‌وه وێڕاى كه‌میى تواناكان، حكوومه‌تى هه‌رێم له پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌رباره‌ى به‌شداریى هه‌رێمى كوردستانیش له حكوومه‌تى به‌ڕێز عه‌بادیدا، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له حكوومه‌ته‌كه‌ى ده‌كات و خوازیاره هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز خۆسێ مارییا فێررێ باڵیۆزى ئیسپانیا له عیراق كرد كه جارى یه‌كه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
له دیدارێكدا ڕه‌وشى ئێستاى عیراق و بارودۆخى ئه‌منى له به‌غدا و ناوچه‌كانى دیكه‌ى وڵات و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه به گشتى تاوتوێ كرا و، به‌ڕێز باڵیۆزى ئیسپانى نیگه‌رانیى خۆى له پێشهات و نائارامییه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه وێڕاى خراپیى ڕه‌وشى ئه‌منى و نائارامى له زۆر شوێنى عیراق، كه‌چى ئه‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ى دوایى كه له هه‌ولێر بووه، بارودۆخێكى ته‌واو جیاواز و ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیرى بینیوه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا دروستبوونى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له دژى تیرۆر و ڕۆڵى ئیسپانیا له‌و هاوپه‌یمانییه‌دا باس كرا و، تیشك خرایه سه‌ر گرنگیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى ئیسپانى ڕوونى كرده‌وه كه په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ساز ده‌كات و پشتگریى ئیسپانیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق له جه‌نگى دژى تیرۆردا دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكییان له خواستى دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئابوورییه‌كان كرده‌وه و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان به گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ل ئیسپانیا ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست ئیسپانیا ڕۆڵى خۆى له جه‌نگى دژى تیرۆردا بگێڕێت و له پرسى ئاواره و په‌نابه‌رانیشدا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات. به‌ڕێز باڵیۆزى ئیسپانیش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه په‌ره به په‌یوه‌ندییه بازرگانى و سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانى ئیسپانیا هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕوو بكه‌نه هه‌رێمى كوردستان و كارى تیادا بكه‌ن.
پرسى به‌شداریكردنى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى تازه‌ى عیراقدا و گرنگیى ئه‌و به‌شداریكردنه بۆ پرۆسه‌ى سیاسى و ئێستا و داهاتووى عیراق، به‌شێكى دیكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "پۆڵ كۆكڵى" به‌رپرسى ده‌زگاى خزمه‌تگوزاريى به‌هاناوه‌چوونى كاتۆليكيى ئه‌مه‌ريكى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان به‌رپرسى ڕێكخراوى كاريتاس له عيراق و ژماره‌يه‌ك له پياوانى ئايينيى مه‌سيحى له عيراق و كوردستان پێكهاتبوون.
له ديدارێكدا شانده‌كه ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بۆ ئه‌وه هاتوون تا له نزيكه‌وه ڕه‌وش و بارودۆخى ئاواره‌كان ببينن و له چۆنيهتيى كۆمه‌ك و هاوكاريكردنيان بكۆڵنه‌وه و ڕاستيى ڕه‌وشه‌كه و پێداويستيى ئاواره‌كان به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره ئه‌مه‌ريكييه‌كان و كۆنگرێسمان و سيناتۆران بگه‌يه‌نن. هه‌روه‌ها باسيان له سه‌ردانى خۆيان بۆ كه‌مپه‌كانى خه‌ڵكى ئاواره كرد كه ناوچه‌كانى مووسڵ و ده‌وروبه‌رى و ده‌شتى نه‌ينه‌وا و شه‌نگال و ناوچه‌كانى ديكه‌ى عيراق، له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى تيرۆرستانى داعشه‌وه ڕوويان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و ڕايانگه‌ياند كه به هاوكاريى ڕێكخراوى كاريتاس نووسينگه‌يه‌كى دهزگاكهيان له عهينكاوه ده‌كه‌نه‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستانيش به گشتى به يه‌ك چاو سه‌يرى هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌تدا هه‌يه، هاوكاريى هه‌مووان ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر زۆريى ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران و به‌هۆى بڕينى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن حكوومه‌تى عيراقهوه، تواناكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سنووردارن و ده‌بێ عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش هاوكاريى زياترى ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن و بههانايانهوه بێن، به تايبه‌تى كه زستان نزيكه و ئه‌مه بارودۆخه سه‌ختتر ده‌كات.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها نيگهرانيى خۆى نيشان دا كه هه‌ندێ له مه‌سيحييه‌كانى كوردستان و عيراق هه‌وڵى جێهێشتنى زێد و وڵاتى خۆيان ده‌ده‌ن و دووپاتى كرده‌وه مه‌سيحييه‌كان مێژوويه‌كى هه‌زاران ساڵه‌يان له ناوچه‌كه هه‌يه و خه‌ڵك و دانيشتوانانى ڕه‌سه‌نى كوردستان و ناوچه‌كه‌ن، بۆيه ده‌بێ هاوكارى بكرێن و هان بدرێن بمێننه‌وه و ڕوو له ده‌ره‌وه نه‌كه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێويتسى به پرۆسه‌يه‌كى بنياتنانه‌وه‌ى بڕوا له نێوان پێكهاته‌كاندا هه‌يه و هه‌مووان ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن په‌ره به كولتوورى يهكترقبووڵكردن و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ناتوندوتيژى بده‌ن.
ده‌رباره‌ى جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان شانازى به‌وه‌وه ده‌كات له به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى دژى داعشدايه، ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێويستى بهرهواميى به هاوكاريى سه‌ربازيى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت تيرۆر تێك بشكێنێت و له‌ناوى به‌رێت، هه‌روه‌ها گه‌شبينيى خۆى به سه‌ركه‌وتن و نه‌هێشتنى تيرۆر نيشان دا. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه جه‌نگى دژى تيرۆر نابێ هه‌ر ته‌نيا له ڕێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه بێت، به‌ڵكوو ده‌بێ له ڕووى په‌روه‌رده‌يى و هزرى و كولتووريشهوه ڕووبه‌ڕووى ببينهوه و بۆ ئه‌مه وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌بێ ڕۆڵێكى ديار بگێڕن، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه به جددى وه‌رنه‌گيرێت و كارى له‌سه‌ر نه‌كرێت، تيرۆر له‌سه‌ر هه‌موو لايه‌ك ده‌بێته مهترسييهكى گه‌وره.
له كۆتاييى ديدارهكهدا شاندى ناوبراو وێڕاى دووپاتكردنهوهى سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ هاوكارييه‌كانى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، جه‌ختيشيان له‌وه كرده‌وه كه ڕاستيى بارودۆخه‌كه دهگهيننه كه‌نيسه‌كان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره ئه‌مه‌ريكى و نێودهوڵهتييهكان و چه‌ند پلانێكيان بۆ هاوكاريكردنى ئاواره‌كان له ڕووى دابينكردنى شوێنى نيشته‌جێبوون و ناوه‌ندى ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزارييه‌وه خسته ڕوو، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانيش وێڕاى سوپاسكردن، هه‌موو پشتگيرى و ئاسانكارى و هاوكارييه‌كى حكوومه‌تى بۆ دووپات كردنه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز د. سه‌لیم جبوورى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانته‌رانى عیراق پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان پێشكه‌ش كرد، ئینجا سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ داڵده‌دانى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران و دووپاتى كرده‌وه كه ئاگادارى قورسى و سه‌ختیى بارودۆخه‌كه و ڕه‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستییه‌كانى ئه‌و ژماره زۆرهیهى ئاواره‌كانن.
له دیداره‌كه‌دا باس له قه‌یرانى داراییى هه‌رێمى كوردستان و بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم كرا كه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه حكوومه‌تى عیراق بڕیویه‌تى و به‌رێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق دووپاتى كرده‌وه بودجه و مووچه‌ى خه‌ڵك و كارمه‌ندانى حكوومه‌ت، شتێك نیه بكرێته پرسێكى سیاسى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنانیان، سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كردن و ڕایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر مانا هه‌ڵده‌گرێت و وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌یبینن. جه‌خیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له عیراق ڕوو ده‌دات، ڕووبه‌ڕووى هه‌موو عیراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش و هه‌موو كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه نه به‌غدا و نه هه‌ولێریش به ته‌نیا ناتوانن ڕووبه‌ڕووى كێشه‌كان ببنه‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه ده‌ركه‌وتنى داعش كه هیچ ئایین و مه‌زهه‌بێكى نیه و دوژمنى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عیراقه، پرسێكى سه‌ربازى نیه، به‌ڵكوو پرسیكى سیاسییه و ده‌ركه‌وته و ئه‌نجامى ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌یه كه له عیراقدا په‌یره‌و كراون، ئه‌گینا هیچ كام له پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌كانى عیراق به هه‌بوونى داعش له وڵاته‌كه‌یان خۆشحاڵ نین و هه‌مووان لێى زه‌ره‌مه‌ندن.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌ردانه‌كانى به‌ڕێز ساڵح موتڵه‌گ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى كرد كه دوو جار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و له نزیكه‌وه به‌دواداچوونى بۆ ڕه‌وشى ئاواره‌كان كردووه، دووپاتیشى كرده‌وه له پرسى ئاواره‌كاندا حكوومه‌تى عیراق ده‌بێ به شێوه‌یه‌كى باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكات، جددیتر بێته ناو پرسه‌كه‌وه، لێى تێبگات و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بكات، نه‌ك وه‌كوو وڵاتێكى كۆمه‌كبه‌خش مامه‌ڵه بكات، به‌ڵكوو چیمان پێ بكرێت، ده‌بێ پێكه‌وه بیكه‌ین.
ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سیاسیش، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له حكوومه‌تى به‌ڕێز د. عه‌بادیدا ده‌كات و دواى جه‌ژن وه‌زیره كورده‌كان ده‌چنه به‌غدا و ده‌ست به‌كار ده‌بن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پشتگیرییه‌ك بۆ حكوومه‌تى تازه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆك و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران بهبیریشى هێنایه‌وه كه ئه‌زموونه‌كانى ڕابردووى عیراق سه‌لماندوویانه "مامه‌ڵه‌كردن به لۆژیكى به‌هێز و به‌هێز" شتێكى ڕاست نیه و هه‌میشه شكستى خواردووه، بۆیه ئیتر حكوومه‌تى عیراق نابێ له‌سه‌ر ئه‌و لۆژیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى عیراق بكات. ڕاشیگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان خۆى ئاماده‌یه سه‌ردانى به‌غدا بكات، یان له هه‌ولێر پێشوازى له به‌ڕێز د. عه‌بادى بكه‌ن، له‌پێناو چاره‌سه‌رێكى وا كه جارێكى دیكه له عیراقدا هیچ كه‌سێك نه‌توانێت به بڕیارێكى تاكه‌كه‌سى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌ى كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت ببڕێت.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز د. گێرد مویله‌ر وه‌زیرى هه‌ماهه‌نگیى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانى كرد.
له دیدارێكدا وه‌زیرى ئه‌ڵمانى ڕوونى كرده‌وه كه بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وش و بارودۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و سوپاس و پێزانینى ئه‌ڵمانیاى پێشكه‌ش به حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كرد كه هاوكاریى ئاواره‌كانیان كردووه و داڵده‌یان داون. هه‌روه‌ها به‌رخودان و به‌رگریى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى به قاره‌مانانه و مایه‌ى ڕێز و پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م دا.
جه‌خیشى له‌وه كرده‌وه ئه‌ڵمانیا كه پێشتریش هاوكاریى سه‌ربازى و مرۆیى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كردووه، له‌و هاوكاریانه به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌ورووپاش هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن. باسیشى له دیدارى خۆیان له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌تێكى قوربانیى ده‌ستى داعش كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و تاوانه‌ى داعش وه‌ك جینۆساید له جیهاندا بناسرێن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كردن، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازى و مرۆییانه‌ى پێشكه‌شیان كردوون، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى دیكه؛ شوێنى خۆیان گرتووه و به‌و هۆیه‌وه ئێستا هاوسه‌نگیى سه‌ربازى گۆڕاوه و ده‌سپێشخه‌رى كه‌وتووه‌ته ده‌ستى پێشمه‌رگه‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر هێرشه‌كانى تیرۆرستانى داعش و بهئامانگرتنى پێكهاته ئایینییه‌كانى وه‌ك مه‌سیحى و ئێزدى له هه‌رێمى كوردستان و ڕوونى كرده‌وه كه به‌م هۆیه‌وه به داخه‌وه بێبڕوایى له‌ناو ئه‌و پێكهاتهكانهدا دروست بووه و زۆریان ده‌یانه‌وێت زێد و خاكى خۆیان جێ بهێڵن، بۆیه ده‌بێ یه‌كه‌م جار شوێنه‌كانیان ئازاد بكرێنه‌وه و دواتر بپارێزرێن. ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه باش ده‌بێت كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى ئاواره‌كان و به‌سه‌رهاتیان و هاوكاریكردنیان ببه‌سترێت. دووباره سوپاسى سه‌ردانى به‌ڕێز وه‌زیرى ئه‌ڵمانى كرد.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 28ى ئهيلوولى 2014، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كه به داوه‌تێكى فهرميى به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا و سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان بۆ به‌شداريكردن له كار و چالاكييه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه، به ياوهريى شاندێكى حكوومى، سه‌ردانى توركياى كرد، دواى به‌شداريكردنى له ڕێوڕه‌سمى كرده‌نه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، له ئيستانبول له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به تيروتهسهلى باس له ڕووداوه‌كان و دوا پێشهاته‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه كرا و، به تايبه‌تى تيشك خرايه سه‌ر ڕووداوه‌كانى دواى هێرشى تيرۆرستانى داعش بۆ سه‌ر پارێزگاكانى مووسڵ و تكريت و دواتر هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تيرۆرستان و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى زۆرێك له‌و شوێنانه‌ى پێشتر كه‌وتبوونه ده‌ستى تيرۆرستان و، پرۆسه‌ى سياسى له عيراق و پێكهێنانى كابينه‌ى به‌ڕێز د. عه‌بادى و پێشبينيى ڕووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتى، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردن و پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ڕايگه‌ياند توركيا به‌و په‌يوه‌ندى و ڕێككه‌وتنانه‌وه پابه‌نده كه له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌يه‌تى، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵى جددى ده‌دات هاوكار و پشتگيرى هه‌رێمى كوردستان بێت له‌و نه‌هامه‌تيانه‌ى ئه‌م دواييه ڕووبه‌ڕووى بوونه‌ته‌وه، به تايبه‌تى له ڕووى مرۆييه‌وه كه تا ئێستا هاوكارييه‌كى باشيان پێشكه‌ش كردووه و له‌و هاوكاريانه به‌رده‌وام ده‌بن. ده‌رباره‌ى تيرۆريش، سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ڕوونى كرده‌وه كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر هه‌ماهه‌نگيى ته‌واويان له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌يمانه‌كان هه‌يه و ئه‌م ههماههنگييه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانيش ده‌بێت، له‌پێناو نه‌هێشتنى هه‌ر مه‌ترسييه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى به‌ڕێز سهركۆمار و هاوكارييه‌كانى توركياى كرد و ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانى پشتگيرى و هاوكاريى زياترى توركيا ده‌كات. هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه ئابوورى و سياسييه‌كانى هه‌ردوولا نيشان دا، هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانيشى ده‌رباره‌ى به‌شداريكردن له حكوومه‌تى نوێى عيراقدا ڕوون كرده‌وه، كه به‌شدارى ده‌كات و ده‌يه‌وێ شانسێك بداته حكوومه‌تى تازه‌ى عيراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، هيوايشى خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان باشتر ببن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش دواى ته‌واوبوونى كار و چالاكييه‌كانى ڕۆژى يه‌كه‌مى كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌ركرده‌ى وڵاتانى جيهان كه به‌شدارييان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كردووه، له‌سه‌ر بانگهێشتى به‌ڕێز سه‌ركۆمارى توركيا، به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكى تايبه‌تدا كرد.
سهرلهبهيانيى ئه‌مڕۆش به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان به‌ڕێز پرۆفيسۆر "كلاوس شواب" كۆ بووه‌وه و له ديدارێكدا ڕه‌وشى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، خرانه به‌ر باس. به‌ڕێز "شواب" پێشكه‌وتنه‌كانى كوردستان و داڵده‌دانى زياتر له يه‌ك مليۆن په‌نابه‌ر و ئاواره‌ى به‌رز نرخاند، كه جێگه‌ى سوپاس و پێزانينى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه.
هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند جيهان به گشتى و وڵاتانى كۆمه‌كبه‌خش به تايبه‌تى ده‌بێ ئاوڕى زياتر له هه‌رێمى كوردستان بده‌نه‌وه، هيوايشى خواست له ئاينده‌دا بتوانن سه‌ردانى كوردستان بكه‌ن. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانيش بانگهێشتى كردن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى كوردستان و هيواى خواست ده‌رفه‌ت بێته ئاراوه كه هاوشێوه‌ى كۆڕبه‌ندى ئابوورى جيهان له كوردستانيش ساز بكه‌ن.
شاندى ياوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زيرى سه‌رچاوه سروشتييه‌كان، ڕێباز حه‌ملان وه‌زيرى دارايى و ئابوورى، عه‌لى سندى وه‌زيرى پلاندانان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و سه‌فين دزهيى وته‌بێژى فهرميى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون، له چه‌ندين پانێلى جياجياى كۆڕبه‌نده‌كه و ده‌رباره‌ى چه‌ندين بابه‌تى جۆراوجۆر، به‌شدارييه‌كى كارايان كرد و سبه‌ى له ڕۆژى دووه‌مى كۆڕبه‌نده‌كه‌شدا به هه‌مان شێوه به‌شدارى له پانێله‌كاندا ده‌كه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ 27ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ردوو كۆنگرێسمانى ئه‌مه‌ریكى به‌ڕێزان "ئاده‌م كینزنگهر" و جۆرج هۆڵدینگ" كرد.
له دیدارێكدا كۆنگرێسمانان خۆشحاڵیى خۆیان به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و، دووپاتیان كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان سوودێكى زۆر باشى له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رگرتووه كه دواى ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى دكتاتۆریى به‌عس هاتۆته ئاراوه و، ئه‌زموون و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ حكوومه‌ت و گه‌لى ئه‌مه‌ریكا نموونه‌ى سه‌ركه‌وتنن، بۆیه ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز پشت له هه‌رێمى كوردستان ناكات و هه‌میشه هاوكارى ده‌كات، به تایبه‌تیش كه ئێستا له جیاتى هه‌موو جیهانى ئازاد، له جه‌نگێكدا كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، زۆر ئازایانه ڕووبه‌ڕووى تیرۆر بووه‌ته‌وه.
كۆنگرێسمانان هه‌روه‌ها باسیان له ڕه‌وش و بارودۆخى مرۆییى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرد و سوپاسى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانیان كرد بۆ به‌هاناوه‌چوون و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران، كه له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى عیراق و سووریاش، ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و له‌مباره‌یه‌وه هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كى نه‌كردووه. جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كاتێك گه‌ڕانه‌وه ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كه‌ن پشتگیریى باشتر له هه‌رێمى كوردستان و هاوكاریى زیاترى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به شێوه‌یه‌كى باشتر هاوكاریى ئاواره و په‌نابه‌ران بكات.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێس و خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكى كرد كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ڕاپه‌ڕینه‌وه پشتگیری‌یان له هه‌رێمى كوردستان كردووه. ده‌رباره‌ى جه‌نگى دژى تیرۆریش، دووپاتى كرده‌وه ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو پاراستنى ئاشتى و دیموكراسى و پێكه‌وه‌ژیان، ڕووبه‌ڕووى هێزێكى دڕنده‌ى تاریك بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد كه هاوكاریى سه‌ربازیى پێشمه‌رگه ده‌كات و جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه پێشمه‌رگه پێویستى به هاوكارى و پشتگیریى زیاتره. ئاماژه‌ى به ڕه‌وشى ئاواره‌كانیش دا و داواى كرد ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاوڕى جددیتر و زیاتریان لێ بده‌نه‌وه و هاوكارییان بكه‌ن.
ده‌رباره‌ى به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى نوێى عیراقدا، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان خوازیارى ئه‌وه‌یه هه‌موو كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عیراق چاره‌سه‌ر بكات و به بڕیارى بهشداریكردنیشى له حكوومه‌تدا، ده‌رفه‌تێكى به سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز عه‌ببادى داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ كران و، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ى زیاترى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 25ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى كۆریاى باشوور له عیراق به‌ڕێز "چۆ جوونگ وۆن" كرد، كه یه‌كه‌م جاره دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له عیراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆریاى باشوور كرا كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تاى هاتنى تیمى زه‌یتوونى سه‌ربازیى كۆرى بۆ هه‌ولێر، كاتێك ساڵى 2003 دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس باره‌گایه‌كیان له هه‌ولێر كرده‌وه و له چه‌ندین بوارى جیاى ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریدا، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و په‌یوه‌ندییه‌كى باشیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان دروست كرد، تاكوو بوونه پردێكى كاریگه‌رى نێوان هه‌ولێر و سیئۆل. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خواستى خۆیان بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخى ئێستاى سیاسى و سه‌ربازى و ئه‌منیى عیراق كرا و، تیشك خرایه سه‌ر شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش، هه‌روه‌ها ڕۆڵى پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شكاندنى تیرۆرستان تاوتوێ كرا و داكۆكى له پێویستیى هاوكاریكردنى پێشمه‌رگه و پڕچه‌ككردنى بۆ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه.
بارودۆخى ئاوه‌ره‌كان له كوردستان به گشتى و به تایبه‌تى له سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، كه تیایدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه ڕه‌وشه‌كه كاره‌ساتاوییه و له تواناى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ره، بۆیه پێویستى به هاوكاریى عیراق و كۆمه‌ڵكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
به‌ڕێز باڵیۆزى كۆریاش وێڕاى ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئاواره‌كان، ڕایگه‌یاند كه له به‌غداش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكوومه‌تى عیراقى ئه‌م بابه‌ته باس ده‌كات و داوا ده‌كات هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز