نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى كۆمارى چینى میللی‌دا له ساڵۆنى هۆتێلى دیڤان له هه‌ولێر كرد، كه به به‌شداریى به‌ڕێزان جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین و شاندێكى یاوه‌رى و ژماره‌یه‌كى دیارى میوانان له كونسولهكانى وڵاتانى بیانى له هه‌ولێر و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێوه چوو.
له وته‌یه‌كدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شى كرد، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به به‌شداریكردنى له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، به‌خێرهاتنى به‌ڕێز جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین و شاندى یاوه‌رى كرد، كه به‌تایبه‌تى بۆ به‌شداریكردن له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا هاتوونه‌ته هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا چین یه‌كێك له زلهێزه‌كان و ئابوورییه گه‌وره و سه‌ركه‌وتووه‌كانى جیهان و ئه‌ندامێكى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و خاوه‌ن پێگه و شوێنێكى دیار و كاریگه‌ریى به‌رچاوه له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا و هه‌رێمى كوردستان كه سیاسه‌تى "ده‌رگاى كراوه" په‌یره‌و ده‌كات، هه‌میشه خوازیارى ئه‌وه بووه په‌یوه‌ندیى پته‌وى له‌گه‌ڵدا هه‌بێت و هه‌وڵى داوه له هه‌موو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌ى بنیاتنراو له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ چیندا دروست بكات.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى چینى له هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاوى گرنگ و فه‌رمیى بنیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌ستپێكى قۆناغێكى تازه، كه ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش تاكوو هه‌ردوولا گرنگیى زیاتر به فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن و هه‌موو بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى، ژێرخانى، كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بگرێته‌وه، له قه‌ڵه‌م دا، به‌تایبه‌تى كه هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێ سوود له ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌ركه‌وتووه‌كانى چین له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌ربگرێت. جگه له‌وه‌ى كه به كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى چین، هه‌ر پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، ئێستا له هه‌ولێر كونسولخانه‌یان هه‌یه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیى هه‌رێمى كوردستانه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك چۆن بۆ پرۆسه‌ى بنیاتنان و پێشكه‌وتن، چاوى له هاوبه‌شه، به هه‌مان شێوه‌ش چاوى له پشتگیرى و هاوكاریى زیاترى دۆستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت باشتر به‌سه‌ر تیرۆرستاندا سه‌ركه‌وێت، كه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی و ڕاسته‌قینه‌ی بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له قه‌ڵه‌م دا.
تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان به ته‌نیا نییه و ڕاسته پێشمه‌رگه له‌سه‌ر زه‌وى ڕووبه‌ڕووى تیرۆر بووه‌ته‌وه، قوربانى ده‌دات، ده‌ستپێشخه‌رى خستۆته‌وه ده‌ست خۆى و ڕۆژانه داعش تێكده‌شكێنێت، به‌ڵام جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پشتگیرى و هاوكاریى دۆستانى هه‌ێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش هێرشه ئاسمانییه‌كان، پشتیوانییه‌كى گه‌وره‌ن بۆ پێشمه‌رگه و مۆراڵێكى گه‌وره‌یان به خه‌ڵكى كوردستان به‌خشیوه، كه مایه‌ی سوپاس و ڕێز و پێزانینه.
بۆیه هیواى خواست چینیش به كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتى له هه‌ولێر، چ له ڕووى سه‌ربازییه‌وه، چ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى مرۆیى، كه له ئه‌نجامى هه‌بوونى نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره‌ى ناوخۆ و په‌نابه‌رى سووریا، ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، به شێوه‌یه‌كى كاراتر هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوه و خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى كه ئه‌مڕۆ چین خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بخاته قۆناغێكى تازه‌وه و كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر، به ماناى هه‌بوونى متمانه‌ى چین به ئێستا و دواڕۆژى هه‌رێمى كوردستان و پێگه‌ى دیارى هه‌رێم له ئاستى عیراق و نێوده‌وڵه‌تیدا، ناوزه‌د كرد.
له كۆتاییى وته‌كه‌یدا سوپاسى كونسولى گشتیى كۆمارى چینى له هه‌رێمى كوردستان كرد، كه وه‌ك گوتى: "به‌ر له وه‌رگرتنى ئه‌م پۆسته‌ش، به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه، په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات"، بۆیه هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسى چینى كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ى كه پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى پێشوازى له به‌ڕێز سیناتۆر "پات ڕۆبه‌رتس"، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز سیناتۆر ڕۆبه‌رتس خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى كوردستان ده‌ربڕى، به تایبه‌تى كه سه‌ردانه‌كه‌ى هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وى و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و خۆى بووه‌ته شاهیدى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه له ناوچه‌ى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى. هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد كه كورد له مێژوودا هه‌میشه چه‌وسێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام توانیویانه خۆیان ڕزگار بكه‌ن و وه‌ك جه‌نگاوه‌رى به‌رگریكار له مافه‌كانیان ناسروان. سوپاس و پێزانینى خۆیشى بۆ قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ربڕى و هیواى خواست پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه تا ده‌گه‌نه ئه‌نجامى كۆتایى، به‌رده‌وام بن.
به‌ڕێز سیناتۆرى میوان ڕوونى كرده‌وه تیرۆرستانى داعش كه به تیرۆركارى و دڕه‌نده‌یى و تۆقاندن، مه‌ترسییان له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگیرى دروست كردووه، به ته‌نیا دوژمنێكى سه‌رسه‌ختى عیراق و سووریا نین، به‌ڵكوو دوژمنى ته‌واوى مرۆڤایه‌تین و ده‌بێ به یه‌كجارى بنه‌بڕ بكرێن و نه‌مێنن. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى كوردستان و دووپاتى كرده‌وه كه پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى باشتر ببن و هاوكاریى زیاتر پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت باشتر ڕووبه‌ڕووى تیرۆر ببێته‌وه و سه‌ربكه‌وێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى بۆچوون و تێبینییه‌كانى كرد و تیشكى خسته سه‌ر دوایین پێشهات و پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه، به تایبه‌تى سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌م ڕۆژانه‌ى پێشمه‌رگه له ناوچه‌ى شه‌نگال و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه ڕاسته پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنى باشى به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام بۆ پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى، پێویستى به هاوكارى و چه‌كى قورس و و مه‌شق و ڕاهێنان هه‌یه. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانى كرد كه هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه، هاوكار بوون.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها باسى له ڕه‌وش و بارودۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران كرد، به تایبه‌تیش ئاواره ئێزدى و مه‌سیحییه‌كان كه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌هانایانه‌وه بچن و هاوكارییان بكه‌ن و ئارامى و سه‌قامگیرییان بۆ دابین بكه‌ن. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه تا له ئاواره‌ییدان، ئه‌وه‌ى له توانادا بێت هاوكارییان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێگومان ئه‌وان پێویستییان به هاوكاریى زیاترى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆله‌ندا كه جارى یه‌كه‌مه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، خۆشحاڵى به سه‌ردانى كوردستان و سه‌رسامیى خۆى به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و ده‌ستخۆشى له حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان كرد كه له سه‌ره‌تاى ڕاپه‌ڕینى ئازارى 1991 و دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه له 2003، هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتنى زۆر گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه و له هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌وتووه.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشڕه‌وى و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه له شه‌نگال و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى باسیان لێوه كرا و به‌ڕێز وه‌زیرى هۆڵه‌ندى پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنه‌كانى له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كرد و خۆشحاڵیى خۆى به پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه نیشان دا. هه‌روه‌ها پشتگیریى مرۆیى و سه‌ربازیى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به چالاكییه سه‌ربازییه‌كانى هۆڵه‌ندا له شه‌ڕى دژى تیرۆردا كرد و تیشكى خسته سه‌ر به‌شداریكردنى هێزه ئاسمانییه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌و هێرشانه‌دا كه هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئه‌نجامیان ده‌دات. هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه تیایدا هه‌ردوولا خواستى خۆیان بۆ بره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییانه و به تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردولا گرنكن، دووپات كرده‌وه، وه‌ك بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانى و كشتوكاڵ و هاوكارى له كه‌رتى وزه‌دا. هه‌روه‌ها باس له كار و چالاكییه‌كانى كۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى به‌ره‌وپێشبردن و كاركردنى زیاتریان كرا.
دوایین ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال و هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له بنیاتنانه‌وه‌ى عیراقى دواى 2003 و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پرسى كورد و پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى له توركیا، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و سووریا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و كاریگه‌رییه‌كانى شه‌ڕى داعش له ناوچه‌كه، چه‌ند بابه‌ت و ته‌ورێكى دیكه‌ى دیدارى هه‌ردوولا بوون. دواى ئه‌وه‌ش له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شدا تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكى دیداره‌كه و وه‌ڵامى رۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وه‌زیرانى هەرێمی كوردستان، هۆڵەندای بە وڵاتێكی گرنگ بۆ كوردستان له قه‌ڵه‌م دا، بەتایبەتی لەو كاتە سەختانەی سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ده‌ى ڕابردوو كه هەرێمی كوردستان پیایدا تێپه‌ڕی و لە كاتی ئێستاشدا وەك ئەندامێكی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش و یارمەتیدانی پێشمەرگەی كوردستان.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی به‌ڕێز كۆندەرس نیشان دا و ئاماژەی بەوەدا كه ئەمە یەكەمجارە وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و گوتی:
بە خێر بێن، ڕۆژتان باش،
خۆشحاڵین ئەمڕۆ بەیانی پێشوازیمان لە جەنابی وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا كرد، كە جەنابیان یەكەمجارە سه‌ردانى كوردستان ده‌كه‌ن و ئێمە ئەم هاتنەی بەڕێزیان بۆ هەرێمی كوردستان بە پشتگیریی گەلی كوردستان و عیراق بە شێوەیەكی گشتی دەبینین. هۆڵەندا یەكێك بووە لەو وڵاتانەی لە سەرەتای ساڵی 1991ـەوە بەشداری لە یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان كردووە و بەشێك بووە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ئەوكات بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان و ئێستاش جارێكی دیكە بەشێكە لەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتیەی لە دژی تیرۆریستان هەیە، بۆ پشتگیریی عیراق و هەرێمی كوردستان.
ئێمە لەو كۆبوونەوەیەدا لەسەر كۆمەڵێك تەوەر قسە و باسمان كردووە كە یەكێكیان، چۆنیەتیی مەشقپێكردن و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە بوو. پرسى دووەمیش: چۆنیەتیی پێشكەشكردنی یارمەتیی مرۆیی و هاوكاری بۆ هەرێمی كوردستان بوو، هەروەها چۆنیەتیی بەشداریكردنی هۆڵەندا لە پێشخستن و یارمەتدانی كوردستان لە ڕووی ئابووریەوە.
بە شێوەیەكی گشتی كۆبوونەوەكەمان زۆر باش بووە، بە ناوی حكوومەتی كوردستان بەخێرهاتنی جەنابی دەكەین، و ئەویش خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە، بەتایبەتی لەم كاتەدا كە سه‌ردانى كوردستانی كردووە، هاوكاتە لەگەڵ ئەو سەركەوتنانەی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕ بەدەستیان هێناوە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وێڕای خۆشحاڵی بە سەردانی كوردستان و پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و پێشمەرگە، دووپاتی كردەوە كه وڵاتەكەی هەمیشە لە یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، بە تایبەتی لە بواری وزە و كشتوكاڵدا و تیشكی خستە سەر بەرنامەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و ئەو دیدارانەی بە نیازە ئەنجامی بدات و گوتی: زۆر سوپاس، جەنابی سەرۆك وەزیران، سوپاسی ئەو پێشوازیەتان لێ دەكەم كە لە من و شاندی هۆڵەندیتان كرد. زۆر خۆشحاڵم بەوەی كە یەكەمجارە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەم، بە ڕەچاوكردنی پردی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا، خۆشحاڵین ببینین ئەم پەیوەندییە پێش دەكەوێت و لە دوو قۆناغی جیادا بەیەكەوە بووین، لە نەوەدەكان و ئێستاش.
ئێمە كۆبوونەوەیەكی باشمان لەگەڵ سەرۆك وەزیران و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەبوو، تیایدا باسمان لە تیرۆری داعش كرد، خۆشحاڵیش بووم بەوەی كۆمەڵگەی ئێوە ئامادەییی خۆی بۆ پێشوازیكردن لە ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەر نیشان داوە و دەستخۆشی لە گەل و حكوومەتی ئێوە دەكەین، بۆ ئەو پێشوازییە لەو پەنابەر و ئاوارانەی ناوەوە و دەرەوەی عیراق، بە تایبەتى سووریا.
لێرەدا دەمەوێ پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیران بكەم بە بۆنەی ئەو سەركەوتنەی لە دژی داعش بەدەستی هێنا لەو ماوەیەی دواییدا. هێزەكانی ئێوە هێزی باش و ئازا و پیشەگەرن و ئەو سەركەوتنانە زۆر مەزن بوون، بە تایبەتى لە شوێنێكی وەك شه‌نگال كە خەڵكێكی زۆری تیادا كوژرا، خەڵكێكیش تووشی ئازار و ئەشكەنجە بوون.
ئێمە لە هۆڵەندا پشتگیرییەكی تەواوی گەلی عیراق دەكەین و لەو چوارچێوەیەشدا لە گەلی كوردستان. لە ڕێگەی فڕۆكەی F16 ـه‌وه كە بەشدارییان لە چالاكییە سەربازییەكان كردووە بۆ شەڕی دژی تیرۆر و لەناوبردنی داعش. لە بەرنامەشماندایە كار بۆ ڕاهێنان و مەشقپێكردنی هێزە سەربازییەكان بكەین لە عیراق و كار بۆ ناردنی 100 ڕاهێنەر و شارەزا لەم بواره‌دا دەكەین. ڕاستە ئێوە هێزی ئازا و شەڕكەرتان هەیە، بەڵام زۆر جار بە هۆی نەبوونی ئامێری تایبەت بۆ پشكنین، بە تایبەتی بۆ پشكنینی مین و بۆمبی چێندراو، تووشی زیان دەبن.
ئێمە لەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ سەرۆك وەزیران كردمان، خۆشحاڵین بەوەی باسی زۆر شتمان كرد كە بۆ هەردوولا گرنگن و مایەی خۆشحاڵیمانە هەردوولا پابەندیی خۆمان بەو پرسانە دووپات كرده‌وه كە باسمان لێ كردن و هیوادارین بتوانین پەیوەندییەكانمان زیاتر بەرەو پێشەوە ببەین، بە تایبەتیش لە بواری ئابووریدا. ئێمە چالاكیی بازرگانیی باشمان لێرە هەیە و هیوادارین باشتر و زیاتریش ببن.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باسی پرسی وزەمان كرد و باوەڕی تەواوم هەیە كە دەرفەتی زۆر هەیە بۆ هۆڵەندا و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە خۆی، خۆی بەڕێوە دەبات، بتوانین پەیوەندییەكانمان چاكتر و چالاكتریش بكەین. هاوبەشیمان بۆ شەڕی دژی داعش دەبێتە هۆی ئەوەی پەیوەندییەكانمان زیاتر و درێژتر و بەردەوامتریش بن.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش سەردانی كامپێك دەكەم كە ڕێكخراوی MAG كاری لەسەر دەكات بۆ هۆشیاركردنەوە و ئاگاداربوون لە زەرەر و زیانەكانی مین. هەروەها سەردانی كامپی بەحركەش دەكەم، لەو سەردانانەشدا ئێمە هۆشداری دەدەینە هاووڵاتیان كە لە مەترسییەكانی مین و بۆمبی چێندراو ئاگادار بن و زۆر بە پەرۆشەوەم جارێكی دیكە بگەڕێمەوە كوردستان، لە بارودۆخێكدا كە ترس و نیگەرانیی داعشی تیادا نەمابێت.
من لە یەكەمین سەردانمدا بۆ هەولێر دیدێكی باش و ئه‌رێنیم لەبارەیەوە وەرگرت و بە بەراوردكردن لەگەڵ بارودۆخی نالەباری ئەوسای ناوچەكە لەساڵی 1991 و دوای ڕووخانی ڕژێم لەساڵی 2003، پەرەسەندنەكانی هەرێمی كوردستان سەرنجیان ڕاكێشام و هیوادارم جارێكی دیكە بێمە ئێرە و پێشكەوتنی زیاتریش ببینم.
به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی بەشداریی وڵاتەكەیهوه لە شەڕی دژی داعش، ڕوونى كرده‌وه كه فڕۆكەی F16 ی تایبەت بە سوپاسی هۆڵەندا، چالاكانە بەشداریی شەڕی دژی داعشیان كردووە و پاڵپشتیی پێشكەوتنەكانی پێشمەرگەی كردووە، ئەمە جگە لە دابینكردنی جلوبەرگ و كەرەستەی پێویست بۆ پێشمەرگە، كه ئەمەش ورەی زیاتر بە پێشمەرگە دەدات. هاوكات باسی لە بەرنامەی ڕاهێنان و مەشقی تایبەتی لە ڕێگەی وڵاتەكەیانەوە بۆ پێشمەرگە كرد و دووپاتی كردەوە ئەوان دەیانەوێ هەوڵەكانیان لەمبارەیەوە پیشەگەرانە بێت.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانیش لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی وادەی مەشقپێكردنی پێشمەرگە له لایەن هۆڵەنداوە كە بۆ ماوه‌ى ساڵێكە و ده‌كرێت نوێ بكرێته‌وه یان نا؟، گوتی: بەشداریكردنی هۆڵەندا یارمەتیدەرێكی باشە بۆ هەرێمی كوردستان لەم بوارەدا. كارەكە دەستپێكێكی باشە بۆ یەك ساڵ بەپێی بڕیاری پەرلەمانی هۆڵەندا و حكوومەتیش پێیەوە پابەندە و ئەگەر دوای ئەوە پێویست بوو، ده‌كرێ داوای زیاتر مانەوەیان بكەین بۆ یارمەتیدانی زیاتری پێشمەرگە.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ڕوونی كردەوە، وڵاتەكەی یەكێكە لە وڵاتە كۆمەكبەخشە گەورەكانی جیهان لە ڕووی پێشكەشكردنی یارمەتیی مرۆییه‌وه بۆ ئاوارەكانی ناوخۆ كە لە ئاكامی تیرۆری داعش، یانیش بە هۆكاری دیكەوه لە ناوچەكە، ئاوارە بوون. ئاشكراشی كرد كه لە میانی ساڵی 2014 دا وڵاتەكەی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاری خه‌رج كردووە و لە ساڵی داهاتووشدا ئه‌م بڕه هاوكارییه زیاتر دەبێت. هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد كە بۆ عیراق نزیكەی 17 ملیۆن یارمەتیی مرۆیی هەبووە، ئەمە جگە لە هاتنی دوو كاروانی دیكەی یارمەتیی مرۆیی.
هەروەها گوتی : ئێمە بە ڕوونی بە پەرلەمانمان ڕاگەیاند، ئەو پارەیەی تەرخان كراوە، مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە دەگرێتەوە لە هەرێمی كوردستان، ئەمە جگە لە هێزی سەربازیی تایبەت لە بەغدا و جگە لە چالاكییە ئاسمانیەكانیش بۆ پاڵپشتیی هێزەكانی پێشمەرگە.
هاوكات وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ستایشی پێشكەوتنی ئابووریی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە كاتێكی سەختدا هاتوونەتە دی و خۆشحاڵیی خۆیشی بە گەیشتنی هەولێر و بەغداى بە ڕێككەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوانیان نیشان دا و بە ڕێگایەكی نوێی لە قەڵەم دا بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكیی ئابووری و بازرگانی و دووپاتیشی كردەوە هۆڵەندا لەم بوارەدا دەتوانێت زۆر شت پێشكەش بكات.
لە بارەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەش لەدەڤەری شه‌نگال، به‌ڕێز سەرۆك وه‌زیران دەستخۆشی لە پێشمەرگە كرد و سوپاسی كردن كە لەم پرۆسەیەدا بەشدار بوون و گوتی: ئێمە سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین، دەستیان، چاویان ماچ دەكەین و دەشزانین كارێكی زۆر سه‌ختیان كرد، بەڵام زۆر بە سەركەوتوویی، وەك دەشزانن ئەم پرۆسەیە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆك بارزانی بووە و لە هەموو شوێنەكانیش جەنابیان بە وردی چاودێری كردە و ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگه‌ى كردووە، بەڵام شه‌نگال بۆ ئێمە وەكوو كورد پرسێكی یەكجار زۆر گرنگە و تەنانەت بۆ جەنابی سەرۆكیش گرنگ بوو خۆی لەو مەسەلەیەدا بەشدار بێت.
سوپاس بۆ خوا ناوچەیەكی یەكجار زۆر لە دەستی ئەوان ڕزگار بوو، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ناوشارى شه‌نگال بە تەواوی كۆنترۆڵ نەكراوە، بەڵام پێشڤەچوون هەیە و بە هیوای ئەوەین پەنا بەخوا لە زووترین كاتدا گوێمان لە هەواڵی خۆش ببێت و ئەمەش زیاتر بۆ فەرماندە سەربازیەكانی ئەوێ بەجێ دەهێڵم تا ئەوان قسەی لەسەر بكەن. بەڵام بە شێوەیەكی گشتی لە ماوەى ڕابردوودا ئەم سەركەوتنە یەكێك بووە لەو سەركەوتنە گەورانەی پێشمەرگە بە دەستی هێناوە و ئەمڕۆ هەم جەنابی وەزیر و جەنابی سەرۆك كۆمارى عیراق و سەرۆك وەزیران عه‌بادی، پیرۆزباییى ئه‌م سەركەوتنەیان كرد و ئەم سەركەوتنەش نەك تەنها بۆ كوردستان، بەڵكوو بۆ هەموو عیراقیش یەكجار زۆر گرنگ بووە.
لە بارەی ئایندەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیداری هەرێمی كوردستانیشه‌وه، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: گرنگترین شت ئەوە بوو ئەو ناوچانە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پاك كرانەوە، ئەمە لە بەرژەوەندیی عیراق و هەرێمی كوردستان و هەموو لایەكدایە. بۆ ئێمە جارێ ئەمە گرنگ بوو، لەبارەی گەڕانەوەشیانهوه بۆ هەرێمی كوردستان، ئه‌وا دەستووری عیراق ئەم پرسەی دیاری كردووە و نەخشەڕێگای بۆ جێبەجێكردنی داناوە و ئێمەش پابەندی ئەم ماددە دەستووریە دەبین. پاككردنەوەی ئەم ناوچانە لە تیرۆریستانی داعش بێگومان لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و عیراق و هەموو پێكهاتەكانی عیراقدا دەبێت.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى چواركهسیى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز كۆنگرێسمان دانا ڕۆهرهبارچهر كرد.
له دیدارێكدا شاندى كۆنگرێس سوپاس و پێزانینى ئه‌مه‌ریكایان بۆ خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دووپات كرده‌وه كه بوێرانه و ئازایانه به‌رامبه‌ر تیرۆر و تیرۆرستان وه‌ستاونه‌ته‌وه و توانیویانه له شه‌ڕێكدا خۆڕاگر بن كه له برى هه‌موو جیهانى ئازاد ده‌كرێت. شه‌ڕ دژى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى كه ئه‌گه‌ر باڵاده‌ست ببن، ده‌بنه مه‌ترسى بۆ سه‌ر ته‌واوى مرۆڤایه‌تى. بۆیه سوپاس و ده‌ستخۆشى و پێزانینى ئه‌مه‌ریكا و جیهانیان بۆ پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند هه‌ر ئه‌مه له پێشمه‌رگه پێشبینى و چاوه‌ڕێ ده‌كرا كه وێڕاى توانا سنوورداره‌كانى، ده‌سپێشخه‌رى بخاته‌وه ده‌ستى خۆیه‌وه.
شانده‌كه باسى له‌وه‌ش كرد سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه لێكۆڵێنه‌وه له بارودۆخ و گرفت و پێداویستییه‌كان بكه‌ن و ڕاستیى ڕه‌وشه‌كه وه‌ك خۆى بگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌یان و ئه‌وه‌ى له توانادا بێت هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا بكرێت. هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئاگادارى ئه‌وه‌ن كوردستان و پێشمه‌رگه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاریدان و ڕه‌وشه‌كه قورسه، پێزانینى خۆیشیان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه پێشوازییان له ئاواره مه‌سیحى و ئێزدییه‌كان كردووه و ئارامى و ئاسایش و بژێوى ژیانیان بۆ دابین كردوون. شانده‌كه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێى تاوتوێ كرد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى كرد و دووپاتى كرده‌وه كه تا ئه‌م جۆره سه‌ردانانه زۆر بن، لهیهكگهیشتنى زیاتر و ڕاستیى ڕه‌وشه‌كه وبارودۆخى هه‌رێمى كوردستان باشتر ڕوون ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد كه هێزه ئاسمانییه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستان و پشتگیریى پێشمه‌رگه به كار هێنا، به‌ڵام پێشمه‌رگه پێویستى به هاوكاریى زیاتر و چه‌كى قورس و ڕاهێنان هه‌یه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها باسى له ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا كرد و ڕایگه‌یاند ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ هه‌موو كێشه سیاسى، سه‌ربازى و ئابوورییه‌كان بدۆزێته‌وه كه له ئه‌نجامى سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانى حكوومه‌تى پێشوو هاتوونه‌ته‌وه ئاراوه و پشتگریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى فیدرال دووپات كرده‌وه. ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خوازیارى په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و جیهان، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هاوكاریى زیاترى مرۆیى هه‌یه.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز نیكۆلاى میلادینۆف نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و خه‌جت له‌وه كرایه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو تواناكانى خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت وه‌ك پێویست خزمه‌ت به ئاواره و په‌نابه‌ران بكات و كۆمه‌ك و هاوكارییان پێشكه‌ش بكات، به تایبه‌تى له‌م وه‌رزى سه‌رما و سۆڵه‌دا، به‌ڵام باره‌كه زۆر له تواناكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قورستره، بۆیه جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش ڕۆڵێكى زیاتر بۆ هاوكارییان بگێڕێت و له‌مباره‌یه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هان بدات تا ئاوڕى جددیتر له‌م كه‌یسه بداته‌وه.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵیى خۆى بۆ ڕێككه‌وتنى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال ده‌ربڕى و پشتگریى خۆى و ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات كرده‌وه. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش هیواى خواست ئه‌م ڕێككه‌وتنه ببێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان و ببێته هانده‌رێك بۆ حكوومه‌تى فیدرال تا چاره‌سه‌رى گونجاو له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عیراق و هه‌رێمى كوردستاندا بۆ هه‌موو كێشه و گرفته‌كان بدۆزێته‌وه.
ڕه‌وشى سه‌ربازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش و پرسى دامه‌زراندنى هێزى پاسه‌وانى نیشتمانى، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا داكۆكییان له ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى له عیراق كرد و هیویان خواست هه‌موو لایه‌نه عیراقییه‌كان به گیانێكى نیشتمانییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌وش و بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى به سه‌رۆكایه‌تیى كۆنگرێسمان به‌ڕێز "كیڤن مهكارتى" كرد، كه له چوار كۆنگرێسمان و جێگرى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق و كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران پێكهاتبوو.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى خۆشحاڵیى خۆیان به ئارامى و سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنه‌كانى كوردستان ده‌ربڕى و ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كرد كه داڵده‌ى زیاتر له ملیۆنێك په‌نابه‌ر و ئاواره‌یان داوه و ئارامى و ئاسایشیان بۆ دابین كردوون و ده‌یانپارێزن. هه‌ره‌وها ستایش و پێزانینى خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دووپات كرده‌وه كه به‌رگرى له خاك و هاووڵاتیانى خۆیان و له پره‌نسیپه هاوبه‌شه‌كانى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
شانده‌كه دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان دۆستى زۆرى له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا هاوكارى و پشتگیریى زیاترى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ربكه‌وێت و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانى و په‌ره‌پێدان و پێكه‌وژیان، زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببات. هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆیان بۆ ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال ده‌ربڕى و تیشكیان خسته باوردۆخى ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و جیهان.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانى شانده‌كه و پشتگیری‌یان له هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا له كاتى ته‌نگانه‌دا، كاریگه‌ریى گه‌وره‌ى بۆ ڕاوه‌ستاندن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان هه‌بوو، به‌ڵام بۆ نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنى یه‌كجاره‌كیى تیرۆر، هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هاوكارى و پشتگیریى زیاتره، به‌تایبه‌تیش پێشمه‌رگه پێویستى به مه‌شق و ڕاهێنان و چه‌كى قورس هه‌یه.
ده‌رباره‌ى ڕێككه‌وتنى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدرالیش، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ڕێككه‌وتنه‌كه به ڕێككه‌وتنێكى باش له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌رفه‌تێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى واقعیانه. هه‌روه‌ها پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى تازه‌ى عیراق دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز پاتریارك مار لویس ڕۆفائێل ـ یه‌كه‌م ساكۆ، پاتریاركى كلدان له عیراق و جیهان و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز پاتریارك سوپاسى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى كرد بۆ پێشوازیكردن و داڵده‌دانى ئاواره مه‌سیحییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌ر چه‌نده ڕه‌وشى ئاواره‌كان قورسه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ست به غه‌ریبى ناكه‌ن و له هه‌رێمى كوردستان له‌ناو كه‌سوكارى خۆیاندان. هه‌روه‌ها هیواى خواست حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بتوانێت سوود له تواناكانى مامۆستا و دكتۆر و كارمه‌ند و پیشه‌وه‌رانى ئاواره وه‌ربگرێت و ده‌رفه‌تى كاریان بۆ بڕه‌خسێنێت، تا بتوانن بارى ژیانى خۆیان باشتر بكه‌ن، هاوكاریى ئه‌و قوتابییه مه‌سیحیانه‌ش بكات كه له خوێندن دابڕاون، تا بتوانن بكه‌ونه‌وه به‌ر خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كانیان نه‌فه‌وتێت.
به‌ڕێز پاتریارك هه‌موو ئاماده‌ییى كه‌نیسه‌ى كاسۆلیكیشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ڤاتیكان و جیهانى مه‌سیحى به‌كار بێنێت تا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكاریى ئاواره‌كان بكه‌ن. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه له دوایین دیداریدا له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتیكان، باسى له هه‌موو هاوكاریهكانى خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاواره مه‌سیحییه‌كان و ته‌واوى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانى دیكه له هه‌رێمى كوردستان كردووه و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تیان له‌مباره‌یه‌وه به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندووه. هه‌روه‌ها هیواى خواست حكوومه‌تى عیراقیش ڕۆڵى خۆى ببینێت و باشتر به ده‌نگ ئاواره‌كانه‌وه بچێت و هاوكاریى زیاتریان بكات.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بێ جیاوازى پێشوازى له هه‌موو ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه و ئه‌وه‌ى له توانایدا بووبێت، هاوكارى كردوون و یارمه‌تى داون، به هه‌مان شێوه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێز پاتریاركى كرد كه وێنه‌یه‌كى باشى هه‌رێمى كوردستانى گه‌یاندووه‌ته ڤاتیكان و جیهانى مه‌سیحى. بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئاواره مه‌سیحییه‌كانیش، بڕیارى دا لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى، له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت، پێك بهێنرێت.
بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتیى ئەڵمانیا لە هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 15ى دیسه‌مبه‌رى 2014، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە به‌ڕێز جۆرج ئنزوێیلەر كونسوڵی گشتیى تازەى ئەڵمانیا لە هەرێمى كوردستان کرد.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا، بەڕێز ئنزوێیلەر بە بۆنەى دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵی گشتیی وڵاته‌كه‌ى لە هەرێمی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و هیواى خواست بتوانێ ئاستى پەیوەندییەکانى نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان بباتە قۆناغێکى پێشکەوتووترهوه. هەروەها ستایشى حكوومەت و گەلی كوردستان و پێشمەرگەی كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرستانی داعش و پێشوازیكردن لەو ژمارە زۆرەی ئاوارە لە هەرێمی كوردستان. هاوكات پشتیوانی و پشتگیریی حكوومەتی ئەڵمانیاى بۆ حكوومەتی هەرێم، لە ڕووی مرۆیی و سەربازییه‌وه، دووپات كردەوە.
به‌ڕێز کونسوڵى گشتیى ئەڵمانیا خواستى وڵاتەکەیشى بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە ڕووى سیاسى و ئابوورى و بازرگانییه‌وه دووپات کردەوە و لەمبارەیەوە گوتى: ژمارەیەکى زۆرى کۆمپانیاى ئەڵمانی، بەشداریى کارایان لە پیشانگاى هەولێرى نێودەوڵەتیدا کرد کە ئەم هەفتەیە بەڕێوە چوو. هەروا گوتى: ئێمە هانى کۆمپانیاکانمان دەدەین بۆ کارکردن لە هەرێمى کوردستان.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لێ‌كرد و و پشتیوانی و پشتگیریی حکوومەتى هەرێمى بۆ بەڕێزیان دووپات كردەوە بۆ سەرخستنى کارەکانیان لە هەرێمى کوردستان. هاوكات سوپاس و پێزانینی گەل و حكوومەتی هەرێمی کوردستانى بۆ پشتگیریی حكوومەتی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی هاوكاریی سەربازی و مرۆیی و كردنەوەی خولی مەشق و ڕاهێنان بۆ پۆلێك لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، دەربڕی. لەمبارەیەوە گوتى: ئێمە زۆر بە بایەخەوە دەڕوانینە تەواوى یارمەتییە سەربازى و مرۆییەکانى حکوومەتى ئەڵمانیا و ئومێدەوارین ئەو هاوكاریانە بەردەوام بن.
له دیداره‌كه‌دا هەردوولا باسیان لە پەیوەندیى نێوان هەولێر و بەغدا و ڕەوشی ئێستای هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەكە لە ڕووی سیاسی و مرۆییه‌وه کرد و مەترسییەکانى داعشیان بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریى تەواوى ناوچەکه تاوتوێ كرد. لەمبارەیەوە به‌ڕێز کونسوڵى گشتیى ئەڵمانیا پشتیوانیى وڵاتەکەى بۆ ئەو ڕێکكەوتنەى لە نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدڕاڵ ئەنجام دراوە، دووپات کردەوە و هیواى خواست ئاکامى باشى لێ بکەوێتەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر زیاتر بەرەوپێشبردنی هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیادا بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەیوەندییە مێژووییەی كە لە نێوان هەردوو گەلی كورد و ئەڵماندا هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز