به‌غدا ـ ئیرنا ـ "فوئاد مه‌عسوم" سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ باڵوێزی نوێی ئێران له به‌غدا، جه‌ختی کرد له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات له‌م قۆناغه نوێیه و گوتی: بۆ گەشەپێدانی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌م.
بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی ئیرنا، "حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر" باڵوێزی ئێران له عێراق شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ "فوئاد مه‌عسوم" سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق دیدار و چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا.
دانایی فه‌ر یه‌که‌مین باڵوێزی بیانی دانیشتووی عێراقه که له‌گه‌ڵ "فوئاد مه‌عسوم" وه‌کوو سه‌رۆک کۆمار دیدار ده‌کات و له‌و جاوپێکهوتنهدا، وێڕای پیرۆزبایی کردنی هه‌ڵبژاردنی "فوئاد مه‌عسوم" له‌م پۆسته، خۆشحاڵی خۆی له سه‌رکه‌وتنه‌کانی ڕه‌وتی سیاسی و پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق، له ماوه‌ی دیاریکراوی ده‌ستوور ده‌ربڕی.
له به‌رانبه‌ردا "فوئاد مه‌عسوم" ده‌ستخۆشی کرد له پشتیوانییه‌کانی ئێران له ڕه‌وتی سیاسی عێراق و ئاماژه‌ی دایه پێوه‌ندییه باشه‌کانی ئێران و عێراق و وتی: ئێمه هه‌رگیز پێوه‌ندییه باشه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئێران به تایبه‌ت له سه‌رده‌می خه‌بات دژی ڕژێمی سه‌دام له بیر ناکه‌ین.
هه‌ر دوو لایه‌ن له‌م دیداره ڕێگاکانی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی نێوانیان لێکدایه‌وه و جه‌ختیان کرد که به تۆکمه‌کردنی پێوه‌ندییه‌کان له یه‌که‌مایه‌تی به‌رنامه‌کانی هه‌ر دوو لادایه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ته‌ممووزى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "ئه‌نگه‌س مه‌ككى" كونسوڵى گشتیى تازه‌ى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆستى كونسوڵى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. به‌ڕێز كونسوڵى تازه‌ى به‌ریتانیاش خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان و دیدارى به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران نیشان دا و ئاماژه‌ى به سه‌ردانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌ریتانیا و سه‌ردانى به‌رێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان دا و، خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى به‌وه‌ى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له نزیكه‌وه ڕه‌وش و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بینى.
به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا هه‌روه‌ها خۆشحاڵ بوو به‌وه‌ى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كابینه‌یه‌كى بنكه فروانه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌مه نیشانى ده‌دات هه‌رێمى كوردستان به ئاراسته‌یه‌كى ڕاستدا ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا و باسى له‌وه كرد كه دواى سه‌ردانه‌كانى نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن، ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزترن و خوازیارى ئه‌وه‌ن له هه‌موو ئاسته‌كاندا پته‌وتریان بكه‌ن له نێوان حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت و زانكۆ و خه‌ڵك، هه‌ر یه‌كه‌یان له ئاستى خۆیاندا.
به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سه‌ردانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى بۆ له‌نده‌ن سه‌ردانێكى گرنگ و هێمایه‌كى دروست بوو بۆ جۆرى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌ردوولا و هیواى خواست هه‌ردوولا پابه‌ند بن به پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان و ئاماژه‌ى به‌وه دا به‌ریتانیا پابه‌ندى ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له میانى سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ له‌نده‌ن و به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بۆ هه‌ولێر ئاماده كراوه. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش خۆشحاڵیى خۆى به گۆڕینه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كانى له‌نده‌ن و هه‌ولێر ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بایه‌خێكى تایبه‌ت دهدهاته پهیوهندهییهكانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و پابه‌ندى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ى سیاسى و ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى عیراق كرا و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو شتێك گۆڕاوه و له‌به‌ر ڕۆشناییى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى تازه‌ى عیراق؛ ده‌بێ به شێوازێكى تازه سه‌یرى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا بكرێت. ڕوونیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق بچێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ ڕێككه‌وتنێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان بێته ئاراوه و میكانیزمێك بۆ سروشتى په‌یوه‌ندیى داهاتووى هه‌ولێر و به‌غدا بدۆزرێته‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران باسى له هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرستان كرد كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددییه بۆ هه‌موو لایه‌ك و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له عیراقدا هه‌یه سه‌ره‌تاى قۆناغێكى تازه‌یه و بنه‌ما و سروشتى پرسه‌كان گۆڕاوه، بۆیه هه‌ر مامه‌ڵه‌كردنێك له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئه‌مڕۆدا ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه ڕه‌چاو بكات كه ڕه‌وشه‌كه گۆڕاوه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشى په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان خرایه به‌ر باس و كونسوڵى به‌ریتانیا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێشتریش وڵاته‌كه‌ى به‌شدار بووه له هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران و ئێستاش به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدان و هاوكاریكردن له پرسى په‌نابه‌راندا چ له ڕووى لۆجستییه‌وه، چ له ڕووى پێدانى پسپۆڕى و شاره‌زایى له چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى په‌نابه‌راندا.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى حوزه‌یرانى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز ویلیا‌م هه‌یگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزى به‌ریتانیا له به‌غدا و كونسلى گشتیى ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر پێك هاتبوون.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كانى عیراق و ئه‌و باردۆخه‌ى دواى ده‌ى حوزه‌یران به كۆنترۆلكردنى مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عیراق له لایه‌ن چه‌كدارانى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعشه‌وه هاتۆته ئاراوه؛ تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عیراق و ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات به جۆرێك كه هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته عیراقییه‌كان تیایدا به‌شدار و هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه بن.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه دواى ئه‌م پێشهاتانه؛ عیراق كه‌وتووه‌ته بارێكى ته‌واو جیاواز و هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان؛ ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایى و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و واقیعه بێت كه دواى پێشهاته‌كان له عیراق دروست بووه. هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرایه‌وه كه كێشه‌كانى عیراق كێشه‌ى سیاسین و به پله‌ى یه‌كه‌م چاره‌سه‌رى سیاسی‌یان پێویسته، چونكه به شێوازى سه‌ربازى و ئۆپه‌راسیۆنى چه‌كدارى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگیى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و له‌نده‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامى و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى.
ده‌رباره‌ى لێدوانێكى حسێن شه‌هرستانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ كاروبارى وزه، كه گوایه له دوایین گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنێك بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆوه.
سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: "دوایین گفتوگۆكانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال له به‌غدا له كه‌شێكى ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه چوون و به تێروته‌سه‌لى تاوتوێى دید و بۆچوون و پێشنیاره‌كانى هه‌ردوولا كرا و بڕیار دراوه كه له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا وه‌ڵامى پێشنیاره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ته‌واوى پرسه‌كه و میكانیزمى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بده‌نه‌وه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه كه نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆوه بنێردرێته ده‌ره‌وه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 17ى شوباتى 2014 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆكانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نه‌وت و بودجه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به به‌شداریى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانى شانده‌كه، گه‌یشته به‌غدا و له لایه‌ن نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدراله‌وه پێشوازى لێ كرا.
له دیدارێكدا ڕه‌وشى عیراق و پێشهاته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى عیراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى ڕوویان له عیراق كردووه، گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و مالیكى پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى سوپاى عیراق و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانى ناوچه ئاڵۆزه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان پێشكه‌ش كرد.
دواى نیوه‌ڕۆش هه‌ردوو شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال به سه‌رۆكایه‌تیى حسێن شه‌هرستانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى وزه، له كه‌شێكى كراوه و ڕاشكاوانه‌دا ده‌ستیان به گفتوگۆكان كرد. تیایدا چه‌ندین دید و بۆچوون و پێشنیارى جیا له نێوان هه‌ردوولادا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دۆسیه‌ى نه‌وت و بودجه خرانه به‌ر باس و شاندى حكوومه‌تى فیدرال و به تایبه‌یش حسێن شه‌هرستانى هه‌ڵوێستێكى ئه‌رێنى له گفتوگۆكاندا نیشان دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پرۆپۆزهلانهى ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى ڕابردوو له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تدا ئاڵوگۆڕ كرابوون، گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر كرا و هه‌ردوولا چه‌ندین دید و پێشنیارى تازه‌یان پێشكه‌ش به یه‌كتر كرد و بڕیار درا دواى ئه‌وه‌ى شاندى حكوومه‌تى عیراق ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه بباته‌وه لاى مالیكى و هه‌ردوو شانده‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن، له داهاتووویهكى نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى له‌باره‌وه ئه‌نجام بدةن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى گونجاو كه جێى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌مووان و له به‌رژوه‌ندیى گشتیى ته‌واوى عیراقدا بێت.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: له به‌رده‌وامیى گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر دۆسیه‌كانى نه‌وت و بودجه، سبه‌ى دووشه‌ممه 17ى شوباتى 2014 شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى حكوومه‌تى عیراق به سه‌رۆكایه‌تیى حسێن شه‌هرستانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى وزه، دانیشتنێكى دیكه‌ى گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆسیاى نه‌وت و بودجه ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
یەک شەممە, 16 شوبات 2014
به‌یانیتان باش، مه‌به‌ست له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ زیاتر بۆ ئاگاداركردنى ئێوه‌ى به‌ڕێزه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى دانوستاندنى ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا و مه‌سه‌له‌ى بودجه و ناردنى نه‌وت. ئه‌مه زیاتر نه وه‌كوو سمینار، وه‌كوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئێوه‌ى به‌ڕێز له‌م پرسه گرنگه كه په‌یوه‌ندى به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه هه‌یه.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌رێمی كوردستان وامان به باش زانی له نزیكه‌وه ئێوه ئاگادار بكرێنه‌وه؛ چونكه له به‌غدا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هه‌ندێك جار گوێبیستی هه‌ندێ ڕاپۆرت و هه‌واڵ ده‌بین كه به ڕاستی دوورن له ڕاستی.
ویستمان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وا داخراودا؛ ئێمه ئه‌م پرسه به ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵ ئێوه باس بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و هه‌نگاوانه بن كه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستمان پێ كردووه و ئێستا پێی گه‌یشتووین و بێگومان به‌ڕێزان د.ئاشتی هه‌ورامى و شێخ باییز و د.عه‌لی و جه‌بار یاوه‌ر و د. ئامانج ڕه‌حیم هه‌موو وردهكاریهكانتان له سه‌ره‌تاوه بۆ باس ده‌كه‌ن و كاره‌كه به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیجازه بده‌ن منیش هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی له به‌غدا قسه‌مان له‌سه‌ری كردووه له وتارێكدا بیر‌و بۆچوونی خۆمانتان پێشكه‌ش بكه‌م.
چه‌ند مانگێكی دیكه 11 ساڵ به‌سه‌ر له‌ناوچوونی ڕژێمی به‌عس و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا تێده‌په‌ڕێت، پێش ئه‌وه گه‌لانی عیراق خه‌ونیان به‌وه‌وه ده‌بینی كه ڕۆژێك بتوانن ئازادی و سه‌ربه‌رستی و ئاسایش و دیموكراسی له كوردستان و عیراقدا پیاده بكه‌ن، خۆشبه‌ختانه پاداشتی خۆڕاگریی گه‌لی كوردستان و خۆبه‌خشه‌كانمان وای كرد ئه‌مڕۆ ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له‌و خه‌ونانه‌ی هه‌مانبوو؛ بێته دی.
زۆربه‌ی گه‌لانی دونیا ئه‌وه‌یان به‌لاوه شتێكی ساده و به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه خۆیان له ڕێی نوێنه‌رانیانه‌وه بڕیاری خۆیان بده‌ن كه هه‌ست به خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر ئاستی ژیانی ڕۆژانه‌یان بكه‌ن. گه‌لی كوردستان قوربانیی زۆری دا تا بتوانێ به‌و مافه ساده و به‌ڵگه‌نه‌ویسته بگات و ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی گه‌لانی دونیا به ده‌نگدان و ئاشتی ده‌ستیان كه‌وت، خه‌باتێكی درێژخایه‌نی بۆ گه‌لی كوردستان پێویست بوو.
له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا، هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌گه‌ڵ گه‌لانی عیراقدا ده‌نگمان به ده‌ستووری عیراق دا و ئێستا ئێمه پێیه‌وه پابه‌ندین و كاری پێ ده‌كه‌ین. ده‌نگمان به په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ و په‌رله‌مانی كوردستان دا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارنامه‌ی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا خوێنده‌وه و متمانه‌ی گه‌لی كوردستانی وه‌رگرتووه له ڕێی نوێنه‌رانیه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێم به وردی پلانی گه‌شه‌ی ئابووری بۆ وڵاته‌كه‌ی داڕشتووه و هه‌وڵی پیاده‌كردنی ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی سه‌قامگیری و په‌ره‌سه‌ندنی ئابوورییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خۆشبه‌ختانه ئه‌م گه‌شه‌یه خه‌ریكه ببێته به‌شێك له ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
زۆر جار خۆمان گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان نابینین و جار جار له یادی ده‌كه‌ین، ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ئاوه‌دانكردنه‌وه، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، نیشته‌جیبوون و فڕۆكه‌خانه له سلێمانی، له هه‌ولێر و له دهۆك كه له ژێر جێبه‌جێكردندایه، نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه و چالاكیی ئابووریمان ڕووی له زیادبوونه و گه‌لێك لایه‌نی دیكه‌ی ژیان وای كردووه خه‌ڵكی بیانی چ وه‌به‌رهێنه‌ر، چ دیپلۆمات، چ بازرگان، چ گه‌شتیار، چ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌و پرسیاره‌مان لێ ده‌كه‌ن: چۆن له‌و ماوه كورته‌دا توانیمان هه‌لومه‌رجی ژیانی هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بگۆڕین؟!.
ده‌زانین ئێمه له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه‌دا ده‌ژین، له ماوه‌ی 7- 8 ساڵی ڕابردوودا نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان چ له به‌غدا، چ له هه‌رێم هه‌وڵی به‌رده‌وامیان داوه چه‌ند مادده‌یه‌كی ده‌ستووری جێبه‌جێ بكه‌ن تا ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ هاووڵاتیانی كوردستان مسۆگه‌ر بكرێت.
یه‌كێك له مادده هه‌ره گرنگه‌كان ده‌رباره‌ی نه‌وت و گازه، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی برده په‌رله‌مان، پاش گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل به په‌خشی ڕاسته‌خۆ له ڕێی میدیاوه په‌رله‌مانی كوردستان یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد، واتا ئه‌مه یاسای گه‌لی كوردستانه، چونكه نوێنه‌رانیان ده‌نگیان پێ داوه. ئه‌و نوێنه‌رانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گشت پێكهاته‌كانى كوردستان بوون.
بیرخستنهوهیهكی مێژوویی له‌م بواره‌دا پێویسته، پتر له ساڵێك گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گاز و پاشان یاسای دابه‌شكردنی داهات به‌یه‌كه‌وه ببه‌ینه په‌رله‌مانی عیراق، له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌كه ڕێككه‌وتین كه خۆم داومه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران د.مالیكی له به‌غدا له مانگی شوباتی 2007 دا.
له‌و كاته‌دا هیوامان زور به‌رز بوو به‌وه‌ی پێكه‌وه بگه‌ینه ئه‌نجامێكی باش بۆ سه‌رتاسه‌ری عیراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌وڵی بونیادنه‌رانه‌ی ئێمه ئه‌نجامی خوازراوی لێ نه‌كه‌وته‌وه. پرۆسه‌كه درێژه‌ی خایاند، به‌ڵام ئێمه نه‌مانده‌ویست ژیانی سیاسی و كێشه‌ی ئابووری له كوردستان له ده‌ست بده‌ین، گه‌له‌كه‌مان تینووی گۆڕانكاریی خێرا و جددی بوو.
ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مالیكی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتین كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا نه‌گه‌یشتینه یه‌ك، هه‌ر لایه‌ك ئازاد بێت له‌سه‌ر پیاده‌كردنی سیاسه‌تی نه‌وت و گازی خۆى له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا، له‌وه‌ی كه ئێستا له به‌رده‌ستی به‌ڕێزتاندا هه‌یه ئه‌و نووسراو و ڕێككه‌وتنه كه ئێمه ئه‌و كات له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا كردوومانه، هه‌یه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنه و له چوارچێوه‌ى ده‌ستووری نوێی عیراقدا، حكوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌شنووسی یاسای نه‌وت و گازی كوردستانى برده په‌رله‌مان و له‌و ڕۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ كاروباری حكوومه‌ت له بواری نه‌وت و گاز له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌رنه‌چووه.
هه‌شت ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ نه هیچ كه‌س له ئێمه و نه شاره‌زایانی بواری نه‌وت نه‌یانده‌زانی چه‌ند نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، كه‌م كه‌س له ئێمه خه‌یاڵی بۆ ئه‌وه ده‌چوو هه‌رێمی كوردستان بچێته سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی، كاتێك باسی وزه ده‌كرێت، كه‌م كه‌س له ئێمه چاوه‌ڕوان بوون ئه‌م هیوایه بێته دی كه په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ هاوكاری له بواری وزه و گاز و بازرگانیدا.
كه‌م كه‌س له ئێمه ده‌یوێرا ئه‌م خه‌ونه ببینێت كه كۆمپانیا ده‌ره‌كییه‌كان ڕاسته‌وخۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان ئیمزا بكات. له‌و كاته‌وه پتر له 50 كۆمپانیا له 23 وڵاته‌وه هاتوونه‌ته‌وه بازاڕی دامه‌زراوه‌ی وزه له كوردستاندا. كه‌م كه‌س له ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌ی ده‌كرد كه ئه‌مڕۆ به چاوی خۆمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌یبینین.
22
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌له‌كه‌مان له ده‌ستی ڕژێم هه‌ڵده‌هات بۆ وڵاتانی دراوسێ، ئه‌مڕۆ ئێمه داڵده‌ی خوشك و برا و كه‌سوكاری ئه‌و گرووپانه ده‌ده‌ین كه له شه‌ڕ و تیرۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌كه‌ن.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌په‌ڕینه‌وه وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن. ئێستا وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان و پیشه‌ساز و كاڵافرۆش له وڵاتانی دراوسێ ڕوو ده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه و ئه‌وان باوه‌ڕمان به ئایندهی ئه‌م وڵاته هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه له ساڵی 2007 ده‌ستمان به‌كاركردن نه‌كردبووایه له بواری نه‌وت و گازدا، ئێستا نه‌مانده‌توانی بڵێین له چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا به شانازییه‌وه به‌رهه‌می نه‌وتی عیراق زیاد ده‌كه‌ین، داهات بۆ سه‌رتاسه‌ری عیراق دابین ده‌كه‌ین، نه‌مانده‌توانی بڵێین ئێمه ته‌نها چاوه‌ڕوانی داهات نین له حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه، به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێ هه‌موو داهاتی عیراق ڕووی له زیادبوون بێت و ئێمه‌ش به‌شی خۆمان بخه‌ینه سه‌ر خه‌زینه‌ی فیدراڵی.
له ساڵی 1930دا ئیسماعیل به‌گی ڕه‌واندزی سه‌رنجێكی زۆر نایابی دا و گوتی: "ده‌كرێ ئه‌و داهاته زۆره‌ی عیراق كه له ڕێی كێڵگه نه‌وتیه‌كانه‌وه به ده‌ست ده‌هێندرێت؛ بۆ هاوكاریكردنی ئێمه به كار بێت، له بری ئه‌وه‌ی بۆ به‌رپاكردنی شه‌ڕ له‌م شاخانه‌دا بخرێته گه‌ڕ و كورد بكه‌نه دژ و دوژمن".
ئه‌وه‌تان له یاد بێت كێڵگه نه‌وتییه‌كان له كوردستانن، كه‌واته هه‌ندێك مافمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاته‌كه‌ی سوودمه‌ند بین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ده‌ستكه‌وتی ئێمه له نه‌وتی خۆمان؛ بریتی بوو له بۆمب و فیشه‌ك.
نوێنه‌رانی گه‌لانی عیراق ساڵی 2005 له‌سه‌ر میكانیزمێك ڕێك كه‌وتن كه ئیسماعیل به‌گی ڕه‌واندزی و نه‌وه‌كانی دوای ئه‌ویش خه‌ویان پێوه ده‌بینی، میكانیزمی دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت و گاز به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه بۆ دابینكردنی ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ كوردستان و سه‌رتاسه‌ری عیراق. ئه‌وه‌ی تا ئێستا كردوومانه و له داهاتووشدا ده‌یكه‌ین؛ گه‌شه‌پێدانی كوردستان و عیراقه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ‌دا و هه‌وڵ و كۆششی ئێمه له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێناو ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌ی ئابووری و خۆشگوزه‌رانیی گشت لایه‌ك و ئاماده‌كردنی هه‌لومه‌رجی خزمه‌تگوزاریی گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستاماندا.
گه‌لێك كه داوای مافی ده‌ستووریی خۆی بكات؛ دوژمنی زۆر ده‌بێت، چونكه هیچ مافێكی ده‌ستووری له خۆیه‌وه جێبه‌جێ نابێت، له 7-8 ساڵی ڕابردوودا؛ ئێمه سه‌رقاڵی پیاده‌كردنی مافی ده‌ستووریی كوردستان بووین، له چه‌ندین ساڵی داهاتووشدا و بگره نه‌وه‌ی داهاتووش سه‌رقاڵی هه‌مان مافی ده‌ستووریی خۆمان ده‌بین له عیراقدا.
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كی هۆشیارانه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ستراتیژیه‌دا كردووه و ئێمه ده‌مانزانی و ئێستاش ده‌زانین ئه‌م بابه‌ته و ئه‌م قۆناغه ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می نووسینی ده‌ستوور ناسكتر نه‌بێت، گرفتی كه‌متر نابێت. ئێمه له‌وه تێ ده‌گه‌ین كه ئه‌مه پرسێكه پێویستی به پشوودرێژی هه‌یه و پێویست به‌وه ده‌كات زۆر به جددى هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێكردنی بده‌ین.
براده‌ران ئه‌مڕۆ ورده‌كاریی زیاتر باس ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی زۆر به كورتی ده‌مه‌وێ بیڵێم؛ ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌مڕۆ ده‌توانین نه‌وت به‌رهه‌م بهێنین و بۆڕیی نه‌وتمان ئاماده كردووه و نه‌وت ده‌نێرین بۆ توركیا، به‌ڵام تا ئێستا ئێمه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتمان نه‌فرۆشتووه و ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك له‌مباره‌یه‌وه و چاومان له‌وه‌یه بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك.
ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ چارهسهریهكهی ئێمه جیاوازه، جیاوازیه‌كه‌ی به كورتی له‌وه‌دایه: به‌غدا ده‌ڵێ حهماڵیهكهم بۆ بكه، نه‌وته‌كه‌م ته‌سلیم بكه و من به كه‌یفی خۆم ده‌یفرۆشم و بۆ بودجه‌ی عیراقی ده‌نێرم و هه‌ر كاتێكیش ویستم وه‌كوو كارتی سوور له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری دێنم و سوودی لێ وه‌رده‌گرم و ناوبه‌ناو بودجه‌تان ده‌بڕم!.
ئێمه ئه‌مجاره له به‌غدا به ڕاشكاوی پێمان گوتن كه ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌ز ناكه‌ین گوێمان له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ببێت كه ئێوه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕن، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستاندا نیه و له سوودی كه‌س نیه به‌م زمانه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین.
ئێمه كه داوای میكانیزمێك ده‌كه‌ین و باس له‌وه ده‌كه‌ین میكانیزمێك دابڕ‌ێژین؛ ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێوه نه ئێستا و نه له داهاتوودا بۆ هه‌رێمی كوردستان نابێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كارتهتان له به‌رده‌ست بێت و ئێستا باسی لێوه بكه‌ن، ئه‌وا بێگومان ڕۆژێك دێ و به‌كاری دێنن، ئێمه حه‌ز ناكه‌ین ئه‌مه ببێته زمانی دیاڵۆگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رهه‌می دێنین، جاران ئێوه منهتێكتان له‌سه‌ر ده‌كردین به‌وه‌ی نه‌وتی باشوور و شوێنه‌كانی دیكه‌یه به ئێمه‌ی ده‌ده‌ن، ئێمه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان ده‌توانین نه‌وت به‌رهه‌م بهێنین و بینێرینه ده‌ره‌وه و بودجه‌ی فیدراڵی عیراق زیاد بكه‌ین، كه‌واته ئێمه له زیادكردنی بودجه‌ی فیدراڵی له عیراق به‌شدارین.
خیلافی ئێمه له‌سه‌ر خاڵێكه، ئه‌و ده‌ڵێ نه‌وته‌كه ته‌سلیمى ده‌ستی سۆمۆ بكه، ئه‌و دهیفرۆشێت و ده‌یكاته بودجه له به‌غدا و جارێكی دیكه بۆتانی ده‌نێرێته‌وه، له‌وه زیاتر هیچ مافێكی دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان به ڕه‌وا نازانین.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یڵێین چیه؟ ئێمه ده‌ڵێین:
1 – شه‌فافیه‌ت له پرۆسه‌ی ناردنی نه‌وت و به‌شداریكردنی سۆمۆ له‌گه‌ڵمان ئێمه له‌سه‌ری ڕازین.
2 – به‌شداریكردن له ئاگاداربوون له بڕی نه‌وتی فرۆشراو له ڕێگه‌ی عهددادهوه، ئێمه له‌وه‌شدا ده‌ڵێین به‌شدار بن.
3 – له پرۆسه‌ی شه‌فافیه‌ت له ته‌نده‌رینی نه‌وتیش له گه‌ڵمان به‌شداربن، چونكه پڕوپاگه‌نده‌ی وا هه‌یه ده‌گوترێت ئێمه ده‌مانه‌وێ نه‌وت به هه‌رزان بفرۆشین. شتی وا نیه و ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌پێی ستانده‌ری نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نده‌رات بیفرۆشین و ئاماده‌ین له هه‌موو پرۆسه‌كه‌دا سۆمۆ له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شدار بێت.
4 – میكانیزمی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌مانه‌وێ به شێوه‌یه‌ك بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌غدا هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی بودجه بكات، ئێمه ئه‌م زمانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه قابیلی قبووڵ نیه.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌مان له به‌غدا ئه‌وان پێشنیاری خۆیان بۆ ئێمه ناردووه و ئێمه بڕیارمان داوه ئه‌م پێشنیاره دیراسه بكه‌ین، پێشنیاری ئه‌وان شتی تازه‌ی تیادا نیه، به‌ڵكو دیسان عه‌قڵیه‌تێكی مه‌ركه‌زی كۆنتڕۆڵكراوی پێوه دیاره، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه وه‌كوو هه‌رێمی كوردستان كه مافی ده‌ستووریی خۆمانه؛ به ڕاستی قابیلی قبووڵ نیه.
لێره‌وه داوای پشتگیری له ئێوه ده‌كه‌م، له‌مباره‌یه‌وه ئێوه هه‌ر پرسیارێكتان له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌بێت مافی خۆتانه، به‌ڵام ئێمه كۆده‌نگیه‌كی نیشتیمانیمان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویسته و ناكرێ له‌م پرسه‌دا كۆده‌نگ نه‌بین، به تایبه‌تی له‌م قۆناغه كه ئه‌گه‌ر زۆر له سه‌رده‌می نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور زه‌حمه‌تتر نه‌بێت، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه‌متر نیه.
كاتێك ده‌ستوور نووسرا چه‌ندین ڕۆژ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به چه‌ندین مانگ دانیشتن تا ئه‌م ده‌ستووره‌یان نووسی، ئه‌مڕۆ ئه‌مه مافی ده‌ستووریی خۆمانه و ناكرێ ته‌نازولی لێ بكه‌ین، ئێمه ناتوانین مافی ده‌ستووریی خۆمان هه‌روا به ئاسانی ته‌سلیمی لایه‌نه‌كانی دیكه بكه‌ین، ده‌مانه‌وێ و حه‌زمان لێیه بگه‌ینه چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ به‌غدا، من ناڵێم ئه‌وان هیچ نه‌هاتوونه‌ته پێش، به‌ڵێ هه‌ندێك گۆڕانكاریی بچووك كراوه، له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتووین ڕاسته‌وخۆ پاره‌كه وه‌ربگرین، به‌ڵام دیسانه‌وه به میكانیزمێك كه ئه‌گه‌ر له لایه‌ك ڕێگه‌مان پێ بده‌ن، له لایه‌كی دیكه كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌ن.
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویسته وه‌كوو وڵاتانی فیدراڵی بدرێته هه‌رێم وه‌كوو مینحه و په‌رله‌مانی هه‌رێم خۆی بودجه داده‌نێت، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م جار له عیراق بودجه‌كه‌مان بۆ داده‌نێن و پێمان ده‌ڵێن ده‌بێ ئه‌وه‌نده فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێنن و سولفه‌ی بودجه‌ی ته‌شغیلی ئه‌وه‌نده و وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌نده‌یه، دواتر ده‌چێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پاشان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا و له وێش دوای مشتومڕی زۆر دێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، له هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه ده‌چێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و دیسانه‌وه ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه. ئه‌مه سیسته‌می فیدراڵی نیه و هیچ وڵاتێكی دونیا شتی وای تیادا نیه و ئه‌وه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌یكات؛ هاوشێوه‌ی ڕه‌فتاریه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر پارێزگایه‌ك.
زۆر سوپاس بۆ قبووڵكردنی داوه‌ته‌كه‌ی ئێمه و ته‌شریفتان هێنایه ئێره و هه‌مووتان زۆر به خێر بێن به‌سه‌ر چاو.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 19ى یه‌نایه‌رى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته به‌غدا و دواى نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ شاندى حكوومه‌تى عیراق به سه‌رۆكایه‌تیى حسێن شه‌هرستانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى وزه كۆ بووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له كه‌شێكى ئه‌رێنى و دۆستانه و زۆر ڕاشكاوانه‌دا به ڕێوه چوو و تیایدا هه‌ردوولا تێبینى و دیدى خۆیان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕاشكاوانه پێشكه‌ش كرد و هه‌ردوولا ویستى ته‌واوى خۆیان ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵى جددى بده‌ن تا بگه‌نه ئه‌نجامێكى گونجاو كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌موو خه‌ڵكى عیراقدا بێت و تایبه‌تمه‌ندیى هه‌رێمى كوردستانیش له‌به‌رچاو بگیرێت. هه‌روه‌ها گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانى هه‌ردوولا كرا كه پێشتر له لایه‌ن حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشكه‌ش به یه‌كتر كرابوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین خاڵى هاوبه‌ش و چه‌ندین خاڵى ناكۆك گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و هه‌ردوولا پێیان باش بوو كه ههرلایهنهى لاى خۆیه‌وه دیراسه‌تى خاڵه ناكۆكه‌كان بكه‌ن و ئێواره دواى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدرال، دانیشتنێكى دیكه وه‌ك به‌رده‌وامیى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت و به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى گونجاو، ئه‌نجامى دیراسه‌تى خاڵه ناكۆكه‌كان بخه‌نه‌وه به‌ر باس و گفتوگۆ.
شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له د. ڕۆژ نوورى شاوه‌یس جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق و ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و چه‌ند بهرپرسیكى دیكه‌ى هه‌رێم و شاندى عیراقیش له وه‌زیرى نه‌وت و وه‌زیرى دارایى و چه‌ند به‌رپرسێكى دیكه پێك هاتبوو.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات