سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ له شاندێكى باڵاى UN كۆبووه‌وه
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/1/24 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له خاتوو ڕۆزمارى ديكارلۆ، بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى ديكه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى شه‌نگال، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق كرد چ له كاركردن له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان چ له هه‌رێمى كوردستان، چ له عێراق، وه‌ك هاوكار و يارمه‌تيده‌رێك بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، به‌ڕێزيان دووپاتى كرده‌وه كه كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان هه‌يه كه ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تايبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنيشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنييه‌ى ئه‌م دواييه بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ره‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هاتووه ئاراوه، به‌تايبه‌تى ده‌رباره‌ى ياساى بودجه‌ى عێراق و ياساكانى نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنى داهاته‌كان، يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێويستيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، جه‌ختيشيان له گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هابه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-a-high-level-un-delegation/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ى كانوونى دووه‌م، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ هاوئاهەنگیی بەردەوامی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کە یەکێکە لەو وڵاتانەی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەتایبەتی لە بواری هەمەچەشەنکردنی ئابووری و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ کە لەم ڕووەوە پێشکەوتنی باش بەدەست هاتووە.
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی هاوکاریکردنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی .
گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/january/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-لەگەڵ-سەرۆک-وەزیرانی-هۆڵەندا-کۆدەبێتەوە/
هه‌ر له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵات خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پشتگيرى له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنى له جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى به‌پێى ڕێككه‌وتنى سياسيى پێكهێنانى حكوومه‌ت كرده‌وه كه ده‌ركردنى ژماره‌يه‌ك ياسا له خۆی ده‌گرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە کۆدەبێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ خالد ئەلفالح وەزیری وەبەرهێنانی عەڕەبستانی سعودییە كۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا ، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا تاوتوێ کرا.
وەزیری وەبەرهێنانی سعودییە ، ئاماژەی بەوە دا کە بەم زووانە شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی سعودییە ، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی .
سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەچەشەنکردنی سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدان بە کشتوکاڵ و پیشەسازی و پێشەشکردنی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆيان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرا، به‌تايبه‌تيش له بوارى ياساكانى نه‌وت و گاز، بودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-and-iraqi-prime-minister-discuss-the-situation-in-the-country/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە
رۆژی چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ بشر ئەلخساونە، سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن تاوتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی، شوێن و پێگەیەکی تایبەتیان لای شا عەبدوڵلا و شانشینی هاشمیی ئوردنی هەیە .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیگریی و پشتیوانیی شانشینی ئوردنی کرد بەتایبەتی لە کاتی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان . هەروەها ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و کارکردنی شا عەبدوڵلا دەربڕی لە پێناو سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتنی کوردستان لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئوردن لە بواری تەندروستیدا.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/january/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-لەگەڵ-سەرۆک-وەزیرانی-ئوردن-کۆبووەوە/
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە ڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان ، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.
لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەين، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌بێته مايه‌ى سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌ش.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ڕۆمانۆوسكى، پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى و سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنيى سه‌رۆك نێچيرڤانى بارزانى و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، ڕێكخستنه‌وه و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-us-ambassador-to-iraq/
ئه‌مڕۆ سێشەممە 1/17 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە داڤۆس له‌گه‌ڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی بوو ، دۆخی گشتیی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور و کارکردن لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق تاوتوێ کرا .
ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دوا سەردانی شاندی حکوومیی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ده‌كات بە سەرۆکایەتیی بەڕێز برێت مەکگورک، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا و به ياوه‌ريى بەڕێز ئامۆس هۆکستاین، نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە.
ئێمە پابەندی و پاڵپشتیی خۆمان بۆ په‌يوەندیی دوولایەنەی بەهێز و بەرهەمدارى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومەتی وڵاته یەکگرتووەکاندا لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دووپات دەکەینەوە.
هەرێمی کوردستان لەبەردەم دۆخێکی ناڕوون و کۆمەڵێک ئاڵنگاریدایە. ئەمڕۆ، زیاتر لە هەر کاتێک، پێویستمان بە یەکگرتوویی و هاوکاریی نێوان هەموو لایەنەکان، بەتایبەتيش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە کە پێکەوە دواڕۆژی ئەم هەرێمەیان لە دەستدایە.
داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکەین کە جیاوازییەکانیان بەلاوە بنێن و بە سنگێکی فراوانەوە کێشەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکگەیشتنەوە چارەسه‌ر بکەن. ئەوەی کۆماندەکاتەوە زۆر گەورەترە لەوەی لە یەکتریمان جیا دەکاتەوە. بۆ ئەوەی بتوانین سەقامگیری و یەکڕیزی جێگیر بکەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین، پێویستە هەموومان بە بەرپرسیارییەتەوە هەنگاو بنێین.
هاوکات پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی به‌رده‌وامى چارەسه‌ری كێشه‌كانی نێوان حکوومەتی فيدراڵيى عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین. وێڕاى سه‌ختييه‌كانى ڕابردوو، ئێمە گەشبینین کە دەتوانین لەگەڵ سەرۆکوەزیران به‌ڕێز محەممەد شیاع ئه‌لسوودانی و کابینەکەی و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، گرفتە هەڵپەسێراوەکان چارەسەر بکەین.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2023/1/18
https://presidency.gov.krd/a-statement-from-the-kurdistan-region-presidency/
More...
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات