نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت هۆکاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی و دواتریش هێرشی درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆی هەڵوێستە "نەتەوەییەکانی" یەکێتیە بۆ پرسی کورد لە وڵاتانی ناوچەکە و دەڵێت واباشترە حزبەکە "لەمەودوا زیاتر بیر لەبەرژەوندی هەرێمی کوردستان" بکاتەوە.
نازم دەباغ کە کادیری پێشکەوتووی یەکێتیە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "یه‌كێتی باجی هه‌وڵ و كۆششه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌دات؛ زه‌مانێک تاوانباركراین كه پشتیوانی دیموكراتین، وە زه‌مانێک تاوانباركراین كه پشتیوانی په‌كه‌كه و پارتی سۆشیالستی كوردستانی توركیا و ئاڵای ڕزگارین. به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت لەمەودوا زیاتر بیر لەبەرژەوندی هەرێمی کوردستان بکەینەوە. ده‌بێت یەکێتی هه‌وڵبدات باجه‌كانی كه‌م بكاته‌وه له‌پێناو پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان."
لە ڕۆژی 3ی مانگی چواردا تورکیا گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرت و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند ڕێوشوێنەکان ڕەنگە تا مانگی 7 بەردەوام بن "بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی پەکەکە" لە سلێمانی.
بەرپرسانی ناوچەکە بە توندی ئەو تۆمەتانەی تورکیا سەبارەت بە هەبوونی هێزی پەکەکە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن ئەو ڕێوشوێنانە و هێرشە درۆنیەکەی 7ی مانگ پەیوەندیان هەیە بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا.
لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیدا کاروانێکی هەسەدە (هێزەکانی سوریای دیموکراتیک) بە سەرۆکایەتی مەزلوم عەبدی و بە یاوەری چەند کارمەندێکی سەربازی ئەمەریکا کرابوونە ئامانج.
نازم دەباغ یەکەم کادیری یەکێتی نییە لەسەر چۆنیەتی هەڵسوکەوتی یەکێتی بەرامبەر بە حزبە کوردیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی دەربڕیوە. ڕۆژی 6ی مانگیش بەهرۆز گەڵاڵی بەرپرسی پێشووی نوسینگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له تورکیا ڕەخنەی لە مامەڵەی یەکێتی گرت لەگەڵ حزبە کوردیەکانی "پارچەکانی تری" کوردستان و ڕایگەیاند، " ناکرێت ئاگات له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان نه‌بێت. ده‌بێت کێشه‌کان به گفتووگۆ له‌گه‌ڵ تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێن."
هەوڵەکانی ئێران
دوێنێ چوارشەممە ڕۆژنامەی ئەل عەرەب بڵاویکردەوە گوایە كۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی نێوەندگیری دەدات و لە ڕێگەی عێراقەوە دەیەوێت کێشەکانی نێوان تورکیا و "حزبەکەی تاڵەبانی" چارەسەر بکات.
لەم بارەیەوە، نازم دەباغ ڕایگەیاند زانیاری نییه لەسەر ئەوەی کە ئێران هەوڵێکی وەهای دابێت, بەڵام وتی ئێران به‌لایه‌وه گرنگه هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی تێدا نه‌بێت و ئاسایش و سه‌قامگیری زیاتر هه‌بێت لە ناوچەکەدا.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، "به‌دڵنیاییه‌وه بە هۆی جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه گرنگه كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و عێراقیشدا باشبێت به ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گەلانی کوردستان...پێموایه ئێرانیش به‌رژه‌وه‌ندی له ئارامی ناوچه‌كه‌دایه، له‌كاتێكدا سلێمانی نزیكه‌ی 400 كیلۆمه‌تر سنوری هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا."
ئەو هۆشداریدا لە تێکچوونی ئاسایشی ناوچه‌كه بە هۆی ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییە و ڕێوشوێنەکانی تورکیا به "به‌هانه‌ی" سەردانەکەی مه‌زڵوم عەبدی بۆ سلێمانی.
نازم دەباغ دەڵێت، "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی بۆ سلێمانی هه‌یه له‌شوێنه‌كانی تریش هەیە، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كاری پێبكەن."
هێرشەکەی هەینی ڕابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە. بەرپرسانی یەکێتی و سەرۆک کۆماری عێراق تورکیایان بە ئەنجامدەری ئەو بۆمبارانە تۆمەتبار کرد، هەرچەندە تورکیا تا ئێستا بە ڕەسمی بەرپرسیارێتی خۆی دەرنەبڕیوە.
لایەنگیری وڵاتانی دراوسێ
دوای ڕووداوەکەش بەشێک لە سەرکردە و لایەنگرانی یەکێتی و پارتی کەوتنە هێرشکردنە سەر یەکتر و تاوانبارکردنی یەکتر بە هاوکاریکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. بەشێک لە چاودێران و حزبە ڕکابەرەکانی یەکێتی، ئەو حزبەیان بەوە تۆمەتبار کرد کە بەتەواوی چۆتە ژێر ڕکێفی ئێرانەوە.
نوێنەری حکومەتی هەرێم ئەو تۆمەتانە ڕەتکردەوە و وتی، "من واینابینم، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و قسه‌یه بۆ سنوری پارتیش ڕاسته. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئه‌و لایه‌نه خۆی ساغ كردببێتهوه بۆ توركیا و ئه‌م لایه‌نه‌ش بۆ ئێران."
دەباغ دەشڵێت " ئه‌گه‌ر خۆساغ كردنه‌وه هه‌بووایه بۆ سه‌ر ئێران من پێموایه پێویستی نه‌ده‌كرد كاک قوباد بچێته توركیا. هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و جوگرافیایه‌ی كه هه‌یه‌تی ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری مهرزێک له مه‌رزه‌كانی خۆی بێت...له زه‌مانی جه‌نابی مام جه‌لال و له ئێستاشدا هه‌میشه یه‌كێتی په‌یوه‌ندی باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ توركیا و له‌گه‌ڵ ئێران. له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی 400 كیلۆمه‌تر مه‌رزی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ناتوانێت ده‌ستی لێهه‌ڵبگرێت."
سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی ئێران بە هۆی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵوێست بەرامبەر بە تورکیا وربگرێت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕەتیکردەوە، تورکیا و ئێران پەیوەندییەکانیان لەسەر کورد تێکبدەن.
لەو ڕووەوە نازم دەباغ وتی" من واینابینم ئێران و توركیا له‌سه‌ر كورد عاجز بن. میدیاكانی ئێرانیش وه‌كو ھەموو ڕووداوێک باسی ئه‌و ڕووداوه‌ش ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌كه ڕوویداوه. ئه‌م ڕووداوه زیاتر له‌چوارچێوه‌ی زۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان قسه‌ی لهسهردەکرێت."
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پاپاى ڤاتيكان كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئهپۆستۆليك له ڤاتيكان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپا فرانسيس كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به ديدار و بينينى قه‌داسه‌تى پاپا له تهندروستييهكى باش‌دا ده‌ربڕى و هيواى سه‌لامه‌تى و ته‌مه‌ندرێژى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕه‌وشى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان پێشكه‌ش كرد.
به‌ڕێزيان ئاماژه‌ى به گرنگى و كاريگه‌ريى سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌رى ماف و ئازاديى پێكهاته ئايينى و نهتهوهييهكانه و بۆ هه‌مووان به نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى ده‌مێنيته‌وه.
لاى خۆيه‌وه قه‌داسه‌تى پاپا وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه و بينينهوهى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ستايشى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه و يه‌كترقبووڵكردنى له‌نێو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان كرد و جه‌ختى كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌و كولتووره له هه‌رێمى كوردستان و عێراق پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به يادێكى خۆش ناوه‌زه‌د كرد.
له كۆتاييدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى تابلۆى هونه‌رمه‌ندێكى شێوه‌كارى كوردى پێشكه‌ش به قه‌داسه‌تى پاپا كرد كه ده‌ربڕى پێكه‌وه‌ژيان بوو له‌نێو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-the-pope/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى ڤاتيكان كۆبووه‌وه
پشنيوهڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى له ڤاتيكان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاردیناڵ پيترۆ پارۆلين، سه‌رۆك وه‌زيرانى ڤاتيكان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تايبه‌تى مه‌سيحييه‌كان و ناوچه‌كانيان تاوتوێ كرا و تيشك خرايه سه‌ر هه‌وڵى مانه‌وه‌ى مه‌سيحييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى ڤاتيكان ستايش و پێزانينى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هه‌موو پشتگيرييه‌كى ڤاتيكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزيان ده‌ستخۆشى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى زانكۆى كاسۆليكى له هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى و پشتگيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ زانكۆكه و فراوانكردنى، هه‌روه‌ها سه‌ردانى پارساڵى خۆى بۆ هه‌ولێر سه‌ركه‌وتووانه و دۆخى پێكه‌وه‌ژيانى له هه‌رێمى كوردستان به دڵخۆشكه‌ر له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازيارى ئه‌وه‌يه مه‌سيحييه‌كان له زێد و نيشتمانى خۆيان بمێينهوه، هه‌موو ئاماده‌يى و ئاسانكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستانيشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌روه‌ها داواى كرد ڤاتيكان له يه‌كێتيى ئه‌ورووپا پشتگيرى بكات بۆ ئه‌وه‌ى له ناوچه مهسيحيييهكان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق پرۆژه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌نجام بدرێن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نيوانيان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئیتالیا ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له هه‌رێمی کوردستان به‌رز ده‌کاته‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆما له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌نتۆنيۆ تايانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا كۆبووه‌وه.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيتالى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و وزه‌دا، گفتوگۆيان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئيتاليا، دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئيتاليا ده‌ڕوانن و خوازيار و ئاماده‌ى فراوانكردنى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شن.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که ئاستی نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێمی کورستان له کونسوڵخانه‌وه بۆ کونسوڵخانه‌ی گشتی، به‌رز ده‌که‌نه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئيتاليا كۆبوونه‌وه
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئينيازيۆ لاڕووسا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئيتاليا، سوپاسى ئيتالياى كرد بۆ هاوكاريى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌ى تيرۆردا.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئيتاليا، سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى و گوتى: ئێمه سوپاستان ده‌كه‌ين كه له جياتى جيهان له ڕيزى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى دژى تيرۆردا بوون، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ و جێى بايه‌خ له قه‌ڵه‌م دا.
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌واميى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاليا كۆده‌بێته‌وه
له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له ڕۆما، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لۆرێنزۆ فۆنتانا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاليا، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيتاليا و دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييهوه.
سه‌رۆك نچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى سه‌ربازى و سياسيى ئيتاليا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئيتاليا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاليا جه‌ختى له گرنگيدانى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه باسى له ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعشدا و حه‌واندنه‌وه و پاراستنى ئاواره‌كان به‌تايبه‌تى ئاواره مه‌سيحييه‌كان كرد. له‌مباره‌يه‌وه گوتى: گه‌لى كوردستان ده‌بێ شانازى به خۆيه‌وه بكات.
https://presidency.gov.krd/meet-with-the-speaker-of-the-italian-parliament/
ئيتاليا له پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆما، له ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رميدا له‌لايه‌ن خاتوو جۆرجيا مێلۆنى، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتالياوه، پێشوازى لێكرا.
له ديدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و جه‌ختيان له فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
خاتوو مێلۆنى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئيتالياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان، به جێى بايه‌خ و گرنگيى ئيتاليا له قه‌ڵه‌م دا.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕه‌وشى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/italy-continues-to-support-iraq-and-the-kurdistan-region/
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ڤاتیكان و ئیتالیا ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/4/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، به سەردانێکی فه‌رمی ده‌گاته ڕۆما.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان قەداسەتی پاپای ڤاتیكان و سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا و بەرپرسانی ئه‌و وڵاته کۆده‌بێته‌وه.
بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی بواره‌کانی هاریکاریی هاوبه‌ش و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، بابه‌تی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپا و سه‌رۆک وه‌زیران مێلۆنی ده‌بێت.
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عه‌بدوله‌تيف ڕه‌شيد سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ دهسپێكردنهوهى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و هيوايان خواست ڕێگه خۆش بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى هه‌ولێر ـ به‌غدا.
هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منيى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيرى و سهروهريى عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها لێكگه‌يشتن و گفتوگۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگه‌ى ڕاست له قه‌ڵه‌م دا.
پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-will-discuss-the-situation-in-the-country-with-the-president/
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و جێهجێكردنى كارنامه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ستايشى هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێز ئه‌لسوودانى و كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت و ڕێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌لسوودانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى دهسپێكردنهوهى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پشتيگيريى لايه‌نه سياسييه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق. هه‌روه‌ها داكۆكييان له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-and-iraqi-prime-minister-discuss-joint-cooperation/
More...
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: خه‌ڵك له ناكۆكيى سياسى، بێزار و ماندووه
- سەرۆکی حکومەت : دەبێ پێوەر و ستانداردی جیهانی لە ئەنجامدانی پڕۆژەکاندا هەبێت
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شارەداری شاری ناشڤیل و شاندێکی یاوەری دەکات
- په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەچێس سۆفی ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا دەکات
- چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی "شەهرام نازری" له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی
- سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەکات
- سەرۆکی حکومەت : پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆست بدەین
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا