نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران و "سەلام روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، له‌سه‌ر بانگهێشت نامه‌ی فه‌رمی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی ئێران، به‌شدارییان له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد.
کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی به به‌شداری "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە ئێران و نوێنه‌ری حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌رێمى کوردستان له تاران و به ئاماده‌بوونی زانایان و به‌رپرسانی ٣٧ وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها "محه‌مه‌د باقر قالیباف" سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئێران، سه‌رله‌شکه‌ر "محه‌مه‌د باقری" سه‌رۆکی بنکه‌ی سه‌رتاسه‌ری هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، سه‌رله‌شکه‌ر "عه‌بدولڕه‌حیم مووسه‌وی" فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌ڕته‌ش، سه‌رله‌شکه‌ر "ڕه‌حیم سه‌فه‌وی" ڕاوێژکاری باڵای ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی فه‌رمانده‌ی گشتیی ته‌واویی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، ده‌ریادار "عه‌لی فه‌ده‌وی" جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداڕان، ئه‌میر ده‌ریادار "شه‌هرام ئێرانی" فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌ڕته‌ش و سه‌ردار "مێهدی فه‌ڕه‌حی" جێگری وه‌زیری دیفاع و پشتیوانی هێزه چه‌کدارییه‌کان، له ڕۆژانی چوارشه‌مه و پێنجشه‌مه ١٠ و ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی ئێران له شاری تاران به‌ڕ‌ێوه‌چوو.
کۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی به مه‌به‌ستی ناساندنی مانای نه‌زه‌رییه‌کان له پێکهێنانی نه‌زمی نوێی جیهانی، سازکردنی ئاخاوتن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ده‌بیاتی نه‌زمی نوێی جیهانی و هه‌روه‌ها میحوه‌ره‌کانی مانای نوێی له پێکهێنانی نه‌زمی نوێی، تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و پێناسه‌ی مه‌هده‌وییه‌ت، بناماکان له نیزامه‌کانی ئایینده، کۆماری ئیسلامی و هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی له خۆده‌گرێت.
سه‌ردار "ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م" فه‌رمانده‌ی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی سه‌باره‌ت به کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی ئاشکرای کرد: له سه‌رده‌می ئێمه‌دا گۆڕانکارییه‌کان له جیهاندا زۆر خێراتر له جاران ڕووده‌دات، وه‌کوو شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م که ئیمپڕاتۆری عوسمانی له‌ناو چوو. له شه‌ڕی جیهانی دووهه‌میشدا بینیمان که زلهێزه‌کان تێکشکان، دوای ئه‌م شه‌ڕه ڕووخانی شۆڕه‌وی ده‌ریخست که جیهان به‌ره‌و تا‌ک لایه‌نه ده‌ڕوات، به‌ڵام گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی وه‌کوو به‌هێزبوونی ڕووسیا، چین و سه‌رهه‌ڵدانی هێزه نوێیه‌کان ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت که نه‌زمی جیهانی به‌رده‌وام له گۆڕاندایه.
گوتیشتی: شه‌ڕی ئۆکڕاین و کاریگه‌رییه‌کانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و شۆڕشی دژی حوکمی دۆڵار و هه‌روه‌ها گۆڕانکارییه‌کانی جیهان ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئه‌م نه‌زمه جیهانییه له گۆڕاندایه. که‌وایه کۆماری ئیسلامی ئێران به ناونیشانی هێزێکی ناوچه‌یی و جیهانی ده‌توانێت له‌سه‌ر ڕه‌وتی داهاتوو کاریگه‌ریی زۆری هه‌بێت و ئه‌وه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌ی وردیی زانستی هه‌یه.
«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی هەناردە و هاوردەکاران و ژووریی بازرگانی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ شاندی هەناردە و هاوردەکاران بە هاوبەشی لەگەڵ ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیداریی کرد.
شاندی هەناردە و هاوردەکاران بە هاوبەشی لەگەڵ ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٠٨/٠٥/٢٠٢٣ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها ئەندامان و ستافی نوێنەرایەتی لە باڵه‌خانەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، شاندی هەناردە و هاوردەکاران و ئه‌ندامانی ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به سەردانیان بۆ شاری تاران و به‌شدارییان له پێنجه‌مین پێشانگای نێودەوڵەتی ده‌سکه‌وته‌کان و هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به ناونیشانی "ئێکسپۆ" EXPO گفتووگۆیان کرد و هاتنه ئاخاوتن.
شاندی هەناردە و هاوردەکاران بە هاوبەشی لەگەڵ ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداری لە پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی "ئێکسپۆ" EXPO سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان کردووه که بۆ ماوەی ٤ سێ ڕۆژ له ڕۆژانی ١٧ تا ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٢ (٧ ژه ١٠ی مای ٢٠٢٣) له پێشانگای نێودەوڵەتی شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 5/7 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە نەوت ، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵیش ، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات .
باڵیۆزی بەریتانیا ، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دووپات کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستانیش ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال ، هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ پاراستنی تەواوی مافەکانی ئێزدییەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات
ئەمرۆ دووشەمە 5/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد.
لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها تيشك خرایە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ شەممە 5/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە پارێزەری ئەمەریکی گاڤرێیل مایرۆنی كرد کە پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستانە.
پارێزەر گاڤرێیل مایرۆنی، کورتەیەکی دەربارەی کار و هەوڵەکانی سەبارەت بە نوێنەرایەتیکردنی هەزاران قوربانی تاوانەکانی جینۆساید لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا خستەڕوو، لە نێویاندا قوربانیانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان و کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش، کە چەندین ساڵە کار لەسەر ئەم کەیسانە دەکات.
سەرۆکی حکومەت ستایشی هەوڵەکانی پارێزەر گاڤرێیل مایرۆنی کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە گەلی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین تاوانی کۆمەڵکوژی بووەتەوە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەو تاوانانە بە جینۆساید بناسێت و بە شێوەیەکی شایستەش، لەلایەن حکومەتی عێراق و هەموو ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی هاوکار و یارمەتیدەری ئەنجامدانی تاوانەکان بوون، قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوە.
سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی پێکهاتەکان دووپات دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 5/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کاردینال لویس ساکۆ پاتریارکی کەنیسەی کلدانیی کاتۆلیکی لە عێراق و جیهان، دۆخی کریستانەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرد.
لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافەکانی گشت پێکهاتەکان و بەتایبەتی کریستیانەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان کردەوە.
پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی هەرێمی کوردستان لە کریستیانەکان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت : ئامادەیی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردی فەیلی دەردەبڕین
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کوردی فەیلی ڕاگەیاند.
لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، "بە بۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان - جینۆسایدی کوردی فەیلی، کە بە دەستپێشخەری و لەژێر سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنجامدرا، سوپاسی ڕێکخەرانی کۆنفرانس و بەشداربووانی دەکەم کە بە توێژینەوە بەنرخەکانیان لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون".
هەروەها سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردی فەیلی لە هەولێر دەردەبڕین".
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/5/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خاتوو باربارا ليف ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پابه‌ندى به خشته و به‌رنامه‌ى ياداشتى لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆنه‌وه ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، كرده‌وه. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى ئێستاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيشیان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووریدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا باس له ده‌ر‌فه‌ته‌كانى به‌هێزكردنى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌بوونى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى، كرا.
دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتالیا دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتالیا کرد.
لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا .
وەزیری بەرگری ئیتالیا، سڵاو و ڕێز و بانگهێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ سەردانکردنی ڕۆما ، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو خۆی بە دۆستێکی کۆنی گەلی کوردستان دەزانێت و جەختیشی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کردەوە لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئیتالیای کرد کە پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و پشتیوانی گەلی کوردستانە، هیواشی خواست پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیتالیا لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بەرەو پێش بچن . بەتایبەتی کە دەرفەتی زۆر هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیتالیا .
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌مه‌ريكادا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/5/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌مه‌ريكادا كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه له هۆتێلى ڕۆتانا له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، خاتوو باربارا ليف ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك، به‌ڕێزان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ميوانان ئاماده‌ى بوون.
More...
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز