جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی دەستەی وەبەر‌هێنان دەکات
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری وتەبێژی حکومەت و سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی ئابوری و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی دەستەی وەبەرهێنانی کرد و لە لایەن رێبوار خەلیل سەرۆکی دەستەکەوە پێشوازی لێ‌کرا.
لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی حکومەت پشتیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەستەی وەبەر‌هێنان دووپاتکردەوەو رایگەیاند، پێویستە پەرلەمانی کوردستان یاسای وەبەر‌هێنان بە پێی هەلومەرجی ئێستای هەرێم هەموار بکاتەوە.
دووپاتیشیكردەوە لە ماوەیەکی نزیکدا کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەبەر‌هێنان ئەنجام بدرێت و رێگەچارەی گونجاو بۆ گرفتەکان دەستنیشان بکرێت.
جێگری سەرۆکی حکومەت بە پیێویستی زانی متمانە بۆ کەرتی وەبەر‌هێنان بگەڕێندرێتەوە و هاوڵاتیان وەکو پێویست سود لە پرٶژەکانی یەکەی نیشتەجێبوون وەربگرن.
ئه‌نجه‌لینا جۆلی، ستایشی خه‌ڵك و حكوومه‌تی كوردستان ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2015/1/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له نێردراوی تایبه‌تی كۆمیساری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و باڵیۆزی نیازپاكیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و گه‌وره هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری ناوداری هۆڵیوود، خاتوو ئه‌نجه‌لینا جۆلی كرد.
له دیدارێكدا خاتوو جۆلی باسی له سه‌ردانی خۆی بۆ چه‌ند كه‌مپێكی ئاواره و په‌نابه‌ران له سنووری پارێزگای دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ی ڕه‌وشی كه‌مپه‌كان كرد و ستایشی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه هاوكاریی ئاواره و په‌نابه‌رانیان كردووه و باوه‌شیان بۆ كردوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دڵگرانیی خۆی بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه ده‌ربڕی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا و به‌تایبه‌تیش به‌سه‌ر هه‌ردوو پێكهاته‌ی ئێزدی و مه‌سیحیدا هاتوون.
خاتوو جۆلی دووپاتی كرده‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕێز و پێزانینێكی زۆری بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه توانیویانه به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌ران دابین و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاراتر به‌هانای ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگا و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان له جیهان هان ده‌دات تا كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتریان بۆ كۆبكه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاتنیان بۆ كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له ڕووی مۆراڵه‌وه كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی خۆی ده‌بێت و هیوای خواست له پشتگیری بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی كوردستان و بارودۆخه‌كه بگوازێته ده‌ره‌وه و به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه جیهانییه‌كانی بگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و فیلمه دۆكیوومێنتارییه‌ی كه خه‌ریكن ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و به ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاستیی بارودۆخی كوردستان و ئاواره و په‌نابه‌ران بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆمه‌ك و یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌موو بواره‌كانی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه باره‌كه زۆر قورسه و له تواناكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ره، بۆیه پێویستی به كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتر و ئاوڕدانه‌وه‌ی جددیتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه.
نێچیرڤان بارزانی، ڕزگاركردنی كۆبانێ لە هەموو ئازادیخوازان پیرۆز دەكات
له برووسكه‌یه‌كی پیرۆزباییدا بەبۆنەی ڕزگاركردنی شاری كۆبانێوه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە پێشمەرگە و شەڕڤانان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان كرد و سوپاسی توركیا و هاوپەیمانانیش دەكات لە بەشداریكردنیان لە ڕزگاركردنی كۆبانێ.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەبۆنەی ڕزگاركردنی كۆبانێ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵكی كۆبانێ، پێشمەرگە، شەڕڤانان و هەموو گەلی كوردستان و ئازادیحوازان و جیهان دەكەین. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی لە بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین، كە وەك شه‌نگال و شوێنەكانی دیكەی كوردستان، هەمیشە لە خەمی ڕزگاركردنی كۆبانێدا بووه و هەموو هەوڵێكی دا بۆ ئەوەی هاوپەیمانان هاوكاریی كۆبانێ بكەن و هێزی پێشمەرگە بگاتە ئه‌وێ.
هه‌ر لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەوڵ و هەڵوێستی بەڕێزان ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆمار و ئەحمەد داوودئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا بكەم، كە بەبێ هەڵوێستی جوامێرانەی ئەوان، نەدەكرا هێزی پێشمەرگە بگاتە فریای كۆبانێ، هه‌روه‌ك چۆن ڕۆڵێكی گرنگیشیان لە یارمەتیدانی ئاوارەكانی كۆبانێ گێڕا. سوپاسی هەڵوێستی ئەمه‌ریكا و هاوپەیمانەكانیشی دەكەین، كە بە پشتیوانیی ئاسمانی و گەیاندنی تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستانەوە، هاوكاریی كۆبانێیان كرد.
كۆبانێ ببووە سیمبۆلێكی خۆڕاگری و بەرگری بەرامبەر تیرۆریستانی داعش، هەموو حیزبەكانی كوردستان و هەموو كورد لەسەر پێویستیی هاوكاریكردنی كۆبانێ یەكدەنگ بوون، ئەمڕۆش بەبۆنەی ڕزگاركردنییه‌وه لە لایەن پێشمەرگە و كچ و كوڕە شەڕڤانە خۆڕاگرەكانەوە، پیرۆزبایی لە هەموو حیزبەكانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان و یەك بە یەكی كوردستانیان دەكەم. هیوادارم لە ماوەیەكی نزیكدا هەموو گوندەكانی دەڤەری كۆبانێ و هەموو شوێنێكی كوردستان لە دەست تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكرێن.
ئەم سەركەوتنە ئەنجامی هەوڵ و قوربانیدانی شەڕڤانان و پێشمەرگەیە و پێویستە شەهیدانی كۆبانێ و هیچ شوێنێكی دیكەی كوردستان لەبیر نەكەین. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی توانای خۆی، هاوكاریی خەڵكی ئاوارەبووی كۆبانێی كرد و لە داهاتووشدا بەپێی توانا هاوكاریی خەڵكی ئەو شارە خۆڕاگرە دەكات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
26/1/2015
جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی وەزاتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکات
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد و لە لایەن محەمەد هاودیانی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئەو وەزارەتە پێشوازی لێ‌کرا.
لە دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی ئەرکی وەزارەتەکەی بە گرنگ وەسف کرد بە تایبەتی لە رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ بێکاران.
دووپاتیشیكردەوە، پێویستە کار لەسەر راگرتنی هاوسەنگییەکی پێویست لە نێوان کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی بکرێت .
ئاماژەی بەوەشدا دامەزراندنی بەردەوامی فەرمانبەر لە لایەن حکومەتەوە، ئەرکی حكومەت لە رووی داراییەوە قورس‌تر دەکات، بۆیە پێویستە بە هەماهەنگی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کارێکی وا بکرێت لە کەرتی تایبەتدا ماف و ئیمتیازاتی زیاتر بۆ ئەو کەسانەی لەو کەرتەدا کار دەکەن فەراهەم بکرێت.
جێگری سەرۆکی حکومەت پشتیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دووپاتکردەوە
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى له ساڵى تازه‌دا ساز كرد
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2015/1/28، به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ساڵی تازه‌دا ساز كرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباره‌ی دوایین ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند: لێكنه‌گه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و حكوومه‌تی عیراق پێی وایه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ ڕێژه‌یه‌كی زیاتری نه‌وت له‌وه‌ی كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین بداته به‌غدا، به‌ڵام ئێمه به ڕاشكاوی گوتوومانه، له تواناشماندا بێت، له‌و ڕێژه‌یه زیاتر ناده‌ین كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین، جگه له‌مه له ڕووی ته‌كنیكیشه‌وه ناكرێت، چونكه ژێرخانی پێویست بۆ نارنى زیاتر نییه. وێڕاى ئه‌وه‌ش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كه و له كاتى خۆیدا، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى له‌سه‌رى ڕێككه‌وتوون، ده‌نێرێت. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم خوازیاره له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال بگاته چاره‌سه‌ری و به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه پابه‌نده.
ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستانیش، باسی له‌وه كرد كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی دارایی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه حكوومه‌ت ناچاره هه‌ندێ ڕێكاری تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه بگرێته به‌ر. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لایه‌نه سیاسییه‌كان له حكوومه‌تدا پێكه‌وه‌ن و پێكه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن، كه‌چی له ڕاگه‌یاندندا وا ده‌رناكه‌وێت، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بینه‌وه و تاوتوێی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییانه كرد و ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ها هاوده‌ردی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌ربڕی. پیرۆزباییی ڕزگاركردنی كۆبانێشی كرد و سوپاسی هه‌ڵوێستی توركیا و به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیای كرد، كه ڕێگه‌ی دا هێزی پێشمه‌رگه و چه‌كی قورس له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بگاته كۆبانێ و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌دی بێت.
دوای ئه‌وه به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دۆخی دارایی له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا، بۆ ئه‌وه‌ی بنێردرێته په‌رله‌مانی كوردستان. له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری تیشكی خسته سه‌ر ڕێژه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و به‌رنامه و پلانی وه‌زاره‌تی بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی دارایی و جێبه‌جێكردنی پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كانی له‌م دۆخه‌دا، خسته ڕوو.
پاشان پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، خرایه ڕوو و دوای گفتوگۆ و خستنه‌ڕووی چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌ك، بڕیار درا لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و بۆ په‌سه‌ندكردن بهێنرێته‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. به‌پێی پڕۆژه‌یاساكه، ئه‌م ده‌سته‌یه سیاسه‌تی نیشته‌جێكردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند ستراتیژێكی ڕوون له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستییه‌كانی هه‌رێم داده‌ڕێژێت و بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی، سوود له بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كان و وه‌به‌رهێنانى بیانی و ناوخۆیی وه‌رده‌گرێت، به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كان و سنوورداریی توانای داراییی كه‌مده‌رامه‌تان بگونجێت.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی و پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه، له لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا و تیایدا باس له‌و كار و چالاكییه‌كانه كرا كه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م كه‌یسه ئه‌نجام دراون. هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر سه‌ردان و دیداره‌كانی لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه و دۆكیوومێنته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هاتوون. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌ستخۆشی له لیژنه‌كه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌موو پشتگیرییه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی بۆ لیژنه‌كه دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى كه‌نه‌دا كرد
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2015/1/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز "برونۆ ساكۆمانى" باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى بوارى ئابوورى، بازرگانى، گه‌شه‌پێدان و سه‌ربازى، پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز باڵیۆزى كه‌نه‌دا، پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشیى سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواییه‌یان له پێشمه‌رگه و خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پێشكه‌شكردنى كۆمه‌ك و هاوكاریى سه‌ربازى و مرۆیى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌ویوه‌ندییه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و هاوكارییانه‌ى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانیان ده‌كات، نه‌ك هه‌ر له ئاستى فه‌رمیى كه‌نه‌دا له‌ناو حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى و له‌ناو خه‌ڵكیشدا، له وڵاته‌كه‌ى ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه. بۆیه خواستى كه‌نه‌داى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى كه‌نه‌دى هان ده‌دات كه بێن له هه‌رێمى كوردستان كار و سه‌رمایه‌گوزارى بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى یارمه‌تى و هاوكارییه‌كانى كه‌نه‌داى كرد و هیواى خواست پێشكه‌شكردنى هاوكاریى سه‌ربازى و مرۆییى كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه كه‌نه‌ده‌ییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه و هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا، په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانى بدات.
نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له دوایین پێشهاته‌كان ده‌كۆڵنه‌وه
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 29-1-2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ستیوارد جۆنز، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، دوایین ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عیراق، دوا پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر به تیرۆرستانى داعش، هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش هێرشه ئاسمانییه‌كان و كاریگه‌رییان بۆ شكاندنى دوژمن، قۆناغه‌كانى داهاتووى شه‌ڕ و پرسى ئازادكردنى مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هێزه‌كانى سوپاى عیراق و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به شه‌ڕه‌وه، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى، پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنه‌كانى له پێشمه‌رگه كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له پشتیوانیكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى و ستایشى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى كرد و داواى كرد كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هاوكاریى زیاترى سه‌ربازى و مرۆیى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
میكانیزمى هه‌ماهه‌نگیى هه‌رێم و نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا داده‌نرێت
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1-2-2015، له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ تیمى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى عیراقى فیدارل، ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستخۆشى له په‌رله‌مانته‌رانى كوردستان له په‌رله‌مانى فیدرال كرد كه كاتى ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ى عیراق، ڕۆڵێكى باشیان گێڕا و بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى فیدرالى 2015، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌ك كه مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و عیراق بوو، به‌ڕێوه چوو. بۆ ئه‌مه‌ش به ناوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشى له هه‌موو په‌رله‌مانته‌رانى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراقى فیدرال كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌نداركان و نوێنه‌رانى تیمى كوردستان له به‌غدا، له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراقى فیدرال ئاماده‌ى بوون، به تێروته‌سه‌لى ورده‌كاریى دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال له‌باره‌ى دۆسیاى نه‌وته‌وه تاوتوێ كرا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ڵامى پرسیار و تێبینییه‌كانى نوێنه‌رانى كوردستانیان له به‌غدا، دایه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه داكۆكى له‌سه‌ر گرنگیى هه‌بوونى به‌رده‌وامى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان سه‌رۆكایه‌تى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیار درا له هه‌ردوولا دوو لیژنه‌ى تایبه‌ت پێك بێن و دواتر پێكه‌وه ده‌سته‌یه‌كى هاوبه‌شى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێك بێنن و بڕیار له‌سه‌ر دانانى میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تیى هه‌ماهه‌نگیى به‌رده‌وامى نێوانیان بده‌ن، تا به‌رده‌وام زانیاریى پێویست له هه‌موو بواره‌كاندا بده‌نه یه‌كتر و نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى فیدرال و سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار، بتوانن كارى باشتر بۆ خزمه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال له‌سه‌ر پرسى نه‌وت كرده‌وه و به ڕێككه‌وتنێكى گرنگیان بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى 2015ى عیراقى فیدرال له قه‌ڵه‌م دا. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و بۆ هه‌ر ناڕوونییه‌كیش ئه‌گه‌ر هه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ گفتوگۆ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى دیكه، له ماوه‌یه‌كى داهاتووى نزیكدا، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دووباره سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدرال و لایه‌نه په‌یوه‌نداره عیراقییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/2/1، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "سه‌باستیان كورز" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان سه‌رۆكى كۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و باڵیۆزى نه‌مسا له عیراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و باڵیۆزى عیراق له ڤیه‌ننا پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا باسى له ئامانجى سه‌ردانى خۆى و شاندى یاوه‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كه ده‌یانه‌وێ له نزیكه‌وه به‌دواى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى شه‌ڕى داعش و ڕه‌وشى عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتیدا بچن و پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه كرد. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پێشكه‌شكردنى هاوكاریى مرۆیى به ئاواره و په‌نابه‌ران و برده‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش خوازیارى باشترین په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ نه‌مسا و ستایشى كۆمه‌ك و هاوكارییه مرۆییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و شه‌ڕى دژى داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانى جه‌نگدا و بارودۆخه‌كه به‌گشتى خسته ڕوو.
په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا و پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق و دۆخى ناوچه‌كه و سووریا به‌تایبه‌تى، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
"نازم دەبا‌غ" بەشداری لە سیمیناری "بەرێوەبردنی کێشەکان و ئاوارەبوون" لە کرماشان کرد
"نازم عومەر دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران لە سیمیناری "بەرێوەبردنی کێشەکان و ئاوارەبوون" لە شاری کرماشان بەشداری کرد.
لە دوای بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن پارێزگاری کرماشانەوە بۆ بەشداری کردن لە سیمینارێک دەربارەی "بەرێوەبردنی کێشەکان و ئاوارەبوون" لە رۆژی پێنجشەمە (٢٩/١/٢٠١٥) نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران "نازم عومەر دەبا‌غ" سەردانی شاری کرماشانی کرد و لەو سیمینارەدا بەشداری کرد.
لە سیمینارەکەدا گەورە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران و مانگی سووری ئێرانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون.
لە وتاری زۆربەی بەرپرسانی ئێرانی سوپاسی خۆراگری و قارەمانیەتی گەلی کوردیان کرد لە بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکانی داعش.
لەو سیمینارەدا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران وتارێکی خوێندەوە کە سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد بۆ هاوکاریيەکانی. "نازم دەبا‌غ" باسی لەوە کرد ئەم خۆراگریيەی گەلەکەمان رێگربوو لە دوبارە ئاوارەبوونی خەڵکی کوردستان بۆ ولاتانی هاوسێ.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران لە درێژەی وتارەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئاوارەبوونی ئەم جارەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ناوخۆیی بوو لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر. بۆیە پێویست دەکات دەستی هاوکاری و یارمەتی درێژ بکرێت بۆ ئاوارەکانی ناوەوەی هەرێم بۆ گەرانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان.
More...
نێچیرڤان بارزانى ڕه‌وشى منداڵان له‌گه‌ڵ یوونسێف تاوتوێ ده‌كات
پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیاو هەرێمی کوردستان دووپاتی لێکرایەوە
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاره‌دارى له‌نده‌ن كرد
قوباد تاڵەبانی وشارەداری لەندەن، گەشتێكیان بۆ قەڵای هەولێر وبازاڕی شار ئەنجامدا
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات