دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى ئابى 2014ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌واناندا ڕایگه‌یاند: ئێمه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بووین، له‌گه‌ڵ كاك قوباد جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه باسمان كرد، ئه‌وه بوو ڕاپۆڕتێكمان پێشكه‌شى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئه‌وانه‌ى له شنگال و ئه‌و مه‌سیحیانه‌ى ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، ئه‌مه ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كى بوو له نێوانى ئێمه و سه‌رۆكى په‌رله‌ماندا، هه‌روه‌ها ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستى پێكردووه، ئه‌مه‌شمان بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان ڕوون كرده‌وه، هه‌روه‌ها بارودۆخى به‌ره‌كانى شه‌ڕیش به شێوه‌یه‌كى گشتى، ئێمه ڕاپۆرتى خۆمان پێشكه‌شى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد، بڕیارمان له‌سه‌ر ئه‌وه داوه ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ندێ بابه‌تى دیكه هه‌بوو په‌یوه‌ندى به پێشمه‌رگه و شه‌هیدانه‌وه هه‌بوو، ئه‌مانه‌مان باس كردووه و بڕیارى ئه‌وه دراوه ئه‌م كۆبوونه‌وانه له نێوان سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تدا به‌رده‌وام بن.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانى كابینه‌ى حكوومه‌ت له به‌غدا، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌وه‌مان باس كرد، ئه‌و لێژنه‌ى دانوستاندنه كه دروست كراوه و پێكهاتوون له هاوپه‌یمانیى كوردستانى و چوونه‌ته به‌غدا و ئێمه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى درێژمان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ئێمه وه‌كو بڕیاڕى خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه هه‌موو یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق به زووترین كات پێك بهێنرێت، بێگومان داواكاریى خۆشمان هه‌یه وه‌كو هه‌رێمى كوردستان، كه داواكاریى كورد دیاره چیه، وه‌ك مادده‌ى 140 و مه‌سه‌له‌ى پێشمه‌رگه و بودجه و نه‌وت، ئێمه بڕیارمان داوه له‌گه‌ڵ به‌غدا باسى بكه‌ین، له‌وه تێده‌گه‌ین كه به دوو هه‌فته ئه‌م شتانه هه‌مووى جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵام باس له‌وه كراوه سه‌قفێكى زه‌مه‌نى هه‌بێ كه هه‌موو هێزه كوردییه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێ سه‌قفێكى زه‌مه‌نى بۆ ئه‌و داواكارییانه‌ى كورد هه‌بێ.
سه‌باره‌ت به هاریكارییه سه‌ربازى و مرۆییه‌كانى وڵاتان بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى گوتى: زۆر سوپاسى ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان داوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و تیرۆریستانه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ى پێویسته بیڵێم ئه‌وه‌یه، ئه‌م پرسه ته‌نها په‌یوه‌ندى به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه نیه، ئه‌مه شه‌ڕێكه پێویستى به هه‌ماهه‌نگیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان. ئێمه هه‌تا ئێستا پێمان وایه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌نگاوى باشیان ناوه.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه: ئه‌وه‌ى هه‌تا ئێستا كراوه بڕیاڕى پاڵپشتبى سه‌ربازى به ئاشكرا له‌ل ایه‌ن وڵاتانى وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ووروپا دراوه، پاڵپشتییه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى گشتى تازه ده‌ستیان پێكردووه، ئێمه وه‌ك هه‌رێمى كوردستان سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه له‌و چوارچێوه‌یه هه‌نگاویان ناوه بۆ پاڵپشتیى هه‌رێمى كوردستان و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه، مه‌سه‌له‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان پرسێك نیه ته‌نها په‌یوه‌ندی به هه‌رێمى كوردستانه‌وه بێت، پێویستى به كۆده‌نگییه‌كى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، چونكه ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕه له دژى تیرۆریستان.
له وه‌ڵامى پرسیارێكی تایبه‌ت به پرسى ئاواره‌كان و گه‌یشتنى هاوكارییه‌كان، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى جێى نیگه‌رانییه بۆ ئێمه وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێم، گوشارێكی زۆرمان له‌سه‌ره، به داخه‌وه هه‌تا ئێستاش بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه له به‌غداوه ماوه‌ى 8 مانگه بڕاوه، خه‌رج نه‌كراوه، ئه‌مه واى كردووه له ڕووى مرۆییه‌وه بارى هه‌رێمى كوردستان زۆر گران بێت.
سه‌باره‌ت به پرسى مادده‌ى 140 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا مادده‌یه‌كى ده‌ستوریمان هه‌یه، به‌لاى ئێمه‌شه‌وه گرنگه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلا بكرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێى ده‌ڵێن مادده‌ى 140ى ده‌ستورى عێراقى، ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رى له ده‌ستوورى عێراقدا بۆ دانراوه، بۆ ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌موو شوێنه‌كانیش له‌ده‌ست ئێمه بێت، داوا ده‌كه‌ین له ڕووى یاساییه‌وه و به‌پێى ده‌ستورى عێراق ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلا ببێته‌وه.
له باره‌ى گه‌ره‌نتیى نێوان هه‌ولێر و به‌غداش ڕایگه‌یاند: هیچ گرنتییه‌ك نیه، ئێمه ئه‌زموونێكى یه‌كجار زۆر تاڵمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى مالیكىدا هه‌یه، ته‌نها ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌م جاره هیوادارین ئه‌و هه‌ڵانه‌ى پێشتر كراون و عێراقیان گه‌یاندۆته ئه‌م قۆناغه، له حكوومه‌تى داهاتوودا دووباره نه‌بنه‌وه. سه‌باره‌ت به پرسى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن به‌غداوه، ڕایگه‌یاند: هیچیان نه‌ناردووه .
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 18/8/2014 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له بۆرج برێندا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویجه‌وه پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج پاڵپشتی حكوومه‌ت و گه‌لی نه‌رویجی بۆ گه‌لی كوردستان له شه‌ڕی تیرۆریستان‌دا راگه‌یاند و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌سه‌ر تیرۆریستان له سه‌رۆك بارزانی كرد، به‌وه‌ی كە هێزەكانی پێشمەرگە رێگه‌یان نه‌دا تیرۆریستان پێشڕه‌وی بكه‌ن و توانیان تێكیان بشكێنن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هیوادارین ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان و هه‌رێمی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا كردوویه‌تی ببێته سه‌ره‌تای كۆتایهاتن و تێكشكاندنی تیرۆریستان له ناوچه‌كه و جیهاندا. له‌درێژه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج هاوسۆزی خۆی به‌رامبه‌ر مه‌ینه‌تی ئه‌و هه‌موو هاووڵاتیانه نیشاندا كه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان‌دا ئاوارە بوونە و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی هه‌ڵویسستی حكوومه‌تی نه‌رویجی كرد و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه له جیاتی جیهانی ئازاد شه‌ڕی دەوڵەتێكی تیرۆریستی ده‌كات، كه چه‌كی هه‌ردوو سوپای عێراق و سوریای كه‌وتۆته ده‌ست و گوتی: سه‌ربه‌رزین به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه توانیویه‌تی گیانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره بپارێزێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه له‌سه‌ر پاراستنی به‌ها و پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان سوورین.
له كۆتایی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ڕایگەیاند وه‌ك هه‌نگاوێكی پراكتیكی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دووپاتی ئەوەی كردەوە كە نەرویج بەردەوام دەبێت لە هاریكاریی مرۆیی و حكوومه‌ته‌كه‌ی دیراسه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه چۆن ئه‌م هاوكاری و پشتیوانیانه فراوانتر بكرێن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى ئابى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى پارێزگاى دهۆك كۆ بووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال و ده‌شتى نه‌ینه‌وا و ده‌وروبه‌ریان بكات و له پێداویستییه‌كانیان بكۆڵێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز پارێزگارى دهۆك پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناوچه‌كه خسته ڕوو كه زۆربه‌یان له خوشك و برایانى كوردانى ئێزدى و مه‌سیحییه‌كان و له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال و ده‌شتى نه‌ینه‌وان. تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌ر زوو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ش ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ كرد و به‌هاناى ئاواره‌كانه‌وه چوون، به‌ڵام له‌به‌ر زۆریى ژماره‌یان، هێشتا پێویستییان به یارمه‌تى و هاوكارییه‌كى زۆر زیاتر هه‌یه و ده‌بێت.
پاشان به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى باسى له‌وه كرد كه تا ئێستا ته‌نیا حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌ركى دارایى و خه‌رجییه‌كانى هاوكارى و یارمه‌تیدانى په‌نابه‌رانیان خستۆته ئه‌ستۆى خۆى و بێجگه له‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تیانه‌ى كه خه‌ڵك پێشكه‌شى كردوون، هیچ لایه‌نێكى دیكه هاوكاریى داراییان پێشكه‌ش نه‌كردووه، بۆیه پێشنیارى كرد وه‌ك كه‌یسێكى له‌ناكاو و له ده‌ره‌وه‌ى ڕێنماییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌كه‌دا بكرێت. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕى ئه‌و (15) ملیۆن دۆلاره‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هاوكاریى په‌نابه‌ران خه‌رج كرا، ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته دهۆك و ده‌توانرێ به كار بهێنرێ.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌ت به هه‌موو تواناكانیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پێداویستییه‌كانیان دابین بكات. هه‌روه‌ها بڕیارى دا بڕى (10) ملیۆن دۆلارى دیكه بخرێته سه‌ر ئه‌و (15) ملیۆن دۆلاره‌ى پێشتر ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته (25) ملیۆن دۆلار و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له ماوه‌یه‌كى نزیكى داهاتوودا بڕى زیاترى پاره بۆ هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها داواى كرد كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا په‌له له دابینكردنى پێداویستییه هه‌نووكه‌یى و سه‌ره‌كییه‌كانى ژیان بكرێت، پاشان هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و كه‌مپانه دابین بكرێن كه بڕیاره له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى پارێزگاكه بكرێنه‌وه. ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینى حكوومه‌تیشى بۆ هاووڵاتیان و خه‌ڵكى ناوچه‌كه و كوردستان به گشتى ده‌ربڕى بۆ ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ى كه پێشكه‌ش به لێقه‌وماوانى ده‌كه‌ن و، ئه‌م به‌هاناوه‌چوونه‌ى خه‌ڵكى؛ به‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و هه‌ڵوێستێكى به‌رزى مرۆڤانه و نیشتمانى له قه‌ڵه‌م دا، كه مایه‌ى هه‌موو زێر و پێزانینێكه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى پلاندانان، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌زگا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خسته‌ر ڕوو كه ده‌یانه‌وێ هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و یارمه‌تیى په‌نابه‌ران بده‌ن و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه گه‌وره‌ییى لێقه‌ومانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هێناوه‌ته سه‌ر هێڵ و ده‌یانه‌وێ له ئاستى زۆر به‌رزدا بێنه هه‌رێمى كوردستان و هاوكاریى په‌نابه‌ران بكه‌ن.
له كۆتاییى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى تیشكى خسته سه‌ر پێشهات و ڕووداوه‌كان و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پشتگیرییه‌كى فراوانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به گه‌یشتنى چه‌ك و تفاقى پێویست، ده‌توانێ تیرۆرستانى داعش بشكێنێت و سه‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ئه‌و برینانه‌یه كه به هۆى دڕنده‌ییى هێرشه‌كانى تیرۆرستانه‌وه له دڵى خه‌ڵكى ناوچه لێقه‌وماوه‌كان و كوردستاندا كه‌وتوونه‌ته‌وه و، چاره‌سه‌ركردنیان؛ كات و هه‌ستیارى و به‌رگه‌گرتن و مامه‌ڵه‌ى دروست و پشوودرێژى ده‌وێت.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ كه پێشمه‌رگه به وره‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه له به‌ره‌كانی جه‌نگدایه‌و به‌رگری له خاك و نیشتمان بكه‌ن.
ئه‌م وتانه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/8/2014 له‌میانی پێشوازی كردنی له وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌میل هه‌ورامی هات.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد‌و گوتی" پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئێوه درێژه‌پێده‌ری خه‌بات و به‌رخودانی ئێوه‌ن و وه‌ك هه‌میشه به‌رگری له كوردستان ده‌كه‌ن".
لای خۆیانه‌وه وه‌فدی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان وێڕای سوپاسكردنی ئه‌م پێشوازییه، راشیانگه‌یاند كه ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له جاران گه‌رموگوڕتر ئاماده‌ن بۆ به‌رگری كردن له خاكی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ئاماژه‌ی به هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش كرد‌و رایگه‌یاند" له ئێستادا له هه‌موو قۆڵه‌كان پێشمه‌رگه له به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌رگری ده‌كه‌ن و زه‌بری كوشنده‌یان له دوژمن داوه‌و به‌رده‌وام ده‌بن تاكو ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كان له چه‌كدارانی داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/8/2014 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و چه‌ند فهرماندهیهكهوه پێشوازی لێكرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و هێرشه‌كانی سه‌ر داعش كرد‌و رایگه‌یاند وه‌ك هه‌میشه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پارێزه‌ری خاكی كوردستانه.
لای خۆیه‌وه مسته‌فای سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كۆسره‌ت ره‌سولی كرد‌و باسی له ورده‌كارییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و چه‌كداره‌كانی داعش كرد‌و رایگه‌یاند هێزی پێشمه‌رگه وره‌یه‌كی به‌رز و پۆڵاینیان هه‌یه‌و ئاماده‌ن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێكی شه‌ڕو رووبه‌ڕووبوونه‌وه.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی تیشكی خسته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و رایگه‌یاند پێویسته وردتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكه‌ین و هه‌وڵه‌كانمان زیاتر بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه، هه‌روه‌ك به پێویستی زانی باشترین و پێشكه‌وتووترین جۆره‌كانی چه‌ك راده‌ستی ده‌ست پێشمه‌رگه بكرێ بۆ له‌ناوبردنی چه‌كدارانی تیرۆریست.
له كۆتایی وته‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی راسپارد كه زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان و دانیشتوانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بكرێت و به‌بێ جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی بیانپارێزن.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 30/7/2014 له سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی باڵای به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له به‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله به‌سه‌ركرده‌وه، كه به مه‌به‌ستی جه‌ژنه پیرۆزه و ئه‌حواڵ پرسین و ئاگاداربوونی سه‌رۆك بارزانی له بارودۆخی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدرا.
له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆك بارزانی له یه‌كێك له باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و له وته‌كه‌یدا پیرۆزبایی جه‌ژنی له پێشمه‌رگه‌كان كرد و سوپاسی خۆراگری و ماندووبوونی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگه‌یاند: ئێمه هه‌رگیز نه‌مانویستووه ته‌عه‌دا له كه‌س بكه‌ین، له كاتی هه‌ڕه‌شه‌كاندا پێشمه‌رگه هه‌موو كات ئاماده بووه به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به رۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه پێشمه‌رگه ئه‌ركێكی پیرۆزه و مێژوو و ئاینده بۆ گه‌له‌كه‌ی دروست ده‌كات. ئه‌وه‌ی ببێته پێشمه‌رگه هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی خۆی بپارێزێ.
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا له ئارادایه كاتیه و كۆتایی دێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته هێزی پێشمه‌رگه له ئاماده‌یی ته‌واو دابێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بین.
سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له وته‌كه‌یدا داوای له هێزی پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزن، به‌مشێوه‌یه‌ش خوشك و براكانیان له رۆژئاوای كوردستانیش بپارێزن و هاوكاریان بكه‌ن.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی داوای له خوای گه‌وره كرد شه‌هیدانی پێشمه‌رگه به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و برینداره‌كانیش به زووترین كات چاك ببنه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان خواست.
له دوای وته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، له لایه‌ن به‌رپرسه مه‌یدانیه‌كان ئاماده‌یی هێزی پێشمه‌رگه و بارودۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه بۆ سه‌رۆك بارزانی شیكرایه‌وه.
شایه‌نی باسه سه‌رۆك بارزانی له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا پارێزگای دهۆكی راسپارد به‌بێ جیاوازی ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی خزمه‌ت و هاوكاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی رۆژئاوای دیجله بكات، كه ماوەیەك لەدۆخێكی نالەباردان و له لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه ئاو، كاره‌با و خزمه‌تگوزارییان لێ بڕدراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29/7/2014 له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له به‌ره‌ی موسڵ به‌سه‌ركرده‌وه و خۆڕاگری و گیانفیدایی ئه‌وانی له پاراستن و به‌رگریكردن له سنووره‌كانی كوردستان به‌رزنرخاند و پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیشی لێ‌كردن، هاوكات هه‌موو پاڵپشتییه‌كی خۆشی بۆ پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه.
له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا شاندێكی باڵای ئه‌منی و سه‌ربازی یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی بوو، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فای سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه و زه‌عیم عه‌لی و شێخ جه‌عفه‌ر و حه‌مید ئه‌فه‌ندی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و به‌رپرسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له وته‌یه‌كیدا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه بۆ جه‌ژنه پیرۆزه و ئه‌حواڵ پرسین و ئاگادار بوون له بارودۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كه هاتووه،هه‌ر وه‌ك چۆن دوێنێش سه‌ردانی برا پێشمه‌رگه‌كانی له به‌ره‌ی كه‌ركووك كردووه. هه‌ر له وته‌كه‌یدا سوپاسی خۆراگری و گیانفیدایی له پێشمه‌رگه كرد، كه له رۆژانی ته‌نگانه‌دا ئاماده‌یه به گیانی خۆی به‌رگری له وڵات بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له‌و بهرگریكردنهدا پۆڵێك پێشمه‌رگه شه‌هید و برینداربوونه و گوتی: له خوای گه‌وره داواكارین شه‌هیده‌كان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و شیفای برینداره‌كانیش بدات.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی هه‌موو پاڵپشتییه‌كی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌رچی له توانا‌مان بێت بۆ پاڵپشتی و هاوكاری پێشمه‌رگه ده‌یكه‌ین و ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، كه له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه كوردستان ده‌گاته ئاینده‌یه‌كی گه‌ش. له كۆتاییدا جارێكی دیكه پیرۆزبایی جه‌ژنی لێ‌كردن و سوپاسیشی كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئهركهكهیاندا بۆ خواستن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/6/2014 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری "جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا- وه‌زیری پێشمه‌رگه، به‌كر مسته‌فا- راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، جه‌لال شێخ كه‌ریم- بریكاری وه‌زیری ناوخۆ ، عوسمان بانیمارانی، رێباز بێركۆتی" سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارێزگاری كه‌ركووك و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كۆبۆوه‌و سه‌ردانی مه‌یدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد.
كه‌ركووك سه‌ری كوردستانه‌و هێڵی سووره
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 2ی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و وه‌ستا ره‌سول و خالید شوانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوازی لێكرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"كه‌ركووك و ناوچه كورردستانییهكانی تر به‌لای ئێمه‌وه هێڵی سوورن و هه‌موو هێرشێك و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه به هێڵی سوور ده‌زانین و به هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه به‌رگری لێ ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه ئاسۆ مامه‌ند به‌خێرهاتنی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌فدی هاوڕێی كرد‌و رایگه‌یاند"جه‌نابی كاك كۆسره‌ت هه‌میشه‌و به به‌رده‌وامی به‌ده‌م كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كانه‌وه بووه‌و له كاته خۆش و ناخۆشه‌كاندا له‌گه‌ڵیان بووه".
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم گوتی"له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری كردنن له خاكی كوردستان و پاراستنی هاووڵاتیان به سه‌رجه‌م و نه‌ته‌وه‌و چین و توێژه جیاكانه‌وه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین".
پشتیوانی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ین
له به‌شێكی تری سهردانهكهیداو له‌دوا نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌فدی هاوڕێی سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركووكی كرد‌و له‌لایه‌ن د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی پشتیوانی و پاڵپشتی به‌رده‌وامی خۆی بۆ ئیداره‌ی كه‌ركووك ده‌ربڕی و رایگه‌یاند"به‌هیواین بتوانین به هه‌موومان زیاتر خزمه‌تی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان بكه‌ین و ئارامی و ئاسایشی زیاتر به‌رقه‌رار بكه‌ین".
لای خۆیه‌وه د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی كرد‌و رایگه‌یاند به پشتیوانی و پاڵپشتی ئێوه ده‌توانین زیاتر خزمه‌تی شاره‌كه‌مان بكه‌ین و ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌تگوزاری و ئه‌من و ئاسایش پێشكه‌شی دانیشتوانی شاره‌كه‌مان بكه‌ین".
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌شیر و مه‌لا عه‌بدوڵڵا بهسهركرانهوه
له‌كۆتا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌فدی هاوڕێی به یاوه‌ری ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووك و خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی مه‌یدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا و به‌شیر.
له‌میانی سه‌ردانه مهیدانیهكهیدا بۆ لای پێشمه‌رگه‌كان، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند كه ئێوه توانیویاته رووی گه‌شی پێشمه‌رگه نیشانی هه‌موو لایه‌ك بده‌ن و به وره‌یه‌كی به‌رز و پۆڵاینه‌وه به‌رگریتان له خاكی پیرۆزی كوردستان كرد".
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا بۆ پێشمه‌رگه‌كان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان گوتی"پێویسته هه‌موومان له بایه‌خ و گرنگی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان تێبگه‌ین و وه‌ك هه‌میشه گوتوومانه كه‌ركووكی سه‌ری كوردستانه، بۆیه ئه‌مڕۆ ئێوه له پیرۆزترین سه‌نگه‌ردان و به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن".
لای خۆیانه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه مه‌یدانییه‌ی كۆسره‌ت ره‌سولیان كرد‌و رایانگه‌یاند، به‌م سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وره‌یان زیاتر و به‌تینتر ده‌بێ و گه‌رموگوڕتر له جاران به‌رگری ده‌كه‌ین".
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات