نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/3/2 له ڤاتیكان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان پاپا فرانسیسه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به‌م دیداره نیشان دا و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یان به گشتی تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و شه‌ڕی دژی داعش و باس له گرنگیی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان كرا، كه نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان و مرۆڤایه‌تی مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاكان و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی خسته ڕوو، كه له ئه‌نجامی هێرشی تیرۆرستانی داعشدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی مه‌سیحی، ئێزدی و موسڵمانان، ناچار بوون زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن و ڕوو بكه‌نه هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی و وه‌ك خوشك و برایانی خۆیان پێشوازییان لێ كردوون و هه‌رچی له توانای حكوومه‌تدا بێت بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی ئه‌وان، هیچ درێغییهكیان نه‌كردووه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان به هۆی زۆریی ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه له دۆخێكی زۆر سه‌ختدایه و باری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر قورسه، بۆیه داوای له قه‌داسه‌تی پاپا كرد كه هانی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بدات بۆ ئه‌وه‌ی باشتر به هانای ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه بێن و له ڕووی مرۆییه‌وه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان سوپاس و ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه بێ جیاوازی به پیر ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه چووه و لانه و په‌ناگه‌ی داونه‌تێ و كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌ش كردوون. هه‌روه‌ها ستایشی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌باییه‌ی كرد كه له دێرزه‌مانه‌وه له‌نێو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستاندا هه‌بووه و هه‌یه، ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانیشی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا، به مایه‌ی ڕێز و پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م دا.
له‌م دیداره‌دا شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا، ئاماده بوون.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات