له به‌رده‌و‌امیی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڤاتیكان، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/3/2، به‌ڕێز نێچیرڤان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاوڵ ڕیچارد گاله‌گێڕ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كۆبوونه‌وه.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڤاتیكان ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و ئاگایان له ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی هه‌نووكه‌ییی ناوچه‌كه هه‌یه، به‌ڵام خۆشحاڵه كه ئه‌مڕۆ له نزیكه‌وه و له شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆیه‌وه، گوێبیستی بارودۆخ و دوایین پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه ده‌بێت.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و پێشڕه‌وه‌ییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و شكست و پاشه‌كشه‌ی ڕۆژانه‌ی تیرۆرستان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و داكۆكی له‌سه‌ر پێویستیی پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتری وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م بواره‌دا، كرایه‌وه.
به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان سوپاس و ستایشی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه كه به‌بێ جیاوازی، كوردستانیان كردووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رگریكردن و پاراستنی ته‌واوی پێكهاته‌كان و ناوچه‌كانیان له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، به‌رز و به مایه‌ی ڕێز و پێزانینی ڤاتیكان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانی.
له دیداره‌كه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكان، به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ كران. شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، له هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا، پێكهاتبوون.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات