دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی قەداسەتی پاتریارك مار دەنخای چوارەم سەرۆكی كڵێساى ڕۆژهەڵاتی ئاشووری، بە سەرۆكایەتیی مەتران "مار ملیس زیا" كرد.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا شانده‌كه سڵاو و ڕێزى قەداسەتی پاتریاركیان گه‌یانده به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و سوپاس و پێزانینى خۆیان پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ى پێشكه‌ش به خوشك و برایانى مه‌سیحى كردووه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند "به‌سه‌رهاته‌كان، ئه‌زموونێكى تاڵى نه‌خوازراو و كاره‌ساتێك بوون"، به‌ڵام دڵنیایى خۆیان دووپات كرده‌وه كه بارودۆخه‌كه كاتییه و ڕاده‌بوورێ.
شانده‌كه هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندیى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان و ناوچه‌كه و به تایبه‌تى باسیان له په‌یوه‌ندیى مێژووییى كورد و مه‌سیحییه‌كان كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه گه‌لان و پێكهاته‌كانى كوردستان هه‌میشه پێكه‌وه بوون و پێكه‌وه ده‌بن، چاره‌نووسى هه‌مووانیش پێكه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها ستایشى گیانى پێكه‌وه‌یى و ته‌باییى پێكهاته‌كانى كوردستانیان كرد و دووپاتیان كرده‌وه كه له ئاینده‌شدا هه‌ر وا ده‌بێت و گیانى پێكه‌وه‌ژیان و ژیاندۆستى له كوردستان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، وێڕاى به‌خێرهێنان و ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ قەداسەتی پاتریارك، جه‌ختى له‌سه‌ر كه‌لتوورى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان كرده‌وه كه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى كوردستانیانه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌وه‌ى ڕووى داوه به هه‌موو پێوانه‌یه‌ك كاره‌ساته و ده‌ریخست هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان له یه‌ك سه‌نگه‌ردا پێكه‌وه‌ن، بۆیه هه‌مووان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ر پێكه‌وه ده‌بن و ئاینده‌ش بۆ كوردستانیانه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كوردستان هه‌میشه به بایه‌خه‌وه له پێكهاته‌كانى ڕوانیوه، به تایبه‌تیش پێكهاته‌ى مه‌سیحى كه پێكهاته‌یه‌كى گرنگى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانه. ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانیش گوتى: ڕاسته ئه‌زموونێكى تاڵ ژیاین، به‌ڵام زۆر وانهیشى تیادا بوو كه هانمان ده‌دات كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئاینده‌یه‌كى باشتر بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستانیان بنیات بنێین. شاندهكهیشى دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌ت و گه‌لى كوردستاندا بێت، بۆ دابینكردنى ئارامى و ئاسایش و ژیانێكى سه‌ربه‌رزانه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان، درێغى ناكه‌ن.
له كۆتاییدا شانده‌كه دووپاتى كرده‌وه كه هه‌میشه له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوا ده‌كه‌ن یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌نگاوى باشتر له ئاوه‌دانى و وه‌به‌رهێنان و پێشخستنى ژیاندا بنێن. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه و قوربانییه‌كانى دووپات كرده‌وه كه مایه‌ى شانازیى هه‌موو لایه‌كه و هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات