ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/2/9، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن به‌ڕێز شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بی ’’ئیمارات’’ه‌وه، پێشوازی لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئیمارات كرد و تیشكیان خسته سه‌ر چۆنیه‌تیی بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان. له‌مباره‌یه‌وه باس له ڕۆڵی كونسلخانه‌ی گشتیی ئیمارات له هه‌ولێر كرا و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕۆڵی به‌ڕێز كونسل و كونسلخانه‌ی گشتیی ئیماراتی له هه‌ولێر به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات كرد. به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتیش ڕۆڵی كونسلخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر به ڕۆڵێكی گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا ڕه‌وش و بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعشیان به‌تایبه‌تی تاوتوێ كرد و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه شه‌ڕی دژی تیرۆر، ته‌نیا به چه‌ك ناكرێت و هاوكات له‌گه‌ڵ لێدان و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، ده‌بێ له ڕووی هزریشه‌وه شه‌ڕی تیرۆر و بیری توندوتیژی بكرێت.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، به بانگهێشتێكی فه‌رمی و به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومی كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان، پلاندانان و وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو، بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی حكوومی، دوێنێ ئێواره گه‌یشتنه دوبه‌ی.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات