له‌درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ینى 26/12/2014 دكتۆر عه‌لى لاریجانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شوراى ئیسلامى كۆمارى ئیسلامى ئێران (په‌رله‌مان) سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد و له‌لایه‌ن دكتۆر یوسف محمد صادق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و دكتۆر جعفر ئیبراهیم ئێمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و ژماره‌یه‌ك لهراوێژكارانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌گه‌رمى پێشوازى كرا،
دواتر له‌دانیشتنێكدا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شوراى ئیسلامى كۆمارى ئیسلامى ئێران خۆشحاڵى خۆیانى به‌دیدارى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و راوێژكاران نیشاندا و جه‌ختى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى له‌مێژینه‌ى هه‌ردوولا به‌تایبه‌ت له‌رۆژگاره سه‌خته‌كانى سه‌رده‌مى رژێمى دیكتاتۆرى كرده‌وه‌و ئه‌وه‌ى راگه‌یاند له‌و كاته‌ى زوڵم له‌م گه‌له كرا له‌گه‌ڵتان بوین و هه‌روه‌ها له‌و كاتانه‌ش كه به‌سه‌ر رژێم سه‌ركه‌وتن پشتیوانیمان كردن بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى دیمو‌كراتى.
پاشان تیشكى خسته سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانى هه‌ردوولا و ئاماژه‌ى به‌و پێشڤهچونانهدا كه هه‌رێمى كوردستان به‌خۆوه‌ى بینیوه‌و هیواى خواست په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانى هه‌ردوولا زیاتر په‌ره‌بسێنێ.
له‌باره‌ى هه‌ره‌شه‌ى تیرۆریستانى داعش بۆ ناوچه‌كه‌ش دكتۆر عه‌لى لاریجانى گوتى ئه‌مانه گروپێكى فه‌سادن له‌ناوچه‌كه و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و لهگهلًتانین هه‌روه‌ها هیواى خواست په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌ئاسته جیاوازه‌كان دا پتهوتربكرێ.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دكتۆر یوسف محمد صادق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ستایشى ئه‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شوراى ئیسلامى ئێرانى كرد و به‌قۆناغێكى تر‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا وه‌سف كرد و هیواى خواست په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردوو په‌رله‌مان كه نوێنه‌رایه‌تى گه‌لى هه‌رێمى كوردستان و گه‌لى ئێران ده‌كات له‌ئاست ویست و داخوازى هه‌ردوولا بێ، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه داعش مه‌ترسی راسته‌قینه و هاوبه‌شه و پێویسته هه‌موومان رووبه‌رووى ببینه‌وه .
له‌كۆتایشدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان كرده‌وه.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات