سه‌رى ساڵى ئاشووریى بابلى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ، به گه‌رمى له ته‌واوى خوشك و برایانى ئاشوورى، كلدانى و سریانى له كوردستان، عیراق و ته‌واوى جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. هیواى ساڵێكى خۆش، ئارام و پڕ له كامه‌رانییان بۆ ده‌خوازین.
هیوادارین جه‌ژنى كۆتاییهاتنى هه‌موو ناخۆشییه‌كان و شكاندن و له‌ناوبردنى تیرۆرستان بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو خوشك و برایانى ئاواره‌ى مه‌سیحى و ته‌واوى ئه‌و ئاوارانه‌ى له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینه‌كان، ناچار بوون ماڵ و حاڵى خۆیان جێبهێڵن، به سه‌ركه‌وتوویى و سه‌ربه‌رزانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان.
تیرۆرستان به تاوانكارییه‌كانیان گورزێكى گه‌وره‌یان كه‌لتوورى پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان له ناوچه‌كه داوه، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به لانكه‌ى ئارامى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى ده‌مێنێته‌وه و ڕۆڵه‌كانى كورستانییان به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه، تیرۆرستان له‌ناو ده‌به‌ن و سه‌رده‌كه‌ون.
دووباره سه‌رى ساڵى ئاشووریى بابلى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوادارین جه‌ژنه‌كانى داهاتوومان له سایه‌ى سه‌ركه‌وتن و ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگیرییه‌كى یه‌كجاریدا بكه‌ینه‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
31.3.2016
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى ئابى 2014، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو شاندێكى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ر‌ۆكایه‌تیى بەڕێز جێگری سەرۆک وه‌زیران و به ئه‌ندامیه‌تیى به‌ڕێزان وەزیرانی ناوخۆ، دارایی، پلاندانان و تەندروستی؛ سەردانی پارێزگای دهوكیان کرد، ئەنجومەنی باڵای نەوت و غازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بڕی 15 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ دابینکردنی پێداویستییە هەنووکەییەکانی ئاوەرەکانی شەنگال و ناوچە کوردستانییەکانی دیكه‌ى ئەو دەڤەرە ته‌رخان بكات کە لەبەر شه‌ڕ و مەترسیی هێرشەکانی تێرۆریستانی داعش ڕوویان لە پارێزگای دهۆک کردووە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ ئەوەی بە باشترین و خێراترین شێواز ئەم بڕە پارەیە ببێته مایەی خێر بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە لێیان قەوماوە، بەڕێز پارێزگاری دهۆک بەرپرسی چۆنیەتیی به‌كارهێنانى ئه‌و هاوكارییه بۆ ئاواره‌كان.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات