ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی 10ـی 2014 لە شاری دهۆك بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەنگاوێكی مێژوویی و چارەنووسسازدا ڕێككەوتنی دهۆك لەنێوان سەركردایەتیی تەڤدەم و ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردی لە ڕۆژئاوای كوردستان واژۆ كرا.
دوای ئەوەی لەسەر بانگهێشتی سەرۆك بارزانی لەپێناو كۆتایهێنان بە ناكۆكییەكان و گەییشتن بە ڕێككەوتنێكی هاوبەش لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە لە سەركردایەتیی تەڤدەم و ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد پێكهاتووە و لەشاری دهۆك و بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی كۆبوونەوە، ماوەی نۆ ڕۆژە دانوساندن لە نێوان لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و سەرئەنجام گەییشتنە ڕێككەوتن و ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی 10ـی 2014 لە شاری دهۆك بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنەكە واژۆ كرا.
لە مەراسیمی واژۆكردنی ڕێككەوتننامەی دهۆك سەرۆك بارزانی گوتەیەكی پێشكەش كرد و ئەم ڕۆژەی بە ڕۆژێكی مێژوویی و پیرۆز وەسف كرد. سەرۆك بارزانی ئاماژەشی بەوەدا كە ئەم ڕێككەوتنە دەستپێكی سەركەوتنی گەلی كوردە لە ڕۆژئاوای كوردستان و بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و تێكڕای لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و هەروەها هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و دەستخۆشیشی لە لایەنە سیاسییەكانی كوردی ڕۆژئاوا كرد و هیوای ئەوەیشی خواست كە ئەم ڕێككەوتنە بەزووترین كات جێبەجێ بكرێت.
سەرۆك بارزانی جەختی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان ئەوەی لەدەستی بێت بۆ پاڵپشتیكردنی ڕۆژئاوا دەیكات و ئاماژەیشی بە خۆڕاگری و قارەمانێتیی كۆبانێ دا و سڵاو و درودی خۆی بۆ كۆبانێی قارەمان نارد. لەدرێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە سەركەوتنی كورد لەهەر شوێنێك سەركەوتنی گەلی كوردە.
سەرۆك بارزانی یەكڕیزیی نێوان لایەنە كوردییەكانی بەرز نرخاند و هێمای بەوەدا كە جێگەی سەرفیرازییە لەو كاتەی كە دوژمنان دەیانەوێ وەزعی گەلی كوردستان تێك بدەن هێزە كوردییەكان بەرەو یەكڕیزی و یەكبوون و هاوكاری بچن. وەڵامی ڕاست و دروست بۆ دوژمنان ئەوەیە كە هەموومان بەیەكەوە بین.
هه‌ولێر : معد فیاز
هه‌ر كه‌سێك كه زیاره‌تی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانی عێراق و پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی ده‌كات تووشی شۆك ده‌بێت ، چۆن ژیان به‌ڕێوه ده‌چێت به شێوه‌یه‌كی ئارام و پارێزراو سه‌ره‌ڕای هه‌ره‌شه‌كانی نزیكی داعش بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم.
له‌گه‌ل بوونی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره كه زۆربه‌یان عه‌ره‌بن ، و خه‌رابی بارودۆخی ئابووری به‌هۆی سزادانی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه ته‌واو بوو و بڕینی بودجه‌كه‌یان و بێبه‌ش كردنی فه‌رمانبه‌ران له مووچه‌كانیان ، باروودۆخ به ئاسایی ده‌بینرێ ، و سه‌ركردایه‌تی كورد كه پێكدێت له سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی ، و سه‌رۆكی حكومه‌ت نێچیرڤان بارزانی ، و به‌رپرسانی ئه‌منی و حكومی زیاتر له دوو كاتژمێر ناخه‌ون به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌كان و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ، هه‌روه‌كو دكتور فۆئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی دووپات كردوه.
حسێن له ووته‌كانی بۆ شه‌رقولئه‌وسه‌ت دوێنی له نووسینگه‌ی خۆی له هه‌ولێر زۆر له نهێنیه‌كانی ئاشكرا كرد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌دی هاتووه له پێشكه‌وتنه‌كانی مه‌یدانی و سیاسی ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ره‌شه‌كانی رێكخراوی داعش له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم تا ئه‌م كاته به‌رده‌وامه ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌رگری هه‌یه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاشه‌كشه‌كانی كه روویدا له ئه‌نجامی گرفتی رێكخستن ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رێكخرانه‌وه و ئێستا موباده‌ره‌كه له ده‌ستی هێزه‌كانی هه‌رێمدایه به‌ڵام هێزه‌كانی داعشی ئێرهابی له پاشه‌كشه‌دان .
و روونیكرده‌وه ((سنووری به‌رگریمان له‌گه‌ڵ داعش به درێژایی نزیكه‌ی 1500 كیلۆمه‌تره له ده‌وروبه‌ری موسڵ تا باشووری خانه‌قین ، و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كان ئه‌مرۆ له ده‌وروبه‌ری موسڵ دان له‌دوای ئازادكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌نداوی موسڵ ، و هه‌روه‌ها پێكدادان له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و جه‌له‌ولادا هه‌یه)) هه‌روه‌ها ووتی ((داعش هه‌ولی دا بگاته ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و له شه‌وی حه‌وته‌می ئه‌م مانگه گه‌یشته نزیك پایته‌ختی هه‌رێم به‌لام له‌دوای دوو رۆژ رووخا و پاشه‌كشه‌ی كرد .
حسێن ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه و ووتی ((هاوسه‌نگی هێزه سه‌ربازیه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی داعش دابوو له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی شه‌ش فیرقه‌ی سوپا و پۆلیسی عێراقیدا گرت كاتێك ده‌ستی به‌سه‌ر موسڵدا گرت ، كه باسی چه‌كی شه‌ش فیرقه ده‌كه‌ین له سوپای عێراقی مانای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌زار ئۆتۆمبێلی درع و هه‌زاران تۆپی مه‌ودای جیاوازه، هه‌روه‌ها كۆگاكانی گه‌وره‌ی چه‌كی قورس و سووك و عیتاد له موسڵ و ده‌وروبه‌ری سه‌لاحه‌ددین له ده‌ستیدایه .
له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و چه‌كانه هێزه‌كانی داعش ده‌ستیان كرد به هێرشێكی رێكخراو بۆ سه‌ر باره‌گاكانی هندێك له فیرقه‌كان و لیوا و سه‌ربازگه‌كانی سوپای سوری له‌ناو خاكی سوریا و ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌كی پێشكه‌وتوودا گرت له نێویدا سارۆخی مه‌ودای ناوه‌ند . به‌مانای ئه‌وه‌ی داعش توانی چه‌كی پێشكه‌وتووتر و نوێتر و به‌هێزتر له سوپای عێراق و سوریا به‌ده‌ست بهێنێ . و له به‌رامبه‌ردا چه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ساده بوو و زۆربه‌یان سووك و بۆ به‌رگریكردن بوون ، و ئه‌وه‌شی خسته روو كه له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موسڵ و ناوچه‌كانی فراوانی تر له‌لایه‌ن داعش ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌شكران له شنگار تا خانه‌قین به مانانی ئه‌وه‌ی ئێمه باسی رووبه‌ری زۆر فراوان ده‌كه‌ین كه ئه‌وه‌ش بووه هۆی دروستبوونی گرفت له هاوسه‌نگی هێزه‌كان له كاتیكَدا كه هێزه‌كانی داعش ده‌جولێته‌وه و خاوه‌نی چه‌كی هێرشی پێشكه‌وتووه به‌ڵام هێزه‌كانی ئێمه جێگیرن و خاوه‌نی چه‌كی به‌رگری سووكن .
سه‌رۆكی دیوان ئه‌وه‌شی خسته‌روو و ووتی (( زیادتر له هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بوو له‌لایه‌ن داعش پێش كه‌وتنی قه‌زای شنگار پێش دوو هه‌فته و ئه‌وه‌ش باروودۆخێكی تایبه‌تی دروست كرد له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه تیرۆریستیه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌لكی ته‌له‌عفه‌ر و به تایبه‌ت شیعه‌ی توركمان له شاره‌كه‌یان ئاواره بوون به‌ره‌و شنگار كه شارێكی هه‌ژاره و نزیكه‌ی سه‌د كیلۆمه‌تر له هه‌رێم دووره و له ده‌روبه‌ری رێگای شنگار به‌نزیكه‌ی 70 كیلۆمه‌تر عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی سووننه بڵاو بوونه‌ته‌وه .و گه‌یشتن به شنگار پێویستی به رێگایه ، و ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگایه له‌ده‌ستی هاوپه‌یمان و دۆستان بێت بۆمان ئاسانه كه بگه‌ینه شنگار و هاوكاری خه‌لكه‌كه‌ی بكه‌ین .به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م عه‌شیره‌تانه لێمان هه‌لگه‌رانه‌وه و بوونه پشتیوانی داعش و ئه‌و رێگایه بووه دوژمنمان . و ئه‌وه‌ش گرفتێگی گه‌وره‌بوو بۆ رێكخستنه‌كانی پێشمه‌رگه له شنگار و ئیداره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌وێ بۆیه هێزه‌كانی داعش توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر شنگاردا بگرن به پشتیوانی عه‌شیره‌ته‌كانی عه‌ره‌بی سوننه، و ئه‌وه‌ش بووه هۆی كه‌وتنی ناوچه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری شنگار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌لكه‌كه گوێی لێ‌بوو له تاوانه‌كان و كاره قێزه‌ونه‌كانی داعش له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو .
حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه (( داعش به دو شێواز له یه‌ك كاتدا شه‌ڕی ده‌كرد ، هێرشی چه‌كداری و راگه‌یاندنی تۆقێنه‌ر كه ده‌ری ده‌كرد كه توانی 60 له‌سه‌دی سه‌ركه‌وتنه‌كانی داعش به‌ده‌ست بهێنی و جۆرێك له شێوازی تۆقاندنی دروست كرد له نێوان منداڵ و ژنان ، كه ئه‌وان شه‌ڕی سوپا ناكه‌ن به‌لكو سه‌ره‌تا شه‌ری دانیشتوان ده‌كه‌ن ، كۆی ئه‌و هۆكارانه جۆرێك له هه‌ره‌سهێنانی دروست كرد لێره وله‌وی ، به‌ڵام له‌دوای چه‌ند رۆژ هێزه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا هاتنه مه‌یدان)) . حسێن ووتی ( ئێمه له رۆژه‌كانی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا بووین و ئاگادارمان كرده‌وه له‌سه‌ر رێڕه‌وی پرۆسه‌كان و قولی مه‌ترسیه‌كان و گرنگی ده‌ستێوه‌ردانیان بۆ گۆرینی هاوسه‌نگی هێزه‌كان)
حسێن به‌رپرسیاره‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی له موسڵ و رێگه‌دان به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن داعش ده‌خاته ئه‌ستۆی نوری مالكی به‌و پێیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بووه (له‌و كاته‌دا) . و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی پێش چه‌ند مانگێك په‌یوه‌ندی به مالكی كرد و ئاگاداری كرده‌وه له‌وه‌ی داعش به هێزه‌وه له ناو موسڵه و داوای هه‌ماهه‌نگی كرد بۆ له‌ناوبردنی داعش ئه‌و كاته ، و مالكی له‌وه‌لامدا ووتی ( ئێوه كاروباره‌كانی خۆتان له هه‌رێم به‌ڕێوه ببه‌ن و ئێمه ناوچه‌كانی تر به‌ڕێوه ده‌به‌ین) و ئه‌نجامدانی هه‌مانه‌نگی ره‌تكرده‌وه . و ئه‌وه‌شی خسته روو كه (مالكی كه كورده‌كان هاوكاریان كرد بۆ جێگیربوون له پۆسته‌كه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی سیاسی هیچ رۆژێك متمانه‌ی به ئێمه نه‌كرد ، مالكی گۆڕا بۆ دوژمنی مالكی و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كان بكاته بێلایه‌ن و بێلایه‌نه‌كان بخاته خانه‌ی دۆسته‌كان ، دۆسته‌كان و بێلایه‌نه‌كانی گواستنه‌وه بۆ خانه‌ی دوژمنه‌كان .
حسێن ده‌لێ (( ده‌بێ شته‌كان له مێژوودا جێگیر بكرێت ، پێش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داعش به چه‌ند رۆژێكی كه‌م سه‌رۆك بارزانی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوو ، و له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌ڕێزیان و برای به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ، په‌یوه‌ندیم كرد به به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مالكی تاریق نجم ، پێش چه‌ند رۆژێك له كه‌وتنی موسڵ ، ئه‌و دۆستی مالكییه و ده‌زانم كه به ئاسانی ده‌توانی بیگاتێ ، پێم ووت پێشنیار ده‌كه‌م كه خۆی و به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی بێنه هه‌ولێر بۆ كۆبوونه‌وه بۆ گۆرینه‌وه‌ی زانیاری و بڕیاردانێكی به په‌له له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان زۆر به‌ره‌و سه‌ختی ده‌چێت و ره‌نگه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موسڵ له‌لایه‌ن داعش ببێته راستی ، و ئه‌و ، كه دۆستی منه ، له نێوان جیددیه‌ت و گالته‌دا پێی ووتم، سوێند ده‌خۆم كه ئه‌گه‌ر ئێوه بچنه ناو موسڵ له‌پاش ئاسایی بوونه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه لێی ناكشێنه‌وه . من ده‌زانم ئه‌وه بیرۆكه‌ی مالكی یه له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتر ووتی ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بچنه ناو موسڵ لێی ناكشێنه‌وه ، پێم ووت من په‌یوه‌ندیم پێت كردووه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له مه‌ترسی بارودۆخه‌كه ، ئێمه زانیاریمان هه‌یه و پێویستیمان به هه‌ول و كۆششی ئێوه‌یه و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی ناتوانین بچینه ناو موسڵ و ئه‌گه‌ر فه‌رمانده‌كانی سه‌ربازی له موسڵ ئاگادار نه‌كرێته‌وه له پێویستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئه‌وا باروودۆخه‌كه ده‌بێته هۆی ئالۆزی ئه‌منی و هه‌ماهه‌نگی ناكرێت.
له كاتژمێر دووی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دواتر ، یانی له‌دوای چه‌ند كاتژمێر له داگیركردنی موسڵ ، تاریق نه‌جم په‌یوه‌ندی پێوه كردم و یه‌كه‌م قسه‌م بۆی ئه‌وه بوو كه سویند ده‌خۆم كه موسڵ له‌لایه‌ن داعش داگیر كراوه؟ چی ماوه ؟ بارودۆخ به ته‌واوی تێكچوو .
و روونیكرده‌وه كه (فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی عێراقی له موسڵ به ده‌ستی عه‌لی غێدان و و عبود قه‌نبه‌ر بوو ، و له رۆژی دووه‌م ئێمه ژووری ئۆپه‌راسیۆنمان دروست كرد و كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی ئه‌منی كوردی و سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بوو ، جبار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی بۆ هات له غێدانه‌وه كه ئه‌و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ولێر دێت و ده‌یه‌وێ رێگاكه‌ی پێشان بدات و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه پێشوازی بكرێت ، و یاور رێگاكه‌ی پێشاندا و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵدا كرد تا گه‌شتنی بۆ لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌كو فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی به رێزه‌وه هه‌لسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا كرا و له رۆژی دواتر به فرۆكه ناردمانه‌وه بۆ به‌غدا . له هه‌مان كاتدا پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له هه‌زاران سه‌ربازی عێراقی كه سوپای عێراقی ناردبوویان بۆ شه‌ڕی داعش به‌لام هه‌لاتن و سوپای عێراقی دارووخا ، و پێشمه‌رگه و كورده‌كان هاوكاریان كرد بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ماله‌كانیان به سه‌لامه‌تی.
له‌و نهێنیانه‌ی كه حسێن ئاشكرای كرد ئه‌وه بوو كه (له رۆژی ده‌ی ته‌موز حامد الموسوی ، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له نووسینگه‌ی مالكی ، په‌یوه‌ندی پێوه كردم ، و ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو كه پێكه‌وه قسه بكه‌ین به ته‌له‌فۆن ، ووتی من به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیران (مالكی) قسه له‌گه‌لتدا ده‌كه‌م و داواتان لێ ده‌كه‌ین هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بنێرنه ناو كه‌ركوك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێ ، و منیش ووتم باشه ده‌چین بۆ رزگاركردنی كه‌ركوك ، كه‌واته هێزه‌كانمان له‌سه‌ر داوای مالكی چوونه ناو كه‌ركوك .
و ئه‌گه‌ر داعش ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌ركودا گرتبا كاره‌ساتێكی گه‌وره روویده‌دا بۆ خه‌لكی عه‌ره‌ب و كورد و توركمان ، و ده‌ستیان ده‌گرت به‌سه‌ر سه‌رچاوی نه‌وت و بۆڕیه‌كانی ناردن كه رۆژانه به‌م بۆڕیانه‌دا نیو ملیۆن به‌رمیل ره‌وانه‌ی توركیا و 300 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه ره‌وانه‌ی بێجی ده‌كرێت ، و ئه‌وه ئامانجه‌كه‌یان بوو ، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌ركوك و پالاوگه‌ی بیجی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوی نه‌وت و پالاوگه به‌ده‌ستیانه‌وه بێت ، و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه‌ركوكیان پاراست .
حسێن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه (ئه‌مرۆ لای ئێمه زیاتر له یه‌ك ملیۆن عه‌ره‌ب هه‌یه له ناوچه سوننه‌كانه‌وه و ئێستاش مه‌سیحییه‌كان كه له موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌لاتوون و ئێزدییه‌كانیش زیاد بوونه ، ئێستا له هه‌رێم زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره هه‌یه له‌گه‌ل په‌نابه‌ره سورییه‌كان كه ژماره‌یان ده‌گاته چوارێه‌كی ملیۆن په‌نابه‌ر)) . سوپاسگوزارین بۆ پشتگیری نێوده‌وله‌تی مرۆیی ، پردێكی ئاسمانی دروست كراوه له‌نێوان وولاتانی ئه‌وروپی و هه‌ولێر بۆ گه‌یاندنی هاوكاری سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌غدا له‌مپه‌ر دروست ده‌كات له گه‌یشتنی فرۆكه‌كانی هاوكاری سه‌ربازی بۆ لای ئێمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بواری ئاسمانی (فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی) به ده‌ستی ئه‌وانه .حكومه‌تی عێراقی باسی سه‌روه‌ری ده‌كات له‌كاتێكدا كه هیچی تێیدا نه‌ماوه نه سنوور و نه سه‌روه‌ری له‌دوای ئه‌وه‌ی داعش گه‌نده‌لی و كوشتنی دارشتووه له ناوچه‌كانی فراوانی عێراق ، ئێمه باوه‌رمان به‌وه هه‌یه كه پاراستنی سه‌روه‌ری دروشم نیه به‌لكو سه‌روه‌ری پاراستنی گیانی خه‌لك و ئاسایشه‌كه‌یانه و ئازادكردنی ناوچه‌كانی وولاته له‌ژێر ده‌ستی داعش ،.
و له‌باره‌ی به‌شداری كورد له حكومه‌تی داهاتوو ، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ووتی (( برایان له به‌غدا پێویسته له ده‌رسه‌كانی حكومه‌تی پێشتر فیر بن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداریكردنی خه‌لكی تر به هێزه‌وه ، پێویسته له به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌یان تێبگه‌ن و بگه‌نه ئه‌و باوه‌ره‌ی كه واقێعی عێراق ته‌واو گۆڕاوه و فیئه‌یه‌ك یان مه‌زهه‌بێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێ حوكمی هه‌موو عێراق بكات ، سوننه و كورد و شیعه و مه‌سیحی و توركمان هه‌یه ، ئێمه به‌شێك ده‌بین له پرۆسه‌ی سیاسی و حكومه‌تی داهاتوو و شاندی دانوساندن به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز هۆشیار زێباری كۆبوونه‌كانی له به‌غدا ده‌ست پێكردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه گه‌شبینین به ئیراده‌ی خۆمان و به‌وه‌ی به‌شێك ده‌بین له چاره‌سه‌ر وه‌كو هه‌میشه و به‌شیك نین له كێشه .
حسێن زۆر دلگران بوو و ووتی (عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان له ناوچه‌كانمان و ده‌روبه‌رمان سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌مووه‌ی پێشكه‌شمان كرد پشتگیری داعشیان كرد بۆ كوشتنمان و دزینی ژنه‌كانمان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه مروڤایه‌تیمان له‌بیر ناكه‌ین و دژایه‌تی عه‌ره‌ب ناكه‌ین و رق و كینه‌مان له به‌رانبه‌ریان نیه و ئایدۆلۆجی دژایه‌تی عه‌ره‌ب دروست ناكه‌ین . به‌لكو به‌رده‌وام ده‌بین له ئایدۆلۆجیای خۆمان له‌سه‌ر بنه‌مای لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستی .
به‌لی ئێمه بریندارین له عه‌ره‌ب ، ئێمه به‌رگریمان كردووه له هه‌موو عێراق و ئۆردن و كوه‌یت و سعودیه به‌وه‌ی شه‌ری داعشمان كردووه به ته‌نیا و به پشتگیری ئه‌مریكا و سه‌رقالمان كردوون له هێرش و فراوانبوونیان به‌ره‌و وولاتانی دراوسێ ، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ وولاتێكی عه‌ره‌بی پشتگیری نه‌كردوین ، جگه له مه‌مله‌كه‌تی ئۆردنی هاشمی كه هاوكاری مرۆیی ناردووه و لوبنان كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ناردووه ، هیچ شتێكیان نه‌ووتووه ، هیچ هه‌لوێستێك ده‌رنه‌چووه ته‌نانه‌ت ئیدانه كردنی تاوانه‌كانی داعش و به‌وه‌ی كه داعش نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام و عه‌ره‌ب ناكات ، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كه له رووی جوگرافیا و كۆمه‌لایه‌تی و مێژوویی لێمان دوورن ئه‌وان ده‌ستیان كرده‌وه بۆهاوكاری مرۆیی و سه‌ربازیمان .
ئێواره‌ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 25ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز ساڵح موتڵه‌گ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان و هاتنى پێشتریان بۆ پارێزگاى دهۆك ده‌ربڕى و، دووپاتى كرده‌وه كه هاتنیان به تایبه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ڕه‌وشى ئاواره‌كان ببینن و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان بكه‌ن، هه‌نگاوێكى گرنگ و مایه‌ى پێزانینه. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى له توانایدا بووبێت، هاوكاریى ئاواره‌كانى كردووه و ده‌كات، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه پێویستیى به هاوكاریى حكوومه‌تى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و ده‌بێ عیراق زۆر به جددى ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى له‌مباره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكات.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ساڵح موتڵه‌گ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، سوپاس و پێزانینى بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه باوه‌شیان بۆ ئاواره‌كان كردووه‌ته‌وه و هاوكارییان كردوون، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشى ئاواره‌كان ده‌كه‌ن و كارى به‌رده‌وام ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارییان بكه‌ن. له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئاماژه‌ى به هه‌وڵه‌كانى داموده‌زگا په‌یوه‌نداره عیراقییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه ده‌بێ كارێكى جددى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره‌كان له سه‌رما و سۆڵه‌ى زستان بپارێزرێن و له‌و وه‌رزه‌دا تووشى نه‌خۆشى و په‌تا و كاره‌ساتى گه‌وره‌تر نه‌بنه‌وه، بۆیه داواى كرد هه‌م حكوومه‌تى عیراق خۆى كارێكى جددى بۆ هاوكارییان بكات، هه‌م داموده‌زگاكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش هان بدات كه زیاتر هاوكاریى ئاواره‌كان بكه‌ن، به تایبه‌تیش له پارێزگاى دهۆك كه زیاتر له 50%ى ڕێژه‌ى هه‌موو ئاواره‌كانى عیراق له وێیه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، تیشك خرایه سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عیراق و به‌شداریى كورد له حكوومه‌تى به‌ڕێز عیبادیدا و، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له حكوومه‌تى عیراقدا بكه‌ن. له دیداره‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕه‌وشى سه‌ربازى و ئه‌منى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆستانى داعش، تاوتوێ كرا.
بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی كارگێڕیی پارێزگای دهۆك و وردەكاری و چۆنییەتی یارمەتیدان و حەواندنەوەی ئاوارەكان و هەروەها ئەو كێشە و گرفتانەی لە قەزا و ناحییەكان و یەكە كارگێڕییەكانی ئەم پارێزگایە، ئەمڕۆ سێشەمە 16ـی 9ـی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی لەگەڵ پارێزگاری دهۆك و قایمەقام و بەرپرسی یەكە ئیدارییەكان و سەرۆكی زانكۆكان و بەڕێوبەرە گشتییەكانی پارێزگای دهۆك كۆبۆیەوە.
لەم كۆبوونەوەیەدا وردەكاریی یارمەتیدانی ئاوارەكان و ئاماری ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە پارێزگای دهۆك نیشتەجێن و كێشەكانی دابینكردنی خۆراك و تەندروستی و هەروەها كێشەی دەوامی قوتابخانەكان خرانەڕوو كە بەهۆی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان هاتووەتە ئاراوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی لە گوتەیەكدا سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی هاووڵاتیان و ئیدارەی پارێزگا و یەكە ئیدارییەكانی سەر بە پارێزگای دهۆكی كرد كە هەموو توانایەكیان خستووەتەگەڕ بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان و هێمای بەوەدا كە بارێكی زۆر گران لەسەر شانی ئەم پارێزگایەیە و بە دەنگەوەهاتنی خەڵكی پارێزگای دهۆكیش جێگەی دەستخۆشی و شانازییە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی تیشكی خستە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و هەروەها پەلاماری تیرۆریستان و لەوبارەیەوە بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ بەشداربووانی كۆبوونەوەكە خستە ڕوو. سەبارەت بە گرفتی ئاوارەكان سەرۆك بارزانی بە پێویستی زانی كە وێڕای گەیاندنی بەپەلەی هاوكارییە سەرەتاییەكان كار لەسەر ئەوەیش بكرێت ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە و بشپارێزرێن.
سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا باسی خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان و قارەمانێتیی پێشمەرگە و یارمەتیی دۆستانی گەلی كوردستانی كرد و ڕایگەیاند كە ئێستا دەستپێشخەریی لەدەستی هێزەكانی پێشمەرگە دایە و تیرۆریستان شكستی گەورەیان خواردووە و ئەوەیش شانازییەكی مەزنە بۆ گەلەكەمان كە تیرۆریستان لەسەر دەستی پێشمەرگە تووشی شكست و پاشەكشە بێن. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی خستەڕوو كە یارمەتیدانی جیهانی ئازاد و بەدەنگەوەهاتنی لەبەر ئەو بەها بەرزانەیە كە گەلەكەمان بڕوای پێ هەیە وەك پێكەوەژیان و ئازادیخوازی و ئاشتی كە دەبێ بەهەموومان ئەم بەهایانە بپارێزین و گەشەی پێ بدەین. سەرۆك بارزانی بەشداربووانی كۆبوونەوەكەیشی لەوە دڵنیا كردەوە كە بە هەر نرخێك بێت ناوچە داگیركراوەكان لە دەستی تیرۆریستان ڕزگار دەكرێن و خەڵكی ئەم ناوچانە بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە شوێنەكانیان.
لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا قایمەقام و بەرپرسی یەكە ئیداریی و سەرۆكی زانكۆ و بەڕێوبەرە گشتییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك لەبارەی باشتر بوونی گوزەرانی ئاوارەكان و دۆخی كارگێڕیی پارێزگای دهۆك تێبینی و پێشنیارەكانیان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و سەرۆك بارزانیش ڕێنوێنی و بەرچاوڕوونیی پێویستی لەبارەی پێشنیار و تێبینییەكان بۆ ئامادەبووان شی كردەوە.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ى ئابى 2014، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ساز دا كه تایبه‌ت كرا به بارودۆخى هه‌نووكه‌ییى هه‌رێمى كوردستان.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران؛ پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى هه‌نووكه‌ییى هه‌رێمى كوردستان و هێرشه‌كانى تیرۆرستانى داعش و ڕووداوه‌كانى دوو هه‌فته‌ى ڕابردوو پێشكه‌ش كرد و به تایبه‌تى تیشكى خسته سه‌ر ڕه‌وشى شه‌نگال و ئاواره‌كانى ئه‌وێ له خوشك و برایانى ئێزدى و مه‌سیحى و ئاماژه‌ى به‌وه دا له میانى به‌دواداچوونى خۆى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا له پارێزگاى دهۆك، به ته‌واوى ڕوون بووه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ى ڕوو ده‌دات و ڕه‌وشى ئاواره‌كان كاره‌ساتێكى مرۆیى یه و پێویستى به كۆمه‌ك و یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر خوشك و برایانى ئێزدی‌دا هاتووه و ئه‌و تاوانانه‌ى ڕۆژانه تیرۆرستانى داعش ده‌رهه‌ق به وان ئه‌نجامى ده‌دات، به هه‌موو پێوه‌رێك جینۆسایده و دواى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال؛ گه‌وره‌ترین كاره‌ساته به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا هاتبێت، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا له په‌رله‌مانى عیراق ده‌كات كه ئه‌و كرده‌وانه‌ى داعش دژ به كوردانى ئێزدى وه‌ك جینۆساید بناسرێ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك ئۆباما و وڵاتانى ئه‌ورووپاى كرد كه هه‌ر زوو هاتنه ده‌نگ و یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان دا و دووپاتى كرده‌وه ئه‌مه پشتگرییه‌كى ته‌واوه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى جیهاندایه له‌گه‌ڵ تیرۆر، ئه‌و شه‌ڕه‌ى ده‌بێ هه‌موو جیهان پێكه‌وه بیكات و ئه‌م تیرۆرستانه له كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه ده‌ربكرێن. سوپاسى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به گشتى و خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆك و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى كوردى سووریایشى كرد كه وێڕاى ئه‌وه‌ى خۆیان په‌نابه‌ر و لێقه‌وماون، له ڕۆژى یه‌كه‌وه خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكارین بۆ ئاواره‌كانى شه‌نگال.
هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له ڕووى سه‌ربازییه‌وه خه‌ریكه گۆڕانكاریى گه‌وره دروست ده‌بێت و پێشمه‌رگه له هه‌موو به‌ره‌كاندا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن. داواى له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانیش كرد كه ده‌بێ هه‌موو كارێكى پێویست بۆ هاوكاریى ئاواره‌كان بكه‌ن و به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بن. هه‌روه‌ها سوپاسى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى كرد كه له دابینكردنى به‌په‌له‌ى داراییدا هاوكاریى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى كرد تا زوو به‌هاناى ئاواره‌كانه‌وه بچن. له كۆتاییشدا باسى له‌وه كرد كه "ئاسۆ ڕوونه و ئه‌مه‌ى ڕووى دا؛ وا ده‌كات به كه‌موكوڕى و هه‌ڵه‌كانماندا بچنیه‌وه و به تایبه‌تى گرنگییه‌كى تایبه‌ت به بوارى به‌رگرى بده‌ین."
پاشان به‌ڕێز وه‌زیرى پێشمه‌گه ڕوونى كرده‌وه كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ناوخۆ به درێژاییى سنوورى هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعشدا و توانیویانه زیانى زۆریان لێ بده‌ن. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه نه‌بوونى هێزێكى نیشتمانى و پرۆفیشیناڵى مه‌شقپێكراو له هه‌رێمى كوردستان؛ لایه‌نێكى لاوازى دیارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه كه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت. ڕوونیشى كرده‌وه كه پلان بۆ گرتنه‌وه‌ى شوێنه‌كان و ده‌ركردنى تیرۆرستان هه‌یه و خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى و گه‌یشتنى چه‌كیش له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌ورووپاوه بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه و به‌پێى پلانێك و به‌پێى پێویستییه‌كان؛ به‌سه‌ر به‌ره‌كانى شه‌ڕ و پێشمه‌رگه‌دا دابه‌ش بكرێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى داواى دابینكردنى بودجه‌ى تایبه‌ت و ئاسانكارى له ڕێنماییه‌كانى خه‌رجكردن كرد به‌مه‌به‌ستى هه‌رچى زووگه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه هه‌نووكه‌ییه‌كان بۆ ئاواره‌كان. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند له پارێزگاى دهۆك ڕه‌وشه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى تواناكانى پارێزگا و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و مایه‌ى سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشییه كه وێڕاى ئه‌و باره ئابوورییه خراپه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، پارێزگاى دهۆك و ده‌زگاكانى ئه‌وێ، زۆر باش و به شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك به هاناى ئاواره‌كانه‌وه چوون. دووپاتیشى كرده‌وه كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى نه‌گه‌یشتووه‌ته هیچ لایه‌نێكى حكوومى و پێداویستییه‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ك و یارمه‌تیى مرۆیى، به پاره‌ش هاوكاریى حكوومه‌ت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به هاناى ئه‌و هه‌موو په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌وه بچێت.
پاشان به‌ڕێز وه‌زیرى پلانداندان پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ژماره‌ى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان ڕایگه‌یاند و ڕوونى كرده‌وه كه له ساڵى 2003ه‌وه تا ئێستا سێ قۆناغى په‌نابه‌ر و ئاواره له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن كه زیاترینیان له پارێزگاى دهۆكن. ڕوونیشى كرده‌وه له دهۆك زیاتر له 600,000 په‌نابه‌ر و ئاواره هه‌یه كه له وانه 275000 كه‌س پێویستیى به‌په‌له‌یان به شوێنى حه‌وانه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه هه‌ڵمه‌تێكى سه‌رژمێركردنى ئاواره‌كانى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه ده‌ست پێ كراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان كارت و ناسنامه‌یان بۆ بكرێت و شوێنى حه‌وانه‌وه و مانه‌وه و پێداویستییه‌كانیان دیار بێت، چونكه به هۆى په‌رته‌وازه‌یى و نیشته‌جێبوونیان له شوێنى جیاجیا و نه‌بوونى كه‌مپ؛ ژماره‌ى دروستى ئاواره‌كان جێگیر نه‌كراوه.
دواى ئه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌وه كرد كه تا ئێستا هیچ په‌تایه‌ك له ناو په‌نابه‌ران و ئاواره‌كاندا نیه، به‌ڵام مه‌ترسى له ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و په‌تا ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێ گرنگى به لایه‌نى ته‌ندروستى و دابینكردنى ئاوى پاكى خواردنه‌وه بدرێت. ئه‌وه‌شى گوت: حكوومه‌تى عیراق له پرسى دابینكردنى داوده‌رماندا هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و كۆمپانیاكانى ده‌رمانیش له دابینكردنى ده‌رمان به قه‌رز؛ یارمه‌تیى وه‌زاره‌تیان داوه.
به‌ڕێز وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش دووپاتى كرده‌وه كه په‌له له دابینكردنى شوێنى حه‌وانه بۆ ئاواره‌كان بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر خوێنگا و قوتابخانه‌كان كه ئێستا ئاواره‌ى تیادا نیشته‌جێ كراوه بۆ كاتى ده‌ستپێكردنى خوێندن چۆڵ نه‌كرێن؛ ئه‌وا 500000 قوتابى و خوێندكار له خوێندن بێبه‌ش ده‌بن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیارى دامه‌زراندنى ده‌زگایه‌كى تایبه‌تى كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م كه‌یسه له‌ناكاوانه‌ى دێنه پێشه‌وه و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له دروستكردنى دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه یان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسه له‌ناكاوه‌كانى وه‌ك ئێستا له لێقه‌ومان و هاتنى په‌نابه‌ر و ئاواره بۆ هه‌رێم. هه‌روه‌ها سه‌رژمێرییه‌كى ورد ئه‌نجام بدرێت و په‌له‌ى لێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات ژماره‌ى ته‌واو و ورد و دروستى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان و شوێنى مانه‌وه‌یان دیارى بكرێت و بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكرێت له‌م پرسه‌دا هاوكاریى حكوومه‌ت بكات.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى لیواى فڕۆكه‌وانى هێزه ئاسمانییه‌كانى عیراق؛ شه‌هید "ماجد عبد السلام سالم التمیمی" كرد كه له ڕووداوى كه‌وتنه‌خواره‌ى هیلیكۆپته‌ره‌كه‌یدا له كاتى پرۆسه‌ى ڕزگاركردن و گه‌یاندنى هاوكارى بۆ لێقه‌وماوانى چیاى شه‌نگال گیانى له ده‌ست دا و شه‌هید بوو. هه‌روه‌ها بڕیارى دا وه‌ك شه‌هید له هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكرێت و وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ یادى ئه‌و شه‌هیده، له شوێنێكى گشتى له هه‌رێمى كوردستان په‌یكه‌رێكى بۆ بكرێت و پرسه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمى به ناوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بگه‌یه‌نرێته خانه‌واده‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها بڕیار درا لیژنه‌یه‌كى حكوومى پێك بێت بۆ كۆكردنه‌وه و به‌دۆكیوومێنتكردنى به‌ڵگه‌نامه و وێنه و ڤیدیۆ و وه‌رگرتنى وته‌ى شایه‌دحاڵه‌كان و تۆماركردنى داواى یاسایى له دادگه و لایه‌نه دادپه‌روه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌دواداچوونى پرسى به‌جینۆسایدناسانى كوشتار و تاوانه‌كانى داعش له شه‌نگال و ده‌روبه‌رى، له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و نێوده‌وڵه‌تیدا.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاسى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه بڕیارێكى تایبه‌تى بۆ بێچه‌ككردن و ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستانى داعش ده‌ركردووه و بڕیارى دا به فه‌رمى داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكات بۆ دابینكردنى پارستنێكى ئاسمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شه‌نگال و ناوچه كوردستانییه‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى ئه‌وێ كه ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و تاوانه‌كانى داعش بوونه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له كاندیدى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عیراق به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى كرد و هیواى خواست له حكوومه‌تى داهاتوودا كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن. كۆبوونه‌كه به خستنه‌ڕووى ڕا و سه‌ره‌نجى وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان ده‌رباره‌ى بابه‌ته‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایى هات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى ئابى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى پارێزگاى دهۆك كۆ بووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال و ده‌شتى نه‌ینه‌وا و ده‌وروبه‌ریان بكات و له پێداویستییه‌كانیان بكۆڵێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز پارێزگارى دهۆك پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناوچه‌كه خسته ڕوو كه زۆربه‌یان له خوشك و برایانى كوردانى ئێزدى و مه‌سیحییه‌كان و له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال و ده‌شتى نه‌ینه‌وان. تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌ر زوو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ش ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ كرد و به‌هاناى ئاواره‌كانه‌وه چوون، به‌ڵام له‌به‌ر زۆریى ژماره‌یان، هێشتا پێویستییان به یارمه‌تى و هاوكارییه‌كى زۆر زیاتر هه‌یه و ده‌بێت.
پاشان به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى باسى له‌وه كرد كه تا ئێستا ته‌نیا حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌ركى دارایى و خه‌رجییه‌كانى هاوكارى و یارمه‌تیدانى په‌نابه‌رانیان خستۆته ئه‌ستۆى خۆى و بێجگه له‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تیانه‌ى كه خه‌ڵك پێشكه‌شى كردوون، هیچ لایه‌نێكى دیكه هاوكاریى داراییان پێشكه‌ش نه‌كردووه، بۆیه پێشنیارى كرد وه‌ك كه‌یسێكى له‌ناكاو و له ده‌ره‌وه‌ى ڕێنماییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌كه‌دا بكرێت. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕى ئه‌و (15) ملیۆن دۆلاره‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هاوكاریى په‌نابه‌ران خه‌رج كرا، ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته دهۆك و ده‌توانرێ به كار بهێنرێ.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌ت به هه‌موو تواناكانیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پێداویستییه‌كانیان دابین بكات. هه‌روه‌ها بڕیارى دا بڕى (10) ملیۆن دۆلارى دیكه بخرێته سه‌ر ئه‌و (15) ملیۆن دۆلاره‌ى پێشتر ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته (25) ملیۆن دۆلار و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له ماوه‌یه‌كى نزیكى داهاتوودا بڕى زیاترى پاره بۆ هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها داواى كرد كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا په‌له له دابینكردنى پێداویستییه هه‌نووكه‌یى و سه‌ره‌كییه‌كانى ژیان بكرێت، پاشان هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و كه‌مپانه دابین بكرێن كه بڕیاره له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى پارێزگاكه بكرێنه‌وه. ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینى حكوومه‌تیشى بۆ هاووڵاتیان و خه‌ڵكى ناوچه‌كه و كوردستان به گشتى ده‌ربڕى بۆ ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ى كه پێشكه‌ش به لێقه‌وماوانى ده‌كه‌ن و، ئه‌م به‌هاناوه‌چوونه‌ى خه‌ڵكى؛ به‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و هه‌ڵوێستێكى به‌رزى مرۆڤانه و نیشتمانى له قه‌ڵه‌م دا، كه مایه‌ى هه‌موو زێر و پێزانینێكه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى پلاندانان، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌زگا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خسته‌ر ڕوو كه ده‌یانه‌وێ هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و یارمه‌تیى په‌نابه‌ران بده‌ن و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه گه‌وره‌ییى لێقه‌ومانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هێناوه‌ته سه‌ر هێڵ و ده‌یانه‌وێ له ئاستى زۆر به‌رزدا بێنه هه‌رێمى كوردستان و هاوكاریى په‌نابه‌ران بكه‌ن.
له كۆتاییى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى تیشكى خسته سه‌ر پێشهات و ڕووداوه‌كان و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پشتگیرییه‌كى فراوانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به گه‌یشتنى چه‌ك و تفاقى پێویست، ده‌توانێ تیرۆرستانى داعش بشكێنێت و سه‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ئه‌و برینانه‌یه كه به هۆى دڕنده‌ییى هێرشه‌كانى تیرۆرستانه‌وه له دڵى خه‌ڵكى ناوچه لێقه‌وماوه‌كان و كوردستاندا كه‌وتوونه‌ته‌وه و، چاره‌سه‌ركردنیان؛ كات و هه‌ستیارى و به‌رگه‌گرتن و مامه‌ڵه‌ى دروست و پشوودرێژى ده‌وێت.
به مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ره‌وشى ناوچه‌كه و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ژیان و گوزره‌انى ئاواره‌كانى شه‌نگال و ده‌ور‌وبه‌رى، سه‌رله‌ئێواره‌ى دوێنێ 6/8/2014 د.یوسف محه‌مه‌د صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به یاوه‌ریى جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، سه‌ردانى پارێزگاى دهۆك-یان كرد و سه‌ره‌تا قه‌زاى شێخان-یان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌وێ له‌لایه‌ن فه‌رهاد ئه‌تروشى پارێزگارى دهۆك و به‌رپرسانى ئیدارى و ئه‌منیى ده‌ڤه‌ره‌كه پێشوازیان لێكرا.
نێچيرڤان بارزاني
نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وه‌زیرانى هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە دەستبەكاربوونی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك و هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەن و پارێزگاری تازەی دهۆك دەكات. ئەمەش دەقی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه:
به‌ڕێزان ئه‌نجومه‌ن و پارێزگارى تازه‌ى دهۆك،
دەستبەكاربوونی ئەنجومەنەكەتان، هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك و پارێزگاری دهۆك، لە كەشێكی پڕ لە لێكتێگەیشتن و تەباییدا، مایەی خۆشی و دەستخۆشیی ئێمەیە. پیرۆزبایی لە ئێوە یەكه بە یەكەی ئەندامانی ئەنجومەن، سەرۆكی ئەنجومەن و پارێزگاری تازە دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
لە ساڵانی ڕابردوودا كاری زۆر گەورە لە پارێزگای دهۆك كراون، دەستخۆشی لە سەرۆك و ئەنجومەنی ڕابردوو و هەموو ئەوانە دەكەین كە بەشدار بوون لەو پێشكەوتنانەدا. هیوادارین ئەنجومەنە بەڕێزەكەتان بە كار و چاودێریی جددییەوە پەرە بە پێشكەوتنەكانی دهۆك بدات. هیوادارین هەموو لایەكتان هاوكاریی پارێزگاری نوێ بكەن، لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵكی خۆشەویستی پارێزگای دهۆك.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
12ى حوزه‌یرانى 2014
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات