نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕۆژی 20/10/2014 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی پێشوازی كرد له "سیر ریچارد ئۆتادی" سه‌رۆكی وه‌فد و خاتوو "بیلیندا" یاریده‌ده‌ری باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له په‌ڕله‌مانتارانی هه‌ردوو حیزبی كرێكاران و پارێزگارانی به‌ریتانیا.
له دیدارێكدا چه‌ندین بابه‌تی گرنگ و چاره‌نوسساز ده‌رباره‌ی بارودۆخ و ره‌وشی ناوچه‌كه و عێراق و كوردستان باسكران.
سه‌ره‌تا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی به‌ریتانیای كرد كه له مێژووی نزیكی گه‌لی كورددا هاوكاری سیاسی و سه‌ربازی و مێژوویی گه‌لی كوردستانی كردوه، به‌تایبه‌تی له بیست ساڵی رابردوودا به هاوكاری حكومه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا له ساڵی 1991 دا ناوچه‌ی دژه فڕینیان بۆ پاراستنی گه‌لی كورد پێكهێنا و ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ریشتان هه‌بووه له روخاندنی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حسین دا.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ووتی: له‌م شه‌ڕه سه‌پێنراوه‌ی تیرۆریستانی داعشدا كه روبه‌روی كوردستان بۆته‌وه به‌ریتانیا رۆڵێكی كاریگه‌ر وسه‌ره‌كی بینیوه، هه‌ر له هاوپه‌یمانێتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه و راهێنانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر به‌كار هێنانی چه‌كه‌كان.
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا سه‌باره‌ت به یه‌كگرتوویی و یه‌ك هه‌ڵوێستی گه‌لی كورد له روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا لای خۆیه‌وه كۆسره‌ت ره‌سوڵ ووتی: له‌م دوژمنكارییه‌دا ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای بارودۆخی زاتی و مه‌وزوعیدا ده‌توانین له‌م شه‌ره‌دا سه‌ركه‌وتووبین، له ناوخۆدا سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستانی گه‌وره پشت و په‌نای یه‌كترین و له مێژووی كورددا روینه‌داوه وه‌كو ئه‌م ساته‌وه‌خته كورد یه‌كگرتوو بێت سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كان ئامانجیان یه‌كه و رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌یانه.
هه‌ر له‌وته‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باره‌ی بارودۆخی ده‌ره‌وه بۆ وه‌فدی میوان ئه‌وه‌ی خسته ڕوو ئه‌وه‌ش باش ده‌زانین كه وڵاتانی دنیاش هیچ كاتێك وه‌كو ئێستا پشتوپه‌نای كورد نه‌بوون و هاوكاری مانه‌وه و به‌خودانی كورد نه‌بوون.
له‌باره‌ی برودۆخی سیاسیش له عێراق كۆسره‌ت ره‌سوڵ ووتی: ئێمه به‌شداریی حكومه‌تی عێراقمان كردووه و چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداین.
لای خۆیانه‌وه وه‌فدی میوان سوپاسی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه و گوتیان: ئێمه بۆ ئه‌وه هاتوین له نزیكه‌وه بارودۆخی كوردستان و ئه‌و ئارامی و پێشكه‌وتنه ببینین كه كوردستان به‌خۆیه‌وه بینیوه.. بۆیه خۆشحاڵین كوردستانه‌كه‌تان گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی ئاوه‌دانی، ئێمه لێره‌ین هه‌تا دیموكراسیه‌تی ئێوه و دڵڕه‌قی و دڕنده‌یی دوژمنه‌كانتان بگه‌یه‌نینه گه‌ل و حكومه‌تی به‌ڕیتانیا، چونكه به‌ڕاستی ئێوه گه‌لێكی تێكۆشه‌رن، كوڕان و كچانی كورد سه‌لماندیان به‌خاكه‌كه‌یانه‌وه په‌یوه‌ستن و پارێزگاری لێده‌كه‌ن.
ئێمه‌ش وه‌كو گه‌لی به‌ڕیتانیا په‌یمانتان پێده‌ده‌ین كه هه‌تا دوامه‌نزڵگه‌تان هاوكار و پشتیوانیان ده‌بین و به‌سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی هاوكاریتان ده‌كه‌ین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز فیلیپ هامۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه دا كاتێك ئه‌مڕۆ له به‌غدا بووه، هه‌ستی به هه‌بوونی كه‌شێكی ئه‌رێنی كردووه له ئه‌نجامی بڕیاری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی تازه‌ی عیراقدا و ناردنی وه‌زیره كورده‌كان بۆ به‌غدا، كه ئه‌مه‌ش ئاماده‌یی لای به‌غدا دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا هه‌نگاو بنێت.
هه‌روه‌ها ستایشی به‌ریتانیای بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا بۆ پێشوازیكردنیان له ئاواره و په‌نابه‌ران، كه وێڕای سنوورداریی تواناكانیش، به هانایانه‌وه چوون و داڵده و په‌نایان داون، كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش كردوون و زۆرێك له كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر كردوون. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی زیاتری ئاواره و په‌نابه‌ران بكات، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن كه به‌ر له ده‌ستپێكردنی وه‌رزی زستان، هاوكاری بكرێن.
ده‌رباره‌ی جه‌نگی دژی تیرۆرستانیش، ڕۆڵی پێشمه‌رگه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ داعشدا به قاره‌مانیه‌تی له قه‌ڵه‌م دا، كه توانیویانه مه‌ترسیی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌نه‌وه و زۆر شوێن له ده‌ست تیرۆرستان ڕزگار بكه‌ن. هه‌روه‌ها داكۆكی له‌وه كرده‌وه كه به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی هاوكاری و پشتگیریی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك پێویست ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و تیرۆرستان له‌ناو به‌رن، له‌وه‌شدا هاوكار ده‌بن كه عیراق خۆی بتوانێت له بواری شاره‌زایی و پسپۆڕیی سه‌ربازیدا بچێته پێشه‌وه و كاراتر شه‌ڕی دژی تیرۆر بكات.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ش، ڕوونی كرده‌وه كه به‌ریتانیا خوازیاری په‌ره‌پێدانی هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندییه و به‌تایبه‌تیش به‌و هه‌موو پرس و بابه‌تانه‌وه پابه‌نده كه له دوایین سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ له‌نده‌ن باس كراون، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كاركردن له‌سه‌ر پلانی كردنه‌وه‌ی هێڵی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانی له نێوان له‌نده‌ن و هه‌ولێردا به‌رده‌وامه و هه‌وڵ ده‌درێت په‌له‌ی لێ بكرێت كه بۆ هه‌ردوولا سوودبه‌خش ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌س به به‌ریتانیا كرد كه له ڕووی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به تایبه‌تیش سوپاسی بڕیاری په‌رله‌مانی به‌ریتانیای كرد كه پشتگیری له هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد. باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هاوكاریی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باشتر ڕووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه نزیكه‌ی ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، بۆیه پێویسیتی به هاوكاریی زیاتر و جددیتری نێوده‌ڵه‌تی هه‌یه، به تایبه‌تی كه خه‌ریكه په‌نابه‌رانی كۆبانێ و ئاواره‌ی زیاتری ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقیش ڕوو له هه‌رێم ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران باسی له دوایین بڕیاری هه‌رێمی كوردستان كرد به ناردنی وه‌زیرانی خۆی بۆ به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی به‌ڕێز عه‌بادیدا و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی بۆ خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕی، ڕایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ش شاندێكی هه‌رێم بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات. دوای ئه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌روه‌ی به‌ریتانیا تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌یان و وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.
لە سەرەتای كۆنگره ڕۆژنامەوانییەکەدا به‌ڕێز سەرۆک وه‌زیران ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی ڕۆڵی بەریتانیامان کرد، لەمەڕ ئەو هاوکارییە سەربازی و مرۆییەی لە هەموو عێراق و هەر‌ێمی کوردستان دەیکات. ئاماژه‌ی بەوەش دا کە زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو پەنابەری ناوخۆی و دەرەوەمان هەیە و ئاشکرای کرد کە داوای هاوکاریمان لە بەریتانیا کردووە و سوپاسی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای کرد کە سەردانی هەر‌ێمی کوردستانی کردووە.
به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش فیلیپ هامۆند خۆشحاڵی خۆی لە یەکەم سەردانی خۆی بۆ هەر‌ێمی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشچوونە سیاسی و سەربازییەکان کراوە و لە دژی داعش هاتوونەتە پێش. گوتیشی پرسێکی مرۆی لە ناوچەدا هەیە و تاوتوێی هاوپەیمانییەتییەکی گەورەمان کردووە. هاوکات رایگەیاند کە لە تواناکانی پێشمەرگە بەرامبەر داعش سەری سووڕماوە و دووپاتی کردەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئامادەیە پشتیوانیی سەربازی و مرۆییی هەر‌ێمی کوردستان بکات. هه‌روه‌ها نەیشاردەوە کە هەرێم تەحەددای گەورەی لەبەردەمدایە، بەڵام گوتی: دڵنیاتان دەکەمەوە کە لە ڕووبەرووبوونەوەی داعشدا بە تەنیا نابن.
هەر لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا به‌ڕێز فیلیپ هامۆند ئاماژەی بەوە دا ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەو وێنانە دەبینەوە کە لە کۆبانێ ڕوو دەدەن، بەڵام لە ئێستادا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پرۆژەیەکی درێژخایەنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هەیە و هاوپەیمانەکان لە پڕۆژەیەکی هاوبەشدا دەیانەوێ گرووپی تیرۆریستیی داعش بنه‌بڕ بکەن.
لە لایەکی دیکەوە به‌ڕێز سەرۆک وه‌زیرانی هەر‌ێمی کوردستان سوپاسی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، بەڵام گوتیشی هەر‌ێمی کوردستان پێویستی بە چەکی قورسی وەکوو دژەتانک و هەلیکۆپتەر هەیە، چونکە دەبێ ئێمەش هاوشێوەی چەکەکانی داعشمان پێ بێت. هاوکات سەبارەت بە چوونی وەزیرەکانی هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند: بڕیارمان داوە وەزیرەکانمان بۆ بەغدا دەچن و دوای چوونی ئەوان کاتێک دیاری دەکرێت، بۆ ئەوەی ئێمەش بە شاندێكه‌وه بۆ چارەسەری کێشەکان دەچینە به‌غدا.
ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/10/2014 له سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له فلیپ هامۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه پێكهاتبوو له ئێدوارد ئۆكدێن به‌رپرسی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا و جەنەڕاڵ سێر سیمۆن نێرده‌ی ئاساییشی بریتانیا بۆ هەر‌ێمی كوردستان و فرانك باكێر بالیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سیاسی و سه‌ربازی جكوومەتی بریتانیا.
له دیدارێكدا، كه هه‌ریه‌ك له مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مستەفا و فەریق شێروان و جه‌بار یاوه‌ر ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەر‌ێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، سه‌ره‌تا سه‌رۆك بارزانی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی حكوومەتی بریتانیا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كرد بۆ ئەو هاوكاری و پشتیوانییەی پێشكەشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كردووە.
دواتر سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه لە بەرەكانی شەڕ ئەوەی خستەڕوو كە كوردستان ڕووبەڕووی شەڕێكی درێژخایەن لەگەڵ دوژمنێكی سەرسەخت و تاوانبار بووەتەوە كە هەڕەشەیە بۆسەر هەموو لایەك. سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا باسی ئەوەی كرد كە هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه له‌ڕووی پڕچه‌ككردنه‌وه ئابلووقه‌ی خرابووه سه‌ر، به‌ڵام قاره‌مانانه ڕووبەڕووی ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بوویەوە كە ئیمكانیاتی دەوڵەتێكی لەبەردەستدایە و توانی زوو تاكتیكی تیرۆریستان بزانێ و ڕێ لە پێشڕەوییان بگرێ و له چه‌ندین ناوچه‌دا پاشه‌كشه‌یان پێ بكات و شكستیان بدات.
هەر لەم دیدارەدا وەزیری دەرەوەی بریتانیا هێمای بە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەر‌ێمی كوردستان دا و ئەوەی خستەڕوو كە قورسایی ئەم شەڕە سەخت لەسەر شانی كوردستانە و كوردستان هەموو جیهان شەڕی داعش دەكات و پیرۆزباییشی لە سەرۆك بارزانی و هێزەكانی پێشمەرگە كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی لەدژی داعش بەدەست هاتووە. وەزیری دەرەوەی بریتانیا ئاماژەی بەوەدا كە ئێستا هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بەرچاوڕوونییەكی زیاتریان هەیە.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنییەتیی له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش كرا و جەخت لەوە كرایەوە كه لەناوبردتی تیرۆریستان هەوڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سەربازی و سیاسی و ئابووری ده‌وێ و پێویسته سه‌رچاوه داراییه‌كانی وشك بكرێت و ئازادی هاتوچۆیان لێ قه‌ده‌غه بكرێت و پێویست ده‌كات له‌رووی فكریشه‌وه زانایانی ئایینی و رۆشنبیران و ناوەندە هزرییەكان بەڕووی تیرۆریستان‌دا بێنەوە چونكە ئەم هەڕەشەیە هەڕەشەیەكی جدییە و هەموو لایەك دەخاتە ژێر مەترسی.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزەكانی هاوپه‌یمانان تاوتوێ كرا بۆ ئەوەی ئامانجە سەربازییەكانی تیرۆریستان بە شێوەیەكی كاریگەر لەناوببردرێن و ژیانی خەڵكی سڤیلیش بە باشترین شێوە بپارێزرێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ كرا، له‌وباره‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئەوەی خستەڕوو كه سه‌ركردایه‌تیی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بڕیاری داوه به‌شداری پڕۆسەی سیاسیی عێراق بێت و پشتیوانی له سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق بكات.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دووباره رێكخستنه‌وه‌ی سوپای عێراق كرا، كه پێویسته هاوسه‌نگی تێدا بێت و ڕۆڵ و به‌شی پێشمه‌رگه له‌به‌رچاو بگیردرێت.
قسەكردن لەبارەی ڕۆڵی وڵاتانی ناوچه‌كه له به‌هێزتركردنی هاوپه‌یمانیی نێودەوڵەتی لە دژ به تیرۆریستانی داعش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
كاتێك خۆبەخشێك كارەكەی، خێزانەكەى و خۆشەویستانی بەجێ دەهێڵێت و بەرەو وڵاتێكی دوور كۆچ دەكات، تاكوو هاوكاریی خەڵكی ئاواره و بریندار بكات، ئێمە هەمووان دەستخۆشی لێدەكەین، هەر ئەمەش بوو هاووڵاتیی به‌ریتانی ئالان هینینگ ئه‌نجامی دا.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز "تان بانگلین" نێردراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چین كرد، كه وه‌ك كونسلى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌به‌كار ده‌بێت.
له دیدارێكدا به‌ڕێز "بانگلین" خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى، به تایبه‌تى له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌وى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه پشتگیریى چین بۆ هه‌رێمى كوردستان و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ ئاواره و په‌نابه‌راندا نیشان بدات و له‌وه بكۆڵێته‌وه ئاخۆ چین چۆن ده‌توانێت له‌م بارودۆخه‌دا، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و ئاواره و په‌نابه‌ران بكات؟.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ چین، له ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا كونسلخانه‌ى گشتیى كۆمارى چین له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و خۆى وه‌ك یه‌كه‌م كونسلى گشتیى چین له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه له ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى كونسلخانه له هه‌ولێر، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ببنه پردێكى پته‌وى نێوان هه‌رێمى كوردستان و چین و، كۆمپانیا چینییه‌كان هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران به گه‌رمى به‌خێرهاتنى كرد و به خۆشحاڵییه‌وه ستایش و پێشوازى له‌م هه‌نگاوه‌ى چین كرد، كه له‌م بارودۆخه‌دا ده‌یه‌وێت كونسلخانه‌ى گشتى له هه‌ولێر بكاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان پته‌و بكات. دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى چین له‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌دا، پشتگییرییه‌كى مه‌عنه‌ویى گه‌وره‌یه و هه‌موو هاوكارییه‌كى بۆ كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌كه، دووپات كرده‌وه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا خواستى خۆیان بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانى و سیاسى و كۆمه‌ڵاتیدا ده‌ربڕى و، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیى هاوكاریكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، كرده‌وه.
به كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌ى كۆمارى چین له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، ئیتر هه‌ر پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌رایه‌تیى دیپلۆماسی‌یان له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى حوزه‌یرانى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز ویلیا‌م هه‌یگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزى به‌ریتانیا له به‌غدا و كونسلى گشتیى ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر پێك هاتبوون.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كانى عیراق و ئه‌و باردۆخه‌ى دواى ده‌ى حوزه‌یران به كۆنترۆلكردنى مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عیراق له لایه‌ن چه‌كدارانى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعشه‌وه هاتۆته ئاراوه؛ تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عیراق و ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات به جۆرێك كه هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته عیراقییه‌كان تیایدا به‌شدار و هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه بن.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه دواى ئه‌م پێشهاتانه؛ عیراق كه‌وتووه‌ته بارێكى ته‌واو جیاواز و هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان؛ ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایى و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و واقیعه بێت كه دواى پێشهاته‌كان له عیراق دروست بووه. هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرایه‌وه كه كێشه‌كانى عیراق كێشه‌ى سیاسین و به پله‌ى یه‌كه‌م چاره‌سه‌رى سیاسی‌یان پێویسته، چونكه به شێوازى سه‌ربازى و ئۆپه‌راسیۆنى چه‌كدارى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگیى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و له‌نده‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامى و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى.
له ده‌سپێكى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى مایسى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له لایه‌ن "ولیه‌م هه‌یك" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیاوه پێشوازى لێ كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌ویه‌كدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا گوتى: "خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رمیدا بۆ به‌ریتانیا پێشوازى له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. ئه‌م سه‌ردانه ده‌رفه‌تێك و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌رمه‌یه كه له نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمى كوردستانى عیراق له بواره‌كانى بازرگانى و په‌روه‌رده و كه‌لتووریدا هه‌یه."
هه‌روه‌ها خواست و ویستى حكوومه‌تى به‌ریتانیاى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و پیرۆزبایى له نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا له هه‌رێمى كوردستان هاتوونه‌ته دى، به تایبه‌تیش له بوارى جێگریى ئارامى و سه‌قامگیریدا؛ له ناوچه‌یه‌كى پڕ كێشه و ئاڵۆزى وه‌ك به‌شه‌كانى دیكه‌ى عیراق و سووریا و ناوچه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه "هیوو ڕۆبه‌رتسۆن" وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و به‌رپرسان و باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق ئاماده‌ى بوون، بارودۆخى گشتیى عیراق، پرۆسه‌ى سیاسى، هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كانى كوردستان له كابینه‌ى داهاتوودا، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، ڕه‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ له عیراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێشهاته سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه و ڕه‌وشى ئاواره‌كانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و له‌نده‌ن و چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، وه‌به‌رهێنان، كه‌لتوورى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان ده‌زگاكانى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌ریتانیادا جه‌ختى له‌سه‌ر كرایه‌وه و كردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانیى ڕاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ندا و دامه‌زراندنى میكانیزمێكى گونجاو بۆ جێبه‌جێكردن و ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كان و به‌دواداچوونیان له ئاستێكى به‌رزدا، خرانه به‌ر باس.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا نیوه‌ڕۆخوانێكى فه‌رمى بۆ نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى ساز كرد.
شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رله‌وه‌ش له‌گه‌ڵ "ئێد ده‌یڤى" وه‌زیرى وزه و گۆڕنكاریى ژینگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ساز كرد و تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى به‌ریتانیا له بوارى ژینگه‌پارێزى و به‌كارهێنانى وزه به ڕێگه و شێوازى گونجاو كرایه‌وه.
شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها دیدارێكیان له‌گه‌ڵ "هیوو پاول" جێگرى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى به‌ریتانیا ساز كرد كه تیادا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا كرا و بارودۆخى ناوچه‌كه به گشتى هه‌ڵسه‌نگێندرا.
شانده‌كه له كۆبوونه‌ویه‌كى فراوانیشدا له‌گه‌ڵ "لۆرد لیڤینگستۆن" وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان و چه‌ند به‌رپرسێكى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانى به‌ریتانى؛ كار و پڕۆژه‌كانى كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان خسته به‌ر باس و هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنێكى لێكگه‌یشتنیان بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى زیاتر له بواره جیاكانى په‌یوه‌ندییه‌كاندا ئیمزا كرد.
بۆ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش گرووپى پارته‌كانى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ئێواره‌خوانێك بۆ شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساز ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانى ئه‌مڕۆدا هه‌ر یه‌ك له د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، د. عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان، كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە وەكالەت، قوباد تاڵەبانی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، به‌یانى سامى عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران، یاوه‌رى نێچیرڤان بارزانى بوون.
دوو شەممە, 19 ئایار 2014
له دوایین ڕۆژى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى مایسى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ ڕۆبێرت گوودویل وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى به‌ریتانیا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا له هه‌موو بواره‌كاندا و به تایبه‌تیش له بوارى گواستنه‌وه‌دا تاوتوێ كران و داكۆكى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى هێڵێكى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانى له نێوان له‌نده‌ن و هه‌ولێردا كرا كه ڕۆڵێكى دیار له فراونبوونى په‌یوه‌ندییه كه‌لتوورى و ڕ‌ۆشنبیرى و كۆمه‌ڵاتییه‌كاندا ده‌گێڕێت و تیشك خرایه سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانى كردنه‌وه‌ى ئه‌م هێڵه و ده‌سپێكردنى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانیى له‌نده‌ن ـ هه‌ولێر.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م بیرۆكه‌یه، هه‌موو پشتگیرى و هاوكارى و ئاسانكارییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كردنه‌وه‌ى هێڵه‌كه و به‌ستنه‌وه‌ى هه‌ولێر و له‌نده‌ن له ڕێگه‌ى هێڵى ئاسمانییه‌وه دووپات كرده‌وه.
له دوایین وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌شدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئالان ده‌نكن وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى هاوكاریى نێوده‌وڵه‌تى كۆ بووه‌وه و بارودۆخى گشتیى ناوچه‌كه و ڕه‌وشى ئاواره‌كانى ناوخۆى ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى عیراق له هه‌رێمى كوردستان و داڵده‌دان و هاوكاریكردنیان له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه تاوتوێ كرا.
هه‌روه‌ها به تێروته‌سه‌لى باس له ڕه‌وش و گوزه‌ر‌انى په‌ناپه‌رانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان كرا و وه‌زیرى به‌ریتانى ستایشى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه په‌نا و جێگه و ڕێگه‌ى بۆ په‌نابه‌ران دابین كردووه و له ڕووى په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستییه‌وه هاوكارییان پێشكه‌ش ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانى داواى له وه‌زیرى به‌ریتانى كرد كه ڕێكخراوه خێرخواز و ئێن جى ئۆكانى وڵاته‌كه‌ى هان بدات بێنه هه‌رێمى كوردستان و هاوكارى و یارمه‌تى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌ن و له‌م ڕووه‌وه هاریكارى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، چونكه ئه‌وان پێویستیان به هاوكارى و یارمه‌تیى زیاتره، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تى فیدرال له به‌غدا خۆى له‌م پرسه به خاوه‌ن نه‌كردووه و هاوكارییه‌كى واى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران نه‌كردووه و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ئه‌ركه‌كه‌ى له ئه‌ستۆ گرتووه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانى كۆتایى به سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ى بۆ به‌ریتانیا هێنا و له لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ریتانیاوه به‌ڕێ خرا.
له‌م سه‌ردانه فه‌رمییه‌دا بۆ به‌ریتانیا كه دوو ڕۆژى خایاند؛ هه‌ر یه‌ك له د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، د. عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان، كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە وەكالەت، قوباد تاڵەبانی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران، یاوه‌رى نێچیرڤان بارزانى بوون.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەر‌ێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەر‌ێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات