نوێنەرایەتی
«سەلام رشدی» لەگەڵ قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له تاران کۆبۆوه
«سەلام رشدی» جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ چه‌ند قوتابی هه‌رێمی کوردستان که له قۆناغی ماسته‌ر له زانکۆی عۆلووم و ته‌حقیقاتی تاران په‌ر‌ه به خوێندن ده‌ده‌ن، دیداری کرد.
چه‌ند قوتابی هه‌رێمی کوردستان که له قۆناغی ماسته‌ر له زانکۆی عۆلووم و ته‌حقیقاتی تاران په‌ر‌ه به خوێندن ده‌ده‌ن، ئەمرۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی ژانوییه‌ی ٢٠٢٣ سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی ئێرانیان کرد و لە لایەن «سەلام عارف رشدی» جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، له نزیکه‌وه گوێبیستی گیر و گرفته‌کانی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان بوو که له قۆناغی ماسته‌ر له زانکۆی زانست و توێژینه‌وه‌ی (علوم و تحقیقات) تاران وانه ده‌خوێنن و به‌ڵێنیشی پێدان که به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گیر و گرفتانه‌یان بکات.
له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، «سەلام رشدی» ئاواتی سه‌رکه‌وتنی بۆ قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان خواست که به مه‌به‌ستی خوێندن سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان کردووه.
«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "دکتۆر مووسا عه‌لیزادە ته‌باته‌بایی" بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیداریی کرد.
"دکتۆر مووسا عه‌لیزادە ته‌باته‌بایی" بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئه‌مڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠/١٢/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و "سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، بە گشتی باسی باروودۆخ و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و دوو لایه‌ن، به تایبه‌ت باسی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێرانیان کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" باسی کێشەکانی قۆتابیان و خوێندکارانی هەرێمی کوردستانی لە وڵاتی ئێران کرد و له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیشدا هەروەها باسی ئەو کێشانەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی کرد کە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی سەردانی ئێران دەکەن.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، "دکتۆر مووسا عه‌لیزادە ته‌باته‌بایی" بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەڵێنی بەدواداچوون و چارەسەری ئه‌و کێشانه‌یدا که ڕووبه‌ڕووی قۆتابیان و خوێندکارانی هەرێمی کوردستانی لە وڵاتی ئێران ده‌بێته‌وه و هەروەها ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هەرێمی کوردستان که سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن.
«نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، له‌گه‌ڵ "سایمۆن شێرکلیف" باڵیۆزی به‌ریتانیا کۆبۆونه‌وه.
"نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 29/08/2022 لەسەر داوای باڵیۆزخانەی به‌ریتانیا، بانگهێشتی نیوەڕۆخوانی باڵیۆزخانە کران و لە لایەن "سایمۆن شێرکلیف" Simon Shercliff باڵیۆزی به‌ریتانیا و خاتوو کالیپسۆن بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له تاران پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، باسی باروودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە تایبەتی کرا و پێیان وابوو عێراق تووشی هەلوومەرجێکی سەخت و دشوار دەبێت، بەڵام بە شێوەیەکی حەکیمانە دەبێت بارودۆخەکە هێور بکرێتەوە.
«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ دکتۆر "ئیبڕاهیم ته‌قی زادە" سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری ئێران و شاندی هاوڕێی دیداری کرد.
شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران بە سەرۆکایەتی دکتۆر "ئیبڕاهیم ته‌قی زادە" و بە یاوەری دکتۆر "موجته‌با سوڵتان ئه‌حمه‌دی" سەرۆکی کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆ و دکتۆر "وه‌حید ئه‌فشین مێهر" سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری پارێزگای تاران، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 03/09/2022 سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، بە گەرمی بەخێرهاتن و پێشوازییان لێ‌کرا.
دکتۆر ته‌قی زادە له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدار و چاوپێکەوتنە و هیوای بەردەوامی خواست بۆ سەردان و دیداری نێوان هەر دوولا و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به زانکۆی پەیام نوور، ئه‌رک و کارەکانیان، خوێندکارانی بیانی و ناوخۆیی و هه‌روه‌ها باروودۆخی خوێندنی باڵا له وڵاتی ئێران هاته ئاخاوتن.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری ئێران، هەروەها باسی وەرگرتنی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان و هاوکاری زانستی و توێژینەوەی زانستی کرد لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، دکتۆر ته‌قی زادە داوای هاوکاری و یارمەتی لە نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد بۆ ئەوه‌ی که له‌م پێناوه‌دا پاڵپشتی و یارمه‌تیان بدات.
«نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ مامۆستا "عه‌لی باپیر" سکرتیری حیزبی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆبۆوه.
مامۆستا "عەلی باپیر" ئەمیری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی 04/09/2022
سەردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، "فه‌خرالدین عه‌زیز"، "لوقمان لەتیف" و "هیوا ره‌شید" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەرمی بەخێرهاتن و پێشوازی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، به گرینگییه‌وه باسی پێگەی نوێنەرایەتی و بەشداربوونی ئەندامانی هەموو پارتە سیاسییەکان لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران کرا و به وردیی ئاماژه به ئەرک و کاروباری نوێنەرایەتییەکان کرا.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هەروەها باسی بارودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە تایبەتی کرا.
«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، خاتوو "مایرا کوپرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "مایرا کوپرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە تاران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦/٠٨/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، باسی باروودۆخ و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ئێران بە گشتی و هەروەها به‌تایبه‌ت باسی هەڵوێستی لایەنەکان سەبارەت بە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرا.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سوپاسی هەوڵەکانی "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە عێراقی کرد سەبارەت بە کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکان سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هه‌رێمى کوردستان و خوازیاریی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان یۆنامی و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بوو.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات