نوێنەرایەتی
نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران و "سەلام روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، له‌سه‌ر بانگهێشت نامه‌ی فه‌رمی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی ئێران، به‌شدارییان له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد.
کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی به به‌شداری "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە ئێران و نوێنه‌ری حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌رێمى کوردستان له تاران و به ئاماده‌بوونی زانایان و به‌رپرسانی ٣٧ وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها "محه‌مه‌د باقر قالیباف" سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئێران، سه‌رله‌شکه‌ر "محه‌مه‌د باقری" سه‌رۆکی بنکه‌ی سه‌رتاسه‌ری هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، سه‌رله‌شکه‌ر "عه‌بدولڕه‌حیم مووسه‌وی" فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌ڕته‌ش، سه‌رله‌شکه‌ر "ڕه‌حیم سه‌فه‌وی" ڕاوێژکاری باڵای ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی فه‌رمانده‌ی گشتیی ته‌واویی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، ده‌ریادار "عه‌لی فه‌ده‌وی" جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداڕان، ئه‌میر ده‌ریادار "شه‌هرام ئێرانی" فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌ڕته‌ش و سه‌ردار "مێهدی فه‌ڕه‌حی" جێگری وه‌زیری دیفاع و پشتیوانی هێزه چه‌کدارییه‌کان، له ڕۆژانی چوارشه‌مه و پێنجشه‌مه ١٠ و ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی ئێران له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
کۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی به مه‌به‌ستی ناساندنی مانای نه‌زه‌رییه‌کان له پێکهێنانی نه‌زمی نوێی جیهانی، سازکردنی ئاخاوتن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ده‌بیاتی نه‌زمی نوێی جیهانی و هه‌روه‌ها میحوه‌ره‌کانی مانای نوێی له پێکهێنانی نه‌زمی نوێی، تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و پێناسه‌ی مه‌هده‌وییه‌ت، بناماکان له نیزامه‌کانی ئایینده، کۆماری ئیسلامی و هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی له خۆده‌گرێت.
سه‌ردار "ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م" فه‌رمانده‌ی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی سه‌باره‌ت به کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی ئاشکرای کرد: له سه‌رده‌می ئێمه‌دا گۆڕانکارییه‌کان له جیهاندا زۆر خێراتر له جاران ڕووده‌دات، وه‌کوو شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م که ئیمپڕاتۆری عوسمانی له‌ناو چوو. له شه‌ڕی جیهانی دووهه‌میشدا بینیمان که زلهێزه‌کان تێکشکان، دوای ئه‌م شه‌ڕه ڕووخانی شۆڕه‌وی ده‌ریخست که جیهان به‌ره‌و تاک لایه‌نه ده‌ڕوات، به‌ڵام گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی وه‌کوو به‌هێزبوونی ڕووسیا، چین و سه‌رهه‌ڵدانی هێزه نوێیه‌کان ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت که نه‌زمی جیهانی به‌رده‌وام له گۆڕاندایه.
گوتیشتی: شه‌ڕی ئۆکڕاین و کاریگه‌رییه‌کانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و شۆڕشی دژی حوکمی دۆڵار و هه‌روه‌ها گۆڕانکارییه‌کانی جیهان ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئه‌م نه‌زمه جیهانییه له گۆڕاندایه. که‌وایه کۆماری ئیسلامی ئێران به ناونیشانی هێزێکی ناوچه‌یی و جیهانی ده‌توانێت له‌سه‌ر ڕه‌وتی داهاتوو کاریگه‌ریی زۆری هه‌بێت و ئه‌وه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌ی وردیی زانستی هه‌یه.
«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی هەناردە و هاوردەکاران و ژووریی بازرگانی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ شاندی هەناردە و هاوردەکاران بە هاوبەشی لەگەڵ ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیداریی کرد.
شاندی هەناردە و هاوردەکاران بە هاوبەشی لەگەڵ ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٠٨/٠٥/٢٠٢٣ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها ئەندامان و ستافی نوێنەرایەتی لە باڵه‌خانەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، شاندی هەناردە و هاوردەکاران و ئه‌ندامانی ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به سەردانیان بۆ شاری تاران و به‌شدارییان له پێنجه‌مین پێشانگای نێودەوڵەتی ده‌سکه‌وته‌کان و هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به ناونیشانی "ئێکسپۆ" EXPO گفتووگۆیان کرد و هاتنه ئاخاوتن.
شاندی هەناردە و هاوردەکاران بە هاوبەشی لەگەڵ ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداری لە پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی "ئێکسپۆ" EXPO سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان کردووه که بۆ ماوەی ٤ سێ ڕۆژ له ڕۆژانی ١٧ تا ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٢ (٧ ژه ١٠ی مای ٢٠٢٣) له پێشانگای نێودەوڵەتی شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
«سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبۆوه
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیداری کرد.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی دووشه‌مه ٢٧ی ماڕچی ٢٠٢٣ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایه‌ن "سەفین دزەیى" بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا و سه‌باره‌ت به باروودۆخی ناوچه‌که، عێراق و هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها پەیوەندییەکانى نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دیدار و چاوپێکه‌وتنیان کرد.
له‌م دیداره‌دا، جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باروودۆخی ناوچه‌که و عێراق و هه‌روه‌ها به گشتیی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی دەرەوه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاخاوتنیان کرد.
«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "مایرا کوپرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "مایرا کوپرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە تاران، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٠٧/٠٣/٢٠٢٣ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، پێشوازی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، باسی باروودۆخ و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ئێران بە گشتی و هەروەها به تایبه‌تی باسی ژینگە و کەش و هەوا و بۆنەکانی نەورۆز و ساڵی تازە لە هەرێمی کوردستان کرا.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سوپاسی هەوڵەکانی "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە عێراقی کرد سەبارەت بە سەردانی ناوبەناوی بۆ هه‌رێمى کوردستان و نێوانگیری عێراق و هەرێم و له به‌شێکی قسه‌کانیدا هەروەها خوازیاری بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان یونامی و حکومەتی هه‌رێمى کوردستان بوو.
«سەلام رشدی» لەگەڵ چه‌ندین کچی قوتابی هه‌رێمی کوردستان له تاران دیداری کرد
«سەلام رشدی» جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ چه‌ندین کچی قوتابی هه‌رێمی کوردستان که له زانکۆی عۆلووم و ته‌حقیقاتی تاران ده‌خوێنن، کۆبۆوه.
چه‌ندین کچی قوتابی هه‌رێمی کوردستان که له زانکۆی عۆلووم و ته‌حقیقاتی تاران په‌ره به خوێندن ده‌ده‌ن، ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتی 6ی فێبریوه‌ری ٢٠٢٣ سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی ئێرانیان کرد و لە لایەن «سەلام عارف رشدی» جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا که ئه‌م چه‌ند کچه قوتابییه‌ی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته‌کانیان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانیان کرد، جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، له نزیکه‌وه گوێبیستی گیر و گرفته‌کانیان بوو که له زانکۆی زانست و توێژینه‌وه‌ی (علوم و تحقیقات) تاران وانه ده‌خوێنن و به‌ڵێنیشی پێدان که به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گیر و گرفتانه‌یان بکات.
له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، «سەلام رشدی» خۆشحاڵی خۆی له سەردانی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان ده‌ربڕیی و له درێژه‌دا ئاواتی سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
«سەلام رشدی» لەگەڵ قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له تاران کۆبۆوه
«سەلام رشدی» جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ چه‌ند قوتابی هه‌رێمی کوردستان که له قۆناغی ماسته‌ر له زانکۆی عۆلووم و ته‌حقیقاتی تاران په‌ره به خوێندن ده‌ده‌ن، دیداری کرد.
چه‌ند قوتابی هه‌رێمی کوردستان که له قۆناغی ماسته‌ر له زانکۆی عۆلووم و ته‌حقیقاتی تاران په‌ره به خوێندن ده‌ده‌ن، ئەمرۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی ژانوییه‌ی ٢٠٢٣ سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی ئێرانیان کرد و لە لایەن «سەلام عارف رشدی» جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، له نزیکه‌وه گوێبیستی گیر و گرفته‌کانی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان بوو که له قۆناغی ماسته‌ر له زانکۆی زانست و توێژینه‌وه‌ی (علوم و تحقیقات) تاران وانه ده‌خوێنن و به‌ڵێنیشی پێدان که به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گیر و گرفتانه‌یان بکات.
له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، «سەلام رشدی» ئاواتی سه‌رکه‌وتنی بۆ قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان خواست که به مه‌به‌ستی خوێندن سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان کردووه.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه