هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتی کوەیت دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 21 ی تەمموزی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عومەر ئەلکەندەری کونسولی گشتیی دەوڵەتی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت ،سوپاسی هەوڵ و کۆششی کونسولی گشتی کوەیتی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە ، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
کونسولی گشتیی کوەیت ، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی بەردەوامیان لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/july/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%DA%A9%D9%88%D9%86%D8%B3%D9%88%D9%84%DB%8C-%DA%AF%D8%B4%D8%AA%DB%8C-%DA%A9%D9%88%DB%95%DB%8C%D8%AA-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی ، له‌باره‌ی تۆپبارانكردنی ئه‌مڕۆی زاخۆ، پەیامێکی بڵاوكرده‌وه کە ئەمە دەقەکەیەتی؛ تۆپبارانکردنی سەرەڕۆییانەی هاوینەهەوارێکی زاخۆ لە لایەن هێزەکانی تورکیا کە چەندین کەسی سیڤل بوونە قوربانی، بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەم.

وەزیری تەندروستی د.سامان بەرزنجیم بۆ شوێنی تۆپبارانەکە ناردووە و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوهدار شێخۆ قسەم کردووە بۆ ئەوەی هەرچی پێویست بێت بۆ بریندارەکان و ئەو خێزانانەی ئازیزەکانیان لەدەستداوە، ئەنجام بدەن.

هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەم جۆرە ڕووداوانە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە ، بۆیە دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێت. ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە هەماهەنگیداین بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەرفراوان.

هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕاکێشراوەتە ناو شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە. کە زیان و ئازارێکی زۆری بە هاووڵاتیانمان گەیاندووە و دەبێت کۆتایی پێبێت.

هاوخەمم لە گەڵ کەسوکاری قوربانییەکان.

20 تەمووز 2022
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/july/%D9%BE%DB%95%DB%8C%D8%A7%D9%85%DB%8E%DA%A9-%D9%84%DB%95-%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%DA%BE%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95/

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له‌ ته‌رمى عه‌لى قازى ‏ده‌كات

پێشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 18/7/2022 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، ‏سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومەت و نوێنەرانی ‏پارت و لایەنە كوردستانییەكان و بنه‌ماڵه‌ى قازى، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ‏هەولێر ڕێوڕەسمی پێشوازیكردن لە ته‌رمى خوالێخۆشبوو عەلی قازی، كوڕی ‏پێشەوا قازی محەمەد بەڕێوەچوو.‏

لە ڕێوڕەسمەكەدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكەش كرد، ئەمە ‏دەقەكەیەتی:‏

ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، ‏
ڕۆژتان باش،

ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌م ‏ڕێوڕه‌سمه‌ ماته‌مينه‌دا به‌شدارين، ‏تاكو به ڕێز و شكۆوه‌ ‏‏پێشوازى له‌ ‏ته‌رمى خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى، ‏كوڕى پێشه‌وا قازى محه‌مه‌دى نه‌مر ‏‏‏بكه‌ين.‏
خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى، كوڕى ‏ڕه‌ش، له‌به‌ر مێژوو و پێگه‌ى ‏بنه‌ماڵه‌كه‌ى، ‏له‌به‌ر ‏‏ئه‌وه‌ى يادگارى پێشه‌وا قازى ‏محه‌مه‌دى نه‌مر بوو، ‏به‌ درێژايى ته‌مه‌نى خۆى، ناچار ‏‏بووه‌ ‏به‌رگه‌ى زۆر سه‌ختى و زه‌حمه‌تى و ‏په‌نابه‌رى و دووره‌وڵاتى و ئازاره‌كانى ‏‏‏بگرێت. ‏هه‌ميشه‌ له‌ خه‌مى يه‌كڕيزى و ‏ته‌بايى و يه‌كێتيى گه‌له‌كه‌يدا بووه‌. ‏تا ‏دوايين ‏هه‌ناسه‌ش كه‌ له‌ ‏سه‌ره‌مه‌رگدا بوو، وه‌ك له‌سه‌ر ‏شاشه‌ى ته‌له‌ڤزيۆن بينيمان، ‏‏زۆر ‏به‌ دڵسۆزى و بە پەرۆشەوە داواى يه‌كڕيزى و ‏ته‌بايى گه‌له‌كه‌ى ده‌كرد. ‏هه‌رگيز له‌ خه‌مى ‏گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی دوورنەدەكەوت. ‏له‌ هه‌ر كوێ ده‌رفه‌تى ‏هه‌بووايه‌، ‏به‌ دواى ته‌بايى و ‏يه‌كڕيزيى ‏گه‌له‌كه‌ی بوو.‏‎ ‎ئه‌مه‌يشى له‌ پێشه‌وا قازيى ‏باوكييه‌وه‌ ‏بۆی مابووه‌وه‌. پێشه‌واى نه‌مريش تا دوايين ‏وه‌سيه‌تیشی هەر ئەوە بوو كە ‏یەكڕیزی و یەكگرتوویی و تەباییی گەلەكەی داوا دەكرد. ‏

ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..‏

ئه‌مڕۆ كه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ لێره‌ين، ‏بۆ ئه‌وه‌يه‌ ڕێز له‌ پێگه‌ و خه‌بات و ‏تێكۆشانى ‏‏پێشه‌وا قازى و بنه‌ماڵه‌ ‏به‌ڕێزه‌كه‌يان و قوربانيدانيان له‌پێناو ‏گه‌ل و لەپێناو ‏وڵاته‌كه‌ياندا ‏بەرز بنرخێنین.‏ پێشه‌وا له‌پێناو ماف و ژیانێكی ‏شایسته‌ و باشتر بۆ ‏گه‌له‌كه‌ی، ‏له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌ نكۆڵیكاری و ‏چه‌وسانه‌وه‌، ‏له‌ قۆناغێكی یه‌كجار ‏دژواردا ‏ڕابه‌رایه‌تيی میلله‌ته‌كه‌ی كرد، ‏دواجاریش مه‌ردانه‌ چووه‌ به‌ر په‌تی ‏سێداره‌ ‏و هه‌ر له‌و پێناوه‌دا گیانی ‏خۆی به‌خشی. پێشه‌وا به‌و قوربانیدانه‌ی‌، بووه‌ ‏سیمبۆلێكی ‏زیندووی خۆبه‌ختكردن ‏له‌ مێژووی گه‌لى كوردستاندا و بووه‌ به‌شێك له‌ یاده‌وه‌ریی ‏هه‌میشه‌ ‏زیندووی نه‌وەی‌ دوای خۆی. ‏

ئێمه‌ كاتێ له‌ ڕێوره‌سمی ماڵئاوایی ‏له‌ كوڕ و یادگاری ئه‌و سه‌ركرده‌ ‏نه‌مره‌دا ‏وه‌ستاوین، مێژووی پر شانازیی كۆماری ‏كوردستان و به‌ها به‌رزه‌كانی ‏هاوبەشیی ‏نه‌ته‌وه‌یی و ‏به‌هاناوه‌چوونی بارزانییه‌كان و ‏تێكۆشه‌رانی دیكه‌، بۆ داكۆكیكردن له‌ ‏‏كۆمار‌ و داستانی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ چه‌مى ‏ئاراس دێنینه‌وه‌ یاد. ‏له‌ كاتێكدا به‌ ڕێز و ‏شكۆوه‌ له‌ ‏خه‌باتی پێشه‌وا قازی و بارزانيی نه‌مر ‏و هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان ده‌ڕوانین، ‏هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده‌‌ و تێكۆشه‌ر و ‏خه‌باتكارانه‌مان دێتەوە‌ یاد ‏كه‌ به‌ درێژایيی ‏زياتر له‌ سه‌د ساڵ، به‌ هه‌ر ڕێگه‌ و بە هەر شێوەیەك بۆیان كرابێت، خەباتیان ‏كردووە بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلەكەیان و بوونه‌ قوتابخانه‌ و ڕێنیشانده‌ر و ‏‏هه‌وێنی درێژه‌پێدانی تێكۆشانی نەوەی داهاتووی دوای خۆیان. ‏

مێژووی گه‌لی كوردستان، ‏مێژووی هه‌وڵ و تێكۆشانى ‏میلله‌تێكه‌ كه‌ ویستوویه‌تی و ‏‏ده‌یه‌وێت دوور له‌ غه‌در و ‏پێشێلكردنى ماف، ‏له‌ سایه‌ی دانپێدانانی مافه‌ ‏ڕه‌واكانیدا، ‏‏به‌ ئاشتی و برایه‌تی، پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ميلله‌ت و گه‌لانى برا ‏و هاونیشتمان و ‏هاوچاره‌نووسیدا ‏بژیت. گه‌لێك، هه‌میشه‌ ویستوویه‌تی كێشه‌یەكه‌ى سیاسییانە، به‌ ‏ئاشتی و لێكگه‌یشتن ‏و دوور له‌ شه‌ڕ و كاولكاری چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێتەوە. ‏

گه‌لێك، ‏ویستویه‌تی و ده‌یه‌وێت وه‌ك گه‌لێكى ‏گه‌وره‌ى ناوچه‌كه،‌ ‏پێگه‌ی ‏زه‌وتكراوی خۆی ‏وه‌ربگرێته‌وه‌ و مافه‌كانی بسه‌لمێنرێن، تا بتوانێت ببێته‌ هاوبه‌ش و ‏‏فاكته‌رێكی به‌هێزی ئاشته‌وایی و ‏سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن كه‌ ‏خزمه‌ت به‌ كۆی ‏میلله‌تانی ناوچه‌كه‌ ‏بكات. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به ‌ده‌ست شه‌ڕ و ‏ناسه‌قامگیری و ‏ململانێی بێ ‏كۆتاییه‌وه، زۆرى‌ چه‌شتووه‌ و زۆر ده‌رفه‌تیش له‌ ‏ده‌ست ڕۆیشتووە‌. ‏ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت په‌یامی گه‌لی ‏كوردستان هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌یه‌ و ئەوە ته‌نیا و ‏ته‌نیا په‌یامی ئاشتی و ‏چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ و خواستی پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌یه‌ ‏له‌گه‌ڵ ‏هاونیشتمانییه‌كانمان و گه‌لانی ‏برامان له‌ ناوچه‌كه‌دا. ‏
‏ ‏
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز..‏

میلله‌تانی زیندوو هه‌ميشه‌ نرخى ‏ڕه‌نج و ماندووبوونی تێكۆشه‌رانیان ‏ده‌گرن. ‏به‌ ‏چاوی وه‌فا و ڕێز‌ له‌ قوربانیدانیان ‏ده‌ڕوانن و یاد و یادگاریان به‌ زیندوویی و به‌ ‏‏به‌رزی ڕاده‌گرن. زۆر پێویستە ئەم كولتوورە لەناویە گەلی ئێمەدا بە زیندوویی ‏بمێنێتەوە، پێویستە بەردەوام نەوەی ئێستا و نەوەی داهاتووش ڕێز لە خەبات و ‏ماندوبوونی ئەو سەركردانە بگرێت كە لەپێناو مللەتی خۆیاندا خەباتیان كردووە و ‏تێكۆشاون و كۆڵیان نەداوە. ‏

كۆبونه‌وه‌مان ئه‌مڕۆ بۆ پێشوازی له‌ ‏ته‌رمی كوڕی ڕه‌ش، ئه‌و وه‌فاداری و ئه‌ركه‌ ‏پیرۆزه‌یه‌ كه‌ ‏لێمان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت. تەرمی بەڕێز عەلی قازی تاقانەکەی ‏‏پێشەوامان بەڕێزەوە هێنایەوە ‏کوردستان، هەر بە ڕێزیشەوە لە باوەشی وڵاتدا ‏‏دەنێژرێت. دەبێ وا بێت و ئەمەش مافی خۆی و ‏بنەماڵەکەیه‌تی، هەروەها ئەرکی ‏ئێمەیە كە ڕێز لەو بنمەماڵەیە بگرین.‏

لە دوای شەهیدبوونی پیشەوا قازی، ‏عەلی قازیی کۆچکردوو، عەوداڵی ‏وڵات بوو، ‏هەر لەو پێناوەشدا زۆر دەربەدەری و ‏ماندووبوونی بۆ وڵاتەکەی بینی و لە ‏‏کۆتاییدا هاتەوە ناو باوەشی ‏وڵاتەکەی. بە خێر بێیتەوە و ئارام بنوێت ‏کوڕەکەی ‏پێشەوامان.‏ سڵاو له‌ گیانی پاكی كاكه‌ عه‌لی و دروود بۆ یادی پێشه‌وای نه‌مر و ‏‏شه‌هیدانی بنه‌ماڵه‌ی خانه‌دان و ‏كوردستانپه‌روه‌ری قازییه‌كان و ‏سه‌رجه‌م شه‌هیدان و ‏تێكۆشه‌رانی ‏كوردستان.‏

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيی دووباره‌مان لە ‏بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان و خزم و كەسوكار و ‏هەموو كوردستانيیانی خۆشەویست. ‏یادی كاكه‌ عه‌لی هه‌ميشه‌ به‌ خێر و ‏ئێوه‌ش ‏هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بۆ ئەو ڕێوڕەسمە.‏

زۆر سوپاس.‏

 

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-participates-in-the-ceremony-to-receive-the-body-of-ali-al-qadi/

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تەمموزی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا کە ئۆليڤيێ ديكۆتينێ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کران.
کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی و چارەسەرکردنیان لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو. سەرۆکی حکومەت، وێڕای دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لە چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور، جەختیشی لەوە کردەوە کە مانەوەی کێشەکان بە بێ چارەسەری و ئاڵۆزکردنی دۆخەکە، لە بەرژەوەندی ئارامی و سەقامگیریی و هاووڵاتییانی عێراقدا نییە.
سەرۆکی حکومەت لە بارەی پرۆسەی سیاسی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ ، ئاماژەی بە گرنگیی ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی و بەشداریی ڕاستەقینە و هاوسەنگیی و سازان کردەوە.
ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/july/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%A8%D8%A7%DA%B5%DB%8C%DB%86%D8%B2%DB%8C-%D9%81%DB%95%D8%B1%DB%95%D9%86%D8%B3%D8%A7-%D9%84%DB%95-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌‏

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/7/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عيراق كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عيراق و هه‌وڵه‌كان ‏بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ‏هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ‏ماده‌ى 140، پێشهاته‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ‏هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، تاوتوێ كران.‏

به‌ڕێز باڵيۆزى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له‌ بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به‌ بره‌ودانى ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سه‌قامگيريى ‏عيراقى بۆ پاراستنى سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ به‌ پێويست و گرنگ زانى.‏

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى ‏هه‌ولێر ـ به‌غدا، كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عيراقه‌ و هه‌بوونى ميكانيزمێكی بۆ ‏گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان، به‌ پێويست له‌ قه‌ڵه‌م دا.‏

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێويستيى و گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و ‏هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عيراق به‌ پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى ‏نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى داعش، به‌تايبه‌تى له‌ ‏ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور.‏

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ جێگيركردنى بازاڕى جيهانيى وزره‌ و پێگه‌ و ‏گرنگيى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌مباره‌يه‌وه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ‏له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ‏ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ ‏هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

نازم دەباغ: ئێران له‌ جموجۆڵدایه‌ بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق, لە تاران باس لە دەنگۆی سەردانی (ئیسماعیل قائانی) بەرپرسی سوپای قودسی ئێرانی دەکات بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، جگە لەوەی وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە دەربارەی کۆبونەوەی چەند بەرپرسێکی ئێرانی لە شارۆچکەی تەوێڵە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

" به‌ڵێ له‌ په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵه‌کانیشیان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کێشه‌ ناوخۆییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت "

هەرچەندە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێم بڵاوییان کردەوە کە پێش جەژنی قوربان، ئیسماعیل ئاقانی سەردانی هەرێمی کوردستان کردووە لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبۆتەوە، بەڵام نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران (نازم دەباغ) دەڵێت" من زانیاریم نییه‌ که‌ جه‌نابی ئاغای قائانی هاتبێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌کانی من، هه‌میشه‌ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌ تایبه‌تیه‌کانیان که‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌ پارتی و یه‌کێتی و هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر به‌ڵێ له‌ په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵه‌کانیشیان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کێشه‌ ناوخۆییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن هه‌موو پێکه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی مه‌بده‌ئی سازان و هه‌روه‌ها هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ به‌شداربن له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان که‌ هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی کورد و شیعه‌ پارێزراو بێت به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ برایانی سونه. "

" کۆبونەوەکەی نوێنەری ئێرانییەکان لە تەوێڵە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی "

جگە لەوە هەر بە پێی هەواڵ و چەند وێنەیەکی سەرۆکی یەکێتی کە لە شارۆچکەی تەوێڵە بڵاوکرایەوە، ناوبراو لەگەڵ چەند نوێنەرێکی ئێرانی کۆبوەوە، دواتریش (د. ئاسۆ فەرەیدوون) پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو"له‌دوای جه‌ژن ته‌وێڵه‌ ده‌بێته‌ ناوه‌ندی بڕیاردان)

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی‌ ئێرانییه‌کان ده‌یانه‌وێت له‌ ته‌وێڵه‌وه‌ چی له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق بکه‌ن که‌ ببێته‌ ناوه‌ندی بڕیاردان بۆچی ته‌وێڵه‌؟
نازم دەباغ وتی" ته‌وێڵه‌ ڕابردوویه‌کی هه‌یه‌ من خۆم له‌ به‌شێک له‌و کۆبوونه‌وانه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال و کاک نێچره‌ڤان و جه‌نابی عادل عه‌بدولمه‌هدی و براده‌رانی به‌رپرسی ئێرانی به‌شدار بووم هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵدابوون که‌ له‌ ته‌وێڵه‌ ڕێککه‌وتن کراوه‌، له‌سه‌ر هاوپە‌یمانی کورد و شیعه‌ ئه‌وکاته‌ دیاره‌ هاوپه‌یمانی کورد و شیعه‌ به‌ میحوه‌ری یه‌کێتی و پارتی له‌ هه‌رێمی کوردستان جه‌نابی کاک مه‌سعود و مام جه‌لال، هه‌روه‌ها به‌ میحوه‌ری مه‌جلیسی ئه‌علای ئیسلامی، منیش هه‌ر له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ بیستوومه‌ که‌ جه‌نابی کاک بافڵ له‌ ته‌وێڵه‌ کۆبۆته‌وه‌ چونکه‌ به‌شدار نه‌بووم، به‌ڵام له‌ڕابردوودا ده‌توانم بڵێم به‌شداربووم له‌وانه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئه‌م قسه‌یه‌ی کردووه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌ باسیکردبێت که‌ ئه‌و ڕێککه‌وتن و باسانه‌ی له‌گه‌ڵ براده‌رانی ئێرانی له‌ ته‌وێڵه‌ کرابێت ببێته‌ به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی بۆ هه‌موولایه‌ک، به‌ڵام هه‌روه‌کو باسمکرد هه‌میشه‌ کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ به‌ڕێککه‌وتن و به ‌ته‌بایی و به ‌سازان ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بدرێت سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت نه‌ک هه‌ریه‌که‌ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بێت واته‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو بگیرێت. "

دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی تەوێڵە؟

دەباغ وتی" من زانیاریم نییه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ی بیستوومه‌ جه‌ختکراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌شداریکردنی کورد له‌ هاوپه‌یمانی کورد و شیعه‌ له‌عێراقدا، هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و پارتی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی که‌ له‌نێوانیاندا هه‌یه‌، وه‌ مافی یه‌کتری پارێزراو بێت و هیچ لایه‌ک مافی ئه‌ویتر نه‌خوات. "

" تەوێڵەی ناوێت تەوێڵە، ئێران پێویستی به‌نهێنی نییه‌، به‌ڵکو به‌ئاشکرا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و به‌ئاشکرا سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات"

دوای جه‌ژن ئاگادارن که‌ له‌ ته‌وێڵه‌ و بیاره جارێکی تر یەکێتی و نوێنەری ئێرانییەکان‌ کۆده‌بنه‌وه‌؟

لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی "ته‌وێڵه‌ی ناوێت ته‌وێڵه‌، له‌وانه‌یه‌ په‌یامێک بوو بێت له‌کاتی خۆیدا ئه‌م شته‌ به‌ناوی ته‌وێڵه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌ ،په‌یامێک بێت هەروه‌ک وتم من زانیاری وردم نییه‌ ئایا کات که‌م بووه‌ که‌ له‌وێ یه‌کتریان بینیبێت و ڕۆیشتبن یاخود نا، به‌ڵام به‌گشتی ئێران پێویستی به‌نهێنی نییه‌، به‌ڵکو به‌ئاشکرا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و به‌ئاشکرا سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات، هه‌روه‌ها به‌ئاشکراش سه‌ردانی به‌غداد ده‌کات. "

واته‌ کۆبوونه‌وه‌ ناکرێت و بڕیار نادرێت له‌ ته‌وێڵه‌وه‌؟

نازم دەباغ بەمشێوەیە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە" ناتوانم بڵێم بڕیار نادرێت ناشتوانم بڵێم ده‌درێت، چونکه‌ مه‌رج نییه‌ ته‌وێڵه‌ شتێک بوو وه‌کو هه‌موو ڕووداوه‌کانی پێشوو به‌درێژایی ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ جه‌نابی مام جه‌لال له‌و مه‌سه‌لانه‌ ئاماده‌ییم هه‌بووه‌ له‌ ته‌وێڵه‌ سێ جار کۆبوونه‌وه‌ کراوه‌ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی که‌ ڕۆیشتووه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ کۆبوونه‌وه‌ی چواره‌م. "

ئێران په‌یامه‌که‌ی چییه‌ له‌ ته‌وێڵه‌وه‌ بیه‌وێت بیگه‌یه‌نێت؟
لەوبارەیەوە نازم دەباغ دەڵێت" من پێموایه‌ په‌یامه‌که‌ی هیچ جیاوازی نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌سلێمانی بیدات یان له‌هه‌ولێر بیدات"

" .....ئاشکرابوو کە کورد چ زیانێکی لێکرد "

ئایا ئێران هیچ فشارێک له‌ یه‌کێتی یان له‌ پارتی ده‌کات بۆئه‌وه‌ی کاندیدی خۆیان بکشێننه‌وه‌ و یه‌کێکیان کاندیدی هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار؟

لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" من هه‌ستم پێنه‌کردووه‌ هه‌تا ئێستا، خۆی له‌ ڕاستیشدا نه‌ک له‌ یه‌کێتی و پارتی هه‌تا له‌عێراقدا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌و فشاره‌ بکات و بڵێت ته‌نها ده‌بێت ئه‌وه‌ ببێت، به‌ڵکو له‌هه‌وڵدایه‌ که‌ ڕێکبکه‌ون له‌نێوان خۆیاندا چونکه‌ به ‌بڕوای من کێشه‌ی گه‌وره‌ ئێستا سه‌رۆک کۆمار نییه‌ به‌ڵکو کێشه‌ی گه‌وره‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌ . "

سەبارەت بەوەی ئایا ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌م داواکاری و ئامۆژگاریانه‌ی (وەک خۆت دەڵێی) ئێران که‌ هه‌میشه‌ پێی وتوون ده‌بێت یه‌کبگرن ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌م ئامۆژگاریانه(وەک خۆت دەڵێیت)‌ نه‌ڕۆن و به‌و شێوازه‌ نه‌که‌ن کورد چی زیانێک ده‌کات؟

لە وەڵامدا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران وتی" پێموایه‌ له‌ڕابردوو هه‌تا ئێستا کورد ئه‌و ئامۆژگاری یان ئه‌و ڕاسپاردانه‌ یان ئه‌و ئاراسته‌ سیاسیه‌ی که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران و ولاتانی ھاو پەیمان گه‌یاندویانە به‌هه‌موو به‌رپرسانی کورد، به‌تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم ئاشکرابوو کە کورد چ زیانێکی لێکرد، چونکه‌ به‌شێکمان له‌ خاکی کوردستان له‌ده‌ستدا هه‌روه‌ها کێشه‌کان قوڵتر بوونه‌وه‌، ئێستاش ده‌بینین له‌گه‌ڵ عێراقێکداین که‌ هه‌ر ڕۆژه‌ له‌ دادگای فیدڕاڵی بڕیار ده‌رده‌که‌ن و بەھانەیەک دەگرن بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان سنووردار بکرێت، بۆیه‌ پێموایه‌ تاکه‌ هێز و توانا که‌ ده‌توانێت مافه‌کانی کورد دابین بکات تەنھاو تەنھایەکریزی و رێک کەوتنی ناو خۆیە . هه‌تا ڕاده‌یه‌کیش ئێران بۆ ئه‌م بۆچونە‌ پشتیوانه‌ که‌ ده‌بێت کورد له‌نێوان خۆیدا ڕێکبکه‌وێت مافەکانی لە چوارچیوەی دەستور دابین بکات ، له‌کاتێکدا سونه‌ چونکه‌ کێشه‌ی نه‌بوو بۆ ئێرانیش کێشه‌ نه‌بوو ڕێککه‌وتن و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیان هه‌ڵبژارد و ته‌واو، به‌ڵام ئێستا سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێکەوە دوکێشەن دوبارەی دەکەمەوە گرنگتر دیاری کردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە بەرێککەوتنی زۆرینەی شیعە"

" من خۆم ترسم هه‌یه‌........ "

نازم دەباغ نەیشاردەوە کە ترسی لەوە هەیە، ئەگەر شیعە ڕێکبکەون، ئەوا چاوەڕێی ڕێککەوتنی کورد نەکەن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، لەو ڕووەوە دەباغ نمونەی بۆ ترسەکەی هێنایەوە، و دەڵێت" خۆم ترسم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دیاری بکرێت، پێموایه‌ کاتی خۆیشی عه‌بادی وایکرد کاتێک بڕیاریدا حکومه‌تی پێکهێنا کورد له ‌سلێمانی خه‌ریکی کۆبوونه‌وه‌ بوو له‌ماڵی کاک نه‌وشیروان ئه‌و (عەبادی) کابینه‌شی پێکهێنا، ئه‌وکاته ‌بۆی هه‌یه‌ په‌رله‌مانی عێراقی خۆی بڕیار بدات و سه‌رۆک کۆمار ده‌ستنیشان بکات، به‌ڵام به‌ڕه‌چاوکردن و دیاریکردنی ئه‌و کاندیدانه‌ی که‌ کورد هه‌یه‌تی کاندیدێکیان پارتیه‌ و کاندیدێکیان یه‌کێتیه‌ له‌ په‌رله‌مان وه‌کو ئه‌زموونی ساڵی 2018 ساغ ده‌کرێته‌وه‌ ئه‌وکاته‌ لایه‌ک زیان ده‌کات و لایه‌ک قازانج .چونکە ئه‌گه‌ر کورد خۆی ڕێکنه‌که‌وێت خۆ عێراق کارەکانی خۆی دوا ناخات و ئەوەندە پەرۆشی کورد نین.... چاوەروان نابن تا کورد که‌ی ڕێکده‌که‌وێت و کێ ده‌بێته‌ سه‌رۆک کۆمار. "

" ئاگام لێیه‌ ئێران له‌جموجۆڵدایه‌ بۆئه‌وه‌ی ناوبژی بکات یان پێشنیار بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی "

نازم دەباغ وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە، کە دەنگۆی ئەوە هەیە، "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌دوای جه‌ژن پارتی و یه‌کێتی به‌نێوه‌ندگیری ئێران کۆده‌بێته‌وه"

لەوڕووەوە دەباغ دەڵێت" من نازانم، به‌ڵام ئاگام لێیه‌ ئێران له‌جموجۆڵدایه‌ بۆئه‌وه‌ی ناوبژی بکات یان پێشنیار بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه،‌ به‌ڵام ئێران ناتوانێت بڕیاره‌کانی خۆی فه‌رز بکات به‌سه‌ر یه‌کێتی دا یان به‌سه‌ر پارتیدا، پێویسته‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به‌ پارتی و یه‌کێتیه‌وه‌ خۆیان بتوانن خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره‌ بن، تا له‌ جیاتی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت به‌ڵکو دڵخۆشی و پیرۆزباییان لێبکرێت که‌ بڵێن ئێمه‌ ئه‌وه‌مانکرد له‌ قازانجی کورد و له‌قازانجی عێراقیش. "

"بڕواناکه‌م، به‌ڵام له‌سیاسه‌تیشدا مستحیلات نییه‌"

بۆچی هیچ ئه‌گه‌رێک هه‌یه‌ که‌ به‌سەریاندا بسه‌پێنرێت؟
وەڵامەکەی نازم دەباغ بەمجۆرە بوو" من بڕواناکه‌م، به‌ڵام له‌سیاسه‌تیشدا مستحیلات-مه‌حاڵ نییه، بەڵکو‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه‌. "

پەڕەى 8 لەکۆى 285 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی