سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22-2-2015، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و تیمى كوردستان له به‌غدا، له ته‌لارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له هه‌ولێر ساز كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ره‌تا په‌یامى ڕێز و پێزانینى ئاراسته‌ى خۆڕاگریى پێشمه‌رگه و به‌رگه‌گرتنى فه‌رمانبه‌ران و تێكڕاى چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى كرد، كه له‌م دۆخه هه‌ستیار و قورسه داراییه‌دا خۆڕاگرن و پشتیوانیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ده‌رباره‌ى دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عیراق پێشكه‌ش كرد و ته‌واوى پابه‌ندیى خۆى به جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دووپات كرده‌وه، كه بووه‌ته یاساى بودجه‌ى فیدرالى بۆ ساڵى 2015.
ئه‌وه‌ش ڕوون كرایه‌وه له لایه‌ك هه‌ندێ گرفتى ته‌كنیكى و لێكنه‌گه‌یشتن هاتۆته به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى له عیراقدا هه‌ن كه نایانه‌وێت نێوانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال باش بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كرا كه نوێنه‌رانى كورد له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى فیدرال ڕۆڵى ته‌واوى خۆیان گێڕاوه و ده‌گێڕن له‌پێناو پابه‌ندبوونى هه‌ردوولا به ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه له‌پێناو گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌كى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له گرفته ته‌كنیكییه‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ى لێكنهگهیشتنهكان، ئاماده‌ن سه‌ردانى به‌غدا بكه‌نه‌وه و له‌وڕووه‌شه‌وه تیمیكى له وزیره كورده‌كانى حكوومه‌تى فیدرال ڕاسپارد تا گفتوگۆكانیان ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌ست پێبكه‌ن.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا باسیان له گرنگیى جێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوون به یاساى بودجه‌ى 2015ه‌وه كرد و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه داواكاره حكوومه‌تى فیدرال به‌پێى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2015، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماف و پشكى هه‌رێمى كوردستان بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زیاتر له پلانێك بۆ چۆنیه‌تیى دابینكردنى مووچه‌ى پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران تاوتوێ كرا و بڕیار درا ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌ره له‌پێشى حكوومه‌ت، دابینكردنى به‌په‌له‌ى مووچه بێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا ئه‌و كۆبوونه‌وانه به شێوه‌یه‌كى ده‌وریى هه‌ردوو مانگ جارێك درێژه‌یان هه‌بێت و لیژنه‌یه‌كیش بۆ هه‌ماهه‌نگیى خێرا له نێوان هه‌ردوولادا پێكهێنرا.
بۆ تاوتوێكردنی ڕه‌وش و بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژه‌تیرۆر و قه‌یرانى دارایى و كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/2/2، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی به‌شداری حكوومه‌ت، كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كانیش ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، سوپاس و ده‌ستخۆشیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌رله‌مانته‌ران و فراكسیۆن و لایه‌نه‌كانى كوردستان له په‌رله‌مانی عیراقى فیدرال دووپات كرده‌وه كه كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدرال، نموونه‌یه‌كی زۆر باشیان له هه‌ماهه‌نگی، یه‌كڕیزی و كاری پێكه‌وه‌یی نیشان دا و ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌یان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌وته‌وه و به مایه‌ی ڕێز و پێزانینی له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر گوتاری میدیاییى لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ت و دووپاتی كرده‌وه كه گوتاری میدیاییی لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدارى حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ بنه‌ماى كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شیی حكوومه‌تی بنكه‌فراوان یه‌ك ناگرێته‌وه، به جۆرێك كه لایه‌نه سیاسییه‌كان له حكوومه‌تدا یه‌كڕیز و یه‌كگرتوون و له میدیاشدا، ئۆپۆزسیۆنن. جه‌ختیشى له‌سه‌ر گرنگیى هه‌بوونى به‌رنامه و گوتارێكى هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخى ئێستا كرده‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌مووان پێكه‌وه به هه‌مان گیانى كارى پێكه‌وه‌ییى حكوومه‌تى بنكه‌فراوان و وه‌ك خاوه‌نى حكوومه‌ت و به‌رپرس به‌رامبه‌ر به دۆخه‌كه، ڕه‌فتار بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان وه‌زیرى پێشمه‌رگه ده‌رباره‌ى دوایین ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ده‌رباره‌ى قه‌یران و كێشه دارایییه‌كان و به‌رنامه و هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دابینكردنى داهات، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانیش ده‌رباره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وت و ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و توانا و كێشه‌كانى وه‌زاره‌ت و ڕۆڵى وه‌زاره‌ت له دابینكردنى پێداویستییه دارایییهكانى هه‌رێمدا، پوخته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد و وه‌ڵامى پرسیارى به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، دایه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌چاوكردنى دۆخى هه‌رێمى كوردستان كه به هه‌موو پێوه‌رێك له حاڵه‌تى شه‌ڕدایه، وه‌لانانى ناكۆكییه حزبییه‌كان و گرنگیى یه‌كڕیزى و ته‌بایى و یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵگاى كوردستان به‌گشتى، هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاریى هه‌مه‌لایه‌نه و هاوكاریكردنى حكوومه‌تى بنكه‌فراوان بۆ ڕووبهڕووبوونهى كێشه و قه‌یرانه‌كان و دانانى پلان و به‌رنامه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، به‌هێزكردنى پێشمه‌رگه و به‌ده‌ستهێنانى هاوكارى و پشتگیریى سه‌ربازى بۆ هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى كه‌ناڵه سیاسى و دیپلۆماسییه‌كانى هه‌رێمه‌وه، جه‌ختى له‌سه‌ر كرایه‌وه.
به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه، وێڕاى دووپاتكردنهوهى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و ده‌ستخۆشى و پیرۆزبایى له پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌ش به ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و توركیا و ئێران كرد كه له شه‌ڕى دژى تیرۆردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و وێڕاى سوپاسكردنى هاوكارییه سه‌ربازى و مرۆییه سنوورداره‌كانى حكوومه‌تى فیدرال، جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى عیراق ده‌بێ زیاتر هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، كه ئێستا له جیاتى هه‌موو جیهان له‌گه‌ڵ تیرۆر له شه‌ڕێكى قورسدایه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا له ماوه‌یه‌كى داهاتووى نزیكدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى لایه‌نه به‌شداره‌كانى حكوومه‌تى بنكه‌فراوان ببه‌سترێت و تیایدا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌یرانه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، پلان و به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه كه له ئاست ڕووداوه‌كان و دۆخه‌كه‌دا بێت، ئاماده بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٥ـی ١ـی ٢٠١٥ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد.
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان به‌ناوی خۆیان و دانیشتووانی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێزانینی خۆیان ئاراستەی سه‌رۆك بارزانی کرد کە خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی به‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌كات و سوپاسی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد بۆ گیانفیدایی و ئازایەتییان لە وەدەرنانی تیرۆریستان. هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆیان ئاراستەی خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدان كرد كه به خوێنی خۆیان شكستیان به داعش هێناوه و ڕایانگەیاند کە ئه‌وان قه‌رزداری پێشمه‌رگه‌ن و هیچ كاتێك ئازایەتیی پێشمەرگە له یاد ناكرێت و مێژوو ئه‌و گیانفیداییه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار ده‌كات. سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشیان كرد بۆ له‌باوه‌ش گرتن و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان.
شاندی میوان جه‌ختیان كرده‌وه، كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی پارێزگای نەینەوا تێك بدات. له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له قۆناغی دوای وه‌ده‌رنانی داعش و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و درزه كرا، كه داعش به ره‌فتاره نامرۆڤانەكانی دروستی كردووه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا، شاندی میوان پوخته‌یه‌كیان له كار و چالاكییه‌كانی خۆیان، پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد و ڕایانگەیاند کە هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنەکە به دڵ و به گیان وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كەن، هه‌روه‌ها داوایان له سه‌رۆك بارزانی كرد له پاڵپشتیكردنی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌رده‌وام بێت.
لە بەرانبەردا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد و كورته‌یه‌كی له باره‌ی سەرەتای پەلاماری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش باسكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هاتنی داعش زیانێكی گه‌وره‌ی به ئیسلام و هەموو پێکهاتەکان گه‌یاند، بۆیە لەناوبردن و دەرکردنی تیرۆریستان ئەرکی هەمووانە و پێویستە هەموو لایەنەکان تواناکانیان یەک بخەن و ڕێگە نەدەن مەرامی تیرۆریستان بێتەدی و دەبێ دەرکردنی تیرۆریستان ببێتە ئەولەویەتی هەمووان.
سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند كه به پێی توانا پاڵپشتی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌كات، چونكه نوێنه‌رایه‌تیی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی ئه‌و پارێزگایه ده‌كات. له‌باره‌ی ژیان و گوزه‌رانی ئاواره‌كانیش، سه‌رۆك بارزانی گوتی: چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی بریتییە لە ڕزگار کردنی ناوچەکانیان و گەڕانەوەی ئاوارە و لێقەوماوان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. هەروەها جەختیشی کردەوە کە دوای وه‌ده‌رنانی داعش ده‌بێ زیاتر بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان بەهێز بکرێنەوە و نابێ رێگە بدرێت شه‌ڕی داعش ببێته هۆكارێك بۆ دروستكردنی ململانێی نه‌ته‌وه‌یی.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا ئەندامانی شاندی میوان پرسیار و سەرنجی خۆیان لەبارەی ڕەوشی ئێستای پارێزگای نەینەوا و پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە خستەڕوو و لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە وەڵام درانەوە.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 29-1-2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ستیوارد جۆنز، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، دوایین ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عیراق، دوا پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر به تیرۆرستانى داعش، هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش هێرشه ئاسمانییه‌كان و كاریگه‌رییان بۆ شكاندنى دوژمن، قۆناغه‌كانى داهاتووى شه‌ڕ و پرسى ئازادكردنى مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هێزه‌كانى سوپاى عیراق و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به شه‌ڕه‌وه، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى، پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنه‌كانى له پێشمه‌رگه كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له پشتیوانیكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى و ستایشى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى كرد و داواى كرد كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هاوكاریى زیاترى سه‌ربازى و مرۆیى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20-1-2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆكى ڕووسیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئافریكا و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه به‌ڕێز میخائیل بۆ‌گدانۆڤ و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران و پیاوانى كار و نوێنه‌رانى هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌تى ڕووسیا، پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆك پوتین ڕایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان بن و له چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدانى هه‌ماهه‌نگیى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و مۆسكۆ بكۆڵنه‌وه، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه. هه‌روه‌ها باس له پهیوندییهكانى نێوان هه‌ردوو گه‌لى كوردستان و ڕووسیا كرا كه ده‌گه‌ڕینه‌وه ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى ڕابردوو كاتێك ئه‌و سه‌رده‌مه جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانى و هاوهڵانى له ڕووسیا ماونه‌ته‌وه.
شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش و سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانى پێشمه‌رگه و گرنگى و كاریگه‌ریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر كه مه‌ترسییه‌كى جیهانییه، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، تیایدا باس له گرنگیى هه‌ماهه‌نگى و گۆڕینه‌وه‌ى زانیاریى هه‌واڵگرى له نێوان ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستان كرا و شانده‌كه پشتگیریى ڕووسیایان بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانى ڕووسیا بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى ڕووسیاى كرد كه له ڕووى مرۆییه‌وه هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و كۆمه‌ك و یارمه‌تیى مرۆیى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه.
له دیداره‌كه‌دا كارى كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تیش له بوارى هاریكاریى وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ كار و چالاكیى كۆمپانیا بارزگانى و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به چاوى بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسیا و كۆمپانیا ڕووسییهكانیش هه‌موو ده‌رفه‌تێكیان هه‌یه له بواره جیاكاندا له هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن، هه‌رێمى كوردستانیش ده‌توانێت له زۆر بواردا سوود له ئه‌زموون و پسپۆڕییه‌كانى ڕووسیا وه‌ربگرێت.
له لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، ڕه‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و بارودۆخى سووریا به‌تایبه‌تى خرایه به‌ر باس و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى گوتى: كێشه‌ى سووریا له ڕێگه‌ى شه‌ڕه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت و ده‌بێ له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌رێكى سیاسیانه‌ى بۆ بدۆزرێته‌وه. كار و چالاكییه‌كانى كونسولخانه‌ى گشتیى ڕووسیا له هه‌ولێر و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. هه‌روه‌ها شاندى ڕووسى خۆشحاڵى و پشتگیریى خۆى بۆ دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراق ده‌ربڕى.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2015/1/13به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جه‌نه‌رال ساموێل مایاڵ نوێنه‌رى تایبه‌تى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆ ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌ڕێز كونسولى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازیى به‌ریتانى پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز مایاڵ ڕایگه‌یاند بۆ ئاشنابوونى زیاتر به پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و بارودۆخى مه‌یدانى و پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه و به‌رنامه‌ى مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى كه له لایه‌ن به‌ریتانیاوه پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كرێ، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و تیشكیان خسته سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه، به‌تایبه‌تیش سه‌ركه‌وتنى ناوچه‌كانى شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریان كه به سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى له قه‌ڵه‌م دا و پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشییان له پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ها هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆیان بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه ده‌ربڕى.
نوێنه‌رى تایبه‌تى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆ ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها داواى كرد كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواكارى و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانى خۆى له ڕاپۆرتیكدا پێشكه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى به‌ریتانیا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت و هاوكاریى زیاترى پێشمه‌رگه بكرێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه و حكوومه‌تى به‌ریتانیاى كرد كه به‌شێكى گرنگى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییه له دژى تیرۆرستانى داعش و دووپاتى كرده‌وه كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى به‌ریتانیا و به‌تایبه‌تیش مه‌شق و ڕاهێنانى هێزه سه‌ربازییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه، سوودێكى زۆرى به پێشمه‌رگه گه‌یاندووه و هیواى خواست كه پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/1/11، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو "ئوزولا فۆن دێر لایه‌ن" وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له چه‌ند به‌رپرسێكى سه‌ربازى و سیاسى و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانته‌ران و باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له عیراق و كونسولى گشتیى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا خاتوو "فۆن دێر لایه‌ن" وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى له كوردستان لێى كراوه، ڕێز و پێزانینى خۆى و حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه ئه‌ڵمانیا به چاوى ڕێز و پێزانینه‌وه ده‌ڕوانێته پێشمه‌رگه كه له به‌ره‌كانى جه‌نگى دژى داعشدا، له جیاتى هه‌موو جیهانى ئازاد له شه‌ڕدایه و نرخێكى زۆرى پێشكه‌ش كردووه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و هێزه تیرۆرسته زۆر كاریگه‌ر بووه و پێشمه‌رگه سه‌لماندى كه داعش هێزێك نییه له‌ناو نه‌چێت، یان نه‌شكێت.
هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى پێشكه‌ش به كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان و گه‌لى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا و دنیاى ئازاد له پشتگیرى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن. دڵگرانیى خۆیشى بۆ هێرشه تیرۆرستییه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى پاریس نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد كه بۆ جارى دووه‌مه دێته هه‌رێمى كوردستان تا له نزیكه‌وه ئاگادارى بارودۆخه‌كه و دوایین پێشهاته‌كان بێت، سوپاس و پێزانینى خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ هاوكارییه سه‌ربازى و مرۆییه‌كانى ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و جۆرى چه‌ك و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه بۆ پێشمه‌رگه، كاریگه‌رییه‌كى به‌رچاوى له گۆڕینى هاوكێشه‌كانى شه‌ڕدا هه‌بووه و له سه‌ركه‌وتن و پێشڕهوییدا، هاوكارییه‌كى زۆرى پێشمه‌رگه‌یان كردووه. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام پێویستى به یارمه‌تى و هاوكاریى زیاترى سه‌ربازى هه‌یه.
تاوتوێكردنى ڕه‌وشى عیراق و پێشهاته سیاسى، سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كان و بارودۆخى ناوچه‌كه به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/1/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ناحیه‌ی سنوونێ و مه‌زارگه‌ی شێخ شه‌رفه‌دینی له چیای شه‌نگال كرد.
سه‌ره‌تا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوچه‌كه و نوێنه‌رانی خه‌ڵكی ئێزدی له‌و سنووره، دوایین ڕه‌وش و بارودۆخی ناوچه ئازادكراوه‌كان و پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوان و پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه و كاراكردنه‌وه‌ی داموده‌زگا حكوومییه‌كانی تاوتوێ كرد و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی داموده‌زگا كارگێڕییه‌كان و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه و ڕێگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیان خۆش بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمی تایبه‌تی حكوومی، سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن تا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر پێویستییه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ئاماده بكات.
به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی ئه‌و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه ئێزدییانه‌ی كرد، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داعشه‌وه، له ناوچه‌كه و چیای شه‌نگال مانه‌وه و به‌رگرییان كرد و گوتی: سه‌ری ڕێز و نه‌وازش به‌رامبه‌ر شه‌هیدان داده‌نوێنینن، هه‌ره‌وه‌ها ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و پێزانیمان بۆ ئه‌و قاره‌مانانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه مانه‌وه و مه‌ردانه به‌رگرییان له ناوچه‌كه و له چیای شه‌نگال و مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دین كرد و به‌تایبه‌تی باسی له ڕۆڵی دیاری فه‌رمانده ئێزدییه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڕێزان قاسم شه‌شۆ، قاسم سمێر، قاسم دربۆ، خه‌له‌ف مراد عتۆ هه‌بابی و فه‌قیر به‌ده‌ل ئلیاس، كرد.
دوای ئه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دینی به‌سه‌ر كرده‌وه و له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووساندا گوتی: ’’هاتنی ئێمە بۆ مەزارگەی شەرفەدین و دیتنی ئەو قارەمانانەی کە چەندین مانگە بەرگرییان کردووە و ماندوو بوونە لە چیای شه‌نگال، یەکەم شت بۆ ئەوە بووە کە بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه دەستخۆشییان لێ بکەین و پێیان بڵێین ڕێزگرتنی ئێمە بۆ خەبات و ماندووبوونی چەند مانگەی ئەوان و ئەو بەرگرییەی ئەوان کردوویانە لە چیای شه‌نگال یەکجار زۆرە. دووەمیش سەردانمان بۆ مەزارگەی شەرفەدین پەیامی ئێمەیە بۆ خوشک و برا ئێزدیەکانمان و پێیان دەڵێین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزی بۆ ئەوان هەیە و پێیان دەڵێین ئێمە لە برینی قووڵی ئێوە تێدەگەین، بەڵام سوپاس بۆ خودا کە لە ئەنجامی خەبات و ماندووبوونی ئەو قارەمانانە، ئێستا ئەو ناوچەیە بە تەواوی ئازاد کراوە و سوپاسی ئەو قارەمانانە دەکەم کە نەیانهێشت ئەم شوێنە پیرۆزەی ئێزدییەکان بکەوێتە دەستی چەکدارانی داعشه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناوچه‌كه به تێروته‌سه‌لی باسی هەنگاوەکانی دواترمان کرد لە ڕووی ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری، کە چۆن خزمەتگوزاریی كارگێڕی بۆ خەڵکی ناوچەکە دەستەبەر بکەین و هیوادارین لە هەنگاوەکانی دواتردا و دوای ئازادکردنی تەواوی شه‌نگال، خزمەتگوزاریی تەواویان بۆ دەستەبەر بکرێت و ژیان بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و خەڵکەکەشی بگەڕێننەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ناوچەکە و خەڵکەکەی به‌ڕێز سەرۆک وەزیران گوتی: “بە دڵنیاییەوە هەر من نیم، دوای منیش دیسان لیژنەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ناوچەکە دەکەنەوە و مەبەستی ئێمە ئەوەیە کە هەر شتێک لە توانادا بێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە و گەڕانەوەیان، هەر شتێک پێویست بێت و ئەرکی ئێمە بێت، بە دڵنیاییەوە ئێمە وەک حکوومەت ئەرکی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین”.
ده‌رباره‌ی پرسی بەجینۆسایدناساندنی ئەوەی لە شه‌نگال ڕووی داوە، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: ”ئێمە بۆ ئەو مەبەستە ئێمە لیژنەمان پێکهێناوە و دوو وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەکەدا بەشدارن، لەگەڵ هەندێ شایەتحاڵی ڕووداوەکان. هەوڵەکانی ئێمە وەک حکوومەت لەوبارەیەوە بەردەوامن، چونکە بە ڕاستی بڕوای ئێمە وایە ئەو ڕووداوەی بەسەر ئێزدییەکاندا هات، بە هەموو پێوەرەکان جینۆسایدە و هەر هەوڵێک پێویست بکات بۆ بەنێونەتەوەییی ناساندنی ئەو ڕووداوە بە جینۆساید، ئەوا بێ دوودڵی حکوومەت ئەنجامی دەدات”.
لەبارەی وەستانی پێشرەوییەکانی پێشمەرگەشه‌وه بۆ ناو شه‌نگال، به‌ڕێز سەرۆک وەزیران گوتی:”لە ڕاستیدا ئەو بەرنامەیەی کە یەکەمجار دانرا، سەنتەری شه‌نگال لە پلانی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگەدا نەبوو، بڕیار نەبوو جارێ پێشمەرگە بچێتە ناو شه‌نگاله‌وه، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە تەنها بۆ ڕزگارکردنی چیای شه‌نگال و سنوون و دەورووبەری بوو، ئێستا بە دڵنیایەوه پێشمەرگە لە ڕوانگەی سەربازییەوە سەیری شه‌نگال دەکات و هەر کاتێ شه‌نگال ببێتە ئامانجی ڕزگارکردنی لە لایەن پێشمەرگەوە، ئەوا دەکەوێتە ناو بەرنامەی ئۆپەراسیۆنەکانەوە”.
لەبارەی کاتی ڕزگارکردنی ئه‌و ئافره‌ته ئێزدییانه‌شه‌وه كه له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه ڕفێنراون، به‌رێز سەرۆک وەزیران گوتی: "هەموو بابەتێک لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس ناکرێن، بەڵام دەمەوێ هەموو خەڵک و ئێزدییەکان دڵنیا بکەمەوە کە هەوڵەکانمان بەردەوامن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز شێخ ئیسماعیل، پیاوی ئایینیی ئێزدی و مجێوری مه‌زارگه‌ی شێخ شه‌رفه‌دین، ده‌رباره‌ی سەردانی به‌ڕێزان سەرۆک بارزانی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چیای شه‌نگال گوتی "ئێمە زۆر خۆشحاڵ بووین بە هاتنی به‌ڕێزان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت بۆ چیای شه‌نگال و مەزارگەی شەرفەددین’’.
هەروەها گوتی: ’’سەردانی به‌ڕێز سەرۆکی حکوومەت بۆ مەزارگەی شەرفەددین بە واتای سەردانی بەڕێزیانە بۆ ماڵی تەواوی ئێزدییەکان و ئەمرۆ بۆ ئێمە بووە جەژن. هیوادارین هاتنەکەی ببێتە خێر بۆ چیای شه‌نگال و هیوای خواست بە پشتیوانی خودا و سەرۆک بارزانی و جەنگاوەرە ئیزدییەکان و قاسم شەشۆ و هەموو ئێزدییەکان، شه‌نگالیش بە تەواوی ئازاد بکرێت’’.
هەروەها گوتی: ’’دوای کردنەوەی ڕێگەی چیای شه‌نگال، هاوکارییەکان بە بەردەوامی گەیشتوونەتە خەڵکەکە و هیوادارین ئەو هاوکاریانە بەردەوام بن و گوتی: دواکاریی هەرە گرنگمان ئەوەیە هەوڵ بدرێت ئەو کچ و ژنە ئێزدییانەی کە تا ئێستا لە دەستی چەکدارانی داعشدان، ڕزگار بکرێن و داوکارایی دووەممان ئەوەیە کە شه‌نگال ببێتە هەرێمیکی ئێزدی کە سەر بە هەرێمی کوردستان بێت و تەزووی کارەباشمان کە بە هێڵەکانی مووسڵەوە بەسترا بوون، لەمەودوا بە هێڵەکانی هەرێمی کوردستانه‌وه ببەسترێتەوە”.
لە لایەکی دیکەوە به‌ڕێز قاسم شەشۆ یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی کوردانی ئێزدی كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له چیای شه‌نگال مایه‌وه و به‌رگری كرد، گوتی:”هاتنی به‌ڕێز سەرۆک بارزانی و ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو ناوچەیە مێژوویەکە، کە هیچ کاتیک لەبیر ناکرێت و جێگەی دڵخۆشی و سەربڵندیی ئێمەیە. دەمانەوێت لە ڕاگەیاندنەکانەوە بەو خەڵکە بڵیین کە پێشتر دەیانگوت پێشمەرگە لە شنگال ڕای‌کرد، با ئێستا بزانن کە پێشمەرگە بە خوێن و شەهیدبوون، برینداربوون، هاتن و ڕێگەی چیای شه‌نگالیان کردەوە و سەرۆک بارزانی هاتە چیای شه‌نگال و مەزارگەی شەرفەدین، وەک چۆن ئێستا دەیبینن کە سەرۆکی حکوومەتیش لەبەردەم دەرگای مەزارگەی شەرفەدینە و بەو خەڵکە دەڵێین؛ ئەوان ناتوانن فێڵمان لێبکەن و گاڵتە بە عەقلی خەڵکی ئێمە بکەن.
هەروەها لەبارەی چەند لێدوانێکەوە کە گوایە دەگوترێ شه‌نگال بکرێتە هەرێمی سەربەخۆ کە سەر بە هەرێمی کوردستان نەبێت، به‌ڕێز قاسم شەشۆ گوتی: "ئێمە لە ڕاگەیاندنەکانەوە هەستمان کردووە کە هەندێ کەس دەڵێن با شه‌نگال هەرێمێکی سەربەخۆ بێت و سەر بە هه‌رێمی کوردستان نەبێت، ئەو کەسانە ناحەزی ئێمەن و ئەوان بەرپرسیار نین لە شه‌نگال و بڕیار لە دەستی ئەواندا نییە، ئێمە بەشیکین لە کوردستان و هەرگیز جیا نابینەوە، بەڵام لە سەرۆکی حکوومەت داواکارین کە شه‌نگال بکرێتە پارێزگا و بە قەزا نەمێنێتەوە’’.
پاشنیوه‌ڕۆش به‌رێز نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر چیای شه‌نگال، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سنووره‌كه و فه‌رمانده ئێزدییه‌كانی پێشمه‌رگه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له چیای شه‌نگال مانه‌وه و فه‌رمانده‌ییی پێشمه‌رگه ئێزدییه‌كانیان كرد و به‌رگرییان له چیای شه‌نگال و ئاواره ئێزدییه‌كان و مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دین كرد، دوایین پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تاوتوێ كرد.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز