به‌غدا ـ ئیرنا ـ "فوئاد مه‌عسوم" سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ باڵوێزی نوێی ئێران له به‌غدا، جه‌ختی کرد له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات له‌م قۆناغه نوێیه و گوتی: بۆ گەشەپێدانی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌م.
بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی ئیرنا، "حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر" باڵوێزی ئێران له عێراق شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ "فوئاد مه‌عسوم" سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق دیدار و چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا.
دانایی فه‌ر یه‌که‌مین باڵوێزی بیانی دانیشتووی عێراقه که له‌گه‌ڵ "فوئاد مه‌عسوم" وه‌کوو سه‌رۆک کۆمار دیدار ده‌کات و له‌و جاوپێکهوتنهدا، وێڕای پیرۆزبایی کردنی هه‌ڵبژاردنی "فوئاد مه‌عسوم" له‌م پۆسته، خۆشحاڵی خۆی له سه‌رکه‌وتنه‌کانی ڕه‌وتی سیاسی و پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق، له ماوه‌ی دیاریکراوی ده‌ستوور ده‌ربڕی.
له به‌رانبه‌ردا "فوئاد مه‌عسوم" ده‌ستخۆشی کرد له پشتیوانییه‌کانی ئێران له ڕه‌وتی سیاسی عێراق و ئاماژه‌ی دایه پێوه‌ندییه باشه‌کانی ئێران و عێراق و وتی: ئێمه هه‌رگیز پێوه‌ندییه باشه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئێران به تایبه‌ت له سه‌رده‌می خه‌بات دژی ڕژێمی سه‌دام له بیر ناکه‌ین.
هه‌ر دوو لایه‌ن له‌م دیداره ڕێگاکانی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی نێوانیان لێکدایه‌وه و جه‌ختیان کرد که به تۆکمه‌کردنی پێوه‌ندییه‌کان له یه‌که‌مایه‌تی به‌رنامه‌کانی هه‌ر دوو لادایه.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات