چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی "شەهرام نازری" له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی
مەنسوور جیهانی ـ "حەمید‌ڕه‌زا عاتفی" ڕۆژنامه‌نوووس و ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بنکه‌ی توێژه‌رانی مۆسیقای ئێران له وتارێکدا به ناوی "ده‌ردێک به‌رانبه‌ر به هه‌زاران ده‌رمان"، چاوی خشاندووه به کۆنسێڕتی مامۆستا "شه‌هرام نازری" له کۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی که له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
یه‌که‌مین کۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به بۆنه‌ی چل و سێیه‌مین ساڵیادی ژینۆسایدی Genocide گه‌لی کوردستان به ناونیشانی "ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی" به ئاماده‌بوون و ئاخاوتنی که‌سایه‌تییه به‌رچاوه سیاسی و زانستییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی جۆراوجۆر، به هه‌وڵی زانکۆکانی سه‌لاحه‌دینی هه‌ولێر، دهۆک و سۆران و هه‌روه‌ها به ده‌نگی گۆرانیبێژی ناوداری کورد مامۆستا "شه‌هرام نازری" به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی "سانیار" به سه‌رپه‌ره‌ستی موزیکزانی بەئەزموونی کورد "فەرید ئیلهامی" له ڕۆژانی ٢ تا ٥ی مایی ٢٠٢٣ له هۆڵی "سه‌عد ئه‌بدوڵڵا" له شاری هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م کۆنفڕانسه زانستییه‌دا، نوێنه‌ری ناوه‌نده جۆراوجۆره‌کان، به‌رپرسانی باڵای سیاسی و که‌لتووری هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی جۆراوجۆر تیایدا ئاماده‌بوون و سه‌باره‌ت به‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه و کۆمه‌ڵوژی دڕندانه‌ی هه‌شتاکانی زایینی هاتنه ئاخاوتن که وێرانبوونی سه‌دان گوندی کوردستان و هه‌روه‌ها شه‌هیدبوونی ده‌یان هه‌زار که‌س له مرۆڤه بێتاوانه‌کانی لێکه‌وته‌وه و له کۆتایی قسه‌کانیاندا ئه‌و ڕووداو دڵته‌زێنه‌یان مه‌حکووم ده‌کرد.
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جۆره به‌رنامانه که له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کاریگه‌ری به‌رچاو و هه‌رمانی له ڕوونکردنه‌وه‌ی زه‌ینی بیره گشتییه‌کانی خه‌ڵکی جیهان داده‌نێت و باشترین کار و شێوازێکی شارستانییه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م جۆره کاره‌ساته دڵته‌زێنانه دووباره نه‌بنه‌وه.
بێگومان ته‌نیا به گه‌شه‌کردنی که‌لتوور و بردنه‌سه‌رێی ئاستی زانسته مرۆییه‌کانه که ده‌توانین به‌رده‌وام هیوامان به ئاسایش و پێشکه‌وتوویی گه‌له‌که‌مان بێت و به‌رپرسانی که‌لتووری هه‌رێمی کوردستان به باشی هه‌ستیان به‌م کاره گرینگه کردووه که هیچ هێزێک به‌رزتر له هێزی که‌لتوور نییه وه‌کوو ژێرخانێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ گه‌شه‌کردنی و به‌ره‌وپێشچوون له هه‌موو کۆڵه‌که گرینگه‌کانی حکومڕانی له‌وانه؛ ئابووری، سیاسه‌ت و زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه.
به‌لام له ته‌نیشت به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆنفڕانسه گرینگه‌دا، ڕووداوێکی به‌نرخ و سرنجڕاکێش هاته ئاراوه که جێی ڕامانه و ئه‌ویش به‌ڕێوه‌چوونی مۆسیقای کوردی بوو له لایه‌ن گرووپی موزیکی "سانیار" به سه‌رپه‌ره‌ستی "فه‌رید ئیلهامی" و به ده‌نگی هه‌رمانی مامۆستا "شه‌هرام نازری".
"شه‌هرام نازری" بێگومان، یه‌کێک له ڕوخساره هه‌رمانه‌کانی مۆسیقای کوردی دێته ئه‌ژمار و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی له ناو خه‌ڵکانی به‌شه جۆراوجه‌ره‌کانی کوردستاندا هه‌یه.
شاره‌زاییه‌کی ئه‌وتۆی له مۆسیقای ئێران هه‌یه، بیرکردنه‌وه، خوێندنه‌وه و ئاگادارییه‌کی باشی له شیعر و ئه‌ده‌بی فارسی هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌زموونی هاوکاری له‌گه‌ڵ موزیکزانانی گه‌وره و به‌رجه‌سته‌ی ئێرانی‌دا هه‌یه و به‌رهه‌می هه‌رمان و مه‌قامی بێوێنه‌ی له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا بڵاوکردۆته‌وه و کاریگه‌ری به‌رچاویی داناوه و جێی په‌نجه‌ی به‌م هونه‌ره ڕه‌سه‌نه‌وه دیاره. هه‌مووی ئه‌م کارانه نازری گه‌یاندۆته لووتکه‌یه‌ک که بۆته شانازی هه‌موو ئێرانییه‌ک و هه‌مووی ئه‌مانه وه‌کوو کانیاوێکی بێوێنه، بنچینه‌ی ئه‌م نه‌مامه جوانه له داوێنی نه‌ته‌وه‌ی کۆنی کورد په‌روه‌رده بووه و به‌سه‌ر ئاسمانی که‌لتوور و هونه‌ری کوردستان باڵی کێشاوه.
نازری وه‌کوو کانزایه‌کی هونه‌ری به هه‌ر دوو زمانی کوردی و فارسی به‌رهه‌می دره‌وشاوه و به‌وپه‌ڕی جوانی و ئاست به‌رزی خوڵقاندووه و ئه‌وه گه‌وره‌ترین و نایابترین تایبه‌تمه‌ندی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌رچاوه‌ی سه‌رده‌می ئێمه‌یه.
لێهاتوویی جوان و خوڵقێنه‌ری نازری له ئاوازدانان و سازکردنی مێلۆدی و ته‌نانه‌ت ژه‌نیاریی، یه‌کێکی دیکه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م گۆرانیبێژه ناوداره‌یه.
بێجگه له ته‌واوی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هونه‌ریانه که تا ڕاده‌یه‌کی که‌م ئاماژه‌ن پێکردن؛ که‌سایه‌تی هونه‌ری نازری که‌سایه‌تییه‌کی ته‌واوکه‌ر و هه‌مه لایه‌نه‌یه و به له‌به‌رچاوگرتنی چه‌ندین ده‌یه چالاکی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌ینی وریا و سروشتی ڕخنه‌گرانه‌ی که هه‌یه‌تی له تێکه‌ڵاوکردنی شیعر و مۆسیقا، وردبینییه‌کی زۆر ژیرانه، ڕازاندنه‌وه و جوانکردنی مێلۆدی و هه‌روه‌ها له چاککردن و چنینی پارچه موزیکه‌کان، شاره‌زاییه‌کی بێوێنه‌ی هه‌یه.
وه‌کوو نووسه‌ری ئه‌م وتاره، به‌خته‌وه‌رم و له هه‌ندێک هاوکارییه‌کانی نازری له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ره به‌ناوبانگه‌کاندا له نزیکه‌وه ئاماده‌بووم و به‌م بۆنه‌یه‌وه له ده‌ربڕینی زۆر ورد و مامۆستایانه‌ی نازری به باشی ئاگادارم.
ئه‌م ده‌سپێکه کورته ئاماژه به‌م خاڵه بوو که هه‌ڵبژاردنی پارچه مۆسیقای "زامی ده‌رد" بۆ پێشکه‌ش کردن له کۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی، به‌و په‌ڕی مامۆستاییه‌وه ده‌ستنیشان کراوه. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که به ده‌ستمان گه‌یشتووه، پلانی به‌ڕێوه‌چوونی مۆسیقای کۆنفڕانس له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا مسۆگر بووه و پێشکه‌ش کردنی پارچه مۆسیقایه‌ک له لایه‌نی هاوچه‌شنی و په‌یوه‌ندی که له بنه‌ڕه‌تدا وه‌کوو ئه‌وه ده‌چێت که بۆ ئه‌م بۆنه‌یه سازکراوه و مۆسیقای بۆ دابه‌شکراوه، جێگای ڕێز و پێزانینه. له هه‌مان کاتدا، هه‌ڵبژاردن و پێشکه‌ش کردنی ئه‌م پارچه مۆسیقایه شاکارێکی بێخه‌وش دێته ئه‌ژمار.
پارچه مۆسیقای "زامی ده‌رد" به ئاوازدانه‌ری "شه‌هرام نازری" به پێی مه‌قامی "مه‌جنوونی"یه که ساڵانێکی زۆر پێش ئێستا به دابه‌شکردنی موزیکزانی کورد "عه‌لیڕه‌زا فه‌یز به‌شی پوور" له ئه‌ڵبوومی "ئاوازی ئه‌ساتیر" واته "مه‌قامه ئه‌فسانه‌ییه‌کان" له ئێران بڵاوبۆته‌وه و زۆر سه‌یره که تاکوو ئێستا له هیچ کۆنسێڕتێک له ناوخۆی ئێران پێشکه‌ش نه‌کراوه.
ده‌قی شیعره‌که کاریگه‌ره و له هۆنراوه‌کانی سه‌ید "ساڵح ماهیده‌شتی"یه که له خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆشه‌ویستێکدا نووسیوییه‌تی؛ زۆر جوان و له ڕاستیدا وشه‌کان، وشه‌ی دیمه‌نییه. سووتانی ناخی به‌جێماوێک که له زوڵم و زۆری زاڵمانی ڕۆژگار، سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌چێت بۆ بیابان و به هۆی کۆچی یار و دیاره‌که‌یدا هاوار ده‌کات، شایه‌د ڕاڤه‌ی ناڵاندنی هونه‌رمه‌ندانه، ڕاڤه‌یه‌کی دوور له زه‌ین نه‌بێت. ئه‌و نه‌وا ئاسمانییه و ئه‌و سۆزه‌ی مێلۆدییه‌که و ئه‌و دابه‌شکردنه‌ی "فه‌رید ئیلهامی" و پێشکه‌ش کردنی بێوێنه و مامۆستایانه‌ی "شه‌هرام نازری" که دزه‌ی ده‌کرده سلوولی تاک تاکی گوێگرانه‌وه؛ ته‌لاری "سه‌عد عه‌بدوڵڵا"ی بردبووه بێده‌نگییه‌کی پڕماناوه. به وته‌ی ئه‌دیبان، شه‌پۆلی مۆسیقا له بن ددانه‌وه تا ناخی گیان، بیسه‌ران و ئاماده‌بووانی داگرتبوو.
پارچه مۆسیقای "زامی ده‌رد"، ده‌ردی کاره‌ساتی کۆمه‌ڵکوژی کورده‌کان له دوای ٣٥ ساڵ له ناخی هه‌موو ئاماده‌بوواندا زیندوو کرده‌وه و تا ئه‌و ڕاده‌یه سه‌رسامی کردن که وه‌سف ناکرێت.
له به‌شێکی دیکه له پێشکه‌ش کردنی مۆسیقای ئه‌م کۆنفڕانسه‌دا، گروپی موزیکی "سانیار" به بێی بوونی مامۆستا نازری چه‌ندین پارچه مۆسیقای ماته‌مین، تایبه‌ت به ڕێوڕه‌سمی کوردی فه‌یلیان پێشکه‌ش کرد. شیعری جوانی "بێهرووز تاهیری" و تێکه‌ڵاوکردنی ده‌نگه چه‌ند هه‌زار ساڵه‌کانی هۆره و مۆر، به وردبینی و شاره‌زاییه‌وه پێکه‌وه چندرابوون که بۆ ساته‌وه‌ختێک هه‌ناسه‌ی هه‌موانی له سینگدا به‌ند ده‌کرد. په‌خشی دیمه‌ن گه‌لێک له ئه‌رشیڤی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی وه‌رگیراو له ئه‌رشیڤی تایبه‌تی توێژه‌ری کورد خاتوو "عه‌داڵه‌ت عومه‌ر" که له لایه‌ن "فه‌رید ئیلهامی" مۆنتاژ کرابوو، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه قه‌واره‌ی زام و ده‌ردی کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلییه‌کانی بۆ ئاماده‌بوانی بیانی به شێوه‌ی وێنه ده‌گێڕاوه.
بێگومان پێشکه‌ش کردنی ئه‌م مۆسیقایه له‌م کۆنفڕانسه‌دا، خاڵێکی گرینگ و به‌رچاو بۆ هه‌موو کاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمه‌که بوو و ده‌بێت سوپاسی تاک تاکی ئه‌ندامانی گروپی موزیکی "سانیار" و "فه‌رید ئیلهامی" سه‌رپه‌ره‌سته هه‌ست ناسک و چالاکه و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌م ساڵیاده بکه‌ین.
ئه‌ندامانی گروپی موزیکی "سانیار" له کۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی بریتی بوون له: "فەرید ئیلهامی" سه‌رپه‌ره‌ستی گرووپ، گۆرانیبێژ و ژه‌نیاری ته‌نبوور، "سابیر نه‌زه‌رگاهی" ژه‌نیاری دیوان، "فه‌ڕنوود ئیلهامی" ژه‌نیاری ته‌نبوور، "ئه‌مین حه‌یده‌ری" ژه‌نیاری عوود، "ئیحسان عه‌بدی پوور" ژه‌نیاری که‌مانچه و زوڕنا، "نه‌بیل یۆسف شه‌ریداوی" ژه‌نیاری ده‌ف، "سپێهر زولنووری" ژه‌نیاری ته‌نبوور، "سه‌عید ئیمامی" ژه‌نیاری ئامێره کوتراوه‌کان، "غه‌زاله شیرازی" ژه‌نیاری چه‌لۆ، "سه‌با محه‌مه‌دی" ئاواز، "سه‌روه‌ناز عاتفی" ژه‌نیاری ته‌نبوور و "دیانا مورادی" ژه‌نیاری ته‌نبوور.
لینکی دانلۆدی کۆنسێڕتەکانی گروپی موزیکی "سانیار" له کۆنفڕانسی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی:
https://we.tl/t-XNYJn6hVxL
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتوو لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پەیوەندی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.
سەرۆکی حکومەت، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران و نەهێشتنی بیرۆکراسی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان خستەڕوو.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەربڕی و خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەڵمانیا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە لە بواری پیشەسازیدا دووپات کردەوە.
شاندی بازرگانی و نوێنەری کۆمپانیا ئەڵمانیەکان ئاماژەیان بە ڕۆڵی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا کرد و ئامادەیی خۆشیان بۆ پەرەپێدانی کار و چالاکی و وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان نيشاندا .
سەرۆکی حکومەت : پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆست بدەین
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،
بەردی بناخەی یەکەم وێستگەی کارەبای بە وزەی خۆر لە پارێزگای هەولێر دانا کە توانای بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات کارەبای هەیە لە کاتژمێرێکدا.
سەرۆکی حکومەت گوتارێکی بەم بۆنەیە پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆست و جێگرەوە بدەین.
ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە :
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان ئامادەبووانی هێژا
سوپاس بۆ ئامادەبوونتان، زۆر زۆر بەخێر بێن.
بۆ من مایەی خۆشحاڵییە كە ئەمڕۆ بەردی بناخەی یەكەم پرۆژەی وێستگەی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەولێر دادەنێین كە توانای بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات كارەبای هەیە لە یەك كاتژمێردا. دەستخۆشی لە وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیاكانی جێبەجێكاری ئەم پرۆژە گرنگە دەكەم. هیوادارم ئەمە ببێتە سەرەتایەك بۆ ئەنجامدانی چەندین پرۆژەی هاوشێوە لە سەرجەم شارەكانی كوردستان.
پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆست و جێگرەوە بدەین، ئێمە پشتیوانییەكی زۆری وەزارەتی كارەبامان كردووە بۆ ئەوەی چاكسازی لەم كەرتەدا بكەن، تا وەكوو بتوانن بە شێوەیەكی باشتر و شایستەتر خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەن. لەم ڕووەوە جێگەی دەستخۆشییە كە وەزارەتی كارەبا دەستی بە پرۆسەی چاكسازی كردووە لە پێناو باشتركردنی ژێرخانی كارەبا و نەهێشتنی سەرپێچی و زێدەڕەوییەكان لەسەر ئەم كەرتە. هەروەها هەوڵیداوە لە ڕێگەی بەكارهێنانی پێوەری زیرەك، ڕێگە لە بەفیڕۆدانی كارەبا بگرێت، سەرەنجام كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتر بكات.
بەڵام بێگومان كەرتی كارەبا پێویستی بە گەشەپێدانی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی باشتر خزمەتی هاووڵاتیان بكات. لەم ڕووەوە پێویستە وەزارەتی كارەبا بە هاوكاریی كەرتی تایبەت، هەموو هەوڵێكی خۆیان بخەنە گەڕ، پلان و ئامادەكاریی پێویست بكەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتواندرێت كارەبای بەردەوام بە هاووڵاتیان بدرێت. كە بۆ نموونە پێویستە یەكێك لە هەنگاوەكانیان بەكارهێنانی وزەی خۆ و سەرچاوەكانی دیكەی وزەی نوێبووەوە یاخود ئەوەی پێی دەڵێن (Renewable Energy) و ژینگەدۆست بێت.
ئێمە دەرفەتی زۆرمان هەیە كە كەرتی كارەبا زۆر لە ئێستا باشتر بكەین، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە هاووڵاتیان بكات. بەڵام لە هەمانكاتدا پێویستە هاووڵاتیانیش هاوكاریی خۆیان و حكوومەت بكەن، ئەویش لە ڕێگەی ڕێگرتن لە بەهەدەردانی كارەبا و كەمكردنەوەی زیادبەكارهێنانی كارەبا و پێدانی ڕسووماتی كارەبا بە شێوەیەكی ڕێك و بەردەوام. بۆ ئەوەی حكوومەتیش بتوانێت بەشێكی خەرجییە زۆرەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دابین بكات و كارەبا بە باشی بە هاووڵاتیان بدات. چونكە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەبێ ئەوە بزانن كە ئەو كارەبایەی لە لایەن كەرتی گشتی و لە لایەن حكوومەتەوە بە نرخێكی زۆر هەرزان پێیان دەدرێت، زۆر كەمترە لە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا. حكوومەت ساڵانە ملیۆنان دۆلار لەم بوارەدا خەرج دەكات كە دەكرێ ئەم بودجەیە زۆر كەم بكرێتەوە، ئەگەر هاووڵاتیان هاوكاریی حكوومەت بكەن.
هاووڵاتیانی بەڕێز دەزانن كە لەو ماوەی رابردوو، ڕاستە ئێمە بەرهەمهێنانی كارەبامان زیاد كردووە، بەڵام تاكوو ئێستا وەكوو پێویست نەمانتوانیوە 24 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین. ئەمەش هۆكاری زۆرە، یەكێك لە هۆكارەكان ئەوەیە كە پێویستی و بەكارهێنانی كارەبا لەم ماوەیەدا زۆر زیادی كردووە. ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان زیادیان كردووە، هەرچەندە ئێمە چەندین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبامان زیاد كردووە، بەڵام نەیانتوانیوە ئەو پێداویستییەی كە كوردستان هەیەتی، دابین بكەن. هەروەك گوتم هەم ژمارەی هاووڵاتیان زیادی كردووە، هەم ژمارەی كارگە و كارخانەكان لە هەرێمی كوردستان زیادیان كردووە، پێویستیی هاووڵاتیانیش یاخود بەكارهێنانی ئامێرە كارەباییەكان بۆ ژیانی رۆژانەیان، زیادیان كردووە.
بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین لێرەدا هاوكاریی یەكتر بكەین، دەڵێم هاوكاریی یەكتر بكەین مەبەستم ئەوەیە هەم حكوومەت بتوانێت باشتر خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیان بگەیەنێت، هەم هاووڵاتی بتوانن ئەركەكەی خۆیان جێبەجێ بكەن. هەردوولامان ئەركمان لەسەرە، حكوومەتی هەرێم ئەركی ئەوەیە خزمەتگوزاریی باشتر بە هاووڵاتیان بگەیەنێت، هاووڵاتیانیش ئەركیان ئەوەیە كە بتوانن ئەو رسوماتە و ئەو بەرپرسیارێتیی و ئەو ئەركە هاوبەشەی دەكەوێتە سەریان، ئەوانیش جێبەجێی بكەن.
هاووڵاتیان، خۆیان لەوانەیە ئەوانەی كە 24 سەعات كارەبایان دەوێت یان پێویستییان پێیەتی و حكوومەت ناتوانێت بۆیان دابین بكات، پەنا دەبەنە بەر موەلیدە، ئەو بڕە پارەیەی كە پێویستە و دەبێ بە موەلیدەكان بدەن، حكوومەت بەرنامەی هەیە بەوەی كە بتوانێت بە ئەركێكی كەمتر، بە نرخێكی كەمتر ئەو كارەبایە بۆ هاووڵاتیان دابین بكات كە 24 سەعاتیش بێت. بەو شێوەیە كە ئەگەر هاووڵاتیان ئەو رسوماتەی حكوومەت داوای دەكات، بیدەن و ئەو ئەرك و بەرپرسیارێتییەی لەسەر شانیانە جێبەجێی بكەن، حكوومەت دەتوانێت بەو شێوەیە ئەو كارەبایەیان بۆ دابین بكات، بە مەرجێك هاووڵاتیانیش رسوماتی خۆیان بدەن بە حكوومەت. ئەو پارەی دەیدەن بە موەلیدەكان، كەمتر لەوەش ئەگەر بدەن بە حكوومەت، دەتوانن خۆیان لە چەند سەرئێشەیەك بەدوور بگرن، یەكێك لەوانە بۆ نموونە دەنگی موەلیدە لە گەڕەكەكان لەوانەیە زۆر ناخۆش بێت، یاخود بۆنی گازوایل، یان لەوانەیە چەندین كێشەی تر، نرخی كارەبا، ئەمانە هەمووی حكوومەت دەتوانێت ڕێك بكەوێت، لەگەڵ كەرتی تایبەت ڕێك بكەوێت و لەگەڵ هاووڵاتی ڕێك بكەوێت. بەو بەرنامانەی كە دامانڕشتووە، حكوومەتی هەرێم بتوانێت كارەبای 24 سەعاتی بە هاووڵاتیان بدات، بە مەرجێك هاووڵاتیانیش خۆیان بە بەرپرس بزانن و ئەوانیش وەڵامدانەوەیان هەبێت بەرامبەر بەو ئەرك و خزمەتگوزارییانەی حكوومەت.
بۆیە من لێرە داوا لە هەموو هاووڵاتیان دەكەم، ئەم حكوومەتە بە هی خۆیان بزانن و خۆیان بە بەشدار بزانن لە بەڕێوەبردنی حكوومەت و بەشدار بن لە حكومڕانی، حكوومەت شتێكی نامۆ نییە و شتێكی جیاواز نییە لە ئێوە، بەشێكە لە ئێوە، ئەركی حكوومەت ئەوەیە خزمەتگوزاری بە ئێوە بگەیەنێت، ئێوەش ئەركتانە هەم وڵاتی خۆتان بپارێزن و ژینگەی خۆتان بپارێزن، ئەوەی لەسەر هەردوولامانە، بتوانین هاوكاریی یەكتر بكەین.
جارێكی تریش دەستخۆشی لە وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیاكانی جێبەجێكاری ئەم پڕۆژە گرنگە دەكەم، هیوادارم پڕۆژەی كارەبا بە وزەی خۆر و وزەی نوێبووەوە و پاك و ژینگەدۆست زیاتر گەشە بكەن لە كوردستان. جارێكی تر دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هیوادارم هەمیشە سەركەوتوو بن و كوردستانیش هەر ئاوەدان بێت.
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
بەبۆنەی شەست و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان، ڕۆڵێکی دیار و خەباتێکی درەوشاوەی هەیە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا، کە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و خەباتی پیشەیی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی مامۆستایان.
لەم بۆنەیەدا ، بە سوپاس وپێزانینەوە ڕۆڵی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنین کە لە قۆناخە جیاواز و سەختەکاندا، درێژەیان بە ئەرکی پیرۆزی خۆیاندا لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و پێگەیاندنی نەوەکانمان.
هیوادارم مامۆستایانی كوردستان، سەرکەوتووانە لە ئەرک و ڕۆڵی کاریگەری خۆیان بەردەوام بن لە پێناو دروستکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی نیشتمانپەروەر و داهێنەر، بۆ ئەوەی بە هاوکاری هەموولایەک، کوردستان زیاتر گەشە بکات و لە هەموو بوارەکاندا پێشبکەوێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا
ساڵيادى شه‌ست و يه‌كه‌مينى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان، له مه‌كته‌بى سكرتاريهتيى يه‌كێتيى مامۆستايان و ته‌واوى مامۆستايانى خۆشه‌ويستى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و ئه‌ركى پيرۆزى مامۆستايان بۆ پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان دهڕوانين و قوربانيدان و هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌يى و مامۆستايه‌تييان له سه‌رده‌مى شاخ و له ئازاديشدا، به به‌رزى دهنرخێنين.
مامۆستايان پێشه‌نگ و كۆڵه‌گه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنن. كاريگه‌ريى ڕاسته‌وخۆيان له‌سه‌ر بنياتنان و پێشخستنى ئاستى كه‌سايه‌تيى قوتابيان هه‌يه، بۆيه ئه‌ركێكى گرنگ و پيرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مايه‌ى هه‌موو ڕێز و ده‌ستخۆشييه‌كن.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانى مامۆستايان دهكهينهوه و هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به ڕێزه‌وه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له هيچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازراودا نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن په‌كى بكه‌وێت.
سڵاو له يادى ئه‌و مامۆستايانه‌ى له‌پێناو ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا، گيانيان به‌خشى.
پيرۆز بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/5/15
ئامانج لە کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی چییە
هه‌ولێر-KDP.info ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/5/2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی سیاسی کوردستانی و عێراقی و بیانی، لە بارزان یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەکرێتەوە، کە مۆزەخانە بەشێکی سەرەکییە.
یادگەی نیشتمانیی بارزانی (بی ئێن ئێم) دەیەوێت ببێت بە سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوە تاکوو نەوەی داهاتوو ئەو ئازار و ناخۆشییانەی نەوەی پێشوو لە یاد نەکەن. یادگەکە سپارد نامەیەکە کە ئاماژە بە مانەوەی گەلی کورد دەکات و نامەیەکی بەردەوامی پێکەوەژیانن و ئاشتی پیشان دەدات. سەردانیکەران و نووسەران دەتوانن لە رێژەیەکی بەرفراوانی سەرچاوەکان لە کتێبخانە و مۆزەخانەکە سوودمەند بن، لەگەڵ هەبوونی کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی کە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بەردەست دەبێت. بی ئێن ئێم هەروەها شوێنی تایبەتی دابین کردووە بۆ سیمینار، کۆنفرانس، و پێشانگاکان. سەردانیکەران دەتوانن گەشتێک بکەن بەناو مێژوودا و لە هەمان کاتیش‌دا دەتوانن چێژ ببینن لە جوانی و دیزاینی مۆدێرنی یادگەکە کە ئاماژە دەکات بە سەرکەوتنی بەرخودانی سەدان ساڵەی گەلی کورد کە لە ئەنجامدا ئازادی بۆ گەلەکەمان دەستەبەر کرد.
دەربارەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی (بی ئێن ئێم)
یادگەی نیشتمانیی بارزانی دامەزراوەیەکی کولتووری هەرێمی کوردستانی عێراقە کە بۆ یادکردنەوەی گیانی پاکی مستەفا بارزانییە، سیمبولی جولانەوەیی بەرخودانی كوردان. بەپێی دیدگای مستەفا بارزانی بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، بی ئێن ئێم رێز لە هەموو ئەو سەرکردە کوردانە دەگرێت کە سەرکردایەتی هەڵمەتە گەورەکانی کوردیان کرد بۆ ئامانجی ئازادی هەمیشەیی. بی ئێن ئێم دامەزراوەیەکی کولتوورییە کە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی هەموو لایەکە کە کۆمەڵەی کوردستان بە چییدا رۆشتوون و چۆن گەیشتوون بەم رۆژەی ئێستا تیایدان. هەروەها بەبیرهێنانەوەیەکە بۆ نەوەکانی کوردستان کە باو و باپیرانیان چۆن بە ناخۆشی و ئازاردا تێپەڕیوون بۆ بەدەسهێنانی مافەکانی ئەوان کە دەتوانن سەردانی ئەم دامەزراوەیە بکەن بەبێ هەبوونی هیچ ترسێک.
ئامانج
ئامانجی بی ئێن ئێم فێرکردن و پێزانینی نەوەی ئێستا و داهاتووە لەگەڵ دەرخستنی چێشتنی ئازارەکانی نەتەوەی کورد شان بە شانی بزووتنەوەی بارزانی و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ یاساکانی پێکەوەژیان، مافی کەمینەکان، و پاراستنی سرووشت.
مۆزەخانە
مۆزەخانەکە بە وردەکارییەکی زۆرەوە دیزاین کراوە بۆ رەنگدانەوەی شاخ و ئەشکەوتەکان کە چەندین ساڵ وەکوو قەڵغانێک نەتەوەی کوردیان پاراستووە، میللەتی کورد هەمیشە ئاماژە بەوە دەدەن کە تاکە هاوڕێیان شاخەکانە بۆیە مۆزەخانەکە ماڵێکە بۆ ئەو هاوڕێ راستەقینانە. بی ئێن ئێم سەردانیکەرانی بەرەو گەشتێکی مێژووی دەبات بەناو رابردوودا لە رێگەی نمایش‌کردنی چەندین وێنە لە گەلەرییەکەی، و پیشاندانی کەل و پەلی مێژووی و چیرۆکێک کە بەپێی کاتی رووداوەکان رێکخراوە.
ژوورە ئەشکەوتەکە
ژووری ئەشکەوتەکە دیزاین کراوە وەکوو ئەو ئەشکەوتەی کە مستەفا بارزانی ماوەیەکی بەرچاوی ژیانی تێدا بردووەتە سەر. بارزانی و هاوەڵەکانی لە کاتی تۆپباران و شەڕەکاندا هەمیشە ئەشکەوتەکانیان بەکارهێناوە وەکوو حەشارگە. هەمیشە ئەشکەوتەکان وەکوو بەشێکی گرنگی ژیانی خەڵکی لادێکان دەمێنێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان.
بەشەکانی بی ئێن ئێم
مۆزەخانەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی یەکێکە لە مۆزەخانە گشتگیرەکان و هەمەجۆرەکان، ئەم دامەزراوە هەوڵدەدات جێگەی رەزامەندی سەردانیکەرانی بێت. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە گۆڕەپانێکی گەورەی لە دەرەوە دابین کردووە کە دەتوانرێت چەندین بۆنەی کولتووری تێیدا ساز بکرێت. ئەم گۆڕەپانە گەورەیە کەش و هەواکەی زۆر هێمن و ئاسوودەی هەیە، کە جوانی سرووشتی ناوچەکە دەردەخات. مۆزەخانەکە سەردانیکەرانی بەرەو گەشتێکی روون دەبات بەناو رابردوودا کە زۆر چیرۆکمان بۆ روون دەکاتەوە.
یادگەکە ژوورێکی شانۆیی هەیە کە لەڕێگەی فیلمی دیکۆمێنتاری کورت پوختەیەکی مێژوویی بارزانی پیشان دەدات وە هەروەها گەلەرییەک کە کاری نیگارکێشە بەناوبانگەکانی ناوچەکە نمایش دەکات.
بی ئێن ئێم هەروەها هۆڵێکی کۆبوونەوە لە خۆ دەگرێت وە چەندین ژووری سیمینار بۆ هەموو جۆرێکی کۆنفرانس و سیمینار. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەوەیە کە رێژەیەکی بەرفراوانی سەرچاوە دابین بکات بۆ لێکۆڵێنەران و خوێنەرە زانیاری خوازەکان.
یادگەی نیشتمانیی بارزانی، کتێبخانەیەکی هەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کتێب و دۆکیۆمێنت لە خۆ دەگرێت. بۆ ئەوانەی کە ناتوانن سەردانی کتێبخانەکە بکەن وە زیاتر بە تەکنۆلۆژیا ئیش دەکەن، دەتوانن دەستیان بگات بە سەرچاوەکان لە کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی. چەندین ژووری بچووک و گەورەی کۆبوونەوەی هەیە وە چەندین شوێنی حەوانەوە و کافتریایەکی گەورە کە دەکرێت تاکوو 300 کەس لە خۆ بگرێت. هەروەها کۆمەڵگەکە دەتوانێت بۆنەی جۆراوجۆر بە ئەنجام بگەیەنرێ کە لە جێگەی رەزامەندی ئێوە دابێت.
ده‌قی وتاری سه‌رۆك بارزانی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی
هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/5/2023 لەژێر چاودێریی سەرۆک بارزانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەستی پێ کرد.
مەراسیمەكە لە ڕێورەسمێكی شكۆداردا بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی و بە ئامادەبوونی سەرکۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چووه، هه‌ر له‌و رێوڕسمه‌دا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، وتارێكی گرنگی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
سیاسەتمەداران
میوانانی بەڕێز
بەخێر بێن لە بارزان، ئەو گوندە بچووكەی لە ڕووبەر و دەوڵەمەندەی بە مێژوو و خەبات و قوربانیدانەكانی لە پێناو ئازادی و كەرامەت. ڕێگەم پێ بدەن زۆر سوپاسگوزاریی خۆمتان پێڕا بگەیەنم بۆ ئامادەبوونتان و بەرگەگرتنی ماندووبوونی گەشتەكەتان، هەست بە شانازی دەكەین بۆ ئامادەبوونی ئێوە لەگەڵمان لەم ڕۆژە مێژووییەدا. جارێكی دیكە سوپاس و پێزانینم دووپات دەكەمەوە و ڕێگەم پێ بدەن بە زمانی كوردی قسەكەم تەواو بكەم.
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئامادەبوانی بەڕێز
مێوانانی بەڕێز
بەخێرهاتنێكی گەرمی هەمووتان دەكەم، شانازییەكی گەورەیە بۆ ئێمە ئەمڕۆ تەشریفتان هێناوە و زەحمەتتان كێشاوە، من ئەمە بە دەرفەت دەزانم كە كورتەیەك لە مێژووی بارزانتان بۆ عەرز بكەم. زۆر لەسەر بارزان نووسراوە و گوتراوە، بەڵام زۆریش ناحەزان نووسیویانە و راستییەكانیان شێواندووە، بەڵام دوای ئەوەی كە لە ئەرشیفی زۆرێك لەو دەوڵەتانە زۆر بەڵگە دەستكەوت، بۆ هەموو لایەك دەركەوت كە ئەوەی لە بارزان سەری هەڵدا، بزووتنەوەیەكی ڕزگاریخوازی دیموكراتخواز بووە و كاریگەرییەكی یەكجار گەورەشی هەبووە.
تەكیەی بارزان لە سەدەی نۆی كۆچی لە بارزان دروست كرا لەسەر دەستی باپیرە گەورەمان شێخ تاجەدین، لە هەمان كاتدا قوتابخانەیەكیشی لە تەنیشت تەكیەكە دروست كرد بۆ فەقێیەكان. خۆی زانایەكی زۆر شارەزا بووە و تەكیەكە و قوتابخانەكەش بە فراوانی لەلایەن خەڵكی كوردستان و هەموو شوێنێكی تریش پێشوازی لێ كرا، بەم حاڵە بەردەوام بوو تا ئەو وەفاتی كرد. دوای وەفاتی ئەو، تۆزێك وەستا تا گەیشتە نەوەی كە شێخ عەبدولسەلامی یەكەمە، ئەویش بەردەوام بوو، ئەویش بەپێی هەموو بەڵگەكان زۆر بەتوانا بووە و شارەزا بووە لە علومی دینی، ئەو دەستی كرد بە زەمینەسازی بۆ چاكسازیی كۆمەڵایەتی، بەڵام مەرگ مۆڵەتی نەدا و لە ساڵی ١٢٨٩ی كۆچی كە بەرامبەرە بە ١٨٧٢ی زایینی، كۆچی دوایی كرد، لە دوای ئەو، كوڕەكەی شێخ محەمەد لە جێی ئەو دانیشت. شێخ محەمەد زۆر زۆر زاهید بووە و بە تەقوا بووە، هەر خەریكی دیانەت و ئیرشاد بووە، بەڵام ئەوەندە نفووزی گەورە بووە، ئەو وەختە دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەكان ترسیان لێی پەیدا بووە و شەڕیان پێی فرۆشتووە. ئەوەبوو گرتیان و دوو ساڵ بردیان بۆ زیندانی بەدلیس لەوێ دەست بەسەریان كرد، پاشان كە بەریان دا، زۆری پێ نەچوو وەفاتی كرد لە ساڵی ١٩٠٣.
لە دوای ئەو، شێخ عەبدولسەلامی كوڕی كە شێخ عەبدولسەلامی دووەمە، ئەو ڕابەرایەتیی تەریقەتی وەرگرت، زەمانی شێخ تاجەدین كە تەریقەی دانا، ئەوانە تەریقەتی نەقشبەندییان هەڵبژاردووە. شێخ عەبدولسەلامی دووەم هەرچەندە تەمەنی كورت بوو بەڵام بەرهەمی زۆر بوو، ئەو دەستی كرد وەكوو شۆڕشێكی گەورە كە ڕەنگە سەد ساڵ پێش وەختی خۆی بووبێت، دەستی كرد بە چاكسازییەكی بنەڕەتی بۆ تەعریفی ڕێبازی بارزان، ئەو ئەوهای تەعریف كردووە كە ڕێبازی بارزان مەعنای ئەوە نییە كە هەر كەسێك لە ناوچەی بارزان بێت، لەسەر ئەو ڕێبازەیە، بەڵكوو ڕێبازەكە فراوانتر و گەورەترە لەوە ، بەڵكوو هەر كەسێك بڕوای بەم بنەمایانە هەبێت، دەتوانین بڵیین پەیڕەوی ڕێبازی بارزانە، ئەوانیش:
- خودا پەرستی و خواداناسی.
- مرۆڤ دۆستی
- دین رەوشتە
- لە مرۆڤایەتیدا هەموومان برای یەكترین
- دین و نیشتمان لە یەكتری جیا ناكرێنەوە
- تێكۆشان لە دژی زۆرداران فەرزە
- ژینگەپارێزی پێویستە
- مافی ئافرەتان دەبێ پارێزراو بێت و قەدەغەی كرد بەشوودانی كچان بە زۆر و ژن بە ژنی یان بەشوودانی بە نەخت.
شان بە شانی ئەمە، پەیوەندییەكی فراوانی لەگەڵ رابەرانی ئایینی و سەرۆك هۆز و ڕێكخراوەكان، نەك تەنیا لە عێراق، بەڵكوو لە ناوچەكە بە گشتی. ئەو سەردەمە والییەك لە مووسڵ بوو بە ناوی محەمەد نەزیف كە پیاوێك بووە دیارە زۆر دیكتاتۆر و دژی مرۆڤایەتی، زۆر موشاغەبەی كردووە تاوەكوو قەناعەتی بە تورك كردووە نەفیر عام دژی شێخ عەبدولسەلام رابگەیەنن، ترسیان هەبوو لەوەی كە نفووزی ئەو زیاد دەبێت، تەبعەن زۆر لە عەشایر بەیعەتیان دایێ، كە ئەم چاكسازییانە كران، زۆر بە فراوانی و بەپەلە نفووزی بڵاوبۆوە لە ناوچەكە، ئەمە عوسمانییەكان پێیان ناخۆش بوو.
لەو عەشیرەتانەی كە وەكوو فیدراسیۆنێكیان دروست كرد، ئەوانەن: شێروانی، مزووری، دۆلەمەری، گەردی، بەڕۆژی، نزاری و هەركی بنەجی كە حەفت عەشیرەتن و وەكوو فیدراسیۆنێكیان دروست كرد و عینوانی خۆیان وەكوو بارزان هەڵبژارد و بەخۆیان دەڵێن قەبیلەی بارزان.
كە نەفیرعامەكە راگەیاندرا، لە دوو سێ جەبهەوە سوپای عوسمانی پەلاماری بارزانیان دا، موقاوەمەیەكی زۆر قارەمانانە كرا، دوای ئەوە شێخ عەبدولسەلام ناچار بوو ناوچەكە بەجێ بهێڵێت و چوو بۆ ئێران. لەوێ بەرنامەیەكی گەورەیان بەدەستەوە بوو. چوون بۆ بەدلیسی، ئێمە هەروامان دەزانی و لە ناو عایلەی ئێمە و لە بارزان كە نوێنەری قەیسەری بینیوە ئەو سەردەمە، بەڵام لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێش دوو سێ ساڵ هاتە هەولێر و گوتی ئێمە لە ئەرشیفی خۆمان تەماشامان كردووە، قەیسەر لەوێ بووە و قەیسەری دیوە. لە گەڕانەوە چەند خایینێك خیانەتیان كرد و بە نامەردی گرتیان و تەسلیمی عوسمانییەكانیان كرد لە ١٩١٤ لە مووسڵ شەهید كرا و ئیعدام كرا.
كاتی ئیعدامكردنی، تەمەنی ٣٧ ساڵ بوو، بەڵام لەو تەمەنە كورتە مێژووێكی زۆر زۆر گەورەی بەجێ هێشت و بەرهەمێكی گەورەشی لە دوای خۆی بەجێ هێشت. لە دوای ئەو شێخ ئەحمەدی نوورانی، شێخ ئەحمەدی گەورە، برای ئەو لە جێی دانیشت، هەرچەندە لە كاتی شەهیدكردنی براكەی، زۆر زۆر گەورە بوو، بەڵام زۆر بەپەلە ئەو كەلێنەی پڕكردەوە. من یەكێكم لەوانەی ئەو شەرەف و شەنسەم هەبوو كە چەند جار بە خزمەتی گەیشتووم، زۆریش ماون تا ئێستا لە ژیاندا كە بە خزمەتی گەیشتبوون، بە راستی نیعمەتێكی ئیلاهی بوو، مرۆڤێكی گەورە، متەوازع، عادل، خۆڕاگر، دیسان لەویش قەبووڵ نەكرا كە بەردەوام بێت لەسەر ئەو نەهجەی براكانی و باوك و باپیرانی.
لە ١٩٣١ فەوجێك بە قیادەی عەقید برقی شەوێك هاتن دەوری بارزانیان گرت و داوایان كرد شێخ خۆی تەسلیم بكات، ئەویش فەرمووی ئێمە هیچمان تەسلیم نەكردووە بۆ خۆم تەسلیم بكەم؟ شەڕیان كرد، فەوجەكە شكا و تار و مار بوون. دوای ئەوە بە فڕۆكە، تەبعەن ئەو وەختە فڕۆكەی بەریتانی بوون كە یارمەتیی عێراقیان دەدا، گوندی بارزان و ناوچەی بارزانیان بۆردومان كرد، بۆ یەكەمجار بوو بۆمبای تەوقیت لە گوندی بارزان بدەن، ژمارەیەكی زۆر ژن و منداڵ شەهید كران.
من نامەوێ بچمە ناو هەموو وردەكارییەكەوە، بەڵام دەرئەنجام پاش شەڕێكی شەش مانگی، دیسان ناچاربوون كە هیجرەت بكەن بۆ توركیا، لەوێ توركەكان كە ئەو وەختە ئەتاتورك بوو، شێخ ئەحمەدیان تەسلیم بە حكوومەتی عێراق كرد. جارێك ١٢ ساڵ لە زیندان بوو، جارەكەی تر ١٤ ساڵ لە نەفی بوو، لە ناسریە بوون، لە بەغدا بوون، لە سلێمانی بوون، بەڵام ئەو ١٢ ساڵەی كە بە ئیعدام حوكم كرا، ١٢ ساڵ قەید و زنجیر لە دەست و پێی بوو، چەندجار نامەیان بۆ نارد، داوایان لێ كرد كە نامەیەك بنووسرێ بۆ نووری سەعید یان بۆ وەسی، داوای عەفوو بكات، گوتی من داوای عەفوو لە ئێوە ناكەم، چونكە ئێوە غەدرتان لە ئێمە كردووە، من هیچم نەكردووە و داوای عەفوو لە خوا دەكەم و لە ئێوەی ناكەم. ١٢ ساڵ مایەوە و ئەو نامەیەی نەنووسی، تا ڕۆژی ٢٠ی تەمووزی ١٩٥٨ كە شۆڕشی تەمووز، ئەوەی شۆڕشی عەبدولكەریم قاسم كە پێی دەڵێن، لەو ڕۆژە لە زیندان هاتە دەرێ. ئەو وەختە ئێمە منداڵ بووین بەڵام هەموو چووین بۆ پێشوازی، ڕۆژێكی زۆر زۆر مێژووییە و لەبیر ناكرێت.
بە هەقیقەت بۆ ئێمە ئەو ڕێنیشاندەر و مولهیم و مەولا و سەیدی ئێمەیە، مەلا مستەفا پەروەردەی دەستی ئەوە و قوتابیی ئەوە، زۆر دڵسۆزانە و فیداكارانە خزمەتی ئەو ڕێبازەی كرد، دیسان ناچمە ناو هەموو تەفاسیلەوە بەڵام تەنها ئەو ڕێبازە مێژووییەی كە ٧٠٠ كیلۆمەتری بە پێ بڕی تاوەكوو گەیشتە سنووری سۆڤیەتی ئەو سەردەمە، ئەمە بۆ خۆی لە موعجیزە دەچێت زیاتر لەوەی كە هەقیقەت بێت، بەڵام هەقیقەتە. چەندجار تووشی شەڕ بوون و بە موعجیزە دەرباز بوون، لەوێش تووشی گەورەترین ناخۆشی بوون لەسەر دەستی باغیرۆفێك كە ئەو وەختە حاكمی ئازربایجان بوون، تاوەكوو ستالین مرد و باغیرۆف ئیعدام كرا، ئینجا ئەو زوڵم و غەدرەیان لەسەر هەڵگیرا لە زەمانی خرۆشۆف، ئینجا گەنجەكان داخیلی مەعاهد و كولیات بوون و بارزانی نەقڵ كرا بۆ مۆسكۆ و ئیحترامیان گرت تا رۆژی ٦ی ئۆكتۆبەری ١٩٥٨ گەڕایەوە بۆ بەغدا و لە فڕۆكەخانەی موسەننا پێشوازییەكی زۆر زۆر گەورەی لێ كرا لە لایەن گەلی عێراقەوە.
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان کرایەوە
ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی ئایاری 2023، بەسەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان بەڕێوەچوو.
لە مەڕاسیمەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک و جێگرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی حکومەتی عێراق و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دیپلۆماتکار و باڵیۆز و کونسلگەر و نوێنەری ھاوپەیمانان و نوێنەری وڵاتان و کەسایەتییە ئایینی و پێکھاتەکان و پشتیوان و دۆستانی بیانی گەلی کوردستان و سەرۆکی حزبە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و کەسایەتییە سیاسییەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و پارچەکانی تری کوردستان و بیرمەند و ڕۆشنبیر و نوسەر و روناکبیران لەھەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو.
تێیدا سەرۆک بارزانی لە مەڕاسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
ئەمەش دەقی وتاری سەرۆک بارزانییە:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئامادەبوانی بەڕێز...
مێوانانی بەڕێز...
بەخێرهاتنێكی گەرمی هەمووتان دەكەم، شانازییەكی گەورەیە بۆ ئێمە ئەمڕۆ تەشریفتان هێناوە و زەحمەتتان كێشاوە، من ئەمە بە دەرفەت دەزانم كە كورتەیەك لە مێژووی بارزانتان بۆ عەرز بكەم. زۆر لەسەر بارزان نووسراوە و گوتراوە، بەڵام زۆریش ناحەزان نووسیویانە و راستییەكانیان شێواندووە، بەڵام دوای ئەوەی كە لە ئەرشیفی زۆرێك لەو دەوڵەتانە زۆر بەڵگە دەستكەوت، بۆ هەموو لایەك دەركەوت كە ئەوەی لە بارزان سەری هەڵدا، بزووتنەوەیەكی ڕزگاریخوازی دیموكراتخواز بووە و كاریگەرییەكی یەكجار گەورەشی هەبووە.
تەكیەی بارزان لە سەدەی نۆی كۆچی لە بارزان دروست كرا لەسەر دەستی باپیرە گەورەمان شێخ تاجەدین، لە هەمان كاتدا قوتابخانەیەكیشی لە تەنیشت تەكیەكە دروست كرد بۆ فەقێیەكان. خۆی زانایەكی زۆر شارەزا بووە و تەكیەكە و قوتابخانەكەش بە فراوانی لە لایەن خەڵكی كوردستان و هەموو شوێنێكی تریش پێشوازی لێ كرا، بەم حاڵە بەردەوام بوو تا ئەو وەفاتی كرد. دوای وەفاتی ئەو، تۆزێك وەستا تا گەیشتە نەوەی كە شێخ عەبدولسەلامی یەكەمە، ئەویش بەردەوام بوو، ئەویش بەپێی هەموو بەڵگەكان زۆر بەتوانا بووە و شارەزا بووە لە علومی دینی، ئەو دەستی كرد بە زەمینەسازی بۆ چاكسازیی كۆمەڵایەتی، بەڵام مەرگ مۆڵەتی نەدا و لە ساڵی ١٢٨٩ی كۆچی كە بەرامبەرە بە ١٨٧٢ی زایینی، كۆچی دوایی كرد، لە دوای ئەو، كوڕەكەی شێخ محەمەد لە جێی ئەو دانیشت. شێخ محەمەد زۆر زۆر زاهید بووە و بە تەقوا بووە، هەر خەریكی دیانەت و ئیرشاد بووە، بەڵام ئەوەندە نفووزی گەورە بووە، ئەو وەختە دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەكان ترسیان لێی پەیدا بووە و شەڕیان پێی فرۆشتووە. ئەوەبوو گرتیان و دوو ساڵ بردیان بۆ زیندانی بەدلیس لەوێ دەست بەسەریان كرد، پاشان كە بەریان دا، زۆری پێ نەچوو وەفاتی كرد لە ساڵی ١٩٠٣.
لە دوای ئەو، شێخ عەبدولسەلامی كوڕی كە شێخ عەبدولسەلامی دووەمە، ئەو ڕابەرایەتیی تەریقەتی وەرگرت، زەمانی شێخ تاجەدین كە تەریقەی دانا، ئەوانە تەریقەتی نەقشبەندییان هەڵبژاردووە. شێخ عەبدولسەلامی دووەم هەرچەندە تەمەنی كورت بوو بەڵام بەرهەمی زۆر بوو، ئەو دەستی كرد وەكوو شۆڕشێكی گەورە كە ڕەنگە سەد ساڵ پێش وەختی خۆی بووبێت، دەستی كرد بە چاكسازییەكی بنەڕەتی بۆ تەعریفی ڕێبازی بارزان، ئەو ئەوهای تەعریف كردووە كە ڕێبازی بارزان مەعنای ئەوە نییە كە هەر كەسێك لە ناوچەی بارزان بێت، لەسەر ئەو ڕێبازەیە، بەڵكوو ڕێبازەكە فراوانتر و گەورەترە لەوە ، بەڵكوو هەر كەسێك بڕوای بەم بنەمایانە هەبێت، دەتوانین بڵیین پەیڕەوی ڕێبازی بارزانە، ئەوانیش:
- خودا پەرستی و خواداناسی.
- مرۆڤ دۆستی
- دین رەوشتە
- لە مرۆڤایەتیدا هەموومان برای یەكترین
- دین و نیشتمان لە یەكتری جیا ناكرێنەوە
- تێكۆشان لە دژی زۆرداران فەرزە
- ژینگەپارێزی پێویستە
- مافی ئافرەتان دەبێ پارێزراو بێت و قەدەغەی كرد بەشوودانی كچان بە زۆر و ژن بە ژنی یان بەشوودانی بە نەخت.
شان بە شانی ئەمە، پەیوەندییەكی فراوانی لەگەڵ رابەرانی ئایینی و سەرۆك هۆز و ڕێكخراوەكان، نەك تەنیا لە عێراق، بەڵكوو لە ناوچەكە بە گشتی. ئەو سەردەمە والییەك لە مووسڵ بوو بە ناوی محەمەد نەزیف كە پیاوێك بووە دیارە زۆر دیكتاتۆر و دژی مرۆڤایەتی، زۆر موشاغەبەی كردووە تاوەكوو قەناعەتی بە تورك كردووە نەفیر عام دژی شێخ عەبدولسەلام رابگەیەنن، ترسیان هەبوو لەوەی كە نفووزی ئەو زیاد دەبێت، تەبعەن زۆر لە عەشایر بەیعەتیان دایێ، كە ئەم چاكسازییانە كران، زۆر بە فراوانی و بەپەلە نفووزی بڵاوبۆوە لە ناوچەكە، ئەمە عوسمانییەكان پێیان ناخۆش بوو.
لەو عەشیرەتانەی كە وەكوو فیدراسیۆنێكیان دروست كرد، ئەوانەن: شێروانی، مزووری، دۆلەمەری، گەردی، بەڕۆژی، نزاری و هەركی بنەجی كە حەفت عەشیرەتن و وەكوو فیدراسیۆنێكیان دروستكرد و عینوانی خۆیان وەكوو بارزان هەڵبژارد و بەخۆیان دەڵێن قەبیلەی بارزان.
كە نەفیرعامەكە راگەیاندرا، لە دوو سێ جەبهەوە سوپای عوسمانی پەلاماری بارزانیان دا، موقاوەمەیەكی زۆر قارەمانانە كرا، دوای ئەوە شێخ عەبدولسەلام ناچار بوو ناوچەكە بەجێ بهێڵێت و چوو بۆ ئێران. لەوێ بەرنامەیەكی گەورەیان بەدەستەوە بوو. چوون بۆ بەدلیسی، ئێمە هەروامان دەزانی و لە ناو عایلەی ئێمە و لە بارزان كە نوێنەری قەیسەری بینیوە ئەو سەردەمە، بەڵام لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێش دوو سێ ساڵ هاتە هەولێر و گوتی ئێمە لە ئەرشیفی خۆمان تەماشامان كردووە، قەیسەر لەوێ بووە و قەیسەری دیوە. لە گەڕانەوە چەند خایینێك خیانەتیان كرد و بە نامەردی گرتیان و تەسلیمی عوسمانییەكانیان كرد لە ١٩١٤ لە مووسڵ شەهید كرا و ئیعدام كرا.
كاتی ئیعدامكردنی، تەمەنی ٣٧ ساڵ بوو، بەڵام لەو تەمەنە كورتە مێژووێكی زۆر زۆر گەورەی بەجێ هێشت و بەرهەمێكی گەورەشی لە دوای خۆی بەجێ هێشت. لە دوای ئەو شێخ ئەحمەدی نوورانی، شێخ ئەحمەدی گەورە، برای ئەو لە جێی دانیشت، هەرچەندە لە كاتی شەهیدكردنی براكەی، زۆر زۆر گەورە بوو، بەڵام زۆر بەپەلە ئەو كەلێنەی پڕكردەوە. من یەكێكم لەوانەی ئەو شەرەف و شەنسەم هەبوو كە چەند جار بە خزمەتی گەیشتووم، زۆریش ماون تا ئێستا لە ژیاندا كە بە خزمەتی گەیشتبوون، بە راستی نیعمەتێكی ئیلاهی بوو، مرۆڤێكی گەورە، متەوازع، عادل، خۆڕاگر، دیسان لەویش قەبووڵ نەكرا كە بەردەوام بێت لەسەر ئەو نەهجەی براكانی و باوك و باپیرانی.
لە ١٩٣١ فەوجێك بە قیادەی عەقید برقی شەوێك هاتن دەوری بارزانیان گرت و داوایان كرد شێخ خۆی تەسلیم بكات، ئەویش فەرمووی ئێمە هیچمان تەسلیم نەكردووە بۆ خۆم تەسلیم بكەم؟ شەڕیان كرد، فەوجەكە شكا و تار و مار بوون. دوای ئەوە بە فڕۆكە، تەبعەن ئەو وەختە فڕۆكەی بەریتانی بوون كە یارمەتیی عێراقیان دەدا، گوندی بارزان و ناوچەی بارزانیان بۆردومان كرد، بۆ یەكەمجار بوو بۆمبای تەوقیت لە گوندی بارزان بدەن، ژمارەیەكی زۆر ژن و منداڵ شەهید كران.
من نامەوێ بچمە ناو هەموو وردەكارییەكەوە، بەڵام دەرئەنجام پاش شەڕێكی شەش مانگی، دیسان ناچاربوون كە هیجرەت بكەن بۆ توركیا، لەوێ توركەكان كە ئەو وەختە ئەتاتورك بوو، شێخ ئەحمەدیان تەسلیم بە حكوومەتی عێراق كرد. جارێك ١٢ ساڵ لە زیندان بوو، جارەكەی تر ١٤ ساڵ لە نەفی بوو، لە ناسڕیە بوون، لە بەغدا بوون، لە سلێمانی بوون، بەڵام ئەو ١٢ ساڵەی كە بە ئیعدام حوكم كرا، ١٢ ساڵ قەید و زنجیر لە دەست و پێی بوو، چەندجار نامەیان بۆ نارد، داوایان لێ كرد كە نامەیەك بنووسرێ بۆ نووری سەعید یان بۆ وەسی، داوای عەفوو بكات، گوتی من داوای عەفوو لە ئێوە ناكەم، چونكە ئێوە غەدرتان لە ئێمە كردووە، من هیچم نەكردووە و داوای عەفوو لە خوا دەكەم و لە ئێوەی ناكەم. ١٢ ساڵ مایەوە و ئەو نامەیەی نەنووسی، تا ڕۆژی ٢٠ی تەمووزی ١٩٥٨ كە شۆڕشی تەمووز، ئەوەی شۆڕشی عەبدولكەریم قاسم كە پێی دەڵێن، لەو ڕۆژە لە زیندان هاتە دەرێ. ئەو وەختە ئێمە منداڵ بووین بەڵام هەموو چووین بۆ پێشوازی، ڕۆژێكی زۆر زۆر مێژووییە و لەبیر ناكرێت.
بە هەقیقەت بۆ ئێمە ئەو ڕێنیشاندەر و مولهیم و مەولا و سەیدی ئێمەیە، مەلا مستەفا پەروەردەی دەستی ئەوە و قوتابیی ئەوە، زۆر دڵسۆزانە و فیداكارانە خزمەتی ئەو ڕێبازەی كرد، دیسان ناچمە ناو هەموو تەفاسیلەوە بەڵام تەنها ئەو ڕێبازە مێژووییەی كە ٧٠٠ كیلۆمەتری بە پێ بڕی تاوەكوو گەیشتە سنووری سۆڤیەتی ئەو سەردەمە، ئەمە بۆ خۆی لە موعجیزە دەچێت زیاتر لەوەی كە هەقیقەت بێت، بەڵام هەقیقەتە. چەندجار تووشی شەڕ بوون و بە موعجیزە دەرباز بوون، لەوێش تووشی گەورەترین ناخۆشی بوون لەسەر دەستی باغیرۆفێك كە ئەو وەختە حاكمی ئازربایجان بوون، تاوەكوو ستالین مرد و باغیرۆف ئیعدام كرا، ئینجا ئەو زوڵم و غەدرەیان لەسەر هەڵگیرا لە زەمانی خرۆشۆف، ئینجا گەنجەكان داخیلی مەعاهد و كولیات بوون و بارزانی نەقڵ كرا بۆ مۆسكۆ و ئیحترامیان گرت تا رۆژی ٦ی ئۆكتۆبەری ١٩٥٨ گەڕایەوە بۆ بەغدا و لە فڕۆكەخانەی موسەننا پێشوازییەكی زۆر زۆر گەورەی لێ كرا لە لایەن گەلی عێراقەوە.
ئەمە هەمووی لە شۆڕشی ئەیلوول، زۆرێك لەو چاكسازییانەی كە شێخ عەبدولسەلام و شێخ ئەحمەد دەستیان پێ كردبوو، لە شۆڕشی ئەیلوول پیادەی كرد، بە تایبەتی لە بواری كۆمەڵایەتییەوە. ئێمە ئێستا هەست دەكەین كە بە چ حیكمەتێكەوە سەركردایەتیی كردوون، بەردەوام جەختی دەكردەوە لەسەر ئەوەی كە شەڕی ئێمە لەگەڵ ڕژێم مەعنای شەڕی دوو میللەت نییە، شەڕی ئێمە لەگەڵ دەسەڵاتێكی زاڵم، ئەم دەسەڵاتە عەرەب بی، كورد بی هەرچییەك بێ، ئێمە بەرگری لە خۆمان دەكەین. لە شۆڕشی ئەیلوول، زۆر لە برا عەرەبەكان، لە برا توركمانەكان و برا مەسیحییەكان، بەشدار بوون لە سەركردایەتیی شۆڕش و پێشمەرگەی شۆڕش، شەهیدیان دا و خوێنیان بەخشی. شانازییەكی گەورەیە شۆڕشی ئەیلوول بوو بە پەناگەیەك بۆ هەموو دیموكراتخواز و هەموو ئازادیخوازانی گەلی عێراق. بارزانی توانی پەیوەندییەكی رۆحی و برایانە دروست بكات لەگەڵ زۆرێك لە مەراجعی شیعە و سوننە. ئێستا ئیشەڵا پاش تۆزێكیتر دەبینن ئەو فەروایەی كە ئیمام موحسین الحكیم (رضوان الله علیه) كە بە دیاری بۆی ناردبوو، زۆر لە شاخ و داخ و ئەوانە، ئەو فەروایە زۆر سوودی لێ بینی، چونكە زۆر گەرم بوو. من جارێك ئەو چیرۆكەم بۆ شەهیدی میحراب گێڕایەوە و گوتم فەروایەكی وەها بوو كە جەنابی ئیمام بۆ جەنابی بارزانی ناردبوو، گوتی دەزانی كابرایەكی ئەفغانی بۆ منی هێنابوو، گوتم خۆ ئێستا داوای ناكەیەوە؟
ئێمە سەربەرزین، لە شۆڕشی ئەیلوول یەك كاری تیرۆریستی ئەنجام نەدرا، پەلاماری یەك هەدەفی مەدەنی نەدرا، هەمیشە دەیگوت عەسكەر گوناحن، وەكوو كوڕی خۆمن، من حەز ناكەم عەسكەری عێراقی بكوژرێ، ئەگەر پەلاماری ئێوە نەدەن، نابێ ئێوە پەلاماریان بدەن، نابێ بەهیچ شێوەیەك رێگە بدرێت خوانەخواستە ببێتە شەڕی كورد و عەرەب، ئەمە كارەساتە، ئەمە مردنە، بەڵام شەڕی ڕژێمێكی زاڵم فەرزە.
ئێمە ئەمڕۆ بەری ئەو حیكمەتە دەدوورینەوە، ئەم حزوورە گەورەیە لێرە ئەوە دەگەیەنێت كە بەڵێ ئەو ڕێبازە راستە، ڕێبازی برایەتی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی، ئەمەیە ڕێگەی راست نەك خوێنڕشتن و كوشتن.
بارزان دێیەكی بچووكە بە ڕووبەر وەكوو دەیبینن، بەڵام بوو بە هەدەفێكی سەرەكی بۆ هەرچی ئیمپراتۆریەت و حكوومەتانەی كە هاتنە مەنتیقە، لە ١٨٩٢ەوە تاوەكوو ساڵی ١٩٨٧، ١٦ جار یان داگیر كرا یان سووتێندرا، كەم وڵات هەن و كەم عەسكەریان هەن كە بەشدار نەبووبن لەوانە. ئەمە بۆ خۆی پرسیارێك دروست دەكات، ئەگەر دێیەكی بچووك یان چەند عەشیرەتێك بەو توانا لاوازە، چۆن هەموو جار، ١٦ جار گوند و ناوچەكەیان بسووتێندرێ یان داگیر بكرێ، جارێكی تر هەڵبستنەوە. ئەمە بۆ خۆی جێی پرسیارە؟ ئەمە ئەو حەقیقەتە پیشان دەدات كە ئەم ڕێبازە ڕیشەی داكوتاوە، خەڵكەكە بە عەقیدە بۆ هیچ یەكێكی تر نەبووە، تەنیا بە عەقیدە بیروباوەڕێكی وایان لا دروست بوو كە بەڵێ مردن لە پێناو ئەم ڕێبازە زۆر زۆر ئاساییە.
گەورانی ئێمە مێژووێكی زۆر زۆر پڕ لە سەروەرییان بۆ ئێمە بەجێ هێشتووە. تكای من لە هەموو ئەو دۆست و برادەرانە ئەوەیە كە هەڵسەنگاندنی ئەم مێژووە، لە خیلالی ئێمەمانان، ئەم نەوەیەی ئێستا، تەقیمی بارزان و ڕێبازی بارزان نەكرێ. تەقیمەكە لەسەر خەبات و تێكۆشانی شێخ عەبدولسەلام، شێخ ئەحمەد و مەلا مستەفا، لەوە بكرێت.
پەیوەندیی هەرێم و بەغدا
من ناچمە ئەوەی ڕابردوو، بەڵام باسی ئێستا دەكەم، ئێستا كەشوهەوایەكی زۆر زۆر لەبار هاتۆتە ئاراوە، ئێمە ئیرادەیەكی بەهێز و نیەتێكی پاك دەبینین. من لێرەدا دەمەوێ پڕ بە دڵ سوپاسی برای بەڕێزم جەنابی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سوودانی بكەم كە دەبینین زۆر بە جددی هەوڵدەدات ئەو ئیتیفاقیە سیاسییەی كە كراوە، جێبەجێی بكات، جورئەتی پیشان داوە، لێرەوە دڵنیای دەكەمەوە كە ئێمەش بە هەموو توانایەك پشتگیری دەكەم.
ئەمە سەلمێندرا كە ئەگەر ئیرادەیەكی بەهێز هەبێت و نیەتێكی پاك هەبێت، هیچ گرفتێك نییە قابیلی چارەسەر نەبێت. ئێمە ئومێدەوارین ئەم كەشوهەوایە و ئەم دۆخە خۆشە بەردەوام بێت بۆ چارەسەری هەموو گرفتەكانی تریش ئینشائەڵا.
دۆخی ناوخۆی هەرێم
ئەم حزوورە گەورەیە دەلیلی ئەوەیە كە بارزان لە سەرووی حزبایەتیی تەسك و ئایدۆلۆژیایەكی موعەیەنە، من ئەمە بە دەرفەت دەزانم لێرەوە بانگەوازێكی دڵسۆزانە ئاراستەی هەموو لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بكەم، هەموو حزب و لایەنەكان، كە لاپەڕەیەكی نوێ بكەنەوە، داواكارم هەرچی زووتر، كۆبوونەوەیەكی فراوان بكرێت پێش ١٨ی ئەم مانگە، بۆ ئەوەی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە و كوردستانییانە، باسی هەموو گیروگرفتەكان بكرێ و چارەسەریان بكەن. پێشی ئەو كۆبوونەوەیە، داوا دەكەم بە تایبەتی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی دانیشن، ئەو تەمومژە نەهێڵن و زەمینەسازی بكەن بۆ ئەو كۆبوونەوە بەرفراوانە.
نابێ چیتر خەریكی یەكترشكاندن بن، دەرفەتێكی باش هاتۆتە پێش، بە دژایەتیی یەكتری كەس هیچی دەست ناكەوێت، دەبوایە عیبرەت لە راپەڕین وەربگرین، حەفتا ساڵ ئەو هەموو خەبات و تێكۆشان و قوربانیدان و خوێنە، نەمانتوانی ئەوەی بە حەفت ڕۆژ ئەنجام درا كاتێك كە هەموو میللەتەكە بوو بە یەك، موعجیزەئاسا دروست بوو، با ئەمە لەبەرچاو بگرین. ئێستاش من دووبارەی دەكەمەوە، دڵسۆزانە و برایانە ئەو داوایە تەوجیهی هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەم لە هەرێمی كوردستان، خۆشم ئامادەم هەرچی پێم بكرێ، پشتگیریی ئەو تەوەجوهەم.
داواكارم لە هەموو میدیا و ڕێكخراوەكانی مەدەنی، هاوكار بن بۆ سەرخستنی ئەم پەیامە، نەوەكوو ڕۆڵێكی سەلبی ببینن، تكاتان لێ دەكەم ڕۆڵێكی ئیجابی ببینن.
بە پێویستی دەزانم كە رابگەیەنم گەلی كوردستان و هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە لە روانگەی ڕێباز و فكری بارزانییەوە، لەگەڵ برایەتیی گەلانی ناوچەكە و یەكدی قەبووڵكردنین، دژی هەر جۆرە توندوتیژی و ململانێیەكی سەربازین، خوازیارین سەرجەم پرسەكان بە ئاشتی و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش و بەرژەوەندیی هاوبەش، بۆ خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی ناوچەكە بێت و لە چوارچێوەی دایەلۆگی بەردەوام و دیموكراسیەت و ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلانی ناوچەكە، كێشە و گرفتەكان چارەسەر بكرێن.
دووبارە سوپاس بۆ هەمووتان، بۆ ئامادەبوونتان. سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ دۆستانی گەلی كوردستان، چ ئەوانەی ژمارەیەكی زۆریان لێرە ئامادەن و بەشدارن، چ ئەوانەی دوورن و لە شوێنی جیاجیای جیهانن، سوپاسی هەمووتان دەكەین كە لە ڕۆژانی تەنگانە یارمەتیی ئێمەتان دا، ئێمە هەمیشە خۆمان بە قەرزاری دۆستەكانی خۆمان دەزانین.
سوپاسی ئەو خوشك و برایانە دەكەم كە بەم پرۆژەیە هەڵساون، چ لە دروستكردنی ئەم یادگەیە، چ لە ڕێكخستنی ئەم بەرنامەیە. دەستیان خۆش بێ و سوپاسیان دەكەم.
من لێرەدا دەمەوێ ئاماژە بەوە بكەم كە لەوانەی كە هاوڕێی جەنابی بارزانی بوون بۆ ئەو مەسیرە مێژووییە، پێنج پیاو ماون لە ژیاندا لەگەڵ ١٠ خانم كە لەوێ شوویان كردبوو بە پیاوانی بارزانی، هەندێكیان لێرە بەشدارن، من بە تایبەتی بەخێرهاتنیان دەكەم و دەستیان ماچ دەكەم.
جارێكی تر سوپاسی بێپایان بۆ هەمووتان، بەخێربێن سەر سەر و سەرچاوان، هەر بەختەوەر و سەركەوتوو بن. زۆر سوپاس.
نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران و "سەلام روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، له‌سه‌ر بانگهێشت نامه‌ی فه‌رمی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی ئێران، به‌شدارییان له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد.
کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی به به‌شداری "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە ئێران و نوێنه‌ری حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌رێمى کوردستان له تاران و به ئاماده‌بوونی زانایان و به‌رپرسانی ٣٧ وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها "محه‌مه‌د باقر قالیباف" سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئێران، سه‌رله‌شکه‌ر "محه‌مه‌د باقری" سه‌رۆکی بنکه‌ی سه‌رتاسه‌ری هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، سه‌رله‌شکه‌ر "عه‌بدولڕه‌حیم مووسه‌وی" فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌ڕته‌ش، سه‌رله‌شکه‌ر "ڕه‌حیم سه‌فه‌وی" ڕاوێژکاری باڵای ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی فه‌رمانده‌ی گشتیی ته‌واویی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، ده‌ریادار "عه‌لی فه‌ده‌وی" جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداڕان، ئه‌میر ده‌ریادار "شه‌هرام ئێرانی" فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌ڕته‌ش و سه‌ردار "مێهدی فه‌ڕه‌حی" جێگری وه‌زیری دیفاع و پشتیوانی هێزه چه‌کدارییه‌کان، له ڕۆژانی چوارشه‌مه و پێنجشه‌مه ١٠ و ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی ئێران له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
کۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی به مه‌به‌ستی ناساندنی مانای نه‌زه‌رییه‌کان له پێکهێنانی نه‌زمی نوێی جیهانی، سازکردنی ئاخاوتن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ده‌بیاتی نه‌زمی نوێی جیهانی و هه‌روه‌ها میحوه‌ره‌کانی مانای نوێی له پێکهێنانی نه‌زمی نوێی، تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و پێناسه‌ی مه‌هده‌وییه‌ت، بناماکان له نیزامه‌کانی ئایینده، کۆماری ئیسلامی و هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی له خۆده‌گرێت.
سه‌ردار "ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م" فه‌رمانده‌ی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی سه‌باره‌ت به کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی ئاشکرای کرد: له سه‌رده‌می ئێمه‌دا گۆڕانکارییه‌کان له جیهاندا زۆر خێراتر له جاران ڕووده‌دات، وه‌کوو شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م که ئیمپڕاتۆری عوسمانی له‌ناو چوو. له شه‌ڕی جیهانی دووهه‌میشدا بینیمان که زلهێزه‌کان تێکشکان، دوای ئه‌م شه‌ڕه ڕووخانی شۆڕه‌وی ده‌ریخست که جیهان به‌ره‌و تاک لایه‌نه ده‌ڕوات، به‌ڵام گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی وه‌کوو به‌هێزبوونی ڕووسیا، چین و سه‌رهه‌ڵدانی هێزه نوێیه‌کان ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت که نه‌زمی جیهانی به‌رده‌وام له گۆڕاندایه.
گوتیشتی: شه‌ڕی ئۆکڕاین و کاریگه‌رییه‌کانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و شۆڕشی دژی حوکمی دۆڵار و هه‌روه‌ها گۆڕانکارییه‌کانی جیهان ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئه‌م نه‌زمه جیهانییه له گۆڕاندایه. که‌وایه کۆماری ئیسلامی ئێران به ناونیشانی هێزێکی ناوچه‌یی و جیهانی ده‌توانێت له‌سه‌ر ڕه‌وتی داهاتوو کاریگه‌ریی زۆری هه‌بێت و ئه‌وه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌ی وردیی زانستی هه‌یه.
«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی هەناردە و هاوردەکاران و ژووریی بازرگانی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ شاندی هەناردە و هاوردەکاران بە هاوبەشی لەگەڵ ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیداریی کرد.
شاندی هەناردە و هاوردەکاران بە هاوبەشی لەگەڵ ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٠٨/٠٥/٢٠٢٣ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها ئەندامان و ستافی نوێنەرایەتی لە باڵه‌خانەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، شاندی هەناردە و هاوردەکاران و ئه‌ندامانی ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به سەردانیان بۆ شاری تاران و به‌شدارییان له پێنجه‌مین پێشانگای نێودەوڵەتی ده‌سکه‌وته‌کان و هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به ناونیشانی "ئێکسپۆ" EXPO گفتووگۆیان کرد و هاتنه ئاخاوتن.
شاندی هەناردە و هاوردەکاران بە هاوبەشی لەگەڵ ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداری لە پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی "ئێکسپۆ" EXPO سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان کردووه که بۆ ماوەی ٤ سێ ڕۆژ له ڕۆژانی ١٧ تا ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٢ (٧ ژه ١٠ی مای ٢٠٢٣) له پێشانگای نێودەوڵەتی شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
More...
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه