نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له هه‌ولێر دیداری کرد.
"سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له تۆڕیی کۆمه‌ڵایه‌تی "تویتێر" بڵاویکرده‌وه که؛ له‌گه‌ڵ کاک "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران کۆبوومه‌وه. باسمان له ڕووداو و پێشهاته‌کان به گشتیی کرد و جه‌ختمان له گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌کی باشی دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرده‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیم له به‌ڕێزیان و سه‌رجه‌م ستافی نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ئێران کرد بۆ کار و ماندووبوونیان.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوايى له كونسولى فه‌ره‌نسا ده‌كات
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/7/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد كە بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه، سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كردبوو.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز ديكۆتينى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنى له پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
لاى خۆيەوه به‌ڕێز كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له ئهركەكانى و هيواى خواست به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه باسى له ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد له به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا.
بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-he-says-goodbye-to-the-french-consul/
په‌یامی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه
به گه‌رمی جه‌ژنی قوربان له ته‌واوی موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر به‌رن.
با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه.
گه‌لی کوردستان له هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌یه جه‌ژن بکه‌نه ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی، تا هه‌موومان پێکه‌وه بتوانین به‌ره‌و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌نگاو بنێین. با هه‌موو لایه‌ک به‌پیر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌وه بچین.
جه‌ژنی هه‌مووتان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٣/٦/٢٧
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzanis-message-on-eid-al-adha/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سكرتێرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ئابووريى ئه‌ڵمانيا، هاريكاريى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/26 له به‌رلين له‌گه‌ڵ خاتوو فرانسيسكا برانتنه‌ر، سكرتێرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ئابووريى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که به ئامابوونی به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رلین به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا باسيان له ئاڵنگارییه‌کانی به‌رده‌م عێراق كرد بە تایبەتی له گۆڕینى كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو و وشهكهساڵى و به‌بیابان بوون كه هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن عێراق پێويستييان به پشتيوانى و يارمه‌تى و شاره‌زاییی ده‌ره‌کی هه‌بێت.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌بوونى به‌رنامه‌يه‌كى تۆكمه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه له عێراق و له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له پێويستى و گرنگيى يارمه‌تيدانى عێراق كرده‌وه به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌ی نوێ و که‌مکردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به نه‌وت و هاندانی که‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانی ئه‌ڵمانی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت: چەندین بەنداو بە جۆری جیاواز لە هەموو پارێزگا و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەکەین
ئەمڕۆ شەممە 6/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەردی بناخەی بەنداوی بەستۆڕەی دانا.
سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا دووپاتیکردەوە کە وەک بەشێک لە ستراتیژ و پلانی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی ئاسایشی خوراک،چەندین بەنداو لە هەموو پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەت:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان ئامادەبووانی هێژا
زۆر زۆر بەخێر بێن، سوپاس بۆ ئامادەبوونتان.
خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەی بەڕێز لێرەین بۆ دانانی بەردی بناخەی پرۆژەی بەنداوی بەستۆڕە كە بە دڵنیاییەوە سوود و قازانجێكی زۆری دەبێت بۆ خەڵكی ئەم ناوچەیە. دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكار دەكەم و هیوادارم ئەم پرۆژەیە لە كاتی خۆی و بەو ستاندارد و مەرجانەی كە پێشتر دیاریكراون، وەك خۆیان جێبەجێ بكرێن. مایەی دەستخۆشییە كە ئەم بەنداوە بە پسپۆڕی و توانای ناوخۆیی دیزایین كراوە و جێبەجێش دەكرێت.
ئاوی ئەم چەمە لە بەهاران و زستانان، بەهۆی بارینی بەفر و باران زۆر دەبێت، بەڵام لە هاویناندا وشك دەبێت، بۆیە ئێمە پێمانوایە بە ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە لەم ناوچەیە، لە هەموو وەرزەكانی ساڵ دەتوانین ئاو گل بدەینەوە و ئەو بەنداوە پڕبێت لە ئاو و ئاوەدانی. هەروەك چۆن لە ساڵانی رابردوو بەستۆڕە شوێنێكی گەشتیاریی بووە بۆ خەڵكی ئەم دەڤەرە، ئێمە دیسان بتوانین پەرە بە بووژاندنەوەی ئەم ناوچەیە بدەین بۆ ئەوەی جارێكی تر جێی سوود و مفای خەڵكی ئەم دەڤەرە بێت.
سەرەكیترین بابەت یان لەو سوودانەی كە ئێمە دەتوانین لەو بەنداوانە وەربگرین ئەوەیە كە ئاو گلبدەینەوە بۆ مەبەستی بەكارهێنانی خواردنەوە بێت یان بۆ كشتوكاڵ، بەڵام هەندێكجار بەنداوە گەورەكان بۆ بابەتی وزە دەتوانین بەكار بێنین، هەروەها بۆ بابەتی كشتوكاڵیش. بۆ بابەتی گەشتیاریش بە تایبەتی لەم دەڤەرە دەتوانن سوودێكی زۆر لەم جۆرە بەنداوانە وەربگرن. دەتوانین یارمەتیی خەڵكی ئەم دەڤەرە بدەین تاوەكوو بتوانن سوود لە سامانی ماسیش وەربگرن.
وەك بەشێك لە ستراتیژ و پلانی حكوومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك، ئەوە بوو ئێمە بڕیارمان دا چەندین بەنداو بە جۆری جیاواز لە شوێنە جیاجیاكانی كوردستاندا دروست بكەین لە هەموو پارێزگا و ناوچەكانی تری كوردستان. بە خۆشحاڵییەوە هەندێك لەو بەنداوانە جێبەجێ كراون، هەندێكیشیان لە جێبەجێکردندان، هەندێكیشیان دیزایینیان بۆ كراوە و بەرنامەیان بۆ دانراوە، لە داهاتوو ئینشائەڵا ئەوانەش جێبەجێ دەكرێن. كە دوای تەواوبوونیان ئەمانە هەموویان دەتوانن سوود و گرنگییەكی یەكجار زۆریان بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی هەبێت، هەروەك باسم كرد بەشێك لەو بەنداوە گەورانە دەتوانن وزەش بەرهەم بهێنن.
دروستكردنی ئەم بەنداوانە كاریگەریی زۆریان لە پەرەپێدان و سەقامگیریی ئابووریش دەبێت، چونكە ئاو سامانێكی ئابووری و نیشتمانیی زۆر گرنگ و بەهادارە و ئەركی هەموومانە بەفیڕۆی نەدەین.
دروستكردنی ئەم بەنداوانە كاریگەرییەكی زۆری لە بواری پەرەپێدانی گەشتی گەشتوگوزاریش دەبێت، بە تایبەتی خەڵكی ئەم ناوچانە دەتوانن پاش ئەوەی كە بەنداوەكە دروست كرا، شتی باش لێرە دروست بكەن بۆ مەبەستی پەرەپێدان بە كەرتی گەشتوگوزاری.
بەنداوەكان دەتوانن یارمەتیدەرێكی باش بن بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین ئاو گل بدەینەوە، بە تایبەتیش لەو وەرزانەی كە ئاو هەیە، لەو وەرزانەی كە ئاویش نییە، ئێمە بتوانین ئەو ئاوانەی كە لەم بەنداوانەدا گل دەدرێتەوە، دواتر بە مەبەستی جیا جیا بەكاریان بێنین.
هەندێك لە بەنداوە گەورەكانی ئێمە تەنیا سوودیان بۆ كوردستان نەبووە، وەكوو بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان کە سوودەكانیان بۆ هەموو ناوچەكانی تری عێراقیش هەبووە، بۆیەش ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەكەین كە حكوومەتی فیدڕاڵی یارمەتیدەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت لە نۆژەنكردنەوەی ئەم بەنداوانە یانیش لە دروستكردنی ئەو بەنداوە نوێیانەی كە لە بەرنامەماندا هەیە.
لە كۆتاییدا جارێكی تر دەستخۆشی لە جێبەجێكارانی ئەم پرۆژەیە دەكەم، هیوادارم سەركەوتوو بن. هەروەها دەتوانم ئەوەش بڵێم كە حكوومەت بە هەموو جۆرێك پشتیوانی ئێوە دەبێت تاوەكوو ئێمە بتوانین پرۆژەی هاوشێوە لە هەموو شوێنەكانی تری كوردستانیش دروست بكەین.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
هه‌ر له به‌رلين پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تۆبياس ليندنهر وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونهوهکهدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و باسى له ئه‌نجامه ئهرێنييهكانى سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بۆ به‌رلين كرد، هه‌روه‌ها داواى كرد ئه‌ڵمانيا له پشتگيریی عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش به‌رده‌وام بێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ليندنهر ئاماده‌ییی ئه‌ڵمانیای دووپات کرده‌وه بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان لە هه‌ر کاتێک و بوارێک‌دا پێویست بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختی له به‌رده‌وامیی ئه‌رکی هێزه ئه‌ڵمانییه‌کان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرده‌وه.
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵبژاردن و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆیوونه‌وه‌که بوو به‌ڕێزان باڵيۆزى عێراق و نووێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رلین ئاماده‌ى بوون.
سەرۆکی حکومەت پێشوازى له پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن دەکات
ئه‌مڕۆ شەممە 6/24 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مار گۆرگیسى سێهەم یۆنان، پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێكى یاوەری کرد .
لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمیشی بۆ پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافی کریستیانەکانی لە هەرێمی کوردستان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی حکومەتی هەرێم لە کریستیانەکان دەربڕی.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رلين له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بوارى سه‌ربازى، ئابوورى، مرۆيى و په‌ره‌پێداندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ ناساندنى تاوانه‌كانى داعش و كۆمهڵكوژيى ئێزدييان به جينۆسايد.
به‌ڕێزيان خۆشحاڵى به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا نيشان دا، هه‌روه‌ها هيواى خواست هه‌رێمى كوردستانيش سووديان لێ ببينێت. له‌مباره‌يه‌وه هه‌موو ئاسانكارى و پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى كۆمپانياكان و كه‌رتى تايبه‌تى ئه‌ڵمانى ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان چاويان له ڕۆڵ و پشتگيريى زياترى ئه‌ڵمانيايه له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له يارمهتيدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق له هه‌مه‌جۆركردنى ئابوورى و پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى و به ده‌رفه‌تێكى گرنگى زانى بۆ ئاڵوگۆڕكردنى بيروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هاوبه‌شه‌كان، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش و يارمهتيدان و حه‌واندنه‌وه‌ى لێقه‌وماوان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى نيشان دا بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له بواره جياكاندا، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و وزه و ئه‌و كه‌رتانه‌ی بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو به‌ڕێزان باڵيۆزى عێراق و نووێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رلین ئاماده‌ى بوون.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-he-met-with-the-german-chancellor/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه
پاش ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته ئه‌ڵمانيا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رلين له‌گه‌ڵ خاتوو سڤينيا شوولتز وه‌زيرى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونهوهکهدا به‌ڕێزان باڵيۆزى عێراق و نووێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رلین ئاماده‌ى بوون، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له بواره جياكاندا، دۆخى شه‌نگال و ئێزدییان و ئاواره په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و خۆشحاڵيى خۆى به ڕێككه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى نێوان ئه‌ڵمانيا و عێراق ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا.
خاتوو سڤينيا شوولتز، به‌رده‌واميى پشتگيرى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكارى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕی به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه پێويستن وه‌ک وه‌به‌رهێنان و مه‌شق و ڕاهێنان له بواره جیاکاندا و فره‌چه‌شنکردنی ئابووری به شێوه‌یه‌ک یارمه‌تیده‌ر و هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ڕێکاره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی گۆڕانی که‌شوهه‌وا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان.