په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازاردا
ئه‌مڕۆ له يادى په‌نجا و سێهه‌مين ساڵه‌يدا، به شكۆوه ڕێككه‌وتنامه‌ى 11ى ئازارى 1970ى شۆڕشى ئه‌يلوول به ڕێبه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، به بير ده‌هێنينه‌وه. سڵاو و دروود بۆ گيانى هه‌موو شه‌هيدانى كوردستان و ئه‌و قاره‌مانانه ده‌نێرين كه به‌شدارييان له شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوودا كرد.
ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، له‌و دۆخ و هاوكێشه سه‌خت و ئاڵۆزه ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى ئه‌وسادا، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره و گرنگترين به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رميى دانپێدانراوه كه به‌شێك له مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى ناساند و ڕه‌وايه‌تيى دۆزه‌كه‌ى به جيهان گه‌ياند. بووه بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان هه‌ر له ڕاپه‌رينه‌وه تا دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و فيدراڵى.
ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، چاره‌سه‌رێكى نموونه‌يى بوو كه ده‌يتوانى عێراق و گه‌له‌كه‌ى به ته‌واوى به‌ره‌و چاره‌نووسێكى گه‌شتر ببات و بيكاته يه‌كێك له وڵاتانى پێشكه‌وتووى ناوچه‌كه و جيهان. به‌ڵام په‌شيمانبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى لۆژيكى هێز له جياتى هێزى لۆژيك، له شه‌ڕ و مه‌ينه‌تى و دواكه‌وتن و به‌فيڕۆدانى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندييه‌كانى وڵات زياتر، هيچى ديكه‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا. تا ئێستاش عێراق هه‌ر باجى ئه‌و هه‌ڵه‌يه ده‌دات.
له‌م ياده‌دا داوا له هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقى و كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م كه په‌ند و وانه له‌و مێژووه وه‌رگرن و هه‌موومان سوود له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو ببينين. ده‌وڵه‌مه‌ندى و توانا ماددى و مرۆيييه‌كانى عێراق بۆ پێشخستنى وڵات و خۆشگوزه‌رانيى هاووڵاتييان بقۆزينه‌وه. پێكه‌وه كار بكه‌ين و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و سيستمى فيدراڵى و سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات بپارێزين. هه‌موومان به يه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كڕيز و ته‌با، پێكه‌وه بۆ بنياتنانى وڵاتێكى ئاوه‌دان، خۆشگوزه‌ران و به‌هێز و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر كار بكه‌ين.
شكۆدار بێت يادى ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى 1970.
سڵاو له گيانى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئازارى 2023
https://presidency.gov.krd/statement-by-president-nechirvan-barzani-on-the-anniversary-of-the-march-11th-agreement/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2023/3/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، گه‌يشته ئه‌بوزه‌بيى پايته‌ختی ئه‌و وڵاته.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دۆستانه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌تى ئيماراتى و فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئيماراتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد.
ده‌رباره‌ى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، يارمه‌تيى به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئابووريى عێراق ده‌دات و ئاسۆى فراوانترى پێشكه‌وتن له به‌رده‌مياندا ده‌كاته‌وه.
هه‌ردوولا ئاڵنگارييه‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه و جيهانيان خسته به‌ر باس له گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و بير‌ى توندڕه‌وى و توندوتيژى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان، بواره‌كانى په‌روه‌رده، ئاو، ته‌ندروستى و چه‌ند بوارێكى ديكه.
هه‌ردوولا به وردى ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه بيروڕايان گۆڕييه‌وه و جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌مووان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى كێشه و ناكۆييه‌كان.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 3/8 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە شاری هەولێر له‌گه‌ڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و نەوت و گاز کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور هەیە.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەكات
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 8/3/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق كرد.
لە دیدارێكدا گرنگیی ڕۆڵی دادوەری و دادگاكان لەسەر سەقامگیریی وڵات و كاریگەرییەكانی لەسەر هەموو كایەكانی ژیان خرایە بەر باس و گفتوگۆ، هەروەها لەسەر گرنگیی جێبەجێكردنی پرۆگرامی كابینەی حكوومەتی فیدراڵی هاوڕا بوون كە ڕێككەوتنی هەموو لایەن و پێكهاتەكانی لەسەرە.
لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری كرد بۆ ڕۆڵ و ئەركیان لە كاری پێكەوەیی و كۆشش بۆ دڵنیاییدان كە دەبێت دادگاكان جێگەی دڵنیایی بن بۆ سەرجەم هاووڵاتیان و پێكهاتەكانی عێراق.
لە بەرامبەردا بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سوپاسی ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی كرد لە پێكەوەژیان و قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەیی لەسەر ئاستی عێراق بەگشتی.
سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ شاندێكى پەرلەمانی ئه‌وروپا کۆبووەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/8، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانتارانی يه‌كێتيى ئه‌وروپا به سه‌رۆكايه‌تيى سارا سكيتێدال سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق كرد.
شاندی پەرلەمانیی ئەوروپا کورتەیەکیان لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو. ئامادەیی خۆشیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دەربڕی و ئاماژەشیان بەوەدا کە پەرلەمانی ئەوروپا پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز لە عێراقدا دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا ، بیروڕا لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا .
ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو . سەرۆکی حکومەت ، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەم ساڵەدا دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی بنەمایەکی بەهێزی ئابووری کرد و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە پسپۆڕی و ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتانی ئەوروپا تاوتوێ کرا .
سه‌رۆکی حکومەت پێشوازى له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى يونێسکۆ دەکات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/8، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبيرى ( UNESCO)کرد .
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى یونێسکۆ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە یەکەمجارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات ، کورتەیەکیشی لەبارەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.بە تایبەتی کار‌و پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانی کوردستان کە گرنگترینیان قەڵای هەولێرە کە شوێنەوارێکی جیهانییە.
سەرۆکی حکومەت ستایشی کار‌و چالاکییەکانی یونێسکۆی کرد لە پێناو پاراستن شوێنەوار و کەلەپووری جیهانی و داواشی کرد هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکەش، بەڵێنی هاریکاری و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستانی دا بەهەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/march/سه-رۆکی-حکومەت-پێشوازى-له-به-ڕێوه-به-رى-گشتيى-يونێسکۆ-دەکات/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/8، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا به سه‌رۆكايه‌تيى خاتوو سارا سكيتێدال كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى په‌رله‌مانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپايان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕيه‌وه.
شانده‌كه ستايش و پێزانينيان بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه كه به‌هێزيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، بۆ سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و يه‌كێتيى ئه‌ورووپاش گرنگه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له پاراستنى ئاسايش و ئارامى و سه‌روه‌ريى عێراق له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و سوودوه‌رگرتن له‌و پسپۆڕييانه‌ى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كرده‌وه كه بۆ هه‌رێمى كوردستان پێويستن.
تاوتوێكردنى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە
رۆژی چوارشەممە 3/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئانالێنا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ هاریکاری و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە شەڕی دژ بە داعش . هەروەها پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا دووپاتکردەوە بۆ بەجێنۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییان.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بە پێگەی گرنگ و دیاری هەرێم لە ناوچە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵ، چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە, پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و دەرچوونی گرووپ و میلیشیا چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە گشتی، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .
باشان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، وەڵامی پرسیاری دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان دایەوە.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى يوونسكۆ كرد
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/8 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبيرى (يوونسكۆ)، باسيان له كار و چالاكييه‌كانى يوونسكۆ له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه شوێنه‌وارى مێژوويى و دێرينيان تێدايه.
پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى دێرينى هه‌ولێر، ته‌وه‌ريێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا خاتوو ئازوولاى ئاماژه‌ى به هه‌نگاو و قۆناغه‌كانى پرۆژه‌كه كرد و سوپاس و پێزانينى بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ى پێشكه‌ش به تيمه‌كانى يوونسكۆى ده‌كه‌ن.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، كار و چالاكييه‌كانى يۆنسكۆى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پرۆژه‌كانيان دووپات كرده‌وه.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-received-the-director-general-of-unesco/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئەنالینا بێربۆک، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى سه‌ربازى و مرۆيى و سياسيى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر هێشتا به‌رده‌وامن، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه خاتوو بيربۆك دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئابوورييان ده‌ڕوانێت. له‌مباره‌وه ئاماژه‌ى به گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرد كه ده‌بێته هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به هه‌بوونى كه‌شێكى ئه‌رێنيى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به هه‌ماهه‌نگيى پته‌وى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرد.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شه‌نگال و ئێزدييان به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ پشتگيرى و هاوكاريكردنى ئێزدييان و ناساندنى كۆمه‌ڵكوژييان به جينۆسايد له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا.