نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٩-٢-٢٠١٥، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیاوه پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا دوایین ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و شه‌ڕی دژی تیرۆر له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی، دوایین ڕێككه‌وتن و گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق، بره‌ودانی زیاتر به هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا، بایه‌خدان و گرنگیی به‌رده‌وامیی هاوكاریی هاوبه‌ش له بواری وزه و بازرگانی و ئابووریدا و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
له دیداره‌كه‌دا به درێژی باس له هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له توركیا كرا و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیا كرده‌وه و هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری، له هه‌موو بواره‌كاندا خزمه‌ت به پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری ده‌كات.
له‌م دیداره‌دا شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان و پلاندان، ئاماده بوون.
پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ 17ـی 2ـی 2015 لە سەڵاحەددین، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی دانووساندنكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا كۆبووەوە كە پێكهاتبوو لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت، فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان، عەلی سندی وەزیری پلاندانان و رێباز محەمەد حەملان وەزیری دارایی.
لەو كۆبوونەیەدا، شاندەكە راپۆرتی خۆی دەربارەی سەردانیان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و مەسەلەی بودجە و كێشە داراییەكان و هەروەها هەڵوێستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو.
دوای ڕاگۆڕینەوە و تاوتوێكردنی ئەو راپۆرتە، سەرۆك بارزانی تێبینی و رێنوێنی پێویستی لەمبارەیەوە دا و جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە خاڵەكان و دۆخەكە زۆر بە باشی دیراسە بكرێن و ئەگەر عێراق بە شێوەیەكی گشتی كێشەی جددی هەبێت لە بواری دارایی، پێویستە حكوومەتی هەرێم و بەغدا پێكەوە دابنیشن بۆ چارەسەری كێشەكان.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە، قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان خرایە بەرباس و ئەو بۆچوونانەی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكە و گرتنەبەری ئیجرائاتی پێویست پێشكەش كراوە، قسەی لەبارەیەوە كرا.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، باس لەوە كرا كە شاندەكە لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە بۆ گەیاندنی ئەنجامی دانووستاندنەكان و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ بارودۆخەكە.
هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش و بارودۆخی مەیدانی بەرەكانی رووبەڕووبوونەوە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوە بوو.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18-2-2015، به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ساز كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دوایین سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی فیدرال پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌و لێكنه‌گه‌یشتنه‌ی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بوو چاره‌سه‌ر كرا و ئه‌وه ڕوون بووه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و وه‌ك له یاسای بودجه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت، لایه‌نی به‌رامبه‌ریش پابه‌ند نابێت.
هه‌روه‌ها گوتی پێشنیازی ئه‌وه‌مان كرد هه‌ر سێ مانگ جارێك تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌ژمار بكرێت، چونكه ڕۆژانه ناكرێت و له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه نابێت، له یاسای بودجه‌شدا هاتووه كه تێكڕای هه‌نارده‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێت، نه‌ك ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی ڕۆژانه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بێت، هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ند ده‌بێت و گوتی: ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین عیراق به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه پابه‌ند بێت تا ئێمه‌ش پابه‌ندی بین. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه ده‌بێ هه‌موو داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ئه‌وه بزانن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ڕه‌فتار بكه‌ن كه وڵات له قه‌یرانێكی داراییی قووڵدایه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رباره‌ی هه‌ندێ له كاردانه‌وه‌كانیش گوتی: به داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له بابه‌ته‌كدا بكه‌ن و ڕاستیی بابه‌ته‌كه بزانن، هه‌ر له خۆیانه‌وه لایه‌نگیریی حكوومه‌تی عیراقیان كرد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد گوایه پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نییه، كه ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای داكۆكیكردن له گرنگیی ڕوونكردنه‌وه‌ی پلانی حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه و جێبه‌جێكردنی چاكسازی له هه‌موو بواره‌كاندا، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان كۆمه‌ڵێك ڕێكار و پلان و به‌رنامه‌سازییان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی خسته به‌ر باس و داكۆكی له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێت په‌له له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بكرێت و ڕێكاری پێویست بۆ زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان دابنرێت، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین بژارده‌ی جیا تاوتوێ كران.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخ و قه‌یرانه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی ناوخۆییی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان له هه‌مان كاتدا له قه‌یرانی ئابووری و دارایی و له دژی تیرۆریش له شه‌ڕدایه و پێشوازی له زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر ده‌كات و نرخی نه‌وتیش تا ڕادده‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێكه‌وه بارى قورسیان خستووه‌ته سه‌ر شانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دۆخێكى دژوارى هێناوه‌ته ئاراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگه هه‌موو داموده‌زگای وه‌زاره‌ته‌كان له سه‌ختیی دۆخه‌كه و قووڵیی قه‌یرانی دارایی تێبگه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مامه‌ڵه بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان ستاف و ده‌زگاكانی خوار خۆیان له ڕاستی و هه‌ستیاریی دۆخه ئابووری و داراییه‌كه، ئاگادار بكه‌نه‌وه.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونی كرده‌وه كه حكوومه‌ت له به‌رامبه‌ر دۆخه‌كه‌دا و بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی هه‌ڵده‌گرێت و گرنگه هه‌موو هاوبه‌شانی حكوومه‌ت پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی گونجاو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه بدۆزنه‌وه. ڕاشیگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه ده‌رده‌چێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ له هه‌موو بواره‌كاندا چاكسازی بكرێت، بۆیه كۆمه‌ڵێك ڕێكار ده‌گیرێته به‌ر و ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان خوارووی خۆیان له ڕاستیی دۆخه‌كه تێبگه‌یه‌نن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٥-٢-٢٠١٥، له دانیشتنی دووه‌می به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و لایه‌نی حكوومه‌تی فیدرالدا له به‌غدا، هه‌ردوولا به‌رده‌وامییان به گفتوگۆكانیان دا و چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالیان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ڕوون بووه‌وه كه به هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی كاشه‌وه، حكوومه‌تی عیراق له‌م كاته‌دا ناتوانێت به‌شه بودجه‌ی شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥‌دا هاتووه، بدات، بۆیه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو، دانوستانی هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بێت. دوای ته‌واوبوونی دانیشتنی دووه‌میش، شاندی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا و گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك گه‌یشتبووه به‌غدا و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، دوایین ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی عیراق، شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش، گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا، پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش، دۆخی داراییی عیراق و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ته‌واوی عیراقی كردووه‌ته‌وه، تاوتوێ كرد.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی هه‌ردوولادا، دوایین ڕێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال و ئه‌و لێكنه‌گه‌یشتنه‌ی له چه‌ند به‌ندێكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بوو، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و دوای ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر درا و خشته‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه خرایه ڕوو، هه‌ردوولا پابه‌ندیی خۆیان به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دووپات كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی له‌به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه دروست كردووه، ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌یه كه ته‌واوی عیراقی گرتووه‌ته‌وه و له‌م دۆخه‌دا حكوومه‌تی عیراق ناتوانێ وه‌ك پێویست بودجه‌ی هه‌ردوو مانگی یه‌ك و دوو بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژانامه‌واناندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه هه‌ردوولا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ن و لایه‌نی عیراقی به‌و خشته‌یه ڕازی بووه كه هه‌ر سێ مانگ جارێك تێكڕای هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ژمار بكرێت. ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی كاش، حكوومه‌تی عیراق وه‌ك پێویست و وه‌ك له بودجه‌دا هاتووه، جارێ ناتوانێ پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات. باسی له‌وه‌ش كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و ئه‌مشه‌و دانیشتنێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له نێوان هه‌دوولادا ساز ده‌كرێت.
له سه‌ردان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆدا بۆ به‌غدا، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، وه‌زیرانی سامانه سروشتییه‌كان، دارایی و ئابووری، پلاندانان، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران بوون.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامی ئه‌رگۆشی سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٨-٢-٢٠١٥، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌ڕێ كه‌وت.
له‌باره‌ی ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌شه‌وه گوتی: به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆده‌بنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودانی زیاتر به هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندی، ڕه‌وشی ناوچه‌كه و ئه‌و باس و بابه‌تانه‌ی كه بۆ هه‌ردوولا مایه‌ی بایه‌خن، تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌م سه‌ردانه‌دا هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان و پلاندان، یاوه‌ریی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ن.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٥-٢-٢٠١٥، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك گه‌یشته به‌غدا و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، دوایین ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی عیراق، شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش، گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا، پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش، دۆخی داراییی عیراق و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ته‌واوی عیراقی كردووه‌ته‌وه، تاوتوێ كرا.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی هه‌ردوولادا، دوایین ڕێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال و ئه‌و لێكنه‌گه‌یشتنه‌ی له چه‌ند به‌ندێكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بوو، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و دوای ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر درا و خشته‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه خرایه ڕوو، هه‌ردوولا پابه‌ندیی خۆیان به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دووپات كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی له‌به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه دروست كردووه، ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌یه كه ته‌واوی عیراقی گرتووه‌ته‌وه و له‌م دۆخه‌دا حكوومه‌تی عیراق ناتوانێ وه‌ك پێویست بودجه‌ی هه‌ردوو مانگی یه‌ك و دوو بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژانامه‌واناندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه هه‌ردوولا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ن و لایه‌نی عیراقی به‌و خشته‌یه ڕازی بووه كه هه‌ر سێ مانگ جارێك تێكڕای هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ژمار بكرێت. ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی كاش، حكوومه‌تی عیراق وه‌ك پێویست و وه‌ك له بودجه‌دا هاتووه، جارێ ناتوانێ پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات. باسی له‌وه‌ش كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و ئه‌مشه‌و دانیشتنێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له نێوان هه‌دوولادا ساز ده‌كرێت.
له سه‌ردان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆدا، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، وه‌زیرانی سامانه سروشتییه‌كان، دارایی و ئابووری، پلاندانان، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 2015/2/8 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكوومی گەیشتە میرنشینی دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو.
لە سەردانەكەیدا كە هەریەك لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و ئاشتی هەورامی وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكان و عەلی سندی وەزیری پلاندانان و رێباز حەملان وەزیری دارایی و سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاوەری دەكەن؛ بە داوەتێكی فەرمی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو بەشداری لە كۆبوونەوەی لوتكەی حكومی دا دەكەن كە بەڕێز بان كی مۆن سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و ژمارەیەك لە شارەزایان و بەرپرسیانی دەزگا جیهانییەكان بەشداری تێدا دەكەن.
لە كۆبوونەوەی لوتكەی حكومی دا كە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت؛ كۆبوونەوە و كۆڕ و سمیناری تایبەت بە سیستمی كارگێڕی و حكوومەتداری و چۆنییەتی پێشخستنیان پێشكەش دەكرێت.
هەر لەو سەردانەیدا كە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت؛ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ گەورە بەرپرسانی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو چەندین دیدار و كۆبونەوە ساز دەكەن.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/2/9، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان بان كی مۆن سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتووم، جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆك وه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی، شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان جێنشینی ئه‌بوو زه‌بی، جێگری سه‌ركرده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات و نوێنه‌ری نه‌وه‌د و سێ وڵات له سه‌رۆك و ڕێبه‌رانی حكوومه‌تی وڵاتان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی حكوومی له دوبه‌ی كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به بانگهێشتی فه‌رمیی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیمارات، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومی كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان، پلاندانان و وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت پێكهاتبوو، دوێنێ ئێواره گه‌یشته دوبه‌ی و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی سێ ڕۆژی مانه‌وه‌یدا له ئیمارات، چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بكه‌وێت.
له لوتكه‌ی حكوومیدا له دوبه‌ی كه به دووه‌م گه‌وره‌ترین لوتكه‌ی جیهانی هه‌ژمار ده‌كرێت، زیاتر له چوار هه‌زار به‌شدار كه نوێنه‌رایه‌تیی نه‌وه‌د و سێ وڵات ده‌كه‌ن، له چه‌ندین كۆڕ و سمینار و پانێلی جیادا، ڕێڕه‌و و كاروانی پێشكه‌وتنی حكوومی به‌ره‌و دواڕۆژ، دامه‌زارندن و به‌ره‌وپێشبردنی حكوومه‌تی زیره‌ك، نه‌وه‌ی داهاتووی حكوومه‌ته‌كانی دواڕۆژ، دیزاینكردنی پێشوه‌خته‌ی ئاینده، تێگه‌یشتنێكی جیهانی بۆ پێشكه‌وتنی حكوومی و حكوومه‌تداری و چه‌ندین باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌م بوارانه، تاوتوێ ده‌كرێت.