فەرمانگەى پەيوەنديەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە توندى سەرکۆنەى رووداوى تەقەکردنە مەترسيدارەکەى سەر نووسينگەى گۆڤارى چارلى هێبدۆ لە پاريس دەکات، کە بووە هۆى گيان لەدەستدانى 12 کەس. هەست و پاڕانەوەکانى ئێمە لەگەڵ قوربانيەکانى ئەو کردەوە تيرۆرستيەيە. ئێمە لەم کارەساتەدا لەگەڵ خەڵکى فەڕەنسادا دەوەستين و لەم بارودۆخە سەختەدا هاوخەمى خەڵکى کوردستان دەدەبڕين.

ئەم جۆرە هێرشانە تەنها هاندەرمان دەبێت بۆ پابەندبوونمان بە يەکگرتوويي و پاراستنى بەهاکانى ئازادى دەربڕين و هەروەها بۆ بەردەوامبوونمان لە شەڕ دژى تيرۆر. ئەم جۆرە هێرشانە ئەوەمان پيشان دەدات کە پێويستە ئەندامانى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى پێکەوە شانبەشانى يەکتر شەڕ دژى تيرۆرستان بکەن، کە هەڕەشەن بۆسەر بەهاکانى ديموکراسى و لێبوردەيي و پێکەوە ژيانى ئاشتيانە. ئەمڕۆ هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان لە پێشەوەى بەرەکانى شەڕدان دژى تيرۆر. هاوکات پێويستە شەڕ دژى توندڕەوەکان بەبێ راوەستان بەردەوام بێت.

جارێکى ديکە پرسەو سەرەخۆشى خۆمان ئاڕاستەى خانەوادەى قوربانيەکانى رووداوەکەى پاريس دەکەين.

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی