نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/1/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جه‌نه‌رال جۆن ئالن نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆك ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان باڵیۆز برێت مهككۆرك ـ ى جێگرى و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق و كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا جه‌نه‌رل ئالن باسى له سه‌ردانى خۆى بۆ ژووى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش كرد و خۆشحاڵیى خۆى بۆ شێوازى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى شه‌ڕى دژى داعش ده‌ربڕى كه سه‌ركه‌وتوانه كارى خۆیان ده‌كه‌ن و ڕۆژانه گورزى كوشنده له تیرۆرستان ده‌وه‌شێنن.
هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پێشمه‌رگه كرد، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى كه بووه مانشێتى میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه كرد كه مه‌ردانه به‌رگرییان كرد و له‌م پێناوه‌دا شه‌هید بوون. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه له هاوكارى و پشتگیریى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه مه‌ترسییه‌كه زۆر جددییه و بۆ نه‌هێشتن و له‌ناوبردنى تیرۆرستان، ده‌بێ هاوكایى باشتر و زیاترى پێشمه‌رگه بكرێت و ڕایگه‌یاند: رۆژانه ڕاپۆرتمان له‌سه‌ر ڕووداو و پێشهات و پێداویستییه‌كان پێده‌گات.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌ربڕى و به‌تایبه‌تیش سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد بۆ ئه‌نجامدانى هێرشه ئاسمانییه‌كانى، كه ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى بۆ به‌رژوه‌ندیى پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانى له گۆڕینى هاوكێشه سه‌ربازییه‌كاندا بینیوه. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه پێشمه‌رگه پێویستى به چه‌ك و تفاق و مه‌شق و ڕاهێنانى زیاتر هه‌یه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنامه‌ى نێوان هه‌ردوولا و ئالوگۆڕى به‌رده‌وامى سه‌ردانه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وش و بارودۆخى عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كرا.