كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ كه پێشمه‌رگه به وره‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه له به‌ره‌كانی جه‌نگدایه‌و به‌رگری له خاك و نیشتمان بكه‌ن.
ئه‌م وتانه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/8/2014 له‌میانی پێشوازی كردنی له وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌میل هه‌ورامی هات.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد‌و گوتی" پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئێوه درێژه‌پێده‌ری خه‌بات و به‌رخودانی ئێوه‌ن و وه‌ك هه‌میشه به‌رگری له كوردستان ده‌كه‌ن".
لای خۆیانه‌وه وه‌فدی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان وێڕای سوپاسكردنی ئه‌م پێشوازییه، راشیانگه‌یاند كه ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له جاران گه‌رموگوڕتر ئاماده‌ن بۆ به‌رگری كردن له خاكی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ئاماژه‌ی به هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش كرد‌و رایگه‌یاند" له ئێستادا له هه‌موو قۆڵه‌كان پێشمه‌رگه له به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌رگری ده‌كه‌ن و زه‌بری كوشنده‌یان له دوژمن داوه‌و به‌رده‌وام ده‌بن تاكو ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كان له چه‌كدارانی داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه".