بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بنەماڵەی بەڕێزی قازی لە مەهاباد
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، مامۆستا ئەحمەدی قازی - مان پێ گەییشت.
مامۆستا ئەحمەدی قازی ساڵانێکی زۆر خزمەتی زمان و وێژەی کوردی کرد و شان بەشانی مامۆستایان هەژار و هێمن، گۆڤاری سروەیان وەک دیارییەکی بەنرخ پێشکەش بە ئەدەبی کوردی کرد. بەرهەمەکانی مامۆستا ئەحمەد، لە نووسین و وەرگێڕان، لە ڕیزی شاکارە ئەدەبییەکاندان و لە دەستدانی ئەو ڕۆشنبیرە کەلێنێکی زۆر بەجێ دەهێڵێت و خەسارەتێکی گەورەیە.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و خەڵکی نیشتیمانپەروەری شاری مەهاباد و سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم مامۆستای کۆچکردوو بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٧ـی ٦ـی ٢٠١٥