"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە ڕاپۆڕتێکی ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا"ی ئێران ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕیی.

 

لە بەرواریی ٩ی دیسەمبەری ٢٠١٥ لە ڕاپۆڕتێکی ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا"ی ئێران کە لە لایەن پەیامنێریانەوە لە شاری بەغدا ئامادەکرابوو، سووکایەتیی بە جلووبەرگی کوردیی کرابوو، نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە تاران دەستبەجێی ناڕەزایی خۆی دەربڕیی و دەنگی خستە پاڵ دەنگی ناڕازیی بووانەوە و لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە بەرپرسانی کۆماریی ئیسلامی ئێران کرد.

 

ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا" دەستبەجێی ئەو وشە نالەبارەی لادا و پەیمانیاندا کە لەمەودوا زیاتر سەرنج بدەن کە لە ڕاپۆڕت و ھەواڵەکانیاندا ئەم جۆرە کارانە دووبارە نەبێتەوە.

 

 

 

 

وتووێژی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی سەبارەت بە "فەریناز خوسرەوانی" و خەڵکی مەھاباد بەدرۆخرایەوە.

ماوەیەکە لە چەن ماڵپەڕ و دەزگای راگەیاندنەوە چەندین ھەواڵ و بابەت بە مەبەستی شکاندنی پیرۆزییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتییەکەی لە تاران بڵاودەبنەوە کە دوورن لە راستییەوە و ھەموو یاسا و رێسا ئەخلاقییەکانیان تێپەڕاندووە بۆ گەیشتن بە مەرامی گڵاوی خۆیان.

لە دوایین ھەوڵی لەم چەشنەشدا ھەواڵێکیان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا"ی ئێرانیدا سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی مەھاباد قسەیان کردووە، وێڕای ئەوە کە بە سێرچێکی ساکار دەتوانین ببینین کە وەھا ھەواڵ و بابەتێک لە ماڵپەڕی ئیرنادا بوونی نییە، رایدەگەیەنین جەنابیان بە  ھیچ چەشنێک لەم بوارەدا قسەیان نەکردووە و بە ھیچ شێوەیەک دژایەتی و بێ‌رێزی بە خەڵکی سەربەرزیی مەھاباد و شوێنەکانی دیکە ناکەن و رێز و حورمەتی خۆشیان بۆ جەماوەری مەھاباد دووپات دەکەنەوە.

لەڕاستیدا ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە درۆ و دەنگۆیانە سازدەکەن، بێڕێزیی بە بنەماڵەی "فەریناز خوسرەوانی" و بەگشتیی خەڵکی مەھاباد دەکەن.

 

نووسینگەی رۆژنامەوانيی نوێنەرایەتيی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران.

تاران ـئیرنا ـ "عەلی یۆنسی" یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: سیاسیەتیی ئێمە هەر وەکوو ڕابردوو پشتیوانی لە کوردەکانە و ئەم کارەساتە نامرۆڤانەیەی کە بەسەر کوردە ئیزەدییەکاندا هاتووە جێگای داخ و کەسەرێکی زۆرە و هیوادارین کە بە زووترین کات ئەم قەیرانە کۆتایی پێبێت و ئاسایش و هێمنی بۆ عێراق بگەڕێتەوە.

"عەلی یۆنسی" یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران لە کارووباری نەتەوەکان و کەمینە ئایینیی و مەزهەبییەکان بە جەختکردن لەسەر ئەوەی کە سیاسیەتیی ستراتیجی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر وەکوو ڕابردوو پشتیوانییە لە دەوڵەت و میللەتی عێراق، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری سیاسی ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی نزیکایەتیی و پەیوەندییە مێژووییەکانی دەوڵەت و میللەتی ئێران لەگەڵ خەڵکی کورد لە عێراق، سیاسیەتیی ئێمە پشتیوانی لە کوردەکانە و کوردەکان بەشێکن لە شووناسی مێژوویی کە شارستانییەتی ئێران پێکدێنن. 

یۆنسی بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایانەی عێراق و هەوڵەکانی گرووپی تیرۆریستی داعێش لەم وڵاتە و بە تایبەت هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان گوتی: ئێران بەردەوام لەگەڵ کوردەکان لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە کوردی تێدا نیشتەجێیە پەیوەندییەکی نزیک و تایبەتی هەبووە. 

یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند: کوردانی ئیزەدی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە هێرش کراوەتە سەریان و ژمارەیەکی زۆریان لێی کوژرا و برینداربووە و یا ئەوەی کە لە ماڵەکانیان ئاوارەبوون.  

"عەلی یۆنسی" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: ئەم کارەساتە نامرۆڤانەیەی کە بەسەر کوردە ئیزەدییەکاندا هاتووە جێگای داخ و کەسەرێکی زۆرە و هیوادارین کە بە یەکێتی و هاودڵی هەموو حیزبەکان و سوپای عێراق و هەروەها کوردەکان بە زووترین کات ئەم قەیرانە کۆتایی پێبێت و ئاسایش و هێمنی بۆ عێراق بگەڕێتەوە.

یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران لە کارووباری نەتەوەکان و کەمینە ئایینیی و مەزهەبییەکان ئەوەیشی ئاشکراشیکرد: لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ئێرانەوە کاڵا و شتوومەکی یارمەتیدەر بۆ ئاوارە عێراقییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕەوانە کراوە و هیوادارین کە ئەم یارمەتیانە بەردەوام بێت.

جەختیشیکرد: میللەتی عێراق بە بوونی نەتەوە، ئایین، دین، شیعە، سەننە، کورد و عەڕەب بەردەوام لە تەنیشت یەکتریدا ژیانێکی ئاشتیخوازانەیان بووە و سیاسەتیی دەوڵەتی بەعسی سەدامیش ئەوە بوو کە جیایی بخاتە ناو نەتەوە و ئایینەکانی ئەم وڵاتەوە.

یۆنسی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەو شتەی کە یەکێتی نەتەوەیی عێراقی دەخستە مەترسییەوە، هەبوونی دەمارگرژیی کوێر و نەتەوەیی بووە کە وەکوو ژارێکی کوشەندە بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەموو وڵاتەکانەو خەڵکی عێراق بەردەوام لە بوونی ئەم شەڕ و دەمارگرژییانەدا خۆیان پاراستووە.  

یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران دکتۆر "حەسەن ڕووحانی" گوتیشی: ئەم جۆرە شەڕانە بنچینەیلە خراپبوونی بەرپرسیارییەتی ئەمەریکادایە کە بواری بۆ ئەم جۆرە دەمارگرژییانە خۆش کرد و ئێستا خەڵکی عێراق بوونەتە قوربانی ئەم دەمارگرژییە کۆرانە.

 

"عەلی یۆنسی" لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا گوتی: هەموو خەڵکی عێراق دەبێت بۆ لەناوبردنی ئەم دەمارگرژییانە هەوڵبدەن و پێکەوە یەکبگرن.

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی