نوێنەرایەتی

   نوێنەرایەتی

سێ شەممە, 06 شوبات 2018

نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ شاندی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان له‌ تاران کۆبۆوه

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ شاندی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دیداریی کرد. 

"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران و "هیوا مەرگەیی" ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوێنێ دووشەمە رێکەوتی 5/2/2018 پێشوازیان لە شاندی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کرد که له "شوان رابەر" بڕیاردەریی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و مامۆستا نەبەز ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی پێکهاتوو، کە بۆ بەشداریکردن لە بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەحزابی ئاسیایی سه‌ردانی تارانی پێته‌ختی وڵاتی ئێرانیان کردووه. 

لە دیدارەکەدا که "هیوا مەرگەیی" ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش تیایدا زاماده‌بوو، باس لە باروودۆخی هەنووکەیی و پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و تاوتوێی له‌سه‌ر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرا. 

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، شاندی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رۆڵی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تارانیان لە بواریی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراندا بەرز نرخاند.

هەینی, 05 ک دووەم 2018

روونکردنەوە لەلایەن نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران

چوار شەممە, 13 ک یەکەم 2017

نازم ده‌باغ له‌ لە ئاهەنگی ساڵانەی "لویسیا" لە باڵیۆزی وڵاتی سوید لە تاران به‌شداریی کرد

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، لە ئاهەنگی ساڵانەی "لویسیا" لە باڵیۆزی وڵاتی سوید لە تاران به‌شداریی کرد.

"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران دوێنی چوارشه‌مه 13/12/2017 دوای بانگهێشتی فەرمی لە لایەن خاتوو "هێلێنا سۆنگەلاند" باڵیۆزی وڵاتی سوید لە تاران لە ئاهەنگی ساڵانەی "لویسیا" Lucia له‌گه‌ڵ نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداریی کرد.

سێ شەممە, 14 ت دووەم 2017

رونکردنەوەی نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبارەی وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی ئاژانس

نازم عومەر دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ئەو هەواڵەی کە بە ناوی ئەوەوە بڵاو بۆتەوە لە رۆژنامەی ئاژانس ژمارەی ٦٤ لە رێکەوتی ١٥/١١/٢٠١٧ رەتی دەکاتەوەو پێی وایە بۆ مەبەستی تایبەت ئەم هەواڵەیان بڵاو کردۆتەوە.

دوو شەممە, 06 ت دووەم 2017

نازم ده‌باغ له رۆژی لە دایکبوونی ئیمپڕاتۆری ژاپۆن و جەژنی میللی ئه‌م وڵاته بەشداریی کرد

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له رۆژی لە دایکبوونی "ئاکی هیتۆ" ئیمپڕاتۆری ژاپۆن و هەروەها جەژنی میللی وڵاتی ژاپۆن لە تاران بەشداریی کرد.

دوای بانگهێشتی فەرمی لە لایەن "هیرویاسو کوبایاشی" باڵیۆزی ژاپۆن لە تاران کە بە بۆنەی رۆژی لە دایکبوونی "ئاکی هیتۆ" ئیمپڕاتۆری ژاپۆن و هەروەها جەژنی میللی وڵاتی ژاپۆن ئاراستەی "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران کرابوو، باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە وڵاتی ئێران ئێوارە خوانێکیان بەم بۆنەیەوە سازکرد و نوێنەرایەتی هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران تیایدا بەشداربوو.

له‌م بۆنه‌یه‌دا باڵیۆز و نوێنه‌ریی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له تاران و هه‌روه‌ها دکتۆر "عه‌باس عه‌ڕاقچی" بریکاری یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش تیایدا ئاماد‌بوون.

یەک شەممە, 05 ت دووەم 2017

نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی سیاسی و سەربازی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران کۆبۆوه

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، له‌گه‌ڵ "هیدە ئاکی ئاداچی" بەرپرسی بەشی سیاسی و عه‌قید "هیرویوکی کانە کو" بەرپرسی بەشی سەربازی باڵیۆزخانەی ژاپۆن دیداریی کرد.

"هیدە ئاکی ئاداچی" بەرپرسی بەشی سیاسی و عه‌قید "هیرویوکی کانە کو" بەرپرسی بەشی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران ئەمرۆ یەکشەمە رێکەوتی ٥/١١/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له شاری تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران و "هیوا ره‌سووڵ" و لوقمان لەتیف محه‌مد" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا. 

لە چاوپێکەوتنەکەدا گفتووگۆ لەبارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی دوای پرۆسەی ڕیفڕاندۆم کرا و نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران ڕاوبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو، و باسی  لە سیاسەتی ئێستای حکوومەتی عێراق کرد بە فشارهێنانی زیاد بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتی هەرێم سوورە لەسەر ئەنجامدانی گفتووگۆی ڕاستەقینە لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق و بە هەڵپەساردنی ئەنجامەکانی ڕیفڕاندۆم. 

"نازم ده‌باغ" ئومێدی خواست نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دۆستی وەکوو ژاپۆن و وڵاتانی دراوسێ پارێزەری مافە ڕەواکانی گەلی کورد بن لە پرۆسەی گفتووگۆکاندا، و ئاماژەی بەوە کرد کە کاردانەوەی سەربازی جگە لە زیان و ماڵ وێرانی بۆ هیچ لایەک سوودی نابێ.  

لە وڵامدا "هیدە ئاکی ئاداچی" بەڵێنیدا کە ئەم داواکارییە بگەیەنێتە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ بەدواداچوون. 

نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوەکرد کە کورد لەگەڵ خەباتکردندا بۆ سەربەخۆیی مێژویەکی زۆری هەیە و سەلماندوویەتی کە کێشەی کورد بە هێزی چەکداری لەبن نایەت.

پەڕەى 14 لەکۆى 39 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی