"سەلام عارف روشدی" لەگەڵ وه‌زیری کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە

"سەلام روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ وه‌زیری کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی له شاری تاران، دیداری کرد.

 

"سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ڕۆژی یه‌کشه‌مه ٦ی جوونی ٢٠٢١ پێشوازیی له شاندی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی پێته‌ختی ئێران کرد که پێکهاتبوون له وه‌زیری کشتوکاڵ، جیگری وه‌زیری کشتوکاڵ و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م وه‌زاره‌ته.

 

جێی ئاماژه پێدانه که "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، له لایه‌ن "عه‌لی یارمحه‌مه‌دیان" به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی کۆمپانیای پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای ئیسفه‌هان، به شێوه‌ی فه‌رمی بۆ به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی نۆزده‌یه‌مین خولی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌یی کشتوکاڵ له ئیسفه‌هان و بینینی چالاکییه‌کانی ئه‌م ڕووداوه و سه‌ردانی ژووره‌کان و دیدار له‌گه‌ڵ به‌شداربووان، بانگهێشت کراوه‌ که کاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌مه ٨ی ١١ی جوونی ٢٠٢١ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ‌   

 

مه‌به‌ست له سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، به‌شداری له نۆزده‌یه‌مین خولی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌یی کشتوکاڵ له شاری ئیسفه‌هانه که کاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆ تاکوو ٧ی ئێوارێی ڕۆژانی سێشه‌مه ٨ تا هه‌ینی ١١ی جوونی ٢٠٢١ بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له شوێنی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای ئیسفه‌هان به‌‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

 

بڕیار وایه وه‌زیری کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی، پێش ئه‌وه‌ی که به‌ره‌و شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێبکه‌‌ون، ‌چاویان به به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی که‌شاوه‌رزی واته کشتوکاڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌وێت و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه کشتوکاڵییه‌‌کانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاخاوتن بکه‌ن.

Read کد خبر: 2538

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی