تاران بڕیاریدا هاوكاری هه‌رێم بكات و هه‌رێمیش نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات

له‌ سه‌ر پێشنیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاران بڕیاری داوه‌ بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كه‌ هاوكاری هه‌رێم بكات و هه‌رێمیش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا نه‌وت هه‌نارده‌ی تاران ده‌كات.

 

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران له‌ لێدوانێكی تایبه‌تیدا به‌تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ریم بۆ به‌ژداریكردن له‌ كۆنفرانسێك سه‌ردانی تارانی كرد و له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا چاوی به‌ به‌رپرسانی تاران كه‌وت و له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا باس له‌ قه‌یرانی دارای هه‌رێم كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمیش پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد حكومه‌تی تاران له‌ بری حكومه‌تی هه‌ریم بڕی پاره‌ی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له‌ كوردستان بدات و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وت هه‌نارده‌ی تاران ده‌كه‌ن.

 

ده‌باغ وتیشی: پێشنیاریش كراوه‌ كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن كه‌  ژماره‌یان نزیكه‌ی 300 كۆمپانیا ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریشم هه‌بێت تاران پێشنیاره‌كه‌ی هه‌رێمی خستۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌س ماوه‌ته‌وه‌ ڕێكه‌وتنێكی فه‌رمی بۆ جێبه‌جێكردنی بكرێت.

 

به‌وته‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران: هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تاران له‌ ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت و بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووش له‌ ڕێگه‌ی بۆڕیه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت تا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌ریم به‌ تاران ببه‌سترێته‌وه‌.

 

 

نوێنه‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران له‌ ساڵیادی راپه‌ڕین وتی: پیرۆزبای گه‌رم له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێكخستنه‌كانی دێرین و ناوشار و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی به‌ژداریكردنیان له‌و ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌ی بوو به‌هۆی له‌ناوچوونی دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی كورد، ئومێد ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌هه‌مان ڕوح و گیانی ئه‌وكاته‌ی كه‌ ڕیكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بكه‌ن، هه‌موان ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌وڵ بده‌ن بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه‌ و دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆمان.

 

 

 

 

Read کد خبر: 1786

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی