
هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ديدارێكى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/3/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جيهان، به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا ده‌كات، ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه بوو.
له ڕێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ر يه‌ك له به‌ڕێزان ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا، مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان وتاريان پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كاندا تيشك خرايه سه‌ر ته‌حه‌دى و كێشه‌كانى جيهان، شه‌ڕ و پێكدانانى ڕووسيا و ئۆكراینا، دۆخى مرۆيى له ئۆكراینا، ڕۆڵى ديپلۆماسى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى و كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و پێكدادان، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گفتوگۆكانى ڤييهنا.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ديدارێكى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا.
له ديدارهكهدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئۆكراينا و كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-qatari-foreign-minister/
پەیامی سەرۆک نێچيرڤان بارزانى لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا
يادى ٣١ ساڵه‌ى ڕاپەڕینى شكۆدارى ئازاری ١٩٩١، به گەرمى لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هه‌موو کوردستانيیان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان پيرۆز دەکەم.
ڕاپەڕین دەربڕی خواست و باوەڕ و ئیرادەی پته‌وى گەلی کوردستان بوو له‌پێناو ژیان و داهاتوويهكى باشترى ئازاد و سەرفراز و ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداريدا. بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و گه‌ل و جه‌ماوه‌رى ڕاپه‌ڕيو و يه‌كڕيزيى لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بوو.
ڕاپەڕین دەروازەی واڵای گەلی کوردستان بوو بۆ قۆناغی نوێی خۆبەڕێوەبردن و دامەزراندنی دامەزراوە شەرعی و فەرمیيەکانی هەرێمی کوردستان کە پاش ئازادیی عیراق لە دەستووردا جێگیر کران، لە نێوخۆ و دنیای دەرەوەشدا بە فەرمی ناسران و مامەڵەيان لەگەڵدا دەکرێت.
له‌م ياده‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه پاراستنی ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ڕاپه‌ڕين و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەرک و بەرپرسیاريه‌تیی هاوبه‌شى هەموو کوردستانيیانە و وەفادارییە بۆ گیانی پاکی شەهیدان و هەموو قوربانیانی ڕێگای ئازادى.
با ئه‌م ياده هانده‌رمان بێت بۆ پته‌وكردنى زياترى گيانى تهبايى، پێكهوهيى، يهكڕيزى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و كاركردن له‌پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا كه شههيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شههيدانى كوردستان گيانيان له‌سه‌ر دانا.
وێڕاى دووپاتكردنهوهى پابهنديمان به ئامانجه‌كانى ڕاپه‌ڕينه‌وه، به هيوا و ئومێد، به بڕوا و گهشبينييهوه بۆ داهاتوويهكى باشتر دهڕوانين و به ڕێز و شكۆوه يادى شههيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شههيدانى کوردستان دهكهينهوه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/3/5
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzanis-statement-on-the-anniversary-of-the-uprising/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، دۆخى عيراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ديدارێكيان ئه‌نجام دا.
له ديدارهكهدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و گفتوگۆى ڤيه‌ننا له‌نێوان ئێران و وڵاتانى ڕۆژاوادا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و هيوايان خواست پرۆسه‌ى سياسى له عيراق له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى وڵات‌دا به هاريكارى و لێكگهيشتنى هه‌مووان، ڕاسته‌ڕێ ببێت.
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ سکرتێری گشتی UN کۆبونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانياندا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ڕه‌وشى عيراق به‌گشتى، به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان له عيراق كرد، به‌تايبه‌تى ڕۆڵى (يۆنامى) له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عيراقدا و هيواى به‌رده‌واميى يارمهتيدان و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عيراق خواست.
دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه داعش هێشتا مهترسييهكى جددى و ڕاستهقينهيه و له عيراق و سووريا هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه باس له گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر كرا و جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ عيراق، چونكه به نائارامى و ناسه‌قامگيرى، پرۆسه‌ى سياسى بنكۆڵ ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر بێت.
خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆي‌دا، دوا بڕيارى دادگه‌ى بالاى فيدراليى عيراق ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌گه‌رى سه‌ردانى به‌ڕێز سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه بۆ عيراق دواى پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى فيدرالى له عيراق، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ میری قەتەر کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر، له‌گه‌ڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر كۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بەتایبەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قەتەر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عيراق به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا کرا.
هەروەها هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە (16ی شوباتی 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە شاری دەوحەی پایتەخت، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر شێخ خالد بن خەلیفە ئال سانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی قەتەر لە گەل عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و وەبەرھێناندا.
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ و سەلام روشدی لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" دیداریان کرد
- سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان له عيراق و سووريا كۆبووه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق دەکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبيری کوردستانی ئێران ده‌كات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە تاران کۆبۆوه
- ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات