
هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له شاندێكى ئه‌مه‌ريكى ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز جۆوى هوود جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كرد.
له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، مه‌ترسييه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌ى شه‌نگال و بارى ئابوورى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى تێپه‌ڕاندنى كێشه و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عيراق و ده‌رچوونى له دۆخى چه‌قبه‌ستوويى و پێكهێنانى حكوومه‌تێك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارى و خواسته‌كانى هاووڵاتيان و ته‌واوى پێكهاته‌كانى وڵات بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى تهبايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان كرده‌وه.
به‌ڕێز جۆوى هوود سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و ئه‌و هاريكارييهى له ماوه‌ى ڕابردوودا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزيان و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يبووه و جه‌ختى له په‌يوه‌نديى به‌هێز و به‌رده‌واميى دۆستايه‌تى و هاوبه‌شى و پشتيوانيى ئه‌مه‌ريكا بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ی ديدارهكهدا كه ژماره‌يه‌ك ديپلۆماتكار و به‌رپرسان له كونسولخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، پرسه‌كانى ئازادى ڕادهبرين، مافه‌كانى مرۆڤ و سهروهريى ياسا، پێشهاته‌كان له ئۆكراینا و دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه به‌گشتى خرايه به‌ر باس.
له دوا ته‌وه‌رى ديدارهكهدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز جۆوى هوود خواست كه بڕياره له داهاتوويهكى نزيك و له پۆستێكى تازه‌ى ديپلۆماسيدا، ده‌ستبه‌كار بێت.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-an-american-delegation/
سەلام رشدی له‌گه‌ڵ هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کۆبۆوه
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "هێمن هه‌ورامی" جێگری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له شاری هه‌ولێر دیداریی کرد.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ١٠ی ئه‌پرێلی ٢٠٢٢ سه‌ردانی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و لە لایه‌ن "هێمن هه‌ورامی" جێگری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا و سه‌باره‌ت به باروودۆخی هه‌رێمی کوردستان دیدار و چاوپێکه‌وتنیان کرد.
له‌م دیداره‌دا، جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و جێگری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، به گشتی سه‌باره‌ت به باروودۆخی ناوچه‌که و عێراق و هه‌روه‌ها به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئاخاوتنیان کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ئۆپێک کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی،لەگەڵ محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ململانێ و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بازاڕی وزەی جیھانی و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان تاووتوێ کرا .
جەخت لە گرنگیی ھەماھەنگیی و یەکخستنی ھەوڵەکان لە پێناو سەقامگیریی بارودۆخی جیھان و بازاڕی وزە کرا.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 29ی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئیمارات ، یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتنیان دەربارەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی لە بواری نوێکردنەوەی کاروباری حکومەتداری واژۆ کرد.
لە ناوەڕۆکی لەیەکتێگەیشتنەکەدا، ئاماژە بە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەهێزی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کراوە کە لەو چوارچێوەیەدا، دەوڵەتی ئیمارات هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە پێشخستنی کاروبارەکانی حکومەت و برەودان بە توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکومەت و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری حکومەتی ئەلیکترۆنی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی لە ئیمارات لە گەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن را‌شد جێنشینی دوبەی و شێخ مەکتووم بن محەمەد بن را‌شد جێگری حاکمی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرا.
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شههيددا
ئه‌مڕۆ شازده‌ى ئازار، به‌وپه‌ڕى شكۆوه يادى زياتر له پێنج هه‌زار شههيدى هه‌ڵه‌بجه دهكهينهوه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين. ئه‌وان به‌رله 34 ساڵ له يه‌كێك له سامناكترين تاوانه‌كانى مێژوودا، بوونه قوربانيى ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عيراق كه به چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى كيميايى، دڕندانه كۆمه‌ڵكوژ كران، هه‌زارانى ديكه‌ش بريندار و ده‌ربه‌ده‌ر بوون كه هه‌ر يه‌كێكيان چيرۆك و به‌سه‌رهاتێكى دڵته‌زێنى هه‌يه.
كاره‌ساتى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، تاهه‌تايه سيمبولى ستهملێكراويى ميلله‌تێكى قوربانييه، كه ته‌نيا تاوانى ئه‌وه‌يه له‌سه‌ر خاكى ڕه‌سه‌نى خۆى و له‌ژێر ئاسمانى خۆي‌دا، داواى ژيان و ئازادى و دادپه‌روه‌رى ده‌كات. ميلله‌تێك كه ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له مێژوو و شارستانيى ناوچه‌كه‌دا گێڕاوه و هه‌ميشه ده‌ستى دۆستايه‌تى و مرۆڤپهروهرى و ئاشتى و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بۆ هه‌مووان درێژ كردووه.
كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، هه‌وڵێكى ديكه‌ى بێهووده و بێئه‌نجامى تاوانكارانى مێژوو بوو، تا ئيراده‌ى پۆڵايينى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى تێكبشكێنن، به‌ڵام وه‌ك هه‌ميشه به خۆڕ‌اگرى مايهوه و ئيراده‌ى ژيان و هه‌ستانه‌وه و به‌رده‌واميى گه‌لى كوردستان، شكستى به خه‌ياڵى ئه‌وان هێنا و بۆ ژيان و ئازادى و سه‌رفرازى تێهه‌ڵچووه‌وه.
ده‌بێ له هه‌موو ڕوويهكهوه زياتر خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكرێت و له‌م ياده‌دا داوا ده‌كه‌ين ده‌وڵه‌تى عيراق وه‌ك ئه‌رك و پابه‌نديى ياساييى خۆى، خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان، ئه‌و قوربانييانه‌ى هێشتا له ژياندان و ژينگه‌ى هه‌ڵه‌بجه قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه و چيتر پشتگوێ نه‌خرێن، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى به‌پارێزگابوونى ته‌واو بكات، تا به‌و شێوه‌يه كه‌مێكيش بێت له خه‌ميان كه‌م بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ين كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و جيهانى پێشكه‌وتوو، له هه‌وڵى به‌رده‌وامدا بن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه نه‌درێت كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه له هيچ شوێنێكى ديكه‌ى سه‌رزه‌مين دووباره ببێته‌وه و چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ و به‌رهه‌مهێنانى، يه‌كجارى و به ته‌واوى قه‌ده‌غه بكرێت و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕێگه له به‌كارهێنانى بگيرێت.
دووپاتى دهكهينهوه: باش‌ترين ياد و وه‌فادارى و ڕێز بۆ گيانى شههيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان، ئه‌وه‌يه هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان يه‌كڕيز و ته‌با بن و پێكه‌وه كار بكه‌ن تا ته‌واوى مافه دهستوورييهكانى گه‌لى كوردستان به‌ده‌ست بهێنين و فيدرالى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين، هه‌موو لايه‌كيش وانه له په‌نده‌كانى مێژوو ببينين و بۆ ئێستا و داهاتوويهكى باشتر، بيانكه‌ينه ڕێنيشانده‌ر.
سڵاو و دروود بۆ گيانى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
16ى ئازارى 2022
https://presidency.gov.krd/statement-by-president-nechirvan-barzani-on-the-anniversary-of-the-chemical-bombing-of-the-martyr-halabja/
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ و سەلام روشدی لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" دیداریان کرد
- سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان له عيراق و سووريا كۆبووه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق دەکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبيری کوردستانی ئێران ده‌كات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە تاران کۆبۆوه
- ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات