
هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خهليفه بن زايد ئال نه‌هياندا ده‌كات
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/5/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خهليفه بن زايد ئال نههيان سه‌رۆكى كۆچكردووى ئيماراتدا، گه‌يشته ئه‌بوزه‌بى و له‌لايه‌ن خاوه‌نشكۆ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان، سه‌رۆكى ئيماراته‌وه پێشوازى لێ كرا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆيان و گه‌لى كوردستانى به خاوه‌نشكۆ شێخ محمه‌د بن زايد ئال نههيان خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئال نههيان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئيمارات گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى بۆ هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه خاوه‌نشكۆ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان، سه‌رۆكى ئيمارات، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و سهركردايهتيى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌شدارى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى و ستايشى خۆيان و وڵاته‌كه‌ى بۆ دۆستايه‌تى و هاوسۆزيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات دووپات كرده‌وه.
شاندى ياوه‌رى سه‌رۆك نچيرڤان بارزانى له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-participates-in-the-funeral-of-the-late-sheikh-khalifa-bin-zayed-al-nahyan/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبی بەشداری لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکه باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ھەرێم و دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا ، جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری کرایەوە.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌لژيكا كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/5/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز فيليب ڤاندین بولك، باڵيۆزى به‌لژيكا له ئوردن و عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كورستان له‌گه‌ڵ به‌لژيكا، ڕۆڵى به‌لژيكا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عيراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه و هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى عيراق و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش عيراق پێويستى به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
به‌ڕێز باڵيۆزى به‌لژيكا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ربرى و دووپاتی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی وه‌ک هاوبه‌شێکى پابه‌ند به پشتگیریی عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى به‌لژيكا له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختی له پێویستیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عیراق و پێشمه‌رگه کردوه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی بۆشاییی ئه‌منییان هه‌یه.
دۆخی شه‌نگال و ئاواره‌بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که له ئه‌نجامى پێشهاته ئه‌منييه‌كان، ئه‌رک و کاره‌کانی یوونیتاد له عیراق، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و گرنگیی گفتوگۆ بۆ لێکگه‌یشتن، پرسی ئازادییه‌کان و ئازادیی ڕاده‌ربڕین، په‌تای کۆڤید_١٩ و کاریگه‌رییه‌کانی، دوا پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان له ئۆكراينا و لێکه‌وته‌کانی، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌حه‌دییه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-meets-with-the-belgian-ambassador/
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.
ئومێدەوارین ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە عێراق و ناوچەکەدا.
جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پيرۆزدا
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به گه‌رمى له هه‌موو موسڵمانان له كوردستان، عيراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويهكى ئارام و ئاسووده بۆ هه‌مووان ده‌خوام.
جه‌ژن له كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى پێويستى به مانا و به‌هاكانى جه‌ژنه له لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، به‌خۆداچوونه‌وه و پێكهاتنه‌وه. بۆيه با هه‌موومان ئه‌م جه‌ژنه بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ هاريكارى و لێكگه‌يشتن، تا له‌سه‌ر ئاستى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ست له‌ناو ده‌ست، قه‌يران و ئاڵۆزييهكان تێپه‌ڕێنين و قۆناغێكى تازه‌ى پێكهوهيى ده‌ستپێ بكه‌ين، ده‌سكه‌وته‌كان و ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين.
له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستيمان به پێكهوهيى، تهبايى و يهكڕيزييه. بۆيه داوا له پارتى و يه‌كێتى وه‌ك دوو هێزى سه‌ره‌كى و هه‌موو لايه‌نه كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م جه‌ژن بكه‌نه ده‌رفه‌تێك و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى گه‌ل و وڵات، هه‌رچى كێشه و ناكۆكى هه‌يه به‌لاوه بنێن، خۆيان له هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارى ميديايى و يهكترشكاندن بپارێزن. پێكه‌وه، يه‌كڕيز و ته‌با، هاريكار و هاوئاهه‌نگ بن تا له‌سه‌ر ئاستى عيراقيش پێگه و ڕۆڵ و كاريگه‌رييان هه‌بێت.
با جه‌ژن بۆ هه‌مووان له هه‌رێمى كوردستان و عيراق ببێته مايه‌ى خێر و خۆشى و كردنه‌وه‌ى ده‌رگايه‌كى ئاسووده‌يى و ئارامى و سه‌قامگيرى. جه‌ژن له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردسان
٢٠٢٢/٥/١
https://presidency.gov.krd/congratulations-to-president-nechirvan-barzani-on-eid-al-fitr/
دوایین هەواڵەکان
- سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان له عيراق و سووريا كۆبووه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق دەکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبيری کوردستانی ئێران ده‌كات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە تاران کۆبۆوه
- ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات
- په‌یامی سەفین دزەیى به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی ئێرانی